بارزانی گردەکەی کرد بە پرد و لەوێوە بە خشکەیی خۆیان کردەوە بە سلێمانیدا
Wednesday, 12/09/2012, 12:00
١٧ی شوباتی پار و ڕۆژانی دواتر، پارتی نەک لە سلێمانی جیاکرایەوە و ڕسواو سەرشۆڕبوون، بەڵکو خۆپیشاندەران 62 ڕۆژ لە سەرای ئازادی لە سلێمانی داوای گۆڕێنی دەسەڵاتی بنەماڵەیی ئەوان و دەست لەکارکێشانەوەی هەرسێ سەرۆکایەتی یەکەی کوردستانیان کرد...!!
بەڵام لە 19 نیساندا بە هاوکاری جاشەکانی تاڵەبانی سەرای ئازادیان داگیرکرد و خۆپیشاندانیان سەرکوتکرد و بەم ڕەفتارە بەعس ئاسایی یەیان هەوڵیاندا کە دەسەڵاتی بنەماڵەیی یان لە پووکانەوە و فەوتان ڕزگار بکەن...!!
لەو تاوانەی بەرلقی چواری پارتیدا یەکێتیش پشکی خۆیی بەر دەکەوێت...! لەبەرئەوەی هەردووکیان لپپرسراوون بەرامبەر بە پاراستنی ژیانی خەڵک..!
ئەوان ئێستا لە جیاتی گرتنی تەقەکەران و تاوانبارانی لقی چوار، کەسانی ئازادیخوازی وەک نزارمحەمەد دەگرن و هەڕەشەی گرتنی هەموو ئەنجام دەرانی خۆپیشاندانەکانیش دەکەن...!!
سەردانەکەی مەسروربارزانیش بۆ سلێمانی بەشێکە لەو پەیامەی کە بە گرتنی نزارمحەد دەستی پێکرد، واتا کپکردنی دەنگی ئازادیخوازان...!
بەڵام ئەوان خەیاڵیان خاوە کە بتوانن شارێکی وەک سلێمانی کپ بکەن، کە خاوەنی مێژوویەکی شکودارە و تێکۆشەرانی بۆیان دروستکردووە...!
مەسرور بارزانی دوای ١٧ مانگ هاتووە و دەیەوێت بە چەند کەسێکی ڕووزەردی بە کرێگیراو هێنراو بە پەڕۆیەکی زەردەوە پارتی و دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی یەکان لە پووکانەوە و فەوتان ڕزگار بکات، بەناوی یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلول...!؟
گەر هێنانەوەی بەعسی سەدامی فاشی بۆ کوردستان شۆرش بێت، دەبێت جاشەکانی بەعسیش شۆڕشگێڕ بن...؟
مەسعود پارزانی ٣١ ی ئاب دەستی سەدامی فاشی گرت و هێنایەوە بۆ هەولێر و لەوساوە بەخۆیی و تاڵەبانی کوردستانیان کردۆتەوە مۆڵگەیەک بۆ حەشاردان و داڵدەدانی کۆنە مستەشار و جاش و بەعسی یە فاشی یەکان...!!
پێمان ناڵێن ئێستا ئەوان بە چیەوە شانازی دەکەن ...؟ ئەوان منەتی جاشایەتیمان بەسەردا دەکەن و بە کوردایەتی و شۆڕش پێمان دەفرۆشنەوە، بۆیە دەستیان گرتووە بەسەر نەوت و سامانی کوردستاندا و ژیانێکی شاهانەتان بۆ خۆتان و کاسەلێسانتان دروستکردووە...!!
پار مانگی ٩ بە چوونی مەسعود بارزانی بۆ گردەکە و کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا، سەرەتای هەوڵدانەکانیان بوو بۆ گەڕانەوە و پەیداکردنەوەی متمانەی خەڵکی ناڕازی شاری سلێمانی تووڕە لێیان...!؟
گردەکە بە خۆی بزانێت یان نا، بارزانی ئەوانی کرد بە پردی گەڕانەوەیان بۆ سلێمانی...!؟
پاشان نێجیرڤان بارزانی هات بۆ لای نەوشیروان مستەفا و ئەوانیش دانیشتنی دووقۆڵیان کرد و کەس نەیزانی باسی جیان کرد...!!
لە پاش ئەو سەردانانە...گردەکە بوو بە پردەکەی پارتی و بەسەریاندا پەرینەوە بۆ گەیشتنەوەیان بە خەڵکی سلێمانی ...!؟
بەمەش گردەکە ...لە گردەکەی گۆڕان و گۆڕانخوازانەوە بووبە پردەکەی بارزانی و پارتی....!؟
بەڵام مەسرور بارزانی 11 ئەیلول بازی دا بەسەر گردەکەدا و پێویستی بە گردەکە نەما بۆ گەیشتن بە لقی چواریان...!
مەسروربارزانیش ناتوانێت پارتی و بارزانی لە سلێمانی زیندووبکاتەوە و خۆیان لە پووکانەوە رزگاریان بکەن....!
ئەوان تازە زۆربەی خەڵک نەک متمانەی لێسەندوونتەوە بەڵکو خوازیاری رۆژێکن کە دەسەڵاتەکانی کوردستان لە ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدا نەمێنێت و لە جێگای دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن بێتە کایەوە، کە بروای بە ئازادی تاکی کورد و یەکسانی کۆمەڵایەتی هەبێت...!!
ئەو شانۆگەری یەی یادی 11ی ئەیلولی بەر لقی چواری خوێناویش بە بە شێک لە پارەی دزراوی نەوت و خەڵكی کوردستان کرا...!
ئەوانە نوێنەری زۆرینەی خەڵکی سلێمانی نەبوون، بەڵکو کۆمەڵێک ڕۆبۆت بوون وقوڕمیش کرابوون بە پارەی دزراوی خەڵک و ئەو کارەیان پێکردن...!
ئەو شانۆگەری یەی بەرلقی چواریان دووبارە پێشانیداین کە ئەوان چەند بێ ڕێز و بێباکن بەرامبەر بە گیان و داخوازیەکانی ئەو گەنج و منداڵانەی کە لەبەر لقی چواری پارتی و بە بڕیار و بە دەستی ئەوان تیرۆرکران....!
لە هەمان کاتدا ئەم سەردانە ی مەسرور بارزانی بۆ لقی چوار و یادکردنەوەکەیان لەوێ، بێڕێزیەکیش بوو کە بە ئەنقەست و بە مەبەستەوە کردیان بەرامبەر بە خەڵکی ئازادیخوازی شاری سلێمانی...!
هەموو دیکتاتۆرەکان، هەمان شانۆگەری دووبارە دەکەنەوە و دڵی خۆیانی پێخۆش دەکەن، بەمەش نەک ناتوانن خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی ناڕازی و ئازادیخواز، بەڵکو تەنها خۆیان و کاسەلێسانیانی پێ دەخەڵەتێنن بۆ ماوەیەکی کەم ...!!
پێشینان ڕاستیان ووتووە : " بەری ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێت".
نووسینی ترم لەسەر سەردانەکەی پاری بارزانی بۆلای نەوشیرون مستەفا:
پهیامـی سهردانهکهی بارزانی چی یه بۆ خهڵکی گهرمیان و سلێمانی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e5db03ee گۆڕڕانخوازان لهنێوان تاکڕهوی نهوشیروان مستهفا و دهسهڵاتی بنهماڵهیی دا
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5d7e5fde کلیپێک لەسەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای نەوشیروان مستەفا:
http://www.youtube.com/watch?v=GLugftij3Aw&feature=relmfu
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست