له یادی ئه‌نفالدا.... سه‌رای ئازادی و مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان ئه‌نفال کران!!
Friday, 22/04/2011, 12:00
سه‌رای ئازادی سلێمانی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان توانیان دوومانگ خۆڕاگرانه وانه‌ی ئازادی و یه‌کسانی و مافه‌سه‌ره‌تایی یه‌کانی مرۆڤ و بناغه‌ی کۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموکراتی .بڵێنه‌وه به خه‌ڵکی تینوی ئازادی کوردستان!
له‌ماوه‌یه‌کی وا کورت‌دا جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان فێری بنهماسهرهکی یه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکرات به یاسا‌و دهستووربوون، وه‌ک مافی ڕه‌خنه‌گرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی بێ تووندووتیژی و شارستانی یانه!
ئه‌م شێوازی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی یانه بوونه هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی جهماوهربه شێوازێکی نوێی هاوچه‌رخ له ههمووکوردستاندا بۆ گه‌یشتن به ههمووئانمانجهکانی شه‌قام و مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان....!! له‌هه‌مان کاتدا بووه نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداران...!!
وانه‌کانی سه‌رای ئازادی گوێێ ههردوودیکتاتۆرهکهی کوردستانی کاس کردبوو بۆیه به‌رده‌وام بوون له پلاندان له دژی ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه...!!
ئه‌م شێوازه شارستانی یه تا ده‌هات لای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان پێشوازی لێ ده‌کراو هیوای زیاتری پێ ده‌به‌خشێن بۆ درستکردنی ژیانێکی باشتر بۆهه‌مووان بێ هه‌ڵاواردن و چه‌وساندنه‌وه.ی ههردووبنهماڵه!!
وانه‌کانی سه‌رای ئازادی بوونه وێردی سه‌رزمانی گه‌وره‌وبچووکی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی وگشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان...!!
ووتارودروشمهکانی سه‌رای ئازادی بونه ووتارودروشمی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان و تاده‌هات متمانه‌ی زیاتری به دواڕۆژێکی باشتر پێده‌به‌خشین..!!
ئه‌وه بوو 19 ی نیسان بڵێسه‌ی خۆپیشاندانه شارستانی یه‌که گه‌یشته شاری هه‌ولێر و دیواری ترسیان شکاند...بۆیه بارزانی و تاڵه‌بانی تۆقین و زۆر به دڕندانه و دیکتاتۆری یانه‌و نایاسایی یانه خۆپیشاندانکانیان خوێناوی کرد و کارتی کۆتایی و پلانی کۆتایی خۆیانیان ڕاکێشا‌و ههمووکوردستانیان کرد به گۆمی خوێن و ئه‌نفال کرد...!!
ئه‌م ڕه‌فتاره‌یان راکێشانی دواکارتی چاڵی مه‌رگی خۆیانه و له کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی یان نژیک ده‌کاته‌وه، له هه‌مان کاتدا ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفاله‌ی شاره‌کانی کوردستان نیشانمان ئه‌دات که ئه‌مانه چه‌ند دیکتاتۆرن و به شێوازی دیموکراتی یانه له ده‌سه‌ڵات نایه‌نه‌خوار...!!
ئه‌م ئه‌نفاله‌ی جه‌لالی مه‌سعود وانه‌یه‌کی نوێ یه له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانه‌کانی ئازادی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوودیکتاتۆره و فێرمان ده‌کات که ئه‌مان به زمانی گۆۆڵ ناگۆردرێن به‌ڵکو به شه‌قی شه‌قام ...!!
جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان ده‌بێت ته‌نها پشت به هێزی له بن نه هاتووی خۆی له کوردستان و تاراوگه ببه‌ستێت و به‌ته‌مای هێزی ده‌ره‌کی نه‌بێت ڕزگاری بکات...!!
هه‌رکاتێک وورهوئیرادهی جهماوهربهرزبوو له ده‌وه‌ری داخوازی یه‌کانیان، ئه‌وا هه‌م له‌لایه‌ن بارزانی و تاڵه‌بانی و هێزهدهرهکی یه‌کانیش حسابت بۆ ده‌که‌ن...!!
به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر پشت به خۆمان نه‌به‌ستین، ناگه‌ین به هیچ ئامانجێکمان...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌ک ملیان نه‌دا به جێبه‌جێکردنی داواکاری یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، به‌ڵکو به‌رده‌وام بوون له پلان دانان بۆ سه‌رکوتکردن وگرتن و تیرۆرکردنی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م شۆڕشه نێرگزی یه. پاش نا‌ئومێد بوونێکی زۆر له بێباکی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر به داواڕه‌واکانی جه‌ماوه‌ری خوازیاری گۆڕڕانی شێوازی ده‌سه‌ڵات له
کوردستاندا و سه‌روه‌ری کردنی یاسا بهسهرکارو ژیان و کۆمه‌ڵگادا...!!
اکارگهیشته ئه‌وه‌ی که ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری خۆی بخاتهڕووبۆدهربازبوون له‌م قه‌یرانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه له‌کوردستاندا!!
بارزانی وتاڵه‌بانی ڕه‌خنه‌و گۆڕڕێنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیان به‌هێلی سووردانا ، وه‌ک هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست !!
ئه‌م دوودیکتاتۆرو تاوانباره ترس له مه‌رگی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان لێ نیشت بۆیه خراپتر له سه‌دامی یه کان هه‌ڵیان کوتایه سه‌رسه‌رای ئازادی و هه‌موو شاری سلێمانی و گشت شاروشارۆچکه‌کانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی و ئه‌نفالیان کرد...!!
سه‌دامی دیکتاتۆر زۆربه‌ی دێهاته‌کانی کوردستانی به خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه ئه‌نفال کرد چونکه بووبووبه پشت و په‌نا بۆ پێشمه‌رگه‌کانی دوێنێ و سه‌رکرده مافیاکانی کوردستان که له ئه‌نفاله بهدناوهکهشدا هاوکاری سه‌دامی مامۆستایان کرد به ڕێگری کردنی له خه‌ڵکی سفیل بۆ ده‌رچوون و ده‌ربازبوون له ده‌ست ئه‌وتاوانه‌ی سه‌دامی دیکتاتۆر ..!!
ئه‌م ئه‌نفاله‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی چووه پاڵ ئه‌نفاله‌که‌ی سه‌دام و بووه ته‌واوکه‌ری ، ئه‌وه‌ی سه‌دامی دکتاتۆر نه‌یتوانی بیکات ئه‌مان به ئه‌مانه‌ته‌وه ته‌واویان کرد وسهدامیان له قه‌بره‌که‌دا ئاسووده‌کرد...که ئه‌و به‌وئاواته‌وه سه‌ری نایه‌وه و جاشه‌کانی ته‌واویان کرد..!!
ساڵێکی تر له یادی ئهنفالهکهکانی سه‌دام وجه‌لالی جاشی بارزانی دا .... دۆکۆمێنتی تاوانه‌کانیان پیشانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئهدهرێتهوه و ده‌خرێته مۆزه‌خانه‌ی تاوانه‌کانیانه‌وه، وه‌ک ئه‌و مۆزهخانهگهورهیهی بوداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا که پڕێهتی له دۆکۆمێنتی تاوانه‌کانی کاتی ستالین و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات به‌ناوی کۆمۆنیستی یه‌وه...!!
تاڵه‌بانی و بارزانی ...به‌هه‌مان شێوه به‌ناوی یاسا و به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵک کوردستانیان کردۆته سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره و خۆیان بوونه‌ته دوو ئامری خوێن ڕێژی تینووی خوێن و پاره‌و ده‌سه‌ڵات...!! پێشینان ڕاستیان ووتووه:
" ئه‌وه‌ی له سامان نزیک بێته‌وه، ڕه‌وشتی به‌رزی بیرئه‌چێته‌وه"
مێژووی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی پڕیه‌تی له قاره‌مانێتی ڕۆڵه‌کانی ، هه‌ره‌وه‌ها سه‌لماندوویه‌تی که سته‌مکاران و دیکتاتۆره‌کان تا سه‌ر له‌م شاره بۆیان ناچێته‌سه‌ر. چونکه خه‌ڵکی قاره‌مانی شاری سلێمانی هه‌رگێز به زه‌بروزه‌نگ و کوشتن و بڕین و دیلی ڕازی نابێت و خۆی ئازاد ده‌کات له ده‌ست ئه‌م ئهنفالکهرانهی کوردستان...!!
هه‌موو دیکتاتۆره‌کان چونکه خۆپه‌رستن ته‌نها یه‌ک خه‌میان هه‌یه ئه‌ویش له ده‌ستنه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایانه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو ژیانی سیاسی و ئابووری دا...!!
ئه‌وهێزه‌ی که ئێوه ئێستا له سلێمانی خۆتانی پێوه با ئه‌ده‌ن و به‌خه‌یاڵی خۆتان به ڕه‌شبه‌گیری و لێدان و تۆ قاندن .خه‌ڵکی سلێمانی پێ چاوترسێن ده‌که‌ن،به‌شێکن لهوجهماوهرهناڕازی یه‌ی که له‌به‌ر مووچه و بژێوی ژیانیان جهکیان هه‌ڵگرتووه بۆ ده‌سه‌ڵات ، زۆربه‌یان ئێستا له هه‌مووکه‌س زیاتر حهزبهنهمانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌ن، چونکه ئه‌زانن ئه‌وکاره‌ی که پێ یان ده‌کرێت به زۆر‌و زه‌بری پاره بۆ خزمه‌ت کردنه به ههردوووبنهماڵهی تاڵه‌بانی و بارزانی و له‌داهاتوودا وه‌ک خیانه ت و تاوان بۆیان تۆمارده‌کرێت...!!
ڕۆژێک دێت سه‌رانی ئه‌نفالچی وقاچاخچی و تاوانباری یه‌کێتی و پارتی له‌به‌رده‌م دادگای گه‌ل دا ڕه‌زیل و ڕسواو شهرمهزاردهکرێن و ده‌کرێنه په‌ندی زه‌مانه...!!
سهرکهتوودهبیت ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ی کوردستان بۆ جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و ڕسواکردنی ههردوودیکتاتۆرهکهی کوردستان...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست