کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داکۆکیکردن له‌ ئازادی مرۆڤی کورد داکۆکیکردنیشه‌ له‌ ڕێبین هه‌ردی

Thursday, 09/06/2011, 12:00






وه‌ک هه‌موومان ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانین که‌ له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیایی بارزانی و تاڵه‌بانیدا ڕۆژانه‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و نووسه‌رڕووناکبیرانی وه‌ک ڕێبین هه‌ردی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ولێدان وگرتن وناوزڕاندن و نانبڕین وزۆرشتی ناشرین و نامرۆڤانه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا تیرۆره‌کانی ڕاگه‌یاندن و زایانیاری و پاراستن وئاسایش و میلیشیا چه‌کداره‌کانیان، که‌ هه‌مووی به‌پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌له‌وه‌ڕێن وتاوان به‌ ووشه‌ ده‌که‌ن وه‌ هه‌ره‌وه‌ها ووشه‌ بۆتاوانه‌کانیان وه‌ک به‌هانه‌ ده‌هێننه‌وه‌...!!
ماشێنی هه‌ڕه‌شه‌وتۆقاندن وتیرۆریان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕکاتێک خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان یان نووسه‌ران وڕۆشنبیران له‌چوارچێوه‌ی هێله ‌سووره‌کانی بارزانی وتاڵه‌بانی ده‌ربچن، که‌له‌ژێر‌ناوی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و دادگاوه‌ دایانناوه‌ بۆده‌مکوتکردنی قه‌ڵه‌مه‌ ئازاکان و ده‌نگی ئازادیخوازان، یان بۆ شه‌رعیه‌تدانی یاسایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان!!

تاڵه‌بانی له‌سه‌رداوای بارزانی له‌ 19ی نیساندا به‌ دڕندانه‌ترین شێوه سه‌رای ئازادی یان ئه‌نفال و داگیرکرد، ڕێبنین هه‌ردی یه‌کێک بووله‌وانه‌ی به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ ڕۆۆبه‌ڕووی لێدان و زیندانکردن بۆوه‌.
له‌وکاته‌وه‌ تا ئێستا هه‌ڵسوڕاوانی سه‌راومه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ژیانیان....! هه‌ندێک له‌وهه‌ڵسوڕاوانه‌ تائێستا خۆیان شاردۆته‌وه‌وناوێرن خۆیان ده‌ربخه‌ن له‌ ترسی زیندانی کردن و پێشێلکردنی ماف و ئازادی یه‌کانیان وه‌ک مرۆڤێکی ئازاد که‌ به‌شداریان کردووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا...!!
له‌کوردستان چونکه‌ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ مافی سه‌ره‌تایی خۆپیشێندانیان له‌ خه‌ڵکی کوردستان زه‌وت کردووه‌ و به‌ ڕه‌وای نازانن، بۆیه‌ وا به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ دژایه‌تی که‌سایه‌تی یه‌ دیاره‌کانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان ده‌که‌ن...!‌
مافی خۆپیشاندان و گشت ماف و ئازادی یه‌کانی کوردستان کاتێک دێته‌ دی که‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ کۆتایی پێبهێنرێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌ هێزی شه‌قام ده‌کرێت..!

ئه‌م هێڵه‌سورانه‌ی که‌ له‌ دوای ڕاپه‌ڕێنی به‌هاری 1991 وه‌ له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانی بارزانی و تاڵه‌بانی دا ده‌یبینین، له‌ شاخ به‌ناوی شۆڕش و خیانه‌ت له‌ شۆڕشه‌وه‌ زۆرگه‌نجی ئازاوڕه‌خنه‌گرله‌سیاسه‌تیان کرده‌ قوربانی وله‌هه‌لومه‌رجی نادیارو به‌ پلانی پێشوه‌خت له‌ لایه‌ن تاڵه‌بانی و ده‌زگانهێنی یه‌‌کانیانه‌وه‌ تیرۆرکران یان تڕۆکران..!
له‌ تواندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌و پاشان جیابوونه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیارودروستکردنی ئاڵای شۆڕش، زۆرگه‌نجی شۆڕشگێڕیان تیرۆر یان زیندانی کرد! مه‌لابه‌ختیارخۆی یه‌کێک بووله‌وزیندانی یانه‌ ی که‌ به‌ناوی
عێرا قچی یه‌وه‌ زۆربه‌شێوازێکی نامرۆڤانه‌ له‌زیندانی یه‌کێتی دا هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کرد، پاشان خۆی بووبه‌به‌شێک له‌وتاوانبارانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ده‌نگی ئازادیخوازانی کوردستانیان به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ سه‌رکوتکردوو، به‌ته‌مان ئێستا هه‌روا درێژه‌ی پێبده‌ن به‌هاوکاری ئه‌و نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ی که‌ له‌زیندانی یه‌کێتی دا ماف وئازادی ئه‌وی وه‌ک باڵێکی ئۆپۆزسیۆن و زیندانی یه‌کی سیاسی پێشێل کرد..!
ئێستاش پێجه‌وانه‌بۆته‌وه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن و مه‌لابه‌ختیاروه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات دانیشتن ده‌که‌ن بۆدرێژه‌پێدانی ئه‌وتاوانانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ به‌رگ وناوی جۆربه‌جۆردا...!!!
تائه‌مانه‌ بمێنن ئه‌م سیناریۆگاڵته‌جاری یانه‌ درێژه‌ی ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ یاریکردن به‌ هه‌ست و نه‌ست وماف و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان...!
ئه‌م سیاسه‌ته‌ دیکتاتۆرانه‌یان تازه‌نی یه‌ بۆ خه‌ڵکێک که‌ ده‌مێکه‌ ئه‌مانه‌ ده‌ناسێت و ده‌ست وپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵیاندا نه‌رم کردووه‌! له‌به‌رئه‌وه‌ تاکه‌ ڕێگا بۆڕزگاربوون له‌م هه‌مووبێ مافی یانه‌ ته‌نها به‌نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانی بارزانی و تاڵه‌بانی دێته‌ دی ، ئه‌وکاته‌ هه‌موو خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان به‌نووسه‌ران و قه‌ڵه‌مه‌ ئازاکانیشه‌وه‌ ئازاد ده‌ بن وه‌ک مرۆڤێکی ئازاد له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ ی شارستانی دا که‌‌‌ ده‌ستوورو یاسایه‌کی مۆدێرن ووڵات ببات به‌ ڕێوه‌ نه‌ک میزاجی دیکتاتۆره‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌..!!

بۆ هاتنه‌ دی ئه‌وڕۆژه‌ و ڕزگاربوون له‌م دوودیکتاتۆره‌ی کوردستان ئه‌رکی سه‌رشانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی کوردستانه‌ به‌نووسه‌روقه‌ڵه‌مه‌ ئازاو ئازاده‌کانیشه‌وه‌ له‌ یه‌ک سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌ ماف و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان تێبکۆشن بۆهێنانه‌دی ڕۆژێکی نوێ!

کاتێکیش هه‌موومان پێکه‌وه‌ له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا داکۆکیمان کرد له‌ ماف و ئازادی یه‌کانی مرۆڤی کورد له‌ کۆردستان دا، ئه‌وا له‌هه‌مان کاتدا داکۆکی وبه‌رگریشه‌ له‌ ڕێبین هه‌ردی و گشت قه‌ڵه‌مه‌ ئازاو ئازاده‌کانی ترله ‌کوردستان و له‌ تاراوگه‌ش...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە