سه‌ردانه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆلای تاڵه‌بانی بۆ گۆڕینی هاوکێشه‌ی سیاسیه؟
Monday, 24/09/2012, 12:00
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی هاوڕێ دێرینه‌که‌ی تاڵه‌بانی ده‌کات...! دیاره دیدار و سه‌ردانی سه‌رکرده‌ی پارت و ڕێکخراوه‌کان بۆلای یه‌کتر شتێکی ئاسایی یه...!؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئاسایی نیه له‌م سه‌ردانانه‌دا ئه‌وه‌یه که هیچ لایه‌کیان ڕه‌خنه‌ی جدی و قووڵیان به‌رامبه‌ر به یه‌کتر نامێنێت و پێش ئه‌و جۆره سه‌ردانانه له ڕێگای میدیا حیزبی یه‌کانیانه‌وه زه‌مینه خۆش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه و داخوازی یه‌کانی شه‌قامی کوردی کاڵ بکه‌نه‌وه تا باس نه‌کرێن و بیر خه‌ڵکی به‌رنه‌وه...!؟
نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی کار‌و بڕیاری هاوبه‌شیان زۆر تره وه‌ک له جیاوازی یه‌کانیان، هه‌رئه‌وه‌شه وایان لێده‌کات که به ئاسانی له‌یه‌کتر نزیک ببنه‌وه، گه‌ر هه‌لومه‌رجی قۆناغه‌که‌ش پێویستی کرد ئه‌وا ده‌بنه هاوپه‌یمانی یه‌کتر؟
ئه‌و که‌لێنه‌ی که ئێستا که‌وتۆته نێوان تاڵه‌بانی و بارزانی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی بکات به نیوانیاندا...؟
تاڵه‌بانی بیر له ئه‌لته‌رناتیڤێک ده‌کاته‌وه بۆ پاش ماڵئاوایی خۆی له ژیان، نه‌وشیروان مسته‌فاش کاندێدێکی زۆر باشه ..؟
گه‌ربێت و یه‌کێتی و گۆڕان ببنه هاوپه‌یمانێکی نوێ، ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ده‌توانن پارتی بکه‌ن به ئۆپۆزسیۆن و خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست له کوردستان، به‌مه‌ش پارتی و بارزانی له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان داده‌ماڵن و ئه‌وه‌نده‌ی تر بچوکیان ده‌که‌نه‌وه...!؟
یه‌کجاریش پارتی ببێت به ئۆپۆزسیۆن و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌وا تا ماوه ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جارێکی تر خه‌و به ده‌سه‌ڵاته‌وه ببینن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان گه‌ر پاره و هێزیان له ده‌ستدا نه‌ما ئه‌وا زۆر که‌س وه‌ک ئێستا دوایان ناکه‌ون و ناتوانن خه‌ڵکیش وه‌ک ئێستا سه‌رکوت بکه‌ن...!؟ خه‌ڵکی ناڕازیش زۆر بێزار و توڕه‌ن لێیان...!؟
پارتی و یه‌کێتی وه‌ک ژن و مێردێک وان که ده‌مێکه هاوسه‌رگیریان کردووه و ئێستا کێشه‌ی گه‌وره له نێوانیاندایه و بیر له جیابوونه‌وه ده‌که‌ن...! له کاتێکدا یه‌کێتی په‌نا بۆ دۆستێکی دێرینی ده‌بات، تا له‌م بارودۆخه نا هه‌موواره ڕزگاری بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ناکۆکیان له دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆته خاڵی هاوبه‌شیان و کۆیان دکاته‌وه...؟؟
ئه‌وه‌ی به‌لای تاڵه‌بانی و بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فاوه گرنگ نه‌بێت، داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و گۆڕینی سیستمی سه‌قه‌تی هاوپه‌یمانی نێوانیانه، که هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌یه‌کی نوێ خه‌ڵك گیرۆده‌ی گرێکوێره دێرنی و سیاسی یه‌کانی نێوان خۆیانیان ده‌که‌ن...؟ بۆیه سیاسه‌ت له کوردستان له بازنه‌ی شه‌یتانی ئه‌مان و گرێکوێره‌کانیان ناتوانێت به ئاسانی ده‌ر‌بچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی بێ ئیراده کراون و خۆشباوه‌ڕن پێیان...!!!؟
ئه‌و هاوکێشه سیاسی یه‌ی کوردستان و ڕێکه‌وتنی ستراتیجی ده‌بێت بگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوکێشه‌ی سیاسی جیهان و ناوچه‌که له گۆڕانکاریه‌کی خێرا و به‌رده‌وامدایه و چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌کی نوێ دروست بوون و ده‌بن، بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌ست به‌و کۆڕانکاریانه ده‌که‌ن بۆیه ناکۆکی که‌وتۆته نێوانیان و ڕێکه‌وتنی ستراتیجیان خستۆته ژێر پرسیاره‌وه...؟؟
چۆنیه‌تی گۆڕانکاریه‌کانیش به‌شێکی زۆری په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاستی هۆشیاری خه‌ڵکی ناڕازی و بوونی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه که خه‌مخۆری داخوازی یه‌کانی خه‌ڵكی ناڕازی بن و سنورێک دابنێن بۆ ئه‌م پاشا گه‌ردانی یه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه، پاشان خۆیان جڵه‌وی گۆڕإانکاری جدی بگرته ئه‌ستوی خۆیان...!؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانی گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن ببنه ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگه‌ر و له خه‌و و خه‌یاڵی پاکێجی چاکسازی به‌خه‌به‌ربێنه‌وه و زۆر ووریایانه که‌ڵک له پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و عێراق و کوردستان وه‌ربگرن...؟
به‌ڵام مانه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کانی تر له‌و په‌رله‌مانه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا تا ئێستا، شه‌رعیه‌تیان داوه به ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی بارزانی و تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها به ڕێکه‌وتنی ستراتیجی نێوانیان...!!؟
مافی گۆڕانخوازانیشه له سه‌رکرده‌کانیان بپرسن ، ئایا ئه‌وان له‌به‌ر گۆڕینی هاوپه‌یمانیه‌کان بوون به گۆڕان، یان له پێناو گۆڕینی سیستمی سیاسی کوردستان، له بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری یه‌وه بۆ سیستمێکی شارستانی و مۆدێرن...؟
هه‌رکاتێکیش ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له نێوان تاڵه‌بانی و بارزانیدا نه‌ما ئه‌وا گۆڕانکاری گه‌وره و کاریگه‌ر له هاوکێشه ی سیاسی کوردستاندا ڕووده‌دات و چاره‌نوسی سیاسی کوردستان به ئاڕاسته‌یه‌کی تردا ده‌بات...!؟
ئه‌و ئاڕاسته سیاسی یه نوێ یه‌ش له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه دیاری ده‌کرێت که ده‌بنه هاوپه‌یمانی نوێ له کوردستان...؟
له پشت ئه‌م سینارێۆیانه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و دراوسێکان ڕۆڵی کاریگه‌ر ده‌بینن له ڕوودانی ئه‌گه‌ری نوێ‌دا....؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست