کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...پشتیوانی گه‌لی کوردیش بکه‌ن بۆ ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌یی!

Tuesday, 11/10/2011, 12:00


ووته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان د.شاهۆ سه‌عید  له‌سایتی سبه‌ی ڕایگه‌یاند:
"پشتیوانی گه‌لانی سوریا ده‌که‌ین بۆ ڕوخاندنی دیکتاتۆریه‌ت". درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ له‌سبه‌ی دا:
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=40082&cat=1

سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ی د. شاهۆ مایه‌ی ده‌ستخۆشی لێکردنه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیشدا دووڕوویی خۆیی و سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌خات چونکه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی شۆڕشی نێرگزی کوردستان ناکات، به‌ڵام باسی به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌که‌ ده‌کات، له‌کاتێکدا ئه‌و شۆڕشه‌ پێش سوریا له‌ 17 ی شوباتدا گه‌یشته‌ کوردستان و ئێستا ئۆپۆزسیۆن له‌ ده‌سه‌ڵات خراپترئه‌وشۆڕشه‌ وخه‌ڵکی ئازادیخوازپشتگۆی ده‌خه‌ن..!
گه‌رئێوه‌ ڕاست ده‌که‌ن و دژی دیکتاتۆریه‌تن بۆچی هه‌مان هه‌ڵوێستتان نی یه‌ له‌ دژی دیکتاتۆره‌کانی کوردستان، دیکتاتۆری وچه‌وساندنه‌وه‌ له‌هه‌رشوێنێک وله‌ ژێرهه‌رناوو دروشمێکدا بێت جیاوازی نییه،‌ گه‌رڕاست ده‌که‌ن ده‌بوایا دژی بوونایه‌، له‌کاتێکدا ئێوه‌ خۆتان ناوناوه‌ ئۆپۆزسیۆن....!

سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پاش 17ی شوبات و 19ی نیسان به‌کردار پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ یان نواند به‌رامبه‌ربه‌ شه‌قامی ناڕازی وئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی، کاتێک به‌ئاشکراوبه‌نهێنی کۆبوونه‌وه‌یان ده‌کرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ستراتیجی بکوژانی شه‌هیده‌کانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر...!
له‌هه‌مان کاتدا له‌گه‌رمه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 17 ی شوباتدا له‌ڕێگای ئه‌ندامان ولایه‌نگیرانیانه‌وه‌‌ له ناو‌ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی هه‌وڵیاندا بۆبه‌لاڕێدابردنی ئامانجه‌کانی شۆڕشی نێرگزی کوردستان...!
ئامانجه‌کانیش ئاشکرابوون چونکه‌ خه‌ڵکی ناڕازی سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان هه‌مووڕۆژێک دووباره‌یان ده‌کرده‌وه وڕۆژانه‌ دروشم و ئامانجی نوێ ی ده‌هاته‌ سه‌ر، پاشان هه‌مووداخوازی و ئامانجه‌کان کۆکرانه‌وه‌ له‌:
" نه‌خشه‌ ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان...."
له‌ونه‌خشه‌ڕێگایه‌دا خه‌ڵكی ناڕازی له‌ سه‌رای ئازادی داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌ تی یه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کرد، چونکه‌ سه‌لماندیان له‌ئاست به‌رپرسیاری دانین کاتێک منداڵان و گه‌نجانی شاری سلێمانیان له‌به‌رلقی چواردا تیرۆرکرد له‌ وه‌ڵام به‌ داخوازی یه‌کانیاندا بۆجێگیرکردنی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستاندا....!
له‌و کاته‌دا سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌کردارپێچه‌وانه‌ی داخوازیی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان کۆبونه‌وه‌ی نهێنی یان له‌گه‌ڵ هاوڕێ دێرینه‌کانیاندا له‌ یه‌کێتی ئه‌نجامداوکه‌س نه‌یزانی باسی چیان کرد؟


هه‌رچه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وپێش بووسه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌که‌تان نه‌وشیروان مسته‌فا کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ دیکتاتۆره‌که‌ی کوردستان بارزانی دا کرد له‌ سلێمانی وکه‌س نه‌یزانی دووقۆڵی باسی چیان کردووه‌...!؟ به‌م هه‌ڵوێسته‌شیان به‌کردارداخوازی یه‌کانی شه‌قامی کرده‌ قوربانی بڕیاری دیکتاتۆری خۆیان...!
هه‌ڵوێست به‌س ته‌نها قسه‌ودروشمی بریقه‌دارنی یه‌ به‌ڵکو کرداره‌کان ده‌بێت جووت بن له‌گه‌ڵی دا ..!

ئه‌مڕۆش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش نزیکی هه‌شت مانگ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نێرگزی کوردستان واتا 17ی شوبات بێ شه‌رمانه‌ هاتوون و هه‌ڵوێست به‌ ئازادیخوازانی کوردستان به‌گشتی وگه‌لی کورد وگه‌لانی تری چه‌وساوه‌ له‌ سوریا ‌به‌تایبه‌ت ده‌فرۆشنه‌وه‌ وباس له‌ پشتیوانی شۆڕشه‌که‌یان ده‌که‌ن بۆ ڕوخاندنی دیکتاتۆریه‌ت له‌سوریا...! له‌کاتێکدا دیکتاتۆره‌کانی له‌ی خۆمان له‌یاد ده‌که‌ن...!
ئه‌مه‌ش گومانێكی ترلای خه‌ڵکی ناڕازی و گۆڕانخوازان دروست ده‌کات، بۆچی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ربه‌بارزانی و تاڵه‌بانی گۆڕڕاوه‌...!؟
له‌کاتێکدا ئه‌وان به‌دروشمی دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌، ده‌نگه‌ ناڕازیه‌کانی کۆڕانخوازانیان له‌ خۆیان و بزوتنه‌وه‌که‌ یان کۆکرده‌وه‌...!
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گاڵته‌جاری یه‌کی تره‌ به‌ ئامانج و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان وشه‌هیدانی 17ی شوبات " بانێکه‌ و دووهه‌وا" ، به‌ڵام دڵنیابن خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان هۆشیارن و به‌م گه‌مانه‌ی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناخه‌ڵه‌تێن بۆ به‌لاڕێدابردنی شۆڕشی نێرگزی...!
ئه‌و شۆڕشه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ به‌ڵام چۆته‌ قۆناغێکی تره‌وه‌ و دره‌نگ بێت یان زووهه‌رسه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه‌، چونکه‌ هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وشۆڕشه‌ بوونی ماوه‌ و ناوه‌رۆک ومه‌رامی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رکه‌وت بۆ خه‌ڵکی ناڕازی له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری کوردستان و ئۆپۆزسیۆن..!

گه‌رسه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاستیان ده‌کرد ده‌بوایه‌ له‌ پاش17 ی شوباته‌وه‌ دانیشتنی نهێنی و ئاشکرای بێ به‌رهه‌میان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بارزانی و تاڵه‌بانی دا نه‌کردایه‌ ، له‌هه‌مان کاتدا ده‌بوایه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌کانیان هۆڵی په‌رله‌مانی بنه‌ماڵه‌یان به‌جێبهێشتایه‌ بۆ گه‌نده‌ڵان و پاشکۆکانیان!
له‌وکاته‌وه‌ تا ئێستا ئه‌وپه‌رله‌مانه‌ی که‌ هێشتا دڵتان پێ ی خۆشه‌و ده‌ستبه‌رداری نابن، هیچ بڕیارێکی ده‌رنه‌کردووه‌ به‌قازانجی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان وداخوازی یه‌کانیان بۆگۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌ردووبناماڵه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌که‌تان نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی...؟!

بارزانی بڕیارده‌رده‌کات وبریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیان فایه‌ق تۆفیق گاڵته‌ به‌ خۆی و خه‌ڵکی ناڕازی و شه‌هیدان و سه‌رۆکیشیان ده‌کات، ده‌ڵێت :" جه‌نابی سه‌رۆک بڕیاری ده‌رکردووه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی ته‌قه‌که‌ران ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ کێن، ده‌ستنیشانیان بکه‌ن تا پۆلیس ده‌ستگیریان بکات" .

له‌کاتێکدا هه‌مووخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌ دۆکۆمێنته‌وه‌ ده‌زانن که‌ ته‌قه‌که‌ران کێن و له‌هه‌مان کاتدا ئه‌ومنداڵ کوژوتیرۆرستانه‌ ناتوانن بێ بڕیاروئاگاداری ئاغاکانیان هه‌روا به‌ ئاسانی تاوان و تیرۆربکه‌ن، گه‌روانی یه‌ بۆچی هه‌رله‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ بارزانی و تاڵه‌بانی سه‌ره‌کۆنه‌یان نه‌کرد وته‌قه ‌که‌رانیان لای خۆیان حه‌شاردا و پله‌وپایه‌ی حیزبی یان به‌رزکردنه‌وه‌ له‌ جیاتی سزادانیان خه‌ڵات کران.....!؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگاکانیش له‌سه‌ربناغه‌ی سیستمی بنه‌ماڵه‌یی دامه‌زراوه‌، نه‌یانتوانی سه‌ربه‌خۆیانه‌ به‌ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبستن له‌دژی ئه‌و تاوانانه‌ ، چونکه‌ دادگاکانیش‌ هی خۆیانه‌ و له‌ خزمه‌تیاندایه‌...!


نازانم تاکه‌ی گۆڕڕانخوازان پرسیارله‌خۆیان ناکه‌ن و ده‌خه‌ڵه‌تێن به‌م دووڕوویی یه‌ی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌که‌یان،له‌هه‌مان کاتیشدا له‌ خه‌وی خۆشباوه‌ڕی پێ یان به‌هۆش دێنه‌وه‌ و خۆیان و بزوتنه‌وه‌که‌یان له‌ ده‌ست تاکڕه‌وی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌که‌ ڕزگارده‌که‌ن..!؟
گه‌ربزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وگۆڕڕانخوازان به‌ڕاستی دژی دیکتاتۆریه‌تن، ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆیان له‌ده‌ست دیکتاتۆریه‌تی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌که‌یان ڕزگاربکه‌ن تا بتوانن هه‌وڵ بده‌ن به‌ڕاستی له‌ دژی دیکتاتۆریه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی خه‌بات بکه‌ن بودانانی سیستمێکی ده‌سه‌ڵاتی نوێ ی شارشتانی ودیموکراتی له‌ کوردستاندا، که‌ تیادا ئه‌رک ومافه‌کانمان دیاری بکات، تا خه‌ڵکی کوردستان بتوانێت به‌ ئازادی و یه‌کسانی بژی و به‌ هیچ بیانویه‌ک و له‌ژێرهیچ ناوێکدا دیکتاتۆریه‌ت دروست نه‌بێته‌وه‌...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە