کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزسیۆن گه‌ر نه‌بێته‌ هاوپه‌یمانی ‌ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ده‌بێته‌ درێژه‌ پێده‌ری ده‌سه‌ڵات و تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی �

Thursday, 24/03/2011, 12:00


وه‌ک ده‌زانین لیستی گۆڕان پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نێرگزی که‌وت و ده‌ستپێشخه‌ری کرد بۆ چاکسازی له کوردستان وبه‌رنامه‌ی چاکسازی خۆی له‌ 7 خاڵدا پێشکه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان کرد! بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ دابنێت، گه‌ر‌ به‌نده‌نگ داواکاری یه‌کانه‌وه‌ نه‌هاتن چی ده‌کات و چ هه‌نگاوێکی تر ده‌گرێته‌ به‌ر..!!
لیستی گۆڕان به‌م هه‌ڵوێسته‌ی لای هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ بووبه‌ دوژمنی سه‌ره‌کی و دژایه‌تی کران به‌ ئاشکرا و ئێستا به‌کردار له‌ هه‌ولێر و ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی بارزانی هیچ چالاکی یه‌کی وای نه‌ماوه‌..!! واتا به‌ ناڕۆشنی هه‌ڵوێستی نه‌ک شۆرشی نێرگزی و سه‌رای ئازادی لاواز کردووه‌، بوونی خۆشی خستۆته‌ مه‌ترسی یه‌وه‌ و تا بێت بچوکتر ده‌بێته‌وه‌ و گۆڕڕانخوازانیشی لێ ئه‌تۆرێت..!! ئه‌مه‌ش به‌ قازانجی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه‌!

هه‌رچی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووشه‌ له‌سه‌ر دووپه‌ت یاری ده‌که‌ن و هیچ پڕۆژه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌یان نی یه‌ و هه‌ڵوێستیان رۆشنه‌ که‌ تائێستا ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ده‌سکه‌وته‌کانیان ببن له‌ په‌رله‌مانه‌ ساخته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌...!! جارجاریش له‌گه‌ڵ گۆڕان پڕۆژه‌ی نه‌زۆک پێشکه‌ش ده‌که‌ن و زوولێ ی په‌شێمان ده‌بنه‌وه‌...!! ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌سه‌رلێشێوای سیاسی له‌پێناوقازانج و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کدا که‌ ناتوانن یان ناوێرن به‌ ڕاشکاوی ده‌ستبه‌رداری بارزانی و تاڵه‌بانی بن..!!
ڕۆژانی هه‌ینی بۆنوێژکردن مه‌لای سه‌ربه‌خۆیان و چه‌ند که‌سێک ده‌نێرن بۆ سه‌رای ئازادی به‌ڵام له‌ په‌رله‌مان درێژه‌ به‌ هه‌ڵوێستی :" نه‌شیش بسۆتێت ونه‌که‌باب ده‌نوێنن"!!
ئه‌مانه‌ که‌ناوی خۆیان ناوه‌ ئۆپۆزسیۆن و هیچ سیفاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆنی یان تیا نی یه، چونکه‌ هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت پڕبێت له‌ ڕه‌خنه‌ی توند وبێ ترس و به‌ ئاشکرا ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه‌ و داوای ڕۆخاندنی ده‌سه‌ڵاتیش بکات...!!
داوای ڕوخاندنی وده‌سه‌ڵات و لاچونی لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵات نه‌ کفره‌ و نه‌ تاوان، به‌ڵکو مافێکی سرۆشتی هه‌موو تاکێکی ئازاده‌ له‌ گۆمه‌ڵگای دیموکراتی دا...!!
ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ ده‌بێت بێ ترس باس له‌ومافانه‌بکات وهه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی!

بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌وڵیاندا سه‌ره‌تا به‌ فشاروپاشان به‌ گفتووگۆ لیستی گۆڕان به‌کاربهێنن بۆقازانجی خۆیان به‌ڵام تازه‌ کار له‌ کار ترازابوو، چونکه‌ شه‌قام خرۆشابوو...!!
سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان که‌م تازۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاره‌زووه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بۆ گفتووگۆی بێ مه‌رج ڕۆیشتوون ...!! ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌ قازانجی بنه‌ماڵه‌یه‌و له‌ دژی شه‌قامه‌...!!
لیستی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌، که‌ ئایا ده‌چنه‌ پاڵ شۆڕشی نێرگزی و ده‌بنه‌ به‌شێکی گرنگی پێشڕه‌وی ئه‌م شۆڕشه‌ یان به‌ته‌واوه‌تی پشت ده‌که‌نه‌ شه‌قام و ئاسنی ساردی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ده‌کوتن...!!‌
گه‌رئۆپۆزسیۆن و لیستی گۆڕان نه‌بنه‌ به‌شێکی ئاشکرای سه‌رای ئازادی و گشت سه‌راکانی تری ئازادی کوردستان و پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕابه‌ره‌کانی نه‌که‌ونه‌ گفتووگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری هاوبه‌ش، تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌توانن ئۆپۆزسیۆن وگۆڕان بکه‌نه‌‌ ڕزگارکه‌ری خۆیان و به‌هه‌ندێک به‌ڵێن و هه‌نگاوی ڕوکه‌شی بۆ چاکسازی ، گورزی گه‌وره‌ له‌ شۆڕشی نێرگزی بده‌ن و درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ بده‌ن ...!!
هه‌رچ دانیشتنێکی لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌دا بێ مه‌رج و به‌بێ پرسی شه‌قام و ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی، ده‌چێته‌ خانه‌ی هاوکاری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ بۆ لێدانی ده‌نگی ناڕازی شه‌قام و دژی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی وشۆڕشی نێرگزی کوردستان....!!
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌ مێژوودا بۆ ئۆپۆزسیۆن وگۆڕان به‌ پشتکردنه‌ گۆڕڕانخوازان و شۆڕشی نێرگزی کوردستان و خیانه‌ت بۆیان ده‌نوسرێته‌وه‌...!
ئه‌وکورسی یانه‌ی که‌ئه‌وان له‌سه‌ری داده‌نیشن له‌ په‌رله‌مانه‌ ساخته‌که‌دا، ده‌نگی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ناڕازی یه‌ی سه‌رشه‌قام و سه‌راکانی ئازادی کوردستانه‌، بۆ یه‌ ده‌بێت به‌ وه‌فابن...!
ئه‌رکی مێژوویی ئه‌م قۆناغه‌ زۆر سه‌خته‌و که‌وتۆته‌ سه‌رشانی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسئۆن و گۆڕان و ڕابه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی! خاڵی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن و لیستی گۆڕان و ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ، شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی یه‌ که‌ خوازیاری گۆڕڕانی بنه‌ڕه‌تی یه‌ ، بۆیه‌ ده‌کرێت و ده‌توانن پرۆژه‌ و به‌رنامه‌ و میکانیزمی هاوبه‌ش بۆ سه‌رکه‌وتنی داخوازی یه‌کان و شۆڕشی نێرگزی دابڕێژن و زیاتر پێدابگرن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ر...!! گه‌ربێت و له‌م هه‌نگاوه‌یاندا سه‌رکه‌وتووبوون ده‌توانن بێ ترس و به‌ئاشکرا داوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی وتاڵه‌بانی بکه‌ن !
لیستی گۆڕان پێویسته‌ له‌وبازنه‌ داخراوه‌دا بێته‌ ده‌ر که‌ به‌س شه‌رمنانه‌ باس له‌ هه‌ندێک داواکاری بکات یان جارجار چه‌ند ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانه‌ ساخته‌که ی بنه‌ماڵه‌ ‌ بنێرێته‌ ناو خۆپیشانده‌ران! لیستی گۆڕان ده‌توانێت ناوی خۆی وون نه‌کات و به‌ڕاستی گۆرران بکات!

له‌سه‌رای ئازادی هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگه‌کان له‌ چه‌په‌وه‌ تا ڕاست و ئیسلامیش بوونیان هه‌یه‌، ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگی یه‌ بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌مه‌ڕه‌نگ وپلورالی دیموکراتی یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هه‌وێنی یاسا و ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌ی دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی..!!

لیستی گۆڕان ده‌توانێت فشاری زیاتر بۆ ده‌سه‌ڵات دروست بکات کاتێک ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مانیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان وله‌به‌ر چاوی کامێراکاندا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان له‌په‌رمانه‌ ساخته‌که‌ ڕابگه‌یه‌نن وبه‌ ئاشکرا بچنه‌ ڕیزی شۆڕشی نێرگزی شه‌قامه‌وه‌...!!
به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ترسی لیسته‌کانی تری ئۆپۆزسیۆنیش بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌شکێنن..!!
ڵه‌ووڵاتانی دیموکراتی دا ئۆپۆزسیۆن هیچ ترس و شه‌رمی له‌ ده‌سه‌ڵات نی یه‌ که‌ گه‌نده‌ڵن و داوای ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک و وه‌زیره‌کان و ڕووخاندنی حکومه‌ت ده‌کات..!

ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌ک ته‌نها گه‌نده‌ڵن به‌ڵکو تاوانباریشن..!!
خۆشتان ئه‌و ڕاستی یه‌ باش ده‌زانن، ئیتر چاوه‌ڕێ ی چی ده‌که‌ن لێ یان !؟

یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستان ئه‌مڕۆ له‌ سبه‌ینێ باشتره‌، بۆ کۆتایی هێنان به‌ سیستمی دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستورو یاسایه‌کی شارستانی و مۆدێرن که‌ مافه‌کانی هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگه‌کان بپارێزێت به‌کردار!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە