کەمپین بۆ ئازادکردنی سەید ئەکرەم لە نێوان کەسانی بەشداربوو تیایدا و کاریگەریەکانی
Tuesday, 04/09/2012, 12:00
بەپێی هەواڵێکی ئەمڕۆی سایتی ئاوێنە، کەمپینێک بۆ ئازادکردنی سەید ئەکرەم ڕاگەیەنراوە!؟
سەرەتا وێڕای پشتگیریکردنم بۆ هەر هەوڵێک کە دەدرێت لە دژی بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان و گرتن و کوشتنی کەسان و نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی خاوەن هەڵوێست، کە ڕاستی یەکان باس دەکەن و هەوڵی نەهێشتینی گەندەڵی دەدەن و خوازایاری ژیانێکی باشترن...!
دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە ئەرکی هەمووانە بێ جیاوازی بەرگری بکەین لە قوربانی یەکان و هەروەها داوای ئازادکردنیان بکەین...!
پێموایە هەموومان ئەم دەسەڵاتە باش دەناسین کە بای چەندە و چەندیش ڕێز لە ئازادی تاک و ڕۆژنامەوانی و یاسا و دەستووردەگرێت...!!
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و هەڵوێستەی من و زۆر کەسانی تریشە لەم جۆرە کەمپینانەدا، ئەوەیە کە زۆرێک لە ئێوە کە ئیمزاتان کردووە و داوای ئازادکردنی سەید ئەکرەم دەکەن، بێدەنگ بوون و بێدەنگن لە ئاست کەیسی ڕۆژنامەنووس کارزان کەریم و زۆرێکی تر لە کەسانی ئازادیخواز کە ئەوانیش هەر وەک سەید ئەکرەم بوونەتە قوربانی دەسەڵاتی ڕەشی بنەماڵەیی لە کوردستاندا...!؟
وەهەروەها چەند ناوێکی دیاریش لە ناو لیستی کەمینەکەدا ڕیزکراوە کە خۆیان بەشێکن یان بەشێک بوون لەو دەسەڵاتە گەندەڵە...!!
ئەم دووهۆکارەی سەرەوە مانا و کاریگەری کەمپینەکەی لاواز کردووە و دەمانخاتە گوومانەوە، ئایا زۆربەتان بە ڕاستی دژی گەندەڵین، یان گاڵتە بە هەموو هەوڵێکی جدی دەکەن و بەم کارەتان خوازیارن پێش بە ناڕەزایەتی جدی کەسانی دڵسۆز و پاک و ئازا بگرن...!!؟؟
گەر ئێوە بەڕاستی خوازیاری نەمانی گەندەڵین و بەرگری لە ئازادی دەکەن، ئەی بۆچی لە هەموو کەیسەکاندا هەمان هەلوێستتان نی یە...!؟
بۆ زۆربەمان ئەوە ڕاستیەکی زۆر ڕۆشن و حاشا هەڵنەگرە، کەم ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەیی و گەندەڵە بە کەمپین و پاڕانەوە ناگۆڕدرێت، بەڵکو وەک زۆربەی دیکتاتۆرەکانی هاوشێوەیان وەک سەدام و قەزافی و ...هتد. دەبێت خەڵکی ناڕازی کوردستان لە هەلومەرجێکی گوونجاودا ناچاریان بکەن یان ئەوەتا دەسەڵات بە ئاشتیانە و بێ ساختەکاری ئاڵوگۆربکەن بە دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن یان ئەوەتا خەڵکی بێ هیوا دەبێت لەم دەسەڵاتە گەندەڵە کەخۆی چاک بکات، بۆیە خەڵک ئەوەندە ناڕازی و تووڕە دەبێت و پردی چاوەڕوانی دەپسێت و پاشان ناچاردەکرێن کە خۆیان لە ڕاپەڕینیکی جەماوەریدا هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی بنەماڵەیی بدەن لە کوردستاندا...!!
لەسەر وێرانەی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەش دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن دروست بکەین کە مافی تاک و ئازادی و یەکسانی بۆ هەمووان بێ جیاوازی لە دەستووری هەمیشەیی ووڵاتدا جێگیر بکات، تا کەس لە سەرو یاساوە نەبێت بە سەرکردەکانیشەوە....!!
17ی شوباتی پار هەوڵێکی جدی خەڵکی ناڕازی کوردستان بوو بۆ ئەو ئامانجانە، بەڵام بینیمان چۆن دڵڕەقانە و دیکتاتۆرانە شەقامیان کپکرد...!!
ئەرکی دروستکردنی دەسەڵاتێکی شارستانی لەسەر شانی هەموو کەسێکی ئازادیخوازە، بەڵام گۆڕینی بە پلەی یەکەم لەسەر شانی بزووتنەوەی گۆڕانە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە بە حسابی خۆیان ئاڵای گۆڕانیان هەڵکردووە لە دژی دەسەڵاتی گەندەڵی هەردووبنەماڵە...!!؟؟
بۆ خوێندنەوەی ڕاگەیاندنی کەمپینەکە کلیکی ئەم لینکەی سایتی ئاوێنە بکە
كهمپینی ئازادكردنی سهید ئهكرهم دهست پێ دهكات
http://www.awene.com چەند بابەتەێکی ترم لەسەر بەرگری لە ئازادی و پەیوەست بەم بابەتەوە:
نیشتمانێک بێ ئازادی و یهکسانی دۆزهخی ئازادیخوازانه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f302e213 ئەم نووسینە لە 08.10.2011 نووسراوە
شهقام و مهیدانهکانی ئازادی... لهنێوان کۆمپانیاکانی بارزانی و تاڵهبانی و کهمپینهکانی رۆشنبیراندا
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a2f0a22a لە 15.05.2011 دا نووسراوە، پاش 19 ی نیسان و سەرکووتی دەنگی ئازادیخوازانەی سەراکانی ئازادی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست