شێخ جه‌عفه‌رئه‌کته‌رێکی کارای سیناریۆ پڕتاوانه‌کانی تاڵه‌بانی وبارزانی یه!!
Tuesday, 12/04/2011, 12:00
به‌ردرێژایی په‌نجا ساڵی ڕابووردوو تاڵه‌بانی سه‌لماندوویه‌تی که نووسه‌رێک و ده‌رهێنه‌رێکی سه‌رکه‌وتووبووه له داڕشتنی چه‌نده‌ها سیناریۆی ترسناک وخۆێناوی وپڕتاوان به‌رامبه‌ر به هاوڕێکانی و سه‌رجه‌م شۆڕشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان...!!
تاڵه‌بانی خودی خۆی له هه‌موو که‌سێک و شۆڕشه‌کان به‌لاوه گرنگ تربووه، بۆیه سه‌ده‌ها سه‌رکرده‌وپێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی کردۆته قوربانی هه‌ڵه سیاسی یه‌کانی له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک سه‌رکرده!! بارزانیش به هه‌مان شێوه هه‌وڵی به‌شه‌رعی کردنی خۆی داوه!
سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه پرساخته‌کاری یه‌کانی کوردستان به‌شێک بوون له شانۆگه‌ریی یه پڕتاوانکاری یه‌کانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان که چه‌نده‌ها ساڵه تینوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ودیموکراتین و خه‌باتیان کردووه و قوربانی یان داوه بۆ گه‌یشتن به‌وئامانجانه، به‌ڵام ئه‌م گه‌نده‌ڵ و تاوانبارانه توانیان به ساخته‌کاری یه‌کی زۆر‌و سه‌رکه‌وتنێکی درۆ خۆیان بۆ تۆماکردن په‌رله‌مانێک و حکومه‌تێکی ساخته دروست بکه‌ن و بیکه‌نه سه‌کۆیه‌ک بۆ تۆمارکردنی شانۆگه‌ری یه‌کانیان بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک وهه‌روه‌ها هه‌وڵیانداوه بۆ پیشاندانی وێنه‌یه‌کی جوانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و...هتد.
به‌ڵام خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له 17 ی شوباته‌وه تا ئێستا به ده‌سه‌ڵات ده‌ڵیت که چیتر به درۆ‌و سیناریۆوشانۆگه‌ری یه‌کانتان له په‌رله‌مانی هه‌ردووبنه‌ماڵه و سیناریۆکانتان له دژی ده‌نگی ناڕازی مه‌یدانه‌کانی ئازادی ناخه‌ڵه‌تێین و ساردنابینه‌وه و درێژه به‌خه‌باتمان ئه‌ده‌ین تا جێبه‌جێکردنی گشت داخوازی یه‌کان و سه‌رکه‌وتن..!!
ئه‌مجاره‌ش له سیناریۆیه‌کی تری تاڵه‌بانی وبارزانی له سه‌رسه‌کۆی شانۆی په‌رله‌مانه‌که‌یاندا دیسانه‌وه سه‌لماندیان که په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌که‌یان هیچ شه‌رعیه‌تێکی یاسایی نه‌ماوه...!!
ئه‌م سیناریۆپڕ شه‌رمه‌زاری یه‌ی شێخ جه‌عفه‌ره‌که‌ی تاڵه‌بانی دیسانه‌وه به ڕاشکاوی سه‌لماندی که نه‌ک ته‌نها خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه به‌و سه‌کۆی شانۆیه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ردووبنه‌ماڵه بووترێت په‌رله‌مان به‌ڵکو تاوانیشه خۆت ناوبنێیت ئۆپۆزسیۆن و به‌شداری له نمایشی ئه‌وشانۆگه‌ریه پڕتاوانانه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی دا بکه‌یت..!!
تاڵه‌بانی وبارزانی بۆ درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌یی خۆیان چه‌نده‌ها ئه‌کته‌ری وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ریان کردۆته قوربانی سیاسه‌ت و سیناریۆکانی خۆیان...!!
ئۆپۆزسیۆن کاتێک ده‌توانێت به کردار کۆتایی به‌م سیناریۆ پڕتاوان و درۆیانه بهێنێت که به ده‌نگ داواکه‌ی نزارمحه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی ئازادی یه‌وه‌بێت وبه‌کردار ببێته به‌شێک له شه‌قام و په‌رله‌مانی تاڵه‌بانی و بارزانی به یه‌کجاری به‌جێبهێلێت...!!!
ئۆپۆزسیۆن ده‌کرێت ببێته " قاچه‌که" ی تری شه‌قام وپێکه‌وه هه‌نگاوبنێن بۆ کوتایی پێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ وپرتاوانی تاڵه‌بانی و بارزانی ...!!
ئۆپۆزسیۆن نابێت ببنه دارشه‌قی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕ تاوانی تاڵه‌بانی و بارزانی..!!
ئۆپۆزسیۆن ده‌بیت له‌وه‌تێبگات که گۆڕڕانکاری له په‌رله‌مانی گه‌نده ڵانه‌وه ناکرێت به‌ڵکو به هێزی له‌بن نه‌هاتووی شه‌قام و له‌ڕێگای جێبه‌جێکردنی داخوازی یه‌کانی شه‌قامه‌وه ده‌کرێت...!!!
مانه‌وه‌ی زیاتر و خۆخه‌ریکردن به‌وپه‌رله‌مانه‌وه مانای درێژه‌پێدانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و لێدانی شه‌قام و سه‌راکانی ئازادی یه...!!
ئۆپۆزسیۆن وسه‌راکانی ئازادی ده‌توانن پێکه‌وه کۆتایی به‌هه‌مووسیناریۆپڕتاوانه‌کانی تاڵه‌بانی وبارزانی بهێنن گه‌ر پێکه‌وه کاربۆ ئه‌و ئامانجه بکه‌ن...!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست