فشاری شه‌قام بۆته شۆك بۆ بنه‌ماڵه و... گۆڕان وکۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووش تووشی سه‌رلێشێواوی سیاسی بوون!
Thursday, 03/03/2011, 12:00
فشاری شه‌قام بۆته شۆك بۆ بنه‌ماڵه و... گۆڕان وکۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووش تووشی سه‌رلێشێواوی سیاسی بوون!
گۆڕڕانکاری یه خێراکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستان وبه‌رفراوان بوونی هیزو فشاری شه‌قام نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تووشی شۆکی سیاسی کردووه به‌نا و ئۆپۆزیسیۆنهکانیشی تووشی سه‌رلێشێواوی سیاسی کردووه! ئه‌مه‌ش ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه له به‌یاننامه‌کانیان و هه‌ڵوێستی ناجێگیر و دژبه‌یه‌ک له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا....!!!
ئه‌مڕۆ به زه‌قی ئه‌و شۆک و سه‌رلێشێواوی یه‌مان بینی کاتێک بارزانی لێدوانی جۆربه‌جۆری دا‌و زمانی هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕڕابوو به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری ناڕازی وه‌ک قسه‌کانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بوو که خه‌ڵکی ناڕازی به‌که‌مایه‌تی یه‌کی توندوتیژکهر ناوبرد که له کوردستان جێگایان نابێته‌وه..!!
"بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە هاوڵاتیان هەقی خۆیانە داخوازی‌و پێشنیاریان هەبێت، جەختیشیكردۆتەوە كە لەو لایانانە دەپێچنەوە كە دەستیان هەبووە لە هاندانی هاوڵاتیان."
به‌ڵام روونی نه‌کرده‌وه مه‌به‌ستی کام لایه‌نانه بوو، یان مه‌به‌ستی هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆچی !!؟؟ هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی یه‌کێتی:
"که یه‌کێتی هه‌ڵوێستی ڕۆشنی نه‌بووه له هێرشکردنه سه‌ر باره‌گاکانی پارتی له‌سلێمانی و ئه‌وناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دایه" هه‌ره‌وه‌ها هه‌رئه‌مڕۆ
" بارزانی داوای له په‌رله‌مانی کۆێله‌ی بنه‌ماڵه کرد که هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بکات و ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ئه‌وانه‌ی که داوای چاکسازی ده‌که‌ن"
ئهمهبهئاشکراو له زمانی بارزانی یه‌و ئه‌وڕاستی یه ده‌سه‌لمێنێت که حکومه‌ت و په‌رله‌مان بوونی نی یه‌و ههربنهماڵهیه ک و له‌ناوچه‌ی خۆی دا باڵاده‌سته، نه‌ک داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و پۆلیس و ئاسایشێکی سه‌ربه حکومه‌ت ونا حیزبی!!
کهواتهلهسهر قسه‌ی خۆت که حکومه‌ت و دام و ده‌زگاکان بوونیانێکی ڕاسته‌قیه‌نه و سه‌ربه‌خۆیان نی یه و هه‌ر حیزبه‌ی له ناوچه‌یه‌ک باڵاده‌سته!
وه ک خۆشت ڕاتگه‌یاند که له‌گه‌ڵ داواکانی خه‌ڵکیت!
ئه‌مانه‌ش هه‌ندێک له داواودروشمهکانی خه‌ڵکی ناڕازییه که‌بۆی هاتنه سه‌رشه‌قام:
"بڕۆخێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی" "ئازادی...ئاشتی ...دیموکراتی..." "ئێره کوردستانه مه‌رگی گه‌نده‌ڵکارانه" "نابۆ گه‌نده‌ڵی و قۆرغکردن" "بڕوخێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان" "چاکسازی ....چاکسازی" "جامی جه‌ماوه‌ر لێ ی ئه‌ڕژێت" هه‌ڵبه‌ته دروشم و داواکان ئێستا زۆر تر بوون و تابێت ڕووله‌زیادبوونه، بۆیه هه‌رچی زووه هه‌نگاوه‌کان کورت بکه‌ره‌وه بۆ جێ به‌جێ کردنی ههمووداخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی هاوپه‌یمانی ئیستراتیجی ده‌ست له‌کارکیشانه‌وه‌ی خۆتان ڕابگه‌یه‌نن، تا قوربانی یه‌کان که‌متربن وڕێگا خۆش بکه‌ن که گه‌نجان جڵه‌وی
ئه‌م گۆڕڕانکاری یانه بگرنه ده‌ست و ووڵات له کاره‌ساته چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کان ڕزگاربکه‌ن! ئه‌م ههنگاوهشت له‌وانه‌یه له مێژوودا به‌جوامێری یه‌ک بۆ بنوسرێت!
هه‌رچی لیستی گۆڕان و یه‌کگرتوو وکۆمه‌ڵ یشه تووشی سه‌رلێشێواوی سیاسی و هه‌ڵوێست بوون و له دوو مه‌یداندا گه‌مه‌ی سیاسی سه‌رلێشێواوانه ده‌که‌ن!!
ناتوانن خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه که ئایا له به‌ره‌ی مه‌یدانی ئازادی و شه‌قام دابن یان له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵی نه‌شته‌رگه‌ری و جوانکاری دابن بۆ ڕزگارکردنی ههردووبنهماڵه و خۆشیان!؟
به‌بڕوای من ئۆپۆزیسیۆن ده‌بوایه‌و ده‌بێت هه‌رچی زووه واز له‌و پڕۆژه‌و خۆههڵخهڵهتاندنانه بهێنێت وبچێته پاڵ خه‌ڵکی ناڕازی و شهقێم و "مه‌یدانی ئازادی "یه‌کان!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست