کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژی ماته‌مینی...ده‌بێت ببێته‌‌ ڕۆژی جێگیرکردنی مافه‌کانی منداڵان و مێرمندڵان و گه‌نجانی کوردستان...!!

Monday, 28/03/2011, 12:00


ئه‌مڕۆ ڕۆژی ماته‌مینی شه‌هیده‌کانی شۆڕشی 17 ی شوباته‌، زۆربه‌ی ئه‌وشه‌هیدانه‌ منداڵ و مێرمنداڵ و گه‌نجی خێر له‌ خۆنه‌دیوی ئه‌م کوردستانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانی تاڵه‌بانی و بارزانی بوون و خوازیاری ژیانێکی باشتر بوون که‌ مافه‌کانیانی تیا پارێزراوبوایه‌ و خه‌ونه‌کانیانی تیا بهاتایه‌ دی...!!
ئه‌وگه‌نج ومنداڵ ومێرمنداڵانه‌ هێشتا له‌مانای گه‌نده‌ڵی وبێ مافی و سه‌رکوت و کۆشتن وتیرۆر و دیکتاتۆری و شه‌هیدبوون..... تێنه‌گه‌یشتبوون...!!
به‌ڵام ده‌یانزانی که‌ دایک و باوک و که‌س و کارودراوسێ و مامۆستا و کرێکار و ودوکانداره‌کان و زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌ بێزارن و بێ تاقه‌ت و تووڕه‌ن له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆیه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام...!!
ئه‌وگه‌نج ومنداڵ و میرمنداڵانه‌ له‌ ڕێگای ساته‌لایت و ئینته‌رنێت و فه‌یس بووک وڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌...ئاشنابووبوون به‌ ژیانێکی باشتر بۆگه‌نجان و منداڵان ومێرمنداڵان!!! ئه‌وشه‌هیدانه‌ ئاشنابوون به‌وه‌ی که‌ خۆشترین کاتی ژیان، کاتی منداڵی و گه‌نجێتی یه‌ چونکه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا منداڵان و مێرمنداڵان و گه‌نجان هیچ ئه‌رکێکیان له‌کۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر شان نی یه‌ و ته‌نها مافی خوێندن و ژیانێکی باشتریان هه‌یه‌...!!
ئه‌ومافانه‌ی که‌ ده‌بوایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ منداڵان و مێرمنداڵان و گه‌نجانیان له‌ ‌ده‌ستوردا جێگیربکردایه‌ و به‌کردار کاریان پێ بکردایه‌...!!
ئه‌وان ڕۆژی 17 ی شوبات وه‌ک هه‌موو خه‌ڵکی ناڕازی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی هاتنه‌ سه‌رشه‌قام و وایان ده‌زانی گه‌رهاواربکه‌ن گوێ یان لێده‌گیرێت وژیان و جیهانی منداڵی و گه‌نچانه‌یان بۆ دابین ده‌کرێت...!!
ئه‌وان هێشتا له‌ مانای ژیان و مافه‌کانیش تێنه‌گه‌یشتبوون و دوای قه‌ره‌باڵغی که‌وتبوون ...!!
ئاخر سرۆشتی مناڵ و گه‌نجان وایه‌ پرسیاروخۆلیا ومغامه‌ره‌ی هه‌یه‌...!!!
ئه‌و گه‌نچ ومیرمنداڵ و منداڵانه‌ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ وشۆڕشی نێرگزی یه‌یان وه‌ک شه‌ڕه‌ گه‌ڕه‌ک و یاری یه‌کی منداڵانه‌ هاته‌پێشچاوبۆیه‌ چه‌ند به‌ردێکیشیان هاویشت...!!
به‌ڵام مقاشه‌کانی تیرۆرستانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ی بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ڵامی به‌ردیان به‌ فیشه‌دایه‌وه‌وئه‌و گه‌نج و مێرمنداڵ و منداڵانه‌یان له‌خه‌وی منداڵانه‌یان ڕاچڵه‌کاندن وخۆیان و خه‌ونه‌کانیان تیرۆرکردن و نه‌یان هیشت به‌ئاواته‌کانیان بگه‌ن....!!
ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی تیرۆری منداڵان ومێرمنداڵ و گه‌نجان بکات تیرۆرسته‌ و ده‌بێت بڕوات..!!

له‌مڕۆش به‌دواوه‌ ئه‌رکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی و هه‌مووانه‌ که‌ یه‌ک داواکاری مان هه‌بێت ئه‌ویش : " نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی تیرۆری تاڵه‌بانی و بارزانی یه‌"!!

منداڵ کوژان وتیرۆرستانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ نامرۆڤن و ده‌بێت دادگایی بکرێن!

ده‌بێت رۆژی 17ی شوبات بکرێته‌ ڕۆژی منداڵانی کوردستان،
وه‌ک ڕیزلێنان له‌ شه‌هیده‌ منداله‌کانی ئه‌م شۆرشی نێرگزی یه‌ی کوردستان...!!
ئه‌رکمانه‌ له‌مرۆبه‌دواوه‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ جێگرکردنی مافه‌کانی منداڵان ومێرمنداڵان وگه‌نجانی کوردستان له ‌ده‌ستوری داهاتووی هه‌میشه‌یی کوردستان دا، تا بتوانین نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوومان له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ توندوتیژی وتیرۆر وتۆقاندن بپارێزین و ژێانێکی شیاوی ته‌مه‌نی منداڵی یان بۆ دابێن بکرێت..!!

سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی منداڵان و مێرمنداڵ و گه‌نجان و گشت شه‌هیدانی کوردستان
سه‌رکه‌وتووبێت شۆڕشی نێرگزی کوردستان بۆ جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا...!!!

بڕۆخێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە