ئه‌وئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌را... سه‌لماندیان که پیاوی ئۆپۆزسیۆن نین..!!! بارزانی وتاڵه‌بانیش سه‌لماندیان که پیاوی جێ به‌جێ کرد
Saturday, 14/05/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی ئه‌وه‌ی درکاتد که ئه‌وبراده‌رانه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی پێشووی سه‌رای ئازادی له‌سه‌رداوای بارزانی سه‌ردانیان کرد، هه‌رچه‌ند ئه‌وان ئه‌وڕاستی یه‌یان باش ده‌زانی که وه‌ڵامی پۆزه‌تیف وه‌رناگرن به‌ڵام سێ مه‌به‌ستیان هه‌بووله‌م کاره‌یان که کردیان هه‌رچه‌ند هه‌ڵه‌ش بوو:
یه‌که‌م/ به‌بارزانی بڵێن که خۆتان باسی یاسا و شه‌رعیه‌ت ده‌که‌ن، ده‌فه‌رموون تاوانباران بده‌ن به‌و دادگایه‌ی که ئێستا نووسه‌ران و خۆپیشانده‌ران و ڕێکخه‌رانی تۆمه‌تبار و دادگایی ده‌کات وزیندانیان ده‌کات، له کاتێکدا بکوژانی شه‌هیده‌کانی ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ی کوردستان نه‌ک نادرێن به دادگا به‌ڵکو ده‌پارێزرێن و پله‌وپایه‌ی حیزبی یان به‌رزتر ده‌کرێنه‌وه وه‌ک هیوا ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی پێشووی لقی چوار، که یه‌کێکه له داواکاری یه‌کانی شه‌قام و ده‌بێت بدرێت به دادگا، به‌ڵام ئێستا نه‌ک نادرێت به دادگا به‌ڵکووه‌ک پاداشتێکی تاوانه‌که‌ی پله‌ی حیزبی به‌رزکراوه‌ته‌وه‌و کردوویانه به جێکری به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی پارتی...!! ئه‌م په‌یامه‌یان گه‌یانده بارزانی له‌زمانی ئه‌نجومه‌نی کاتی یه‌وه!!
وه‌ڵامی بارزانیش هه‌روه‌ک قسه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌بووه که " ئێمه ته‌عه‌دامان لێکراوه‌وئێوه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌ردیان گرتۆته لقی چوارمان تسلێم به دادگا بکه‌ن....!!"
ئه‌م په‌یامه‌ی بارزانی که درا به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌وڕاستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ی سه‌لمانده‌وه که ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی به گفتووگۆناگۆڕڕێت، به‌ڵکو بۆ گۆڕینی پێویسته خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان شێوازی تری نوێ ی خه‌بات بگریته به‌رتا ئه‌م دوو دیکتاتۆره ناچاربکرێن ده‌سه‌ڵات بگێڕنه‌وه بۆ یاسا‌و ده‌ستووربه د یموکراتی یانه...!!
دووه‌م/ ئه‌وتۆمه‌ته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌تاڵ بکه‌نه‌وه که به ئه‌نجومه‌نی کاتی یان ده‌وت ئێوه سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنن بۆیه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانیشتن و گفتووگۆ ڕه‌تده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجومه‌ن و شه‌قام به‌کارده‌هێنێت بۆ مه‌به‌ست وده‌سکه‌وتی سیاسی خۆی له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆی نێوان خۆیان و ده‌سه‌ڵاتدا...!!
سێهه‌م/ ئه‌م مه‌به‌سته گرنگترینیان بوو بۆ ئه‌نجومه‌ن و بزووتنه‌وه و شۆرشی نێرگزی شه‌قام ئه‌ویش بۆهه‌موو خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان و ئۆپۆزسیۆن بسه‌لمێنن که چیترخۆتان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حکومه‌تی بنه‌ماڵه‌یی دا خه‌ریک مه‌که‌ن چونکه سه‌رۆکه‌که‌یان به‌ئاشکراگاڵته‌ی به هه‌ست و نه‌ستی خێزانی شه‌هیدان و داواکاری یه‌کانی شه‌قام دێت و تا ئێستا ئه‌وان خۆیان به غه‌درلێکراو ده‌زانن و شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی به تاوانبارله قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن....!!
له‌به‌ر رۆشنایی ئه وکۆبوونه‌وه‌یه‌دا له گه‌ڵ بارزانی ده‌رکه‌وت که گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه. چونکه گه‌رئێمه‌خوازیاری گۆڕڕانکاری ڕاسته‌قینه‌بین له سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری یاندا ، پێویستمان به شیوازێکی تری نوێ ی خه‌باته که کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بیت، تاده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه مل به داواکانی خۆپیشانده‌ران و شه‌قام بده‌ن وچیتر به ناوی یاساوه مافی مرۆڤی کورد پێشێل نه‌که‌ن....!!
به‌بڕوای من ئه‌و شێوازه نوێ یه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌بیت درێژه‌پێدان و ته‌واوکه‌ری داواکاری یه‌کانی شه‌قام بێت که له:
" نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتدا خرایه ڕوو" !
له گه‌رمه‌ی خرۆشانه جه‌ماوه‌ری یه‌که‌ی سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان و به‌رفراوانبوونی خۆپیشاندانه‌کان وپاشان سوربوونی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رجێ به‌جێکردنی داواکانی شه‌قام وهه‌روه‌ها گۆڕینی سیستیمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی له کوردستان، بارزانی و تاڵه‌بانی به‌جۆرێک تووشی شۆک و ترس کردبوو، بۆیه له‌پاڵ پلانه‌کانیان بۆ تیرۆر‌و سه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی ، هه‌رزووهه‌وڵیان د ا
په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌راوه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵیان...!!
به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وکاته دانیشتیان ڕه‌تکردوه...!!
هه‌رئه‌وکاته ده‌سه‌ڵات بڵاویکردبۆوه که ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی سه‌ربه‌ئۆپۆزسیۆنن و ئه‌وان ئه‌نجومه‌ن وشه‌قام ده‌جوڵێنێت، بۆیه له‌گه‌ڵمان دانیشتن ناکه‌ن، له‌کاتێکدا ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵمان دانیشتین ئه‌نجام ئه‌دات..!!
به‌ڵێ له شه‌قام و ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی بوونی خه‌ڵکانی سه‌ربه‌خۆی شۆڕشگێرو ئۆپۆزسیۆن هه‌بوون شانبه‌شانی یه‌ک وهه‌مووبه‌یه‌ک ده‌نگ هاواریان ده‌کرد له‌دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وگه‌نده‌ڵی یه‌کانی...!!
به‌ڵام پاش ئه‌نفالکردنی شه‌قام و سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازدی کوردستان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه و ئه‌وانه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن بوون له‌لایه‌ن پارته‌کانیانه‌وه داوایان لێ‌کرا پاشه‌کشه بکه‌ن له ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی به‌وبیانووه‌ی ئه‌وه‌ی که خۆپئشانده‌ران له‌سه‌رشه‌قام نه‌ماون ، له‌به‌رئه‌وه ناتوانن ببنه نوێنه‌ری شه‌قام..!!
ئه‌وئه‌ندامانه‌شی که خوازیاری پاشه‌کشه‌بوون له‌و لێپرسراوی یه گه‌وره‌یه‌ی به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان، یۆیه ده‌یانوویست هه‌رزووبه‌هه‌ربیانوویه‌ک بێت پاشه‌کشه‌بکه‌ن، هه‌ندێکیان دوای ئه‌نفالی شه‌قام و سه‌رای ئازادی ده‌رچوون له ئه‌نجومه‌ن به‌وبیانووه‌ی که خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رشه‌قام نه‌ماون و که‌س بۆی نی یه نوێنه‌ری شه‌قام بێت ئێستا...!
وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام خۆیان به‌ئاره‌زووی خۆیان بڕیاریان دابێت که خۆپیشاندان نه‌که‌ن و شه‌قامیان چۆڵکردووه و ئیترخوازیاری جێبه‌جێکردنی داواکاری یه‌کانیان نین و له هه‌مووداواکاری یه‌کانیان په‌شێمان بووبێتنه‌وه.و ئیتر له ده‌سه‌ڵات ڕازین!
زۆرکه‌س ولایه‌ن که خۆیان به‌شێک بوون له ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی، گرنگی به‌وتاوانه دڕندانه‌یه ناده‌ن که کاتێک شه‌قام به هیزی چه‌ک و دیکتاتۆری یانه‌ی به‌عس ئاسا ئه‌نفال کراو داگیرکرا نه‌ک به ئاره‌زووی خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام...!
له‌وکاته‌وه‌ی شه‌قام وگۆڕه‌پانه‌کانی ئازادی داگیرکراون، که‌س بۆی نی یه خۆپیشاندان بکات و ئه‌وه‌شی خۆپیشاندانی کردووه وچالاک بووه و چالاکه گیانی له مه‌ترسیدایه وداواکراون له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه ئه‌منی یه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی که بۆ گرتن وسزادانی ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان دروستیانکردووه، نه‌ک بۆ گرتنی بکوژانی منداڵان و گه‌نجانی خۆپیشانده‌ران که خوازیاری ژیانێکی باشتربوون وه‌ک هاوڵاتی ئه‌م کوردستانه له‌هه‌وڵی
جێگربوونی یه‌کسانی کۆمه‌ڵاتی ونه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌م نوخبه مشه‌خۆروتاوانباره!
ئه‌م لیژنه‌یه سیناریۆیه‌کی ترسناکی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یه له کوردستان تا به هه‌مووده‌نگه‌ناڕازی یه‌کان و ئازادیخوازانی کوردستان بڵێن یان بیانترسێنن که که‌س ناتوانێت داوای گۆڕینی شێوازی ده‌سه‌ڵات بکات له کوردستان ، له‌هه‌مان کاتدا ده‌یانه‌وێت به‌حسابی خۆیان خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعی وتاوانباره قبووڵ بکه نه‌وه!!
بارزانی وتاڵه‌بانی و پیاوه‌کانیان هه‌رچ تاوانێک بکه ن نه دادگا و نه لیژنه ئه‌منی یه‌کان ناتوانن لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دا بکه‌ن...چونکه یاسا ودادگا ولیژنه‌ی ئه‌منی هی خۆیانه‌و له‌دژی ده‌نگی ناڕازی و ئازادیخوازانی کوردستان دروستیان کردووه...!!
ئه‌مه یه مۆدێلی دیموکراتی هه‌ردووبنه‌ماڵه له کوردستان که خۆیان له سه‌رو هه‌موو یاسا کانه‌وه داده‌نێن و جێ به‌جێکردنی یاساکانیش ته‌نها بۆخه‌ڵکی هه‌ژاروناڕازی یه له ده‌سه‌ڵاتیان، تا که‌س نه‌توانێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزبکاته‌وه...!!
"له‌هه‌ڵه‌کانمانه‌وه وانه‌ی نوێ فێر ده‌بین بۆیه هه‌ڵه پێویسته و به‌شێکه له‌کارو ژیانمان " به‌مه‌رجێک زووهه‌ست به هه‌ڵه‌کانمان بکه‌ین و دان بنێین به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که کردوومانه له‌وهه‌نگاوه‌ی ژیانماندا، تا بتوانین زۆوئه‌وهه‌ڵه‌یه ڕاست بکه‌ینه‌وه به‌کردارێکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ی که کردوومانه ئایا به ئه‌نقه‌ست بووه یان نه‌مان زانیووه یان بۆڕوونبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک ناڕۆشنی بووه بۆڕای گشتی وه‌ک ئه‌وسه‌ردانه‌که‌ی که چه‌ند ئه‌ندامانێکی ئه‌نجومه‌نی پێشووی سه‌را کردیان بۆلای بارزانی، تا بیسه‌لمێنن که ئه‌وان هێزی شه‌قامن و سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن وهیچ لایه‌نێکی تر نین، چۆن دانیشتن بۆ ئۆپۆزسیۆن ڕه‌وایه بۆ ئێمه‌ش که سازش ناکه‌ین له‌سه‌رداواکانی شه‌قام و خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها ڕه‌وایه...!!!
هه‌ڵه‌ی ئه‌وچه‌ند ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پێشووی سه‌رای ئازادی نه بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی خۆیان بووه نه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی ماددی و سیاسی یان بووه، چونکه ئه‌وان حیزب نین تا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بوودجه‌ی بڕاویان له ده‌سه‌ڵات بپاڕێنه‌وه به‌شکم بۆیان بگێڕنه‌وه یان بۆ وه‌ربگرتنی ئیمتیاز‌و پۆستی زیاتر له ناوحکومه‌ت هه‌وڵیان نه‌داوه..!!
ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌وان که‌کردیان بۆ ده‌رخستنی چه‌ند ڕاستی یه‌ک بوو که کردنی به بیروبڕوای ئه‌وچه‌ند ئه‌ندامه گرنگ بووتا ئه‌وڕاستی یانه ڕوونتر ببێته‌وه بۆ خۆیان و زۆر که‌سی تر، هه‌روه‌ها نامه‌یه‌کیشه بۆ ئۆپۆزسیۆن که تائێستا به‌رده‌وامه له خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خۆیان و جه‌ماوه‌ره‌که‌یان، کاتێک به‌رده‌وامن و خۆیان خه‌ریک ده‌که‌ن به‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی گه گاڵته‌ی به چاکسازی و گۆڕڕینی ده‌سه‌ڵات دێت...!!
ئه‌و براده‌رانه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌رله‌وهه‌ڵه‌یه‌ی که کردوویانه ئه‌وان که‌سانی پاک و دڵسۆزن و بۆ چاککردنی هه‌ڵه‌کانی ناوئه‌نجومه‌ن ده‌بێت له خۆیانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن تا له‌م ئه‌نجومه‌نه تازه‌یه‌دا له‌وجۆره‌هه‌ڵانه دووباره نه‌بێته‌وه...!!
له هامان کاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌وهاوڕێ یانه‌ی که ئێستا چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که دژایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌ن تا هێزو تواناتان به‌وشته‌لاوه‌کی یانه‌وه به‌فیڕۆنه‌ڕوات که ئه‌وه به قازانجی ده‌سه‌ڵاتدارانه و خزمه‌ت به ئامانجه‌کانی ئه‌وان ده‌کات نه‌ک جه‌ماوه‌ری ناڕازی ...!!
ده‌بێت ئێوه پێشڕه‌وێکی زیره‌ک و ووریابن و چیتر نه‌یه‌ڵن هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر بکه‌ن...!!
هه‌موو کات ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵک به پاره‌و
لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان بکڕن یان کپ بکه‌ن تابتوانن درێژه بده‌ن به ده‌سه‌ڵاتیان...!!
به‌لام ئه‌وه ئه‌رکی خه‌باتگێڕانه که بڕوایان به حه‌تمیه‌تی گۆڕڕانی ده‌سه‌ڵاته چه‌ق به‌ستووه دیکتاتۆره‌کانه که هه‌وڵ بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێکی نوێ ی گۆڕرێنی ده‌سه‌ڵات ...!!
له سیستمی دیموکراتی دا هه‌وڵدان بۆ گۆڕڕێنی ده‌سه‌ڵات ئه‌رکه.... نه‌ک تاوان....!!
تاوان ئه‌وه‌یه که ده‌نگی ئازادانه‌ی خه‌ڵک بۆ گۆڕڕان به لووله‌ی تفه‌نگ کپ بکرێت..!!
هه‌ربۆیه ده‌بێت ئێستا ده‌ستخۆشی بکرێت له‌وئه‌ندامه چاونه‌ترسانه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کانی کوردستان که ئه‌مڕۆ هه‌ستان به دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان له‌هه‌مان کاتدا پشتگیری بکرێن بۆ ئه‌نجامدانی کار‌و ئه‌رکه‌کانی داهاتوو، تا ببێته هێزێکی سه‌ربه‌خۆی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی ئازادیخوازانی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان به‌هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌کانه‌وه.له کوردستان و له تاراوگه‌ش، پاشان هه‌وڵ بدرێت بۆ دانانی به‌رنامه‌ی کاری هاوبه‌ش تا بتوانرێت پێکه‌وه خه‌بات بکرێت بۆ به‌دواداچوونی داواکانی شه‌قام و نه‌خشه‌ڕێگاکه‌ی که شه‌قام ده‌نگی له‌سه‌ردا...!!
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی ناو ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان ئه‌مڕۆ پێ ی
ڕاگه‌یاندم که ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تازه‌یه ناحه‌زی زۆره به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و له‌هه‌مان کاتدا به‌ناو ئۆپۆزسییۆنه‌کانی کوردستانیش...!!!
به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کان به لاوازی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌رشه‌قام له کاتی خرۆشان و خۆپیشانده‌کاندا تا ئه‌نفال و داگیرکردنی سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان، ناڕاسته‌وخۆخزمه‌تیان کرد به بارزانی و تاڵه‌بانی بۆیه وا ده‌میان گه‌رم بووه.!!
لیستی گۆڕان خۆشحاڵ بوو کاتێک شه‌قام چۆڵکراو ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را په‌رشوو
بڵاوه‌ی پێکرا...!!! ئێستاش وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌ک که ئه‌ندامانی خۆی هه‌یه له په‌رله‌مانی هه‌ردووبنه‌ماڵه پێ ی خۆش نی یه ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان درێژه به خه‌باتی خۆی بدات و ببێته هێزێکی گه‌وره به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات...!!
هه‌رچه‌نده کوردستان ووڵات نی یه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆرن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستانیش هه‌ربه‌هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی دیکتاتۆره‌کان کاری سیاسی ده‌که‌ن و پاشقول له هێزه‌کانی تری ئۆپۆزسیۆن ده‌گرن بۆ باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌رشه‌قام و گۆڕه‌بانی سیاسی کوردستان دا، ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه بۆته کاروکرداری ڕۆژانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر!!
به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان زۆر هۆشیارترو به ئاگاتره له پێش 17ی شوبات و زۆر ڕاسی شاراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنیشی بۆ ده‌رکه‌وتووه..!!!!!
تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان وه‌ک بورکانێکی قه‌تیسکراو وایه و هه‌رکاتێک بێت به‌گووڕو گڕێکی گه‌وره‌وه به‌ڕووی بارزانی و تاڵه‌بانی دا ده‌ته‌قێته‌وه...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست