کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌نها به‌ فشاری شه‌قام ئازادی تاک ومیدیاکان جێگیرده‌بن....نه‌ک به‌ که‌مپین

Wednesday, 06/07/2011, 12:00









 ماوه‌یه‌که‌ له‌پاش سه‌رکوتی شه‌قام و خۆپیشانده‌ران به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌له‌لایه‌ن هێزه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌وه‌، باوی که‌مپین ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ کوردستان له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتداران..!!
 به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هیچ سڵ بکاته‌وه‌ له‌وجۆره‌ که‌مپینانه وحسابیان بۆ بکات..!!
 له ‌ووڵاته‌ دیموکراتی یه‌کان وه‌ک ڕۆژئاوا ده‌توانرێت له‌ڕێگای که‌مپینه‌کانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاتانه‌ ناچاربکرێن به‌ گۆڕێنی یاساوبڕیارێک که‌ له‌ قازانجی گشتی دانه‌بێت، به‌ڵام له‌و ‌ووڵاتانه‌ی که‌ سیستمی بنه‌ماڵه‌یی ودیکتاتۆری تیا باڵاده‌سته‌ وه‌ک کوردستان مه‌حاڵه که ‌مپین ببێته‌ فشاری گه‌وه‌ره‌ و ڕاسته‌قینه بۆگۆڕینی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو میدیاکان یان گۆڕێنی شێوازی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا...!!
 هه‌رده‌سه‌ڵاتێک  به‌هێزی چه‌ک و سه‌رکوتکردن و ترس و تۆقاندن حوکمی کرد بۆمانه‌وه‌ی خۆی، ئه‌وه‌ دیکتاتۆروچه‌وسێنه‌ره‌ وله‌زمانی دیالۆگ و گفتووگۆتێناگات وبڕوای پێ ی نی یه‌، به‌ڵکوباسی ده‌کات بۆبه‌لاڕێدابردنی خه‌ڵکی ناڕازی له‌ ده‌سه‌ڵاتی پڕچه‌وساندنه‌وه‌ی...!!
 له‌کوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بارزانی و تاڵه‌بانی دا مه‌حاڵه‌ تاکی کورد ومیدیاکان ئازاد بن چونکه‌ کاتێک‌ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئازاد بوون مانای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن..!!
 له‌به‌رئه‌وه‌بووده‌نگی شه‌قامیان به‌ هێزی چه‌ک کپکرد و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ هه‌موو هێزو توانایانه‌وه تاشه‌قام دووباره‌ نه‌خرۆشێته‌وه‌ له‌ دژیان، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌ شه‌قام دره‌نگ بێت یان زوو هه‌ر ده‌خرۆشێته‌وه‌ له‌ دژی سیاسه‌تی سه‌رکوت و تۆقاند نیان....!!‌
 پارت و ڕێکخراوه‌کانی تری کوردستانیش که‌ به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ به‌حساب کاری سیاسی له‌ دژی پارتی و یه‌کێتی ده‌که‌ن و باسی گۆڕانی سیستمی سیاسی ووڵات ده‌که‌ن به‌ره‌و دیموکراتی و مۆدێرن و شارستانی بوون، هیچ شتێکی ترنین جگه‌له‌ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی تری تینووی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانیش به‌شێوازێکی تربوون به‌  دیکتاتۆری ئۆپۆزسیۆنه‌کان، که‌ پێکهاتوون له‌ چه‌ند که‌سایه‌تی یه‌کی کۆن و بڕوا نه‌بوو به‌ دیموکراتی و نوێخوازی له ده‌سه‌ڵات و‌ به‌ڕێوه‌بردنی پارت و لیسته‌کانی خۆشیاندا....!!!
 سه‌رکرده‌کانی ئه‌م به‌ناوئۆپۆزسیۆنانه‌ هیچ کاتێک بڕوایان به‌وه‌نه‌بووه‌ که‌ که ‌سا یه‌تی نوێ و گه‌نجی به‌ تواناو لێهاتوو ببنه‌ سه‌رکرده‌و بڕیارده‌رله ‌ناو ئه‌‌و جۆره‌ له‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ڕه‌فتار دیکتاتۆردا...!!!
 ئۆپۆزسیۆنه‌ سه‌ره‌کی یه‌کانی کوردستان پێکهاتوون له‌ گۆڕان وکۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو، هه‌رسێکیان ڕه‌خنه‌ی تووندیان هه‌یه‌ له‌ شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌کێتی وپارتی به‌ڵام خۆیان له‌ ناوپارت و لیسته‌کانی خۆیاندا به‌هه‌مان میکانیزم وپرنیستپی نا دیموکراتی کا ر ده‌که‌ن وله‌پاش سه‌رکوتی شه‌قامه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ترله‌ جه‌ماوه‌روخه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام دوورکه‌وتوو نه‌ته‌وه‌، چونکه‌ به‌کردارسه‌لماندیان ئه‌وه‌ی ووتیان و ده‌یڵێن به‌س ته‌نها قسه‌ی بریقه‌داری میدیاکانیانه‌ بۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و قۆرخکردنی ده‌نگ وهێزی شه‌قام و هه‌ره‌وها به‌لاڕێدابردنی داخوازی یه‌کانیان بۆدروستکردنی سیستمێکی مۆدێرنی ده‌سه‌ڵات ...!
 
 ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆخۆی به‌خاوه‌نی داخوازی یه‌کانی شه‌قام ده‌زانێت وهه‌وڵی به‌رزڕاگرتن وبه‌دیهاتنی ئه‌وداخوازی یانه‌ ئه‌دات، ئه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17ی شوباته‌...!
 
  بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17ی شوبات وویستیان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ هێزی چه‌ک و ‌سه‌رکوتکه‌رانه‌یان ڕێگری یان لێکردن، چونکه‌ ئه‌وان ده‌زانن که‌ئه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی لاوانه‌ ده‌یه‌وێت ببێته‌‌ ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه وداوای ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات نه‌ک سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌ڵات، که‌ بوونه‌ته‌ دیوه‌که‌ی تری ده‌سه‌ڵات و ته‌واوکه‌ریانن...!!!
 ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ک ده‌سه‌ڵات بوونه‌ته‌ نوێنه‌ری نوخبه‌یه‌ک له‌ سه‌رکرده‌ی خۆسه‌پێن به‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌وه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆیان بۆ قازانجی خۆیان بڕیاری سیاسی چاره‌نوس سازی گه‌وره‌ ئه‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌نگ و ڕای ئه‌ندامانی خۆیان وشه‌قام که‌ ده‌نگیان بۆدان...!
 
 ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ کوردستان بوونه‌ته‌ دووڕووی یه‌ک سیستمی گه‌نده‌ڵ ودیکتاتۆر.....!!!!!
 
 ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان ده‌توانێت له‌م ساته‌ هه‌ستیاره‌ دا که‌ کوردستانی پیا تێپه‌ڕده‌تونێت ببێته‌ هاوکاروهاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17ی شوبات تا پێکه‌وه به‌ر نامه ‌وکاری هاوبه‌ش دابڕێژن بۆبه‌دواداچوونی داخوازی یه‌کانی شه‌قام تاببنه‌ جه‌سته‌یه‌کی نوێ ی گۆڕڕانخوازانی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌قام و خه‌ڵکی نااڕازی کوردستان...!
 خه‌ڵکی ناڕازی له‌سیستمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی وتاڵه‌بانی هاتنه‌ده‌گ تاگۆڕڕانکاری بکه‌ن له‌ شێوازی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕقه‌یرانی کوردستانا...!!
 خه‌ڵک ڕانه‌په‌ڕی تا به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان سادوسه‌ودای سیاسی به‌ داخوازی یه‌کانیانه‌وه‌ بکه‌ن وهیچ حسابێکیش بۆنوێنه‌رانی شه‌قام نه‌که‌ن که‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا چالاک بوون وقوربانی یان دا و ئه‌یده‌ن..!
 
 ده‌سه‌ڵات وه‌ک ئاشکرابووه‌ نه‌ک نایه‌ڵێت که‌س خۆپیشاندان بکات له‌ دژی، به‌ڵکوپلانێکی زۆردڕندانه‌ و ترسناکیشی ئاماده‌کردووه‌ بۆلێدان و تۆقاندن و ترساندنی هه‌ڵسوڕاوانی شه‌قام ونووسه‌ران....!
 ئه‌وپلانه‌ش به‌ چه‌ند قۆناغێک هه‌وڵئه‌دات به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت، جارێک به‌لێدان وگرتنی  هه‌ڵسوڕاوانی شه‌قام وئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی وه‌ک بێژه‌ری سه‌رای ئازادی کاک ئیسماعیل و پارێزه‌رکاروان که‌مال یان ئه‌وه‌تا ڕۆژانه‌ به‌ ناوی دادگاوه‌ بیانووده‌گرن به‌ میدایا ناحیزبی یه‌کان وسه‌رنووسه‌ره‌کانیان وه‌ک ئه‌حمه‌د میره‌ وکه‌مال ڕه‌ئوف....!!‌
 
 بێده‌نگی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌م بێ مافی و سه‌رکوتکردنانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌وه‌، مانای ڕازی بوونیانه‌ به‌ سه‌پاندنی دۆخی ترس وتۆقاندن به‌سه‌رهه‌مووکۆمه‌ڵگادا...!
 ده‌سه‌ڵات تادێت هارترودڕنده‌ترده‌بێت به‌ پێشێلکردنی مافی تاکی کورد و داخوازی یه‌کانی شه‌قام، کاتێک به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕێگری له‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن...!!
 
 ‌ ده‌نگی شه‌قام پێکهاتووه‌ له‌ کرێکاروکاسبکارومامۆستاوکارمه‌ند وخوێندکاروپزیشک  و ئه‌ندازیا رو هه‌مووئه‌وکه‌‌سانه‌ی که‌ خوازیاری ژیانێکی باشترن بۆئێستا ونه‌وه‌کانی تری له‌ کوردستاندا...!
 
 مافی ڕه‌وای هه‌مووکه‌سێکی ناڕازی یه‌ که‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌نگی له‌سه‌رشه‌قامه‌کان بۆئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزبکاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌نگی ناڕازی شه‌قامه‌ که‌ ده‌توانێت ببێته‌ فشارێکی گه‌وره‌ بۆ گۆڕێنی شێوازی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ کوردستاندا...!!
 کاتێکیش سیستمێکی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراتی جێگیرکرا وهه‌مووتاكێکی کورد ئازاد بوون له‌ ده‌ربڕینی بیروڕایاندا بێ لێپێچینه‌وه‌ و گرتن ئه‌وکاته‌ ده‌توانین باس له‌ میدیای ئازاد بکه‌ین له‌ کوردستاندا..!
 
   ئه‌وئامانجانه‌ش کاتێک به‌ده‌ست دێت کاتێک‌ پارت و سه‌رکرده‌وپه‌رله‌مان و حکومه‌ت و هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌م کوردستانه‌ ئه‌رک ومافه‌کانیان دیاربێت و دیاری کرابێت له‌ ده‌ستوورێکی هه‌میشه‌یی شارستانی ومۆدێرن دا.....!
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە