کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادی١٧ی شوبات هەلێک و تاقیکردنەوەیەکی مێژووییە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

Thursday, 24/01/2013, 12:00







یادی ١٧ی شوبات فرسەتێک و هەلێکی زێڕینە تا بزووتنەوەی گۆڕان و بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان هەلەکانی پێش دووسال لەمەوپێشی خۆیان ڕاستبکەنەوە، بەوەی کە شەقامی ناڕازی کوردستان بخوڵێنن و داخوازییەکانی خەڵکی ناڕازی دووبارە زیندووبکەنەوە کە لە سەرای ئازادی سلێمانی درا بە گوێی کەڕی دەسەڵاتی بنەماڵەییدا...!! لەهەمان کاتیشدا ئەم دەرفەتە بزووتنەوەی گۆڕان دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێی مێژووییەوە.، کە ئایا نەوشیروان مستەفا وەک ڕێکخەر و بڕیاردەری سەرەکی ناو بزووتنەوەکە تا چەند لە دروشم و بەرنامەی کاریاندا جدین و بەتەنگ داخوازییەکانی خەڵکی ناڕازی کوردستانەوەن....؟ گەرڕاست دەکەن با ئەمجارە شەقام بکەنە مەیدانی یەکلاییکەرەوەی گۆڕانکاری جدی نەک بەناو پەرلەمانی بنەماڵەیی...؟
سەرانی گۆڕان...گەر بڕیاربوو ئێوە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بگۆڕن بە سیستمێکی شارستانی و دیموکراتی و شەفاف کە ماف و ئازادی یەکانی خەڵک بە یاسا جێگیربکات و لەسەری بڕوات، دەبوایە دەمێک بوو لەو دیوەخانەی هەردووبنەماڵە کە ناویان ناوە "پەرلەمان" بیتەن دەروهەڵوێستی جدی تر بنوێنن، گەر ڕاست دەکەن وخوازیاری گۆڕانکاری ڕاستەقینەن لە سیستمی سیاسی کوردستاندا...!؟ لەبەرئەوەی بەم هەڵوێستانەی ئێستاتان و دانیشتنی نەزۆک دیسانەوە شەرعیەت دەدەن بە دەسەڵاتێک کە بەم شێوازە ناگۆڕدرێت و خۆشتان دڵنیام لە ئێمە وگۆڕانخوازان باشتریان دەناسن چونکە ساڵانێکی زۆر لە نزیکەوە هاوکاروهاوڕایان بوون، کاتێک لە ناو یەکێتیدا بوون و بەرگریتان لە ڕێکەوتنی ستراتیجی و دەستکەوتەکانتان دەکرد....!!؟؟
گۆڕانخوازان مافی خۆیانە پرسیارلە نەوشیروان مستەفا بکەن، گەرئەو ىڕوای پێیان ماوە کە بگۆڕێن، ئەی بۆچی لە یەکێتی جیابوونەوە؟
بەڵام کە جیابوونەوە لێ یان خۆتان بە گۆڕانخوازانتان ووت کە ئەوان بروایان بە ڕێفۆرم و دەستاودەستکردنی دەسەڵات نی یە بە شێوازێکی دیموکراتیانە، بۆیە ئێمە جیابوونەوە و بزووتنەوەی گۆڕانمان دروستکرد، تا خۆمان بیگۆڕین..!؟
دەسەڵاتی بنەماڵەیی سەلماندی کە تەنها بە فشاری شەقام دەگۆڕدرێت نەک بە دانیشتینی نەزۆک و هەڵخەڵەتێنانە بۆ گەوجاندنی خەڵکی ناڕازی کوردستان، کە دەمێکە بیزارن و خوازیاری ژیانێکی باشترو پرئاسایش و تەندروستن....!
لە ماوەی ئەودووساڵەدا دوای سەرکوتی شەقام و داگیرکردنی سەرای ئازادی لە ١٩ی نیسانی ٢٠١١ دا، نەک تاوانبارانی تاوانی تیرۆرکردنی مندالان و گەنجانیان نەدایە دادگا، بەڵکو دادگاکانیان کردە سەکۆیەکی باش بۆ شانۆگەریە گاڵتەجارییەکانیان لە دژی دەنگ و ڕەنگە نارازی و جیاوازەکان وهەوڵدان بۆ بە تاوانبارکردنی ئازادیخوازان و هەڵسوڕاوانی سیاسی....!
پێشنیاری حکومەتی بنکە فراوانی دەسەڵاتیش بۆ زیندە به‌چاڵکردنی ئۆپۆزسیۆن وداواکانی شه‌قامه‌ کەلە دوای ١٧ی شوباتی ساڵی 2011 دا ئەنجومە نی سەرای ئازادی لە "نەخشە ڕێگایەکدا" داوایانکرد کە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم هەڵبوەشێتەوە و دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن و دەستوری بێ ساختەکاری دروستبکرێت...!! بەڵام ئۆپۆزسیۆن لەوکاتە ناسکەدا پشتیانکردە شەقام و دەستی دەسەڵاتیان گرت و هەڵیانساندەوە....!؟
بۆچی ئێوە وەک ئۆپۆزسیۆن پاش سەرکوتی شەقام لە ١٩نیسانی 2011 دا دەسەڵاتی هەردووبنەماڵەتان زیندنووکردەوە....؟؟؟
ئەرکی جەماوەری گۆڕانخوازان وشەقامی ناڕازی کوردستانە ئێستا پرسیار لە نەوشیروان مستەفا و بە ناو ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان بکەن: تاکەی ئەوان یاری بە جەماوەرەکەی خۆیان و خەڵکی ناڕازی کوردستان دەکەن و داخوازییەکانی شەقام پشتگوێ دەخەن....؟؟؟
بۆچی ئامادەن شەقام و داخوازییەکانی خەڵک بکەنە قوربانی، بەڵام ناتوانن دەستبەرداری دەسەڵاتی بنەماڵەیی و بارزانی و تاڵەبانی بن؟؟
هەرکاتێک توانیان ببنە نوێنەری شەقام و داخوازیەکانی خەلکی ناڕازی، ئەوکاتە دەتوانرێت پێیان بووترێت ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە...!!!
یادی ١٧ی شوبات هەلێکی میژووییە گەربیانەوێت ببنە ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە و نوێنەری داخوازییەکانی خەڵکی ناڕازی کوردستان..!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە