کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندان مافێکی سه‌ره‌تایی خه‌ڵکی ناڕازی یه‌ له‌ دژی چه‌وساندنه‌وه

Saturday, 03/12/2011, 12:00


‌خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌مووکه‌سێکه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو ده‌نگ به‌رزبکه‌ینه‌وه‌ و داوای گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و بنه‌ماڵه‌یی له‌ کوردستان بکه‌ین،له‌وشوێنه‌وه‌ ده‌ستپێبکه‌ین که‌ له‌ 19ی نیسان هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ سه‌رای ئازادی یان داگیرکردووپاشان خه‌ڵکی ناڕازی یان ڕه‌شبه‌گیر کرد و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و لێدان و گرتن بوونه‌وه‌ ...! ئه‌رکی هه‌مووانه‌ که‌ پێکه‌وه‌ به‌رگری بکه‌ین له‌ومافه‌ سه‌ره‌تایی یه‌مان و چیترڕێگه‌نه‌ده‌ین به‌‌هیچ بیانوویه‌ک پێشێلی بکه‌ن، یه‌کێک له‌ پایه‌کانی سیستمی دیموکراتی و مۆدێرن مافی خۆپیشاندانه‌ بێ ڕێگری. ده‌بێت هه‌موومان خوازیاری جیایی حیزب و دین له‌ ده‌سه‌ڵات بین وه‌ک پایه‌یه‌کی گرنگی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی وجێگیرکردنی ماف و ئازادی یه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵگای کوردستان. ته‌نها.له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی شارستانی و مۆدێرنی نا حیزبی و نادینی دا ده‌توانین به ماف و ئازادی یه‌کانمان بگه‌ین.... ! گه‌نجان ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن که‌هیچ لایه‌نێک نه‌یانکه‌نه‌ سووته‌مه‌نی ئامانجی ته‌سکی پارته‌کان و سه‌رکرده‌کانیان...! سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ئامانجه‌کانیان جیاوازه‌ له‌ ئامانج وداخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بۆئازادی ویه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی...! ئه‌و سه‌رکردانه‌ میژوویه‌کیان هه‌ یه‌ له‌ به‌قوربانی دانی ڕۆڵه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژاروبێمافکراوی کوردستان....! خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان خۆی ده‌بێت بڕوای به‌ هێزوتوانای خۆیی بێت و خۆیان ده‌توانن سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی و خۆڕسک و ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌ک و شاروشارۆچکه‌کان و شوێنی کارو ژیانیان دروست بکه‌ن بۆ ڕێکخستنی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیان وکۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان! ووریا بن ئه‌نجومه‌کانتان به‌ده‌ردی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی نه‌برێن له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن کاتێک له‌ ڕێگای که‌سانی خۆیانه‌وه‌ کۆنترۆڵیان کرد و پاشان دوای 19 نیسان بڕایاری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌یان دا...! پاش سه‌رکووتی شه‌قامیش گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان چۆڵ بوو بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نه‌زۆکیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌رو پڕتاوانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا...! به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌یان زیندووکرده‌وه‌وئێستا بوونه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ڵای گه‌وره‌ بۆ خه‌ڵکی بێ ماف وناڕازی کوردستان! له‌هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ په‌له‌قاژێی مه‌رگیانه‌ و ده‌زانن که‌ خه‌ڵکی ناڕازی له‌دوای 17ی شوباته‌وه‌ شه‌رعیه‌تی یاسایی یان لێسه‌ندنه‌وه‌ و خوازیاری گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتن! خه‌ڵکی ناڕازی له‌وه‌زیاتر خۆتان تووشی خۆشباوه‌ڕی مه‌که‌ن به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ پڕتاوانه‌ی که‌ هه‌مووسیناریۆیه‌کی قێزه‌ون و پڕتاوان دروست ده‌کات بۆ مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستاندا وه‌ک ئه‌وسینارێۆ پڕتاوانه‌ی زاخۆوده‌قه‌ری بادینان له‌ دژی یه‌کگرتوووه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک و زه‌مینه‌خۆشکه‌ری جێگیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان!

سه‌رکه‌وتووبێت ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خه‌ڵکی ناڕازی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافه‌کانیان و دروستکردنی سیستمێکی شارستانی و دیموکراتی دوورله‌ده‌ستی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وهێزه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان که‌ به‌ هیواوخواسته‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان نامۆن و ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌دیهاتنی ده‌سه‌ڵاتێک دوورله‌ باڵاده‌ستی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ و داروده‌سته‌کانیان ......!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە