کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاش له‌ خه‌یاڵ و ئاشه‌وانیش له‌خه‌یاڵێکی تر.....!

Thursday, 09/06/2011, 12:00


ئه‌م ووته‌یه‌ی پێشینان پڕبه‌ ‌پێستی ئه‌م باروودۆخه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی کوردستانه‌، چونکه‌ هه‌رچی ده‌سه‌ڵات ‌وئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ خه‌یاڵی ئه‌وه‌دان که‌ ژێربه‌ژێروبه‌نهێنی ڕێككه‌وتن بکه‌ن بێ چاودێری شه‌قام، هه‌روه‌ها ئاماده‌کاری بۆزه‌ماوه‌ندوشایی ڕێکه‌وتنێک بکه‌ن، که‌ بێجگه‌له‌خۆیان که‌س نازانێت ناوه‌رۆکی کۆبونه‌وه‌کانیان چی یه‌!!!؟؟؟
هه‌رچی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانیشه‌ له‌ خه‌یاڵی نه‌مانی سییستمی سیاسی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی دا یه‌، ماوه‌ی دوومانگ هه‌مووبه‌یه‌ک ده‌نگ له‌ خۆپیشاندانه‌کان دا داوایانکرد، پاشان شه‌قام داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کرد له‌ ڕێگای، " نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی کوردستان" که‌خرایه‌ڕۆۆ..!!!
ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی جه‌ماوه‌ر گه‌یشته‌ ئاستێکی وابه‌رزکه‌ به‌ناچاری وای له‌ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن کرد که‌متازۆربه‌شداری بکه‌ن له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا بێ ئه‌وه‌ی به‌ جدی خۆیان بکه‌ن به‌ خاوه‌نی گشت داخوازی یه‌کانی شه‌قام، به‌ڵام هه‌میشه‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی داوه‌ خۆپیشاندانه‌کان وه‌ک چه‌کی ده‌ستی بۆ قازانجی سیاسی خۆی به‌رامبه‌رده‌سه‌ڵات به‌کار بهێنێت له‌ دانیشتنه‌کانیاندا. کاتێکیش ده‌سه‌ڵات زانی که‌ ئۆپۆزسیۆن شه‌قام به‌س وه‌ک فشاری سیاسی به‌کارده‌هێنێت، توانی به‌هێزی چه‌ک شه‌قام ئه‌نفال وداگیربکات...!!

به‌پێ ی هه‌واڵه‌کانی که‌ دزه‌یان کردووه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نی یه‌که‌ی دۆێنی ی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌، ئه‌ودانیشتنه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی له‌ داڵداری و زیندووکردنوه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کۆنه‌کانی نێوانیان دان بووه‌ بۆکه‌م کردنه‌وه‌ و نه‌هیشتینی ڕه‌خنه‌وفشاریان بۆسه‌ریه‌کتر، له‌ دیالۆگ نه‌چووه‌ بۆ خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌وبیروڕای جیاواز وهه‌وڵدان بۆ باسکردنی کێشه‌وگرێ کوێره‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان له‌ ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی سه‌پێنراوبه‌هێزی چه‌ک و هه‌ڕه‌شه‌ودرۆوپڕۆپاگه‌نده‌ی میدیاکانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وه‌ به‌سه‌رزۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا....!!
ئه‌م جۆره‌ دانیشتنانه‌ش ساڵی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابووردومان دێنێته‌وه‌ یاد کاتێک خه‌ڵکی ناڕازای وخۆپیشانده‌رانی کوردستان وشه‌قام فشاری ده‌خسته‌سه‌ر ڕژێمی به‌عس بۆ جێبه‌خێکردنی داخوازی یه‌کانیان وبه‌رگری له‌ ماف وئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، تاله‌بانی ونه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌غداد ده‌ستیان خسته‌وه‌ ناوده‌ستی سه‌دام وبه‌عسی یه‌ فاشی یه‌کان بۆ سارکردنه‌وه‌ی شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌درۆ و پڕوپاگه‌نده‌ی دوور له‌ڕاستی ناوه‌رۆکی دانیشتنه‌کانیانه‌وه‌ که‌به‌س خۆیان ده‌زانن باسی چیان کردووه‌..!!؟؟

ئه‌وه‌تای ئه‌مانه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا وه‌ک سه‌رکرده‌ی جوڵانه‌وه‌وشۆڕشه‌کانی کورد خۆیان سه‌پاندووه‌، هه‌وڵیان داوه‌ گیانی شۆڕشگێڕی گه‌نجان و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بۆ قازانخ و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌کاربهێنن و هه‌میشه‌ بوونه‌ته‌ به‌ڵایه‌کی گه‌وه‌ره‌ به‌سه‌رشانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ و زه‌حمه‌تکیشی خێرله‌خۆنه‌دیووی کوردستانه‌وه‌. ‌ هه‌مووکات له‌شاخ و له‌ شاریشدا هه‌وڵیان داوه‌ بۆ مل شکاندنی یه‌کتر و به‌کارهێنانی ئازارو و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆمه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان...!!
ئه‌مانه‌ هیچ کاتێک له‌ گه‌ڵ گۆڕڕانکاری یه‌کدا نه‌بوون که‌ تیادا خۆیان دیسانه‌وه‌ سه‌رکرده نه‌بن، ئه‌وه‌ی ئه‌مان بڕوایان پێ ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ کۆیله‌کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ تاخۆیان ئاغابن!

ئه‌وه‌تای ئه‌مانه‌ به‌ناوی سه‌رکرده‌ی شۆڕشه‌کانه‌وه‌ شۆڕشه‌کانیان به‌ڵا ڕێدابردووه‌ و هه‌تا کوئێستاش خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستانیان به‌ په‌یمانی درۆو چاوه‌ڕوانی یه‌کی بێ هوده‌دا ڕاگرتووه‌، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ خۆپه‌رستانه‌یان ئازارومه‌ینه‌تی یه‌کانی خه‌ڵکی زۆرترکردووه‌..!!
ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌یکه‌ن دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نی یه‌، به‌ڵکو بۆله‌ بیربردنه‌وه‌ و زینده‌به‌چاڵکردنی داخوازی یه‌کانی شه‌قامه‌ که‌ ماوه‌ی دوومانگ به‌ ئاشتی یانه‌ له‌ سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان به‌یه‌ک ده‌نگ خوازیاری جێ به‌جێکردنی بوون ....!!!
ئێستاش ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆن مه‌یدانه‌کانیان بۆ ته‌خت بووه‌ و به‌حساب دانیشتن ده‌که‌ن بۆهێورکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری بارودۆخ و کێشه‌کان....!!!!!
وه‌ک پێمان بڵێن ئه‌و"گه‌ره‌لاوژێ یه‌ی گێره‌شێوانی" شه‌قام ڕێگربوون له‌ دانوسان و ڕێکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن. به‌ته‌مان پێمان بڵێن ئه‌وه‌ به‌س ئێمه‌ین که‌ ده‌توانین چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین...!!!
نه‌ ده‌سه‌ڵات و نه‌ ئه‌م به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌ شه‌رمن و لاوازانه‌ ناتوانن چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌وان هه‌ریه‌که‌یان که‌م تازۆر خۆیان هۆکاری قووڵبونه‌وه‌ی کێشه‌کانن..!!!

ئۆپۆزسیۆن که‌وتنه‌ داوی ده‌سه‌ڵاتداران... به‌ده‌ستی خۆیان.چاڵی قه‌بری خۆیان هه‌ڵده‌که‌نن و به‌م دانیشتنه‌ ناهاوسانگانه‌یان زه‌نگی مه‌رگیان وه‌ک ئۆپۆزسیۆن لێ ی دا..!!!

هه‌موو داواکانی شه‌قام وخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان.....ته‌نها به‌ هێزوتوانای شه‌قام وخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان خۆیان دێته‌ دی و پێ ی ئه‌گه‌ن، نه‌ک به‌ چاوه‌ڕوانی یه‌کی کوشنده‌ی دانیشتنه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان....!!!!!
ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆن بوونه‌ته‌ دووڕووی قه‌ڵبی ئه‌م سیستمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان!!

شه‌قام پێویست ناکات چاوه‌ڕوانی ئه‌م جۆره‌ دانیشتنانه‌ بکاتکه‌ هیچ لایه‌کیان حسابیان بۆهێزی شه‌قام و داواکانیان نه‌کردووه‌ و نایکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا ئه‌رکی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان خۆیانه‌ که‌ دووباره‌ شه‌قام و مه‌یدانه‌کان بکه‌نه‌وه‌ به‌ سه‌کۆی ئازادی بۆ داوا کردنی داواڕه‌واکانیان، .تا ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆن ناچاربکرێن ڕێزبۆشه‌قام و داواڕه‌واکانیان دابنێن.....!!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە