کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با 8ی مارس و هه‌مووڕۆژێکمان بکه‌ینه‌ ڕۆژی مافی یه‌کسانی ژن و پیاو!!

Tuesday, 08/03/2011, 12:00



ئه‌مڕۆساڵیادی 100 ساڵه‌ی ڕۆژی 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژانان ده‌کرێته‌وه‌.
له‌ زۆر ووڵاتی ئه‌وروپی هیج ڕۆڵێک ومانایه‌کی وای نه‌ماوه‌ لای ژنان و ئافره‌تانی ئه‌وروپا چونکه‌ ژنان له‌ ده‌ستوردا و به‌یاسا مافه‌کانیان وه‌ک پیاو پارێزراوه‌ و به‌ فه‌رمی به‌ هیچ بیانوویه‌ک هه‌ڵاواردن و جیاوازی ناکرێت له‌نێوان نێر و مێ دا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌تاکو ئێستاش له‌ هه‌ندێک بواردا ئافره‌تان وه‌ک پیاوان هه‌مان فرسه‌تی کاروژینیان بۆ ناڕه‌خسێت..!! له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌باتی ژنان به‌رده‌وامه‌و له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر ده‌گۆڕێت. به‌ پی ئاستی هۆشیاری و فیربوونی ژانان جیاوازی یه‌کان که‌مترده‌بێته‌وه‌!
ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ جیاکردنوه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت و ئازادکردنی بیر بڕواو دینه‌کان ده‌کرێت . بنا‌غه‌ی ئه‌و ئازادی یه‌ش ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ به‌ ژن و پیاو منداڵان و مێرمنداڵه‌وه‌...!!!!
دیاره‌ یه‌کێک له‌ کۆڵه‌که‌ گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئافره‌تانه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌:
"پێوانه‌ی ئازادی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌ ئازادی ژنانی ئه‌و ووڵاته‌وه‌ پێوانه‌ ده‌کرێت..!"
پێشنیارم بۆ سه‌رای ئازادی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌مڕۆوه‌ که‌ ڕۆژی ژنانی چه‌وساوه‌ی جیهانه‌، هه‌موو ڕۆژێک وانه‌ی ئازادی و یه‌کسانی ژانان بڵێنه‌وه‌ تا شانبه‌شانی پیاوان ئه‌رک و مافه‌کانیان به‌یه‌کسانی له‌ده‌ستورێکی مۆدێرندا به‌ یاسا جێگیر بکرێت و وه‌ک داخوازی نوێ بخرێته‌ سه‌ر داخوازی یه‌کانی تری جه‌ماوه‌ر...!!
ئه‌ومافانه‌ به‌ س ته‌نها ژنان خۆیان ده‌توانن بۆخۆیانی بسێنن، نه‌ک چاوه‌ڕوانی پیاوان بکه‌ن..!! بۆیه‌ له‌ به‌یانی زووترنی یه‌ ئه‌ی ژنان و کچانی سلێمانی و کوردستان بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قام و به‌ره‌وسه‌رای ئازادی و مه‌یدانه‌کانی شاره‌کانتان بڕۆن و داوای جێگیر کردنی مافه‌کانتان بکه‌ن له‌ ده‌ستورێکی نوێ ی هه‌میشه‌یی کوردستاندا..!!
کچان و ژنان ئه‌رکی ئێوه‌شه‌ بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای مافه‌کانتان بکه‌ن و پێکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ کوڕان و پیاوانی ئازادی خوازدا داوای جێگیر کردنی مافه‌کانتان بن بۆ ژنان و پیاوان و منداڵان و مێرمنداڵی ئه‌م کوردستانه‌..!!
به‌هه‌موومان ده‌توانین گشت مافه‌کانمان بسێنین و له‌ ده‌ستوردا جێگیری بکه‌ین..!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە