کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێست و درۆی 125 نووسه‌رو ڕۆشنبیر ڕه‌وایی دانه‌ به‌ چه‌وسانده‌وه‌

Saturday, 31/12/2011, 12:00




 
کردنی هه‌رکارێک یان نوواندنی هه‌ڵوێستێک گه‌ربێت وبه‌ بیرکردنه‌وه‌وژیرانه‌ بکرێت، په‌شێمانی له‌ دوا نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یان په‌شێمان ده‌بیته‌وه‌ لێ ی یان ده‌بێته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زارکردن وتووڕه‌بوونی زۆر که‌س که‌ ته‌وهه‌ڵوێسته‌ به‌دژی خۆیان ده‌زانن، وه‌ک هه‌ڵوێستی ئه‌و125 نووسه‌رو ڕۆناکبیرانه‌ی که‌ خۆیان به‌ پێشڕه‌وی ڕۆشبیری وسیاسه‌ت وهونه‌رده‌زانن له‌ ئاستی کوردستان و عێراقیشیاندا، که‌ جگه‌له‌ ناوچه‌کانی خۆیان که‌سی ترنایان ناسێت له‌ ئاست ئه‌وعێراقه‌ی که‌ ئه‌وان به‌ واژۆیان به‌رگری له ‌مانه ‌وه وسه‌پاندنی به‌زۆره‌ملێ ی ده‌که‌ن به‌سه‌رنه‌ته‌وه‌ودینه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ناوی دا...!
ئه‌وعێراقه‌ی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ بۆته‌ مایه‌ی به‌دبه‌ختی هه‌موونه‌ته‌وه‌کان به‌گشتی ونه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد هه‌میشه‌ پله‌دووسێ بووه‌ وبه‌هه‌مووشێوه‌یه‌ک مافه‌کانی پێشێل کراوه و‌ ئه‌نفال و جینۆساید کراوه‌ و ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ربێت بارودۆخی کورد له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وسیستمه‌ نه‌خۆش ونادروسته‌ دا تووشی بنبه‌ستێکی گه‌وره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و فه‌رهه‌نگی بووه‌...!
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌وعێراقه‌ی که‌ ئێوه‌ به‌رگری لێ ده‌که‌ن نه‌ک مافی چاره‌ی خۆنووسی خۆی نی یه‌ به‌ڵکوناشتوانێت به ئازادانه‌ به‌ هه‌مووعێراقدا بگه‌ڕێت و سه‌ردانی به‌غداد و شاروشارۆچکه‌کانی تر بکات، به‌ڵام کوردستان بۆ زۆربه‌ی براعه‌ره‌به‌ فاشی یه‌کان بۆته‌ ئه‌وبه‌هه‌شته‌ی که‌ له‌ کاتی سه‌دام دا نه‌یان ده‌وێرا سه‌ردانی بکه‌ن، ئێستاش هه‌رچڵکاوخۆره‌ به‌عسی یه‌کانی جارانن که‌ به‌ بێ ترس دێن و له‌ کوردستان (شمالی حه‌بیب) گه‌شت و گوزارده‌که‌ن و بێ ترس نیشته‌جێ ده‌بن...!
من خۆم که‌سێکی نه‌ته‌وه‌ په‌رست نیم به‌ڵام هه‌رکه‌سانێکی نه‌ته‌وه‌ی ترهه‌مان ماف که‌ خۆی پێ ی گه‌یشتووه‌ بۆئێمه‌ به‌ڕه‌وای نه‌بینێت ناچارم که‌ به‌رگری له‌ مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکه‌م و خه‌بات بکه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ومافه‌ سه‌ره‌تایی وسروشتی یانه‌ی مرۆڤی کورد....!
ئێوه‌ش گه‌رله‌وڕوانگه‌یه‌وه‌ نه‌ڕواننه‌ مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وا که‌وتوونه‌ته‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ی مێژوویی حیزبی به‌ناوشیوعی کۆن و ئاغای تاڵه‌بانی و بارزانی که‌ ساڵانێکی زۆر به‌ ناوی شۆڕش و خه‌باتی ڕزگاری کورد و کوردستان ڕۆڵه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌یان به‌ کۆشت داو ئێستا کردوویانه‌ته‌ قوربانی عێراقی عه‌ره‌بی فاشی و ئیسلامی بۆدیکتاتۆره‌ تازه‌کانی عێراق...!!!!!
2003 سه‌رانی کوردی به‌گشتی و بارزانی و تاڵه‌بانی به‌هه‌ڵه‌داوان خۆیان گه‌یانده‌ به‌غدادی عروبه‌، هه‌روه‌هاعێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌یان بۆ براعه‌ره‌به‌ فاشی و ئیسلامی یه‌کان دروستکرده‌وه‌، ئه‌م کاره‌ له‌ مێژوودا وه‌ک تاوانێک بۆیان تۆمارده‌کرێت وهه‌رئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ش وای کرد که‌ کورد سه‌ربه‌خۆنه‌بێت..!
125 نووسه‌روهونه‌رمه‌ند پاش تێپه‌ڕبوونی 8 ساڵ دێن و به‌رگری له‌وعێراقه‌ی عروبه‌ وئێسلامی ده‌که‌ن به‌ناوی عێراقی دیموکراتی یه‌وه‌! ئه‌وان‌ پاش 8 ساڵ به‌خۆیان بزانن یان نا ته‌واوکه‌ری ئه‌وتاوانه‌یان کرد که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی ئاغایان کردیان به‌رامبه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ی کوردی ژێرده‌سته‌ له‌ عێراقدا...!
ئێوه‌ خۆتان چ خێرێکتان له‌وعێراقه‌دا دیووه‌ وا ئێستا هاتوون و به‌رگری لێده‌که‌ن؟
ئه‌ی ئێوه‌ زۆربه‌تان بۆهه‌ڵهاتن بۆ هه‌نده‌ران....؟؟؟؟؟
له ‌نووسینێکی پێشوومدا ئه‌وه‌م به‌ درێژی باسکردووه‌، بۆ خوێنده‌وه‌ی کلیکی ئه‌ولینکه‌ خواره‌وه‌ بکه‌:|
"دروستکردنه‌وه‌ی عێراق تاوانێکه‌وله‌ ئه‌ستۆی تاڵه‌بانی وبارزانی دایه‌"
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=909dc7ea

ئه‌ونووسه‌روهونه‌رمه‌ندانه‌‌ به‌گشتی و به‌ختیارعه‌لی و مه‌ریوان ووریا قانع به‌ تایبه‌ت گه‌رئاست وباڵای نوویسنه‌کانیان به‌قه‌ده‌ردارخورمایه‌کیش به‌رزبێت، هیچ نرخێکی نابێت گه‌رهه‌ڵوێستیان ئاوابێت و ده‌نگیان بخه‌نه‌ پاڵ که‌سانێک که‌ خۆیان به‌شێکی سه‌ره‌کین له‌ مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی وعێراق به‌ گشتی، ئێوه‌ به‌م هه‌ڵوێسته‌تان به‌ ئاشکرا خۆتان خسته‌ پاڵ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌وسێنه‌ری کوردستان وبراعه‌ره‌به‌ فاشی یه‌کانیان له‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد...!
ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ ناهۆشیارنین که‌ نه‌زانن چی ده‌نووسن و چی ده‌که‌ن، وه‌ڵێ زۆرکورت بینانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ دوای 17 ی شوباته‌وه‌ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌چاوێکی تره‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌گشتی و عێراقی عروبه‌وئیسلامی به‌تایبه‌ت...!
به‌ختیارعه‌لی له‌ دوای 17ی شوبات خۆی گه‌یانده‌ سه‌رای ئازادی به‌حسابی خۆی تا له‌نزیکه‌وه‌ ئه‌وڕووداوه‌ مێژوویی یه‌ و گۆڕانکاری یانه‌ ببینێت و به‌شداری تیا بکات...! به‌ڵام هه‌رله‌کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا هه‌وڵی هێورکردنه‌وه‌یان داوکه‌وتنه‌ کۆڕوکۆمه‌ڵ به‌ستن له‌هۆله‌ داخراوه‌کاندا، له‌کاتێکدا له‌سه‌رای ئازادی خه‌ڵکی ناڕازی "نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتیان خسته‌ ڕوو..."
که‌ تیایدا داوای‌ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کرد، هه‌روه‌ها خوازیاری دانانی ده‌سه‌ڵاتێک بوون به‌ یاساوده‌ستوورێکی مۆدێرن و دیموکراتی و شارستانی یانه‌ دوورله‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌کان ...! ئێوه‌ هاتوون پاش نزیکی 10 مانگ قسه‌کانی خۆتان و داواکانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بیرخۆتان ده‌به‌نه‌وه‌، به‌ڵام خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان هۆشیارن و وه‌ک ئێوه‌ هه‌ڵوێست گۆڕوکورت بین نین، ئێوه‌ له‌پێناوهه‌ڵئاوسانی ناوبانگی خۆتاندا هه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌ک دنوێنن!!
ئێوه‌ له‌ هه‌مووشتێکداخۆتان ده‌به‌نه‌ پێشه‌وه‌وزۆرجارله‌یادی ده‌که‌ن پێشترچیتان ووتووه‌ و نووسیوه‌...!!





ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شتان ده‌چێته‌ خانه‌ی هه‌لپه‌رستی وخۆپه‌رستی یه‌وه‌ و به‌ ده‌ست وده‌می خۆتان، گه‌رنووسین و ڕابووردوویه‌کی جوانیشتان هه‌بووبێت ڕه‌شی ده‌که‌نه‌وه‌ و ناسنامه‌یه‌کی نوێ ده‌نێن به‌ ناوچه‌وانتانه‌وه‌!!‌
له‌وناسنامه‌نوێ یه‌دا نووسراوه‌ هاوڵاتی یه‌کی کۆێله‌ی عێراقی عروبه‌ی ئیسلامی!
پیرۆزتان بێت ئه‌وناسنامه‌ نوێ یه‌!!
هه‌رچی سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتیشه‌ که‌مال ڕه‌ئوف ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له‌سه‌رپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نووسینێکی له‌ هاوڵاتی دا بڵاوکرده‌وه‌، منیش هه‌رکاتی خۆی وه‌ڵامم دایه‌وه‌ به‌نووسین چونکه‌ هه‌رزۆووله‌ ناوه‌رۆکی ئه‌م جۆره‌ نووسه‌روسه‌رنووسه‌رانه‌ تێگه‌یشتبووم وهه‌وڵمدا که‌ خه‌ڵکی کوردستان هۆشیاربکه‌مه‌وه‌ تا به‌ قسه‌ ونووسینه‌کانی ئه‌وجۆره‌ نووسه‌رانه‌ نه‌خه‌ڵه‌تێن که‌ هه‌ربه‌دوای ده‌ستکه‌وتی ماددی ومه‌عنه‌وی یه‌وه‌ن بۆخۆیان و یاری به‌ هه‌ست و نه‌ست ئاواته‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ن..! کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌وڕه‌خنه‌که‌ی من بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌رنووسینه‌که‌ی که‌مال ڕئوف:
"سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر"ته‌وه‌رێک بۆ پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ"

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1d902761

ئێوه‌ گه‌رخۆتان ناخه‌ڵه‌تێنن، عێراقی نوێ بۆکورد چ جیاوازی یه‌کی باشی هه‌یه‌ له‌ عێراقی کون ؟ له‌وعێراقه‌ نوێ یه‌دا کامتان ده‌وێرن و ده‌توانن به‌ئازادی و بێ ترس وه‌ک کورد بچن بۆبه‌غداد وشار و شارۆچکه‌کانی تری خوارووی عێراق ...؟؟
كام ده‌ستکه‌وته‌ له‌ عێراقی نوێدا مایه‌ی شانازی یه‌ بۆ کورد وئیستراتیجی یه‌ بۆخه‌ڵکی کوردستان...؟؟
دیاره‌عێراقی نوێ بۆته‌ مایه‌ی خێروبه‌ره‌که‌تی ماددی بۆبارزانی و تاڵه‌بانی و داروده‌سته‌کانیان له‌ ناو پارت وداموده‌زگا حکومی و حیزبی یه‌کانیاندا، هه‌روه‌ها بۆته‌ به‌هه‌شتی خۆشی زۆرێک له‌ ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانێ بێ هه‌ڵوێست و هه‌ڵوێست فرۆش که‌له‌‌ پالێێ ده‌له‌وه‌ڕێن وکه‌یف ده‌که‌ن وژیانێکی کۆیلایه‌‌ تی و مشه‌خۆری یان هه‌ڵبژاردووه‌ و کاسپی هونه‌رونووسین ده‌که‌ن وبوونه‌ته‌ ته‌واوکه‌ری ده‌زگا حیزبی و حکۆمی یه‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه بۆگه‌وجاندنی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ...!!!
ئاخرگه‌رڕۆشنیران و هونه‌رمه‌ندان به‌رهه‌مه‌کانیان له‌خزمه‌ت چینی چه‌وساوه‌ی کوردستان بۆ ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت پێمان ناڵێن بۆچی و بۆکێ ده‌نووسن و هونه‌ره‌کانتان له‌خزمه‌ت چی دایه‌؟؟
هه‌ڵوێستی ئێوه‌ بۆکه‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و سه‌ربه‌خۆ و خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی 125 فلسی عێراقی ناهێنێت، وه‌لێ بۆ ئێوه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ خێروبه‌ره‌که‌تێکی تر له‌ ژێرسایه‌ی خانمی یه‌که‌می عێراقتاندا که‌ که‌مپینه‌که‌ی بۆ ڕێکخستوون و پشتگیریی مانه‌وه‌ی یه‌کپارچه‌یی عێراقی به‌ناودیموکراتی ده‌کات...!
چونکه‌ هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ده‌مێکه‌ له‌ سایه‌ی یه‌کپارچه‌یی عێراقدا ده‌خۆن و  خۆش ده‌گوزه‌رێن...!!"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە