جیاوازی نێوان د. که‌مال میراوده‌لی و ئاراس فه‌تاح و به‌ختیارعه‌لی له‌چیدایه؟
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
سه‌ره‌تا به‌پێویستی ده‌زانم ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزان ئاراس فه‌تاح و به‌ختیارعه‌لی بکه‌م که بڕیاریاندا و چونه ڕیزی خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی وه‌ک قیبله‌ی ئازادی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریی یه مۆدێرنه‌ی ئهمڕۆبۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و خۆپاککردنه‌وه له دژی سته‌مکاری و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له کوردستاندا...!!
نمونه‌یان زۆربێت و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم له‌گه‌ڵ هه‌مووکه‌سێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست که ئێستا ڕووبه‌ڕووی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان وه‌ستاون و داوای مافی دزراوی خه‌ڵک ده‌که‌ن کۆڵناده‌ن..!!
ئه‌وبه‌ڕێزانه هه‌ڵستاون به و ئهرکهمێژوویی یه‌ی که ده‌مێکه بۆی ده‌نووسن و ئه‌مڕۆ به‌کردار پراکتیزه‌ی ده‌که‌ن! چونکه ئه‌مڕۆ ده‌بێت ههمووبیر وقهڵهمه ئازاکانی دژ به چه‌وساندنه‌وه بچنه خزمه‌ت ئه‌و ئامانجه‌ی که خه‌ڵک بۆی ڕاپه‌ڕیوه و خوازیاری بهدیهاتنێتی به کۆڵنه‌دان و خۆڕاگری...!!
ئه‌وه‌ی گرنگه که له‌ڕه‌خنه‌و هه‌ڵوێستماندا خاتری هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌گرین له‌هاوکێشه‌ی سیاسی کوردستاندا به‌هه‌ر بیانویه‌ک بێت!!
هه‌روه‌هاهیچ مه‌رامێکی که‌سایه‌تی (شه‌خسی) تیانه‌بێت و ئاگاداربین که هیچ لایه‌نێک نهمانکاته گه‌مه‌ی سیاسی خۆی وبهکارمان بهێنێت...!!
ئێستاش دێمه سه‌ر جیاوازی یه‌کانیان:
ئاراس فه‌تاح و به‌ختیارعه‌لی دوونوسهر و ڕۆشنبیرن که ساڵانێکه ده‌نوسن و ڕهخهنهشیان هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام زیاتر ڕه‌خنه‌کانیان تیۆری شیکاری ڕووداوه‌کان بووه له نوسین ووتاری جۆربه‌جۆردا..!!
هه‌رچی به‌ختیار عه‌لی یه وه‌ک ده‌زانین له کوردستان دا تاقانه‌یه له شێوازی نوسینی ڕۆمان و هۆنراوه‌کانی دا، به‌مه‌ش توانیویه‌تی کتێبخانه‌ی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکات به‌و شاکارانه‌ی..!!
به‌ڵام دوای ڕه‌خنه ده‌بێت ئهڵتهرناتیفمان هه‌بێت وخوێنه‌ریش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌کات!! ڕه‌خنه ده‌بێت گشتی بکرێته‌وه بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌کانی کێشه‌کانمان و پاشان له‌خزمه‌ت ئامانجی باشتربووندابێت به‌به‌رنامه و شێوازێکی سه‌رده‌می یانه!
بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیشمان ده‌بێت کۆنسێپت و به‌رنامه ی باشتر و ڕۆشنمان هه‌بێت تا به‌که‌مترین هێز و قوربانی و به باشی بگه‌ین به ئامانجه‌کانمان...!!
هه‌رچی کاک ئاراس و کاک به‌ختیاره تا ئێستا هیچ کۆنسێپت و ئهلتهرناتیفێکیان نی یه بۆ گه‌یشتن به داخوازی یه کان و گه‌یشتن به ئامانجه‌کان یان بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌م بارودۆخه..!! به‌ڵام وه‌ک دوونوسهری ناسراو ئاماده‌بوونیان له‌ناو خۆپیشاندانه‌کاندا یارمه‌تیده‌رێکی مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی خۆیانه که چه‌ندساڵه خۆیان ڕه‌خنه‌یان گرتووه له‌م بارودۆخه !!
هه‌رچی د. که‌مال میراوده‌لی یه له ساڵی هه‌شتاکانه‌وه که چۆته هه‌نده‌ران ڕه‌خنه‌گرێکی سه‌رسه‌خت و ئازا و ڕاستهوخۆبووه و کۆنسێپت و به‌رنامه ی باش و مۆدێرنی هه‌یه وک ئه‌لته‌رناتیفی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی دووبنه‌ماڵه‌یی یه‌ی کوردستان..!!
له‌هه‌مان کاتدا یه‌که‌م که‌سایه‌تی بوو له کوردستاندا له کێبڕکێ ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دا ساڵی 2009 گه ر ساخته‌کاری نه‌بوایه، لهوانهبووله وکاته‌وه تا ئێستا ئه‌و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بوایه، له‌وانه‌ش بوو بارودۆخه‌که‌ش به‌م ئاقاره‌دا نه‌ڕۆیشتایه...!!
ئێستاش که هاتۆته‌وه ده‌توانێت به‌وبه‌رنامه و کۆنسێپت و ئامانجه‌ی که ئه‌و داوای ده‌کات ئه‌لته‌رناتیفێکی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆی مه‌یدانی ململانێ ی سیاسی کوردستان بێت..!!
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به هاوکاری زۆری ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی سه‌را و گشت جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان هه‌یه..!!
د. که‌مال میراوده‌لی له‌م کاته‌دا ده‌توانێت هه‌ولێر وزۆر شاروشارۆچکه‌ی تری کوردستان بکاته مه‌یدانی ئازادی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له دژی گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی ههردووبنهماڵه..!!
لێره‌دا داواکاریم له ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی و گشت هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران له کوردستان وتاراوگه ئه‌وه‌یه ببنه هاوکاری یه‌کتر و پشتگیری د. که‌مال میراوده‌لی بکه‌ن!
په‌یامی ئهوههوڵدانه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌موو داخوازی یه‌کان و ئامانجه‌کانی هه‌موو کوردێکی ناڕازی و خوازیاری زیانێکی ئازاد و یه‌کسان به یاسا و ده‌ستورێکی مۆدێرن، تا به‌ها مرۆڤایه‌تی یه‌کان بۆ مرۆڤی کورد بگه‌ڕێته‌وه...!!
دووباره به یه‌کڕیزی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن شکست ده‌هێنێن به هه‌وڵه تیرۆریستی یه‌کانی ده‌سه‌ڵات و له ئامانجه‌کانمان نزیکترمان ده‌کاته‌وه به که‌مترین قوربانی، به پێچه‌وانه‌وه له قازانجی ده‌سه‌ڵاته...!!
سه‌رکه‌وتووبێت ڕاپه‌ڕینه‌کان و خۆپیشاندانه‌کان له‌پێناو جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا به ده‌ستورێکی مۆدێرن و شیاوی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست