کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌کان ... مه‌یدانی ئازادی یه‌ په‌رله‌ما نتان,, شه‌قام ده‌ڵێت کواهه‌ڵوێستان ؟

Thursday, 03/03/2011, 12:00



په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌کان
مه‌یدانی ئازادی یه‌ په‌رله‌ما نتان
شه‌قام ده‌ڵێت کواهه‌ڵوێستان ؟


بی ده‌نگی و بێ وه‌ڵامی ئاشکراو روونی په‌رله‌مانی بنه‌ماڵه‌ بۆ داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی و گۆڕێنخوازانی راسته‌قینه‌ی" مه‌یدانی ئازادی" و گشت شاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان، دیسانه‌وه‌‌ ئه‌وڕاستی یه‌ حاشاهه‌لنه‌گره‌ی سه‌لمانده‌وه‌ که‌ په‌رله‌مانی کوردستان هیچ سیفاتێک وناوه‌رۆکی په‌رله‌مانێکی دیموکراتی یانه‌ی تیادا نی یه‌و نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر ناکات، به‌ڵکو به‌رله‌مانێکی حیزبی ئیفلیجکراوی ده‌سته‌مۆی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌یه‌!!
ئه‌وحکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ دیسانه‌وه‌ سه‌لماندیان که‌ له‌ جێ ی نه‌بوانه‌ و ده‌بێت ئه‌وبێ هه‌ڵوێستی یه‌ دوور له‌ لێپرسراوی یه‌یان شه‌رمه‌زاربکریت به‌رامبه‌ر داخوازی یه‌کانی شه‌قام، که‌ داخوازی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌ و ئێستا بۆی هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و شه‌قامیش چۆڵناکه‌ن تا به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌مووداخوازی یه‌ ڕه‌واکان...!!
دانیشتنی ئۆپۆزیسیۆن له‌و په‌رله‌مانه‌دا له‌مرۆوه‌ نه‌ک شه‌رمه‌زاری یه‌ بۆ په‌رله‌مانتارانی لیسته‌ کانی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵکو ده‌بێته‌ به‌شێک و ته‌واوکه‌ری سیاسه‌تی دژی ئیراده‌ی خه‌ڵکی ناڕازی که‌ یه‌کێتی و پارتی پلاندانه‌رن بۆی...!!
بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌رکی په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان و لیسته‌کانی تره‌ که‌ به‌یه‌ک ده‌نگ و هه‌ڵوێست بڕیاربده‌ن که‌ نه‌چنه‌وه‌ هۆڵی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان و له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا به‌رامبه‌ر میدیاکان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت بکرێت وخوازیاربن له‌ژێر چاودێری ئه‌مریکا و ووڵاتانی ئه‌وروپی هه‌ڵبژارندێکی ئازادو ڕیفراندۆمێک بکرێت له‌ کوردستان! تا خۆمان به‌ ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خۆمان چاره‌نوسی خۆمان دیاری بکه‌ین و حکومه‌تێکی دیموکراتی وده‌ستورێکی مۆدێرن له‌جیاتی دابنێن!!
چونکه‌ ئه‌مریکاو ئه‌وروپا له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌کانی ووڵاتانی تونس و میسر و لیبیاو.... هه‌ڵویستیان زۆر تونده له‌ دژی ڕژێمه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کان و پشتگیری داخوازی یه‌ ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ناڕازی ده‌که‌ن. داوایان له‌ زۆربه‌ی ڕژێمه‌کانی ئه‌فریقاو ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاست کردووه‌ و هۆشداری یان داونه‌تێ که‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆپشانده‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر بیرو باوه‌ڕی جیاواز وکاری ڕۆژنامه‌نوسی و جۆپیشێندان سه‌رکوت بکه‌ن و بیانگرن و ئازاریان بده‌ن یا بیانکۆژن!
چونکه‌ ئه‌وان پێ یان ووتوون که‌ ده‌ستی دادگای نێوده‌وڵه‌تی درێژه‌..!!
له‌هه‌مان کاتدا هاوکاری خۆیان نیشانداوه‌ بۆ درستکردنی سیستمێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌ له‌و ووڵاتانه‌دا...! ئه‌وان پێ یان وایه‌ که‌ به‌بێ هیوای دروست بوونی سیستمێکی دیموکراتی ڕاسته‌قیه‌نه‌ که‌ ماف و ئه‌رکی هه‌مووان دیاری بکات، ئه‌و ناڕازی یانه‌و
" شۆڕشی نێرگز" بێ ئامانج ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ ئه‌نجام ناگات.!!
له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا کاتی هه‌ڵوێسته‌ و ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکی ناڕازی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه‌ هه‌رچی زووه‌ بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و فشاری زیاتر بهێنن بۆ هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان. چونکه‌ ئه‌وان ته‌نها به‌ فشاری شه‌قام ومید یا مل ئه‌ده‌ن به‌ داخوازی یه‌کانمان.

ده‌بێت یه‌ک ده‌نگ بین بۆ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌
چونکه‌ هێزمان له‌ یه‌کبوون و یه‌ک ده‌نگیماندایه‌...!!!.
کاتی دیکتاتۆره‌کان به‌سه‌رچووه‌!!
بڕۆن تا ئابڕۆتان نه‌چووه‌!!
ژیر ئه‌وه‌یه‌ له‌م گه‌رده‌لوله‌ تێ ئه‌گات!!
گێل ئه‌وه‌یه‌ که‌ نایه‌وێت تێ ی بگات!!
له‌کۆتایشدا هه‌ر ژیری به‌ سه‌ر گێلی دا سه‌رده‌که‌وێت...!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە