کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیزبی کۆمۆنیست داوایه‌کی یاسایش له‌سه‌ربارزانی و تاڵه‌بانی تۆماربکه‌ن

Sunday, 18/09/2011, 12:00





زیاترله‌ نیوسه‌ده‌یه‌‌ خه‌ڵکی کوردستان گوێ یان له‌ ناوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌و بوونه‌ته‌ دوومۆته‌که‌ وکاراکته‌ری دیاروگرنگ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا، به‌ڵام له‌ قۆناغی جۆراوجوردا کاریگه‌ری نێگه‌تیفیان هه‌بووه‌ له‌سه‌رڕه‌وشی سیاسی وئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌ویش به قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوپارته‌کانیان به‌ تایبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو په‌رله‌مان وحکومه‌تیان به‌ گشتی!!
ئه‌م جۆره‌ له‌ سیاسه‌تکردن زۆر جارخه‌ڵکی کوردستانی خستۆته‌ که‌ناری شه‌ڕێکی ووێرانکه‌ری سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تاکڕه‌وی یانه‌یان خه‌ڵکیان کردۆته‌‌ دوژمنی یه‌کترو بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وتانه‌یان...!!
ئه‌وان گه‌رڕاستیان ده‌کرد ده‌بوایه‌ تۆوی‌ ئازادی ویه‌کسانی و ئاشتی وهه‌ستی هاوڵاتی بوونیان له‌ ناخی مرۆڤی کوردا بچاندایه‌، نه‌ک به‌ دیکتاتۆری و تاوانه‌کانیان هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌وهه‌ستانه‌ بده‌ن....!!
له‌ پاڵ ئه‌م دووبه‌ڵایه‌شدا نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک کاراکته‌رێکی تری سیاسی له‌ سێبه‌ری تاڵه‌بانی دا و وه‌ک جێگری ئه‌و ساڵانێکی زۆرکاریگه‌ری نێگه‌تیفی خۆی هه‌بووه‌ له‌ سه‌رشۆڕشی نوێ ی ئه‌وکاته‌ی کوردستان به‌ گشتی و کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران به‌ تایبه‌ت ..!
ساڵانێکی زۆرله‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی دا بڕیارده‌ربووه‌ له‌سه‌رزۆرمه‌سه‌له‌ی گرنگ و هه‌ستیارله‌ ناویه‌کێتی وله‌ ئاستی کوردستاندا، بۆیه‌ ئه‌رک و ڕۆڵی نه‌وشیروان مسته‌فاش زۆرکه‌مترنه‌بووه‌ له‌ ڕۆڵی تاڵه‌بانی...!
هه‌ندێک جاریش نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ ناو یه‌کێتیدا بڕیارده‌ربووه‌ له‌ سه‌رهه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی گرنگ له‌ کوردستاندا! وورده‌کاری ئه‌م مه‌سه‌له‌ هه‌ستیارانه‌ تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا خۆیان ده‌یزانن چۆن بووه‌ و کاتێک دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد هه‌بوو ده‌بێت ڕاپێچی دادگا بکرێن بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زۆر که‌یسی سیاسی گرنگ له‌ ناو یه‌کێتی و گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا که‌ به‌بڕیاری ئه‌وان ئه‌نجامدراوه‌!!‌‌

کاتێک نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوای به‌وه‌ نه‌ما که‌ بتوانێت ریفۆرم له‌ ناویه‌کێتی دا ئه‌نجام بدات بۆیه‌ خۆی وچه‌ند هاوڕێ یه‌کی بڕیاریاندا که‌ له‌ یه‌کێتی جیابنه‌وه. چونکه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یزانی و ده‌رکی به‌و ڕاستی یه‌ کرد که‌ ئیترناتوانێت وه‌ک جاران وکاتی شاخ کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌ ناو یه‌کێتی و سه‌رکردایه‌تی دا، تا ڕێگا بگرێت و نه‌هێڵێت بنه‌ماڵه‌ی هێرۆ و تاڵه‌بانی کۆنترۆڵی زۆرئۆرگانی گرنگی یه‌کێتی بکه‌ن بۆقازانجی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان، به‌مه‌ش یه‌کێتی له‌ پارتێکی سیاسی یه‌وه‌ بکه‌نه‌ پارتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و هێرو وه‌ک پارتی و هاوپه‌یمانی ستراتیجیان...!!
نه‌وشیروان مسته‌فا پاش جیابونه‌وه‌ی له‌ کاتێکی زۆر گونجاوداهه‌وڵی دا بۆ دروستکردنی لیستی گۆران له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وکاته‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ناڕازی و بێزاربوون له‌ ‌ چه‌وساندنه‌وه‌ وبێ مافی یه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ و خوازیاری دروستبوونی هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بوون که بتوانێت‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی ببێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی هه‌موو هیوا و ئاواته‌کانیان له‌ که‌سایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا دا کۆکرده‌وه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ڵبزاردنه‌کاندا ده‌نگێکی زۆریان هێنا هه‌رچه‌نده‌ بارزانی و تاڵه‌بانی فشاری زۆریان هێنا بۆ خه‌ڵكی ناڕازی به‌گرتن ولێدان ونابڕینیان، هه‌روه‌ها به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ساخته‌کاری یان کرد له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ...!!
له‌وکاته‌دا هه‌رچ پارتێکی تردروستبووایه‌ له‌وبڕوایه‌دابووم که‌ هه‌مان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، گه‌ربهاتایه‌وه‌ هه‌لومه‌رجه‌که‌یان بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ بۆخۆیان بقۆستایه‌ته‌وه‌...!
تینوێتی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بۆ ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی لیستی گۆڕان له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا، هه‌ربۆیه‌ توانیان له‌ هه‌ڵبژارنده‌کاندا ده‌نگێکی زۆربه‌ده‌ست بهێنێت..!

به‌ڵام لیستی گۆڕان وسه‌رکرده‌کانیان پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان و17ی شوبات به‌کردارسه‌لماندیان که‌ له‌ ئاست داواکانی خه‌ڵک بۆ گۆڕڕینی ڕاسته‌قینه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا نین له‌ کوردستاندا بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تان و دانووسانی نه‌زۆکیان کرد له‌ گه‌ڵیان به‌مه‌ش خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و خۆپیشانده‌رانیان سارکرده‌وه‌ له‌ خه‌بات بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌!!

ئه‌وتاوانه‌ی که‌ له‌ ساڵی 2000 دا به‌رامبه‌ربه‌ پێنج ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیست کرا، به‌شێکه‌ له‌وزنجیره‌ تاوانانه‌ی یه‌کێتی و پارتی که‌ به‌درێژایی میژووی سیاسی خۆیان کردوویانه‌ له‌دژی ده‌نگه‌ جیاوازه کان و نه‌یارانی سیاسی خۆیان به‌ گشتی و چه‌پ و شیوعی وکۆمۆنیسته‌کان و ڕۆشنیبرانی ڕه‌خنه‌گربه‌ تایبه‌ت!
له‌ ساڵی 1964 دا پارتی له‌ ژێرناوی کانی ماسیدا ده‌ستیان کرد به‌ تیرۆری شیوعی یه‌کان له‌ شاری سلێمانی وشاره‌کانی تری کوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێکی دیاروچالاکی حیزبی شیوعی یان تیرۆرکرد...!

گه‌رکه‌یسه‌که‌ی ساڵی 2000 زیندووبکرێته‌وه‌ و باس له‌ دادگایکردنی بڕیارده‌ران و بکه‌رانی بکرێت، به‌ بڕوای من ‌پێویسته‌ حیزبی کۆمۆنیست داوای یاسایی خۆیان له‌سه‌رتاڵه‌بانیش تۆماربکه‌ن...!
تا حیزبی کۆمۆنیست خۆی نه‌خاته‌ گه‌مه‌ سیاسی و شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی نێوان پارتی و یه‌کێتی وبه‌شێک له‌ سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان ، هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان کاتدا بۆ ڕای گشتی کوردستانی بسه‌لمێن که‌ ئه‌وان نه‌بوونه‌ته‌ یاری ده‌ستی چه‌ند ئه‌ندامێکی یه‌کێتی یان پارتی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ڕاستکردنه‌وه‌ و ڕاستگۆیی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ربه‌ کێشه‌کانی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی کوردستان ...!
له‌هه‌مان کاتدا حیزبی کۆمۆنیست ده‌کرێت و پێویسته‌ داوایه‌کی یاسایی له‌سه‌ربارزانی و تاڵه‌بانی تۆما ر بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌وان به‌ درێژایی مێژووی سیاسی خۆیان بڕیارده‌ری زۆرتاوان بوون له‌ دژی هیواکانی خه‌ڵک به‌ گشتی و ئازادیخوازنی کوردستان به‌تایبه‌ت...!!
بۆتۆمارکردنی داوایه‌کی یاسایی له‌ دژی تاڵه‌بانی و بارزانی به‌ڵگه‌ی یاسایی تاوان وتیرۆرزۆرن که‌ به‌ بڕیاری‌ ئه‌وان له‌ کوردستان ئه‌نجامدراون له‌ دژی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌‌ گشتی وهه‌ندێک پارت ولایه‌ن و که‌سایه‌تی یه‌ دیاره‌کان و ده‌نگ و پێنووسه‌ ڕه‌خنه‌ گره‌کان به‌تایبه‌ت...!!

‌ له‌ به‌ررۆشنایی ئه‌وڕاستی یانه‌دا حیزبی کۆمۆنیست پێویست بوو زۆر به‌ووریایی وسیاسی یانه هه‌ڵس وکه‌وتی بکردایه‌ له‌ و که‌یسه‌ سیاسی و یاسایی یه‌ وله‌‌ کاتێکی گونجاوتردا داوایه‌کی یاسایی له‌ دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆدا پێشکه‌ش بکردایه‌، چونکه‌ وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که‌ دادگاکان تا ئێستا کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ن و سه‌ربه‌خۆنین، به‌ڵکو به‌کارده‌هێنرێن بۆمه‌رامی سیاسی بارزانی و تاڵه‌بانی...!!

هه‌رچه‌نده‌ له‌ دوای 17 ی شوبا تیشه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی شه‌رعیه‌تی یاسایی یان له‌ ده‌ستدا له‌ ئه‌نجامی کوشتنی منداڵان و گه‌نجانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌‌ ژێرسایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا دادگاش شه‌رعیه‌تی یاسایی له‌ ده‌ستدا وه‌و باسکردن له‌ داوای یاسایی ودادگایی کردنی تاوانباران له‌ تیرۆری پێنج ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیست له‌ 14.07.2000 دا خۆهه‌ڵخه‌ڵاتاندنه‌ به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ و دادگاکه‌یان...!!
له‌به‌رئه‌وه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ته‌نها بڕوایان به‌ یاسای ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کانیانه‌ نه‌ک بڕیاری دادگاکان!!

له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا ئه‌و جۆره‌ داوای یاسایی یانه‌ هیج ئه‌نجامێکی باشی نابێت له‌‌ قازانجی که‌س وکاری قوربانی یه‌کانی ئه‌و تاوانانه‌ به‌تایبه‌ت وخه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان به‌گشتی! ئه‌م مه‌سه‌له‌ هه‌ستیاره‌ش ده‌بێته‌ هۆی تێکه‌ڵاوبوونی چه‌ند که‌یسێکی جیاوازو شێواندنی ڕاستی یه‌کان، به‌تایبه‌ت که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌موو هه‌وڵێک ئه‌ده‌ن که‌ خۆیان له‌ به‌ڵێنه‌ نه‌زۆکه‌کانی بارزنی و چوار خاڵه‌که‌ی بدزنه‌وه‌ و له‌ ڕێگای فشاربۆسه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ فشاربخه‌نه‌ سه‌رلایه‌نه‌کانی تری به‌ناو " ئۆپۆزسیۆن" تا به‌ قازانجی بارزانی و تاڵه‌بانی واز له‌ هه‌ندێک داواکاری بهێنن....!!!
له‌وبڕوایه‌دام بارزانی و تاڵه‌بانی له‌م کاته‌دا پشتگیری وپێشوازی له‌ زیندووکردنه‌وه‌ی جۆره‌ که‌یسێکی وا ده‌که‌ن له‌ دژی نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌رخۆیان پریشکی ئه‌وتاوانه‌یان به‌رنه‌که‌وێت تا قه‌واره‌ی تاوانه‌کانی خۆیان بچوک بکه‌نه‌وه‌ و ڕای گشتی شه‌قام و خه‌ڵکی به‌لاڕێدا به‌رن و شه‌قامی ناڕازی کوردستان سارد بکه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ گۆڕڕینی سیستمی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دانانی ده‌سه‌ڵاتێکی مۆدێرن وشارستانی به‌ یاسا و ده‌ستورله‌ کوردستان...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە