کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی... کاره‌کانتان سڕمه‌که‌ن به‌ڵکو په‌نابه‌رن بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ک لیبیا..!!

Saturday, 30/04/2011, 12:00






شۆڕشی گه‌لی چه‌وساوه‌ی لیبیاش وه‌ک شۆڕشی نێرگزی کوردستان له‌ ڕۆژی 17 ی شوباتدا ده‌ستی پێکرد دژی دیکتاتۆری و سه‌رکوتی قه‌زافی، تا ئێستا خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی لیبیا قوربانی زۆری داوه‌و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ بۆته‌ شه‌ڕی ئازادکردنی شاروشارۆچکه‌کان له‌ ده‌ست ئه‌و دیکتاتۆره‌ خوێن ڕێژه‌ی که‌ بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی خۆی ده‌ست ناپارێزایت وه‌ک پیشه‌ی هه‌موودیکتاتۆره‌کانی دنیا..!! ئه‌وشه‌ڕه‌ هیچ کات جه‌ماوه‌ری ناڕازی نه‌یویستووه‌، به‌ڵام ئاستی بێ مافی و چه‌وساندنوه‌ له‌ لیبیا گه‌یشته‌ پله‌یه‌کی وا به‌رز که‌ خه‌ڵک ئه‌م فرسه‌ته‌ی قۆسته‌وه‌ تاده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی نه‌هێڵن! به‌ڵام قه‌زافی به‌ هه‌موو هێزێکی سه‌ربازی و بۆردومانی فرۆكه‌ سه‌ربازی یه‌کانی خه‌ریک بووپاشه‌کشه‌ی به‌ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی لیبیا ده‌کردو، جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و زۆر نیگه‌ران بوون که‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هیچ هه‌ڵوێستێکی خێرای نه‌نواندووه‌..!!
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێکی توندی دژی لیبیا ده‌رکرد.
پاشان ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌پێ ی بریاره‌که‌ هێزی هاوبه‌شیان دروست کرد بۆ پشتیوانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و لێدانی قه‌زافی...!! هه‌روه‌ها به‌ ئاشکرا داوای نه‌مانی ڕژێمی دیکتاتۆری قه‌زافی خوێن ڕێژ ده‌که‌ن و هاوکاری ڕاسته‌وخۆی ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ن..!!

له‌کوردستانیش پاش دوومانگ هێزه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی دیکتاتۆر توانیان به‌ زه‌بری چه‌ک و ئه‌نفالی سه‌رای ئازادی و گرتن و به‌سه‌ربازگه‌کردنی کوردستان کۆنترۆڵی سه‌راومه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان بکه‌ن...!!
ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی به‌پێ ی بڕیارێکی خۆیان کاره‌کانی خۆیان سڕکرد تا کاتێکی نادیار....به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایش و پیاوکوژه‌کانی تاڵه‌بانی وبارزانی به‌رده‌وامن له‌ گرتن و ترساندنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کاتی و گشت هه‌ڵسوڕاوانی مه‌یدانه‌کان ...!!

به‌بڕوای من له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌دا سڕکردنی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را له‌ قازانجی ده‌سه‌ڵاتداران و پیلانه‌کانیاندایه‌‌ بۆکپکردنی ده‌نگی شه‌قام و پاشان زاڵکردنی بارودۆخێکی ترسناکتر له‌ پێش 17ی شوبات به‌سه‌ر کاروژیانماندا و دریژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی و تاوانکاری یان ده‌رهه‌ق به‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان...!!

به‌بڕوای من ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ئه‌وبڕیاری سڕکردنه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و شه‌قام به‌ته‌نها به‌جێنه‌هێڵێت له‌گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی شه‌قام بۆ قۆناغی دوای ئه‌نفال و داگیرکردنی سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان..!!
ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ده‌توانێت له‌ ئه‌زمۆنه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌ی چه‌ند وانه‌یه‌ک فێربێت و وه‌ک خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی لیبیا داوای هاوکاری و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بکه‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تا بڕیارێک ده‌ربکرێت له‌لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش!

ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ی کوردستان به‌بێ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ووڵاتانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ...سه‌رکه‌وتن به‌ ئاسانی به‌ده‌ست ناهێنێت...!!

ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی نوێنه‌رو رێکخه‌ری ئه‌وشه‌قامه‌یه‌ که‌ ئێستا بووه‌به‌ سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره...!! ئه‌وشه‌قامه‌ هه‌روه‌ک جاران و زیاتر ڕق ئه‌ستورتره‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی دیکتاتۆر..!!

ڕزگارکردنی سه‌رای ئازادی و پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی نوێ له‌ مه‌یدانی کاروژیان و گه‌ڕه‌که‌کاندا...یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای نوێنه‌روڕێکخه‌ری داواکانی شه‌قام له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا...!!

قۆناغی داهاتووی خه‌باتمان پێویستی به‌ پلان وبه‌رنامه‌ ی باشترهه‌یه‌ له‌لایه‌ن که‌سانی به‌ ئه‌زمۆنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ و شۆڕشه‌ی گه‌نجان بۆ ڕزگاربوون له‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ و تاوانباری کوردستان...!!

به ‌ئیراده‌و هێزوبازوو توانای خۆمان ده‌توانین پشتگیری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی له‌ ده‌وری داواکانی خه‌ڵکی کوردستان کۆبکه‌ینه‌وه‌...!!

بێده‌نگیمان له‌م کاته‌دا مانای ...ته‌ماشکردنی کوشتنی جوانی و به‌هاکانی مرۆفه‌ ئازادیخوازه‌کان و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کانی خوازیاری گۆڕڕانی سیستمی سیاسی ئه‌م مۆدێله‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ کوردستان...!!

بۆڕزگارکردنی گیانی ئه‌و ئازادیخوازانه‌ ی که‌ ئێستا ژیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌ ئه‌رکی هه‌موومانه‌ له‌ کوردستان و له‌ هه‌نده‌ران به‌ یه‌ ک ده‌نگ و ده‌ست له‌ ناوده‌ست کاربکه‌ین بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌م دوودیکتاتۆره‌ی کوردستان...!!

ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ده‌کرێت کاروڕاسپارده‌ بنێرێت بۆ ئازادیخوازان و چالاکوانی کوردی هه‌نده‌ران، تا بتوانن په‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیاندا کاری جدی بکه‌ن بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگرن له‌ توندوتیژی وپێشێلکردنی مافه‌ سه‌ره‌تایی یه‌کانی مرۆڤی کورد و مل به‌ن به‌ داواکانی شه‌قام بۆ ڕزگارکردنی کوردستان له‌ کاره‌ساتی گه‌وره‌ ...!!

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە