کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێک بۆ جه‌ماوه‌ری گۆڕڕانخوازان له‌وه‌ زیاتر فریو مه‌خۆن به‌ لیستی گۆڕان!!

Saturday, 19/03/2011, 12:00



گۆررانخوازان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆیه‌ ده‌نگیان دا به‌ لیستی گۆڕان، چونکه‌ پێیان وابوو که‌ ئه‌م لیسته‌ ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆنیکی ڕاسته‌قینه‌ و هه‌وڵئه‌دات به‌کردار بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی خواسته‌کانیان بۆ گۆڕڕان له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستاندا، نه‌ک بۆ ئیمزاکردنی په‌یماننامه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و پارته‌کانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن له‌ کوردستاندا بۆ ئارمکردنه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی...!!!!!
له‌دوای 17 ی شوباته‌وه‌ ئیتر بوارێک نه‌مایه‌وه‌ له‌ژێر هیچ بیانویه‌ک دا بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ نواندنی هه‌ڵوێستی ئاشکرا و ڕوونی لیستی گۆڕان و ئه‌وکه‌س ولایه‌نانه‌ی که‌ خۆیان به‌ئۆپۆزسیۆن له‌ قه‌ڵه‌م دابوو...!!
به‌ڵام له‌ پاش زیاتر له‌ مانگێک له‌ ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کان که‌ له‌ سه‌رای ئازادی یه‌وه‌ ده‌ستی پێکردو ئێستا ش به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌ به‌رفراوان بووندایه‌...!!
لیستی گۆڕان و به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان به‌ناچاری یان بۆ ده‌سکه‌وتی سیاسی خۆیان له په‌رله‌مان و‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان، شه‌رمنانه‌ و به‌ڕووکه‌ش پشتگیری خۆپیشاندانیان کردووه‌ و جارجار نوێنه‌ری خۆشیان ناردووه‌و بوونی خۆیان که‌متازۆر نیشانداوه‌...!
تا به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بڵێن ئێمه‌ له‌ شه‌قام بوونمان هه‌یه‌وگۆێمان ڵینه‌گرن و حسابمان بۆنه‌که‌ن شه‌قام له‌دژتان به‌کار ده‌هێنین! وه‌ک کارتێکی سیاسی به‌کاریان هێناوه‌!
ئه‌مڕۆش گۆڕان و به‌ناوئۆپۆزیسیۆنه‌کان ده‌ستیان خسته‌وه‌ ناوده‌ستی لێپرسراوانی بنه‌ماڵه‌و په‌یماننامه‌یه‌کیان به‌ناوی (که‌مپینی ئاشتی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئارامی) ڕاگه‌یاند....!!!
به‌حسابی خۆیان ئه‌وشۆڕشه‌ نێرگزی یه‌ی گه‌نجانی کوردستان که‌ له‌ ڕۆژی 17ی شوباته‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌، به‌نائارامی ده‌زانن و خوازیارن ده‌ست له‌ناوده‌ست ئه‌و نائارامی یه‌ ئارام بکه‌نه‌وه‌ و گه‌نجان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌کانیان بکه‌ن به‌ قسه‌ و درۆ وپه‌یمانی بێ بنه‌ما ...!!
ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ شه‌رمه‌زاری یه‌کی تر بوو بۆ لیستی گۆڕان و به‌نا و ئۆپۆزسیۆنه‌کان، چونکه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری و دژه‌تیرۆر و زرێڤانی و سه‌رده‌م و نوسه‌رانی قه‌ڵه‌م فرۆش نه‌یانتوانی بیکه‌ن، ئه‌مان ته‌واوی بکه‌ن یان به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن!!
ئه‌مڕۆ به‌ ئاشکرا لیستی گۆڕان په‌رده‌ی له‌سه‌رڕووی ڕاستی خۆی داماڵی و نه‌یشارده‌وه‌ که‌ سه‌رکرده‌کانیان ئه‌وه‌نده‌ی له‌ خه‌می ڕزگارکردنی هاوڕێ کۆنه‌کانیانن له‌ ناویه‌کێتی، نیوئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌می داخوازی یه‌کانی شه‌قامی کوردی و ئه‌م شۆڕشه‌ نێرگزی یه‌ی گه‌نجاندانین..!! به‌پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌کانیانه‌وه‌ سه‌لماندیان که‌ سه‌رانی لیستی گۆڕان ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ی گه‌نجان به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆسه‌ر خۆیان ده‌زانن، چونکه‌ لیستی گۆڕان باش ده‌زانێت گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی تر بکرێت ، زۆر که‌متر له‌ و25 کورسی یه‌ی په‌رله‌مان ده‌هێنێت که‌ پاش ساخته‌کاری یه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی و دزینی ده‌نگی گۆڕڕانخوازانیش به‌ده‌ستیان هێنابوو...!! چونکه‌ گۆڕڕانخوازان گێل و گه‌وچ نین وهه‌ڵوێست و هه‌ڵسوکه‌وته‌سیاسی یه‌کانتان ده‌که‌نه‌ پێوانه‌ بۆ ده‌نگدانی داهاتوو ...!!
له‌پاش 17 ی شوباته‌وه‌ لیستی گۆڕان به‌ ئاشکرا و به‌کردار سه‌لمانی که‌ به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ناڕازی شه‌قام دا نین و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و نائارامی ده‌زانن، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی و لایه‌نه‌کانی تر ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌تان ئیمزاکرد و له‌وپه‌رله‌مانه‌ ساخته‌یه‌دا ماون..!!
ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ خانه‌ی هاوکاری کردنی ده‌سه‌ڵات بۆ ئارمکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ودووباره‌ شه‌رعی دان به‌ په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌ ساخته‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی...!!
لیستی گۆڕان باشه‌ سبه‌ینی وه‌ڵامت چی ده‌بێت بۆ ئه‌ندامان و هه‌وادارانی خۆتان، که‌ ئێوه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بنه‌ماڵه‌یی کوردستان دا هه‌ڵبژارد، نه‌ک بۆ هاوپه‌یمانی و په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵیان، له‌دزی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی خوازیاری گۆڕڕانی ڕاسته‌قینه‌ له‌و سیستمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌...!!
ئێستاش ئه‌رکی گۆڕانخوازانه‌ پرسیار له‌ خۆیان بکه‌ن، ئایا بۆ په‌یماننامه‌ به‌ستن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ دژی جه‌ماوه‌ری ناڕازی ده‌نگیان دا به‌م لیسته‌ یان بۆ گۆڕڕانی ده‌سه‌ڵات؟
گۆڕڕانخوازان ئیتر له‌وه‌زیاتر خۆتان مه‌ خه‌ڵه‌تێنن به‌ لیستی گۆڕان که‌ گۆڕڕان بکات له‌ سیستمی سیاسی به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان دا. بۆیه‌هه‌وڵ بده‌ن هه‌رچی زووه‌ به‌ ئاشکرا و ڕاشکاوانه‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌نگتان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگی شۆڕشی نێرگزی کوردستان بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له‌ کوردستان دا و دانانی ده‌سه‌ڵاتێکی مۆدێرن به‌ یاسا و ده‌ستورێکی شارستانی یانه، که‌ گشت تاکێکی ئه‌م کوردستانه‌ ئه‌رک و مافه‌کانی ‌به‌ یاسا پارێزراوبێت...!!

سه‌رکه‌وتوو بێت شۆڕشی نێرگزی کوردستان بۆ به‌دیهاتنی ڕۆژێکی نوێ و ژێانێکی نوێ!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە