کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره‌ له‌ گه‌نده‌ڵی به‌ڵام خه‌ڵک وئۆپۆزسیۆن له‌ به‌رده‌وامی

Friday, 19/08/2011, 12:00





وه‌ک بۆهه‌موومان ئاشکراو ڕوونه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ دنیادا ده‌سه‌ڵاتدارانن، کاتێک سییستمێکی تایبه‌ت بۆ پارێزگاریکردن له‌ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان داده‌ڕێژن له‌ ژێر ناوی جۆربه‌جۆردا بۆچاو به‌ستنی خه‌ڵک و به‌ڵارێدابردنیان، تا نه‌توانن له‌وسیستمه‌ لابده‌ن وبیگۆڕن به‌ ئاسانی گه‌روویستیان..!
له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته‌ و نه‌خۆشی یه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ زۆر نووسراوه‌ و من نامه‌وێت زۆربه‌ی شته‌کان دووباره‌ بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام گرنگی هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ وا پێویست ده‌کات که‌ به‌رده‌وام دووباره‌بوونه‌وه‌ هه‌بێت، چونکه‌ کێشه‌کان تا چاره‌سه‌رنه‌کرێن ده‌بێت به‌رده‌وام باس بکرێن و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان بدرێت...!

بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رچاوه‌ی نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه و زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌کانن له‌ دنیادا؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌رکیانه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات به‌یاساوده‌ستورڕێک بخه‌ن و له‌سه‌ری بڕۆن به‌تایبه‌ت له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکدا که‌ خۆی به‌ دیموکراتی ده‌زانێت، ناکرێت به‌ بێ یاساوده‌ستورێکی شارستانی ووڵات به‌ڕێوه‌ ببات و بنه‌ماڵه‌کان و سه‌رکرده‌ دیکتاتۆره‌کان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بێت....!!
له‌کوردستان زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ یه‌کێتی و پارتی وه‌ک دووپارتی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتدارن و زۆربه‌ی یاساوڕێساکان به‌ ڕه‌زامه‌ندی و ئاره‌زووی ئه‌وان داڕێژراوه‌ و له‌سه‌ریشی ناڕۆن له‌ زۆر کاتدا...!
له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی دا خه‌ڵک زۆر ناخۆشی و نه‌هامه‌تی یان بینی له‌م دووبارته‌وسه‌رکرده‌کانیان، به‌ڵام دووباره‌ و سێباره‌ پێ یان خه‌ڵه‌تانه‌وه‌ و بێ ده‌نگ بوون وده‌نگیان پێدانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا....هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ساخته‌کاری تیاکرا ....!

17 ی شوبات خاڵێکی گرنگی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی و ده‌وربه‌ری به‌تایبه‌ت، چونکه‌ سه‌لماندیان که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک بێزاره‌و چیترڕازای نابن به‌و هه‌مووگه‌نده‌ڵی وبێ مافی و نایه‌کسانی و پاشاگه‌ردانی یه‌ ی که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی به‌سه‌ر کاروژیانماندا له‌ کوردستان سه‌پاندوویانه‌ و به‌نیازن پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌رئه‌وبناغه‌یه‌ بۆنه‌وه‌کانیان مسۆگه‌ربکه‌ن!!

بارزانی و تاڵه‌بانی به‌کردارسه‌لماندیان که‌ئه‌وان به‌س ته‌نها له‌خه‌می ده‌سه‌ڵات و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانن، نه‌ک چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان...!!
ئه‌وان خه‌ڵکیان وا ده‌سته‌مۆی سیستـمی گه‌نده‌ڵیان کرد که‌ بۆته‌ واقیعێکی تاڵی ژیانی خه‌ڵک و وابه‌سته‌ی بوون و زۆربه‌ی خه‌ڵک بوون به‌ به‌شێک لێ ی ، له‌به‌رئه‌وه‌ گۆڕینی هه‌روائاسان نی یه‌...!!
چونکه‌ خه‌ڵک ده‌بێت به‌سه‌رسێبه‌ری خۆی دا بازبدات و گۆڕڕان له‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ بکات و واز له‌ هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتی ماددی و ڕووکه‌شی خۆی بهێنێت له‌پێناو قازانجی گشتی و کۆمه‌ڵگادا تا هه‌موو هێزوتواناکان له‌پێناو دروستکردنی سیستمێکی نوێ ی ده‌سه‌ڵاتدا بێت، که‌ تیایدا به‌ یاساوده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی ئه‌رک و مافه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌مووئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای ڕێکخستبێت...!
ئه‌م شێوازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی وای له‌به‌شێک له‌ خه‌ڵکی کوردستان کردوه‌ که‌ زۆرێک له‌ سیفات وبه‌هاجوانه‌کانی ژایانیان بیربباته‌وه‌وله‌جیاتی ئه‌وسیفاتانه‌ هه‌رکه‌س بۆخۆی خۆپه‌رستانه‌ بیربکاته‌وه‌ وزۆرترین قازانجی ماددی بۆخۆی بپچڕێت و بێده‌گ بێت له‌ هه‌مووکه‌م و کوڕی یه‌کان..!‌
له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابووردودا نه‌وه‌یه‌ک و سوپایه‌ک له گه‌نده‌ڵانیان بۆخۆیان دروستکرد که‌ پێکهاتبوون له‌ که‌سانی نزیک خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان، ده‌زگای راگه‌یاندنه‌کانیان وپۆلیس و ئاسایش ومیلیشیاکانیان به ‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌ حکومی و به‌ڕێوبه‌رکان و کارمه‌ندو....خه‌ڵكی ئاسایی تریش...!
زانیاری و پاراستنیش بوونه‌ته‌ دووده‌زگای چاودێری ڕه‌خنه‌گران و نه‌یاران وئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه..!‌
هه‌رچی ده‌زگا کانی که‌ به‌ناوی دژه‌ تیرۆره‌وه‌ دایان ناون هیچ نین جگه‌له‌ دووده‌زگای جێبه‌جێکه‌ری پلانه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ دژی ده‌نگی ئازادیخوازانی کوردستان که‌ خوازیاری ژیانێکی باشترن!

دروستبوونی لیستی گۆڕان کارێکی ڕێکه‌وت نه‌بوو به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی بێزاری خه‌ڵک بووله‌ بوونی سیستمی گه‌نده‌ڵ و نادیموکراتی و نایه‌کسانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و پاشان هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی سیستمێکی دیموکراتی و باشترله‌مان که‌ تیایدا ئازادی ومافه‌کانی خه‌ڵک پارێزراوبن...!
لیستی گۆڕانیش له‌سه‌رده‌ستی به‌شێک له‌وگه‌نده‌ڵانه‌ی پێشوودروست بوون و نه‌یان توانی له‌ناوڕیزه‌کانی خۆیاندا پرنیسیپ و یاساوڕێسایه‌کی نوێ و جیاواز له‌ بارزانی و تاڵه‌بانی پیاده‌بکه‌ن بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ ئاسانی ده‌توانێت گه‌مه‌ی سیاسی یان پێ بکات و له‌ سه‌رهێڵی گه‌نده‌ڵی خۆیان بیانجوڵێنێت ...!!!!!
له‌به‌رئه‌وه‌ لیستی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووش وه‌ک به‌شێک له‌وسیستمی گه‌نده‌ڵی یه‌ له‌ئاست ئه‌وه‌دانین که‌ کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و گۆڕینی سیستمی سیاسی کوردستان چاره‌سه‌ربکه‌ن، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ئاره‌زووی خۆی یاری یان پێده‌کات، تا خه‌ڵک بێ هیوابن له‌ لیستی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆنیش...!!
ئه‌م بێ هیوایی یه‌ش به‌ قازانجی ده‌سه‌ڵات ده‌شکێنته‌وه‌ گه‌رهێزه‌ ناڕازی یه‌کانی شه‌قام و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕڕانخوازان ووریا نه‌بن! بۆ ڕزگاربوون له‌ مۆته‌که‌ی گه‌نده‌ڵێنی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌کرێت ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی و خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام و وبزووتنه‌وه‌ی گۆڕڕانخوازان پێکه‌وه‌ ببنه‌ هاوپه‌یمان وهه‌وڵ بده‌ن ستراتیجی یه‌کی نوێ ی خه‌باتی سیاسی شارستانی یانه‌ ومه‌ده‌نی یانه‌ بگرنه‌ به‌ر تا هه‌مووهێزه‌ گه‌نده‌ڵه‌کان ناچارده‌که‌ن گۆێ بۆ داخوازی یه‌کانیان بگرن و هه‌وڵی جێببه‌جێکردنی بده‌ن!
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ درێژه‌پێدانی سیستمی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی و که‌ڵک وه‌رده‌گرێت له‌‌ لاوازی و په‌رش و بڵاوی و بێ به‌رنامه‌یی شه‌قامی ناڕازی وهه‌روه‌ها ترسنۆکی و گه‌نده‌ڵی ونادیموکراتی له‌ناو لیستی گۆڕان و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کان...!!!
له‌به‌رئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی که‌ ئێستا کوردستانی پیا تێپه‌ڕده‌بێت زۆر هه‌ستیاره‌ و چاره‌نوس سازه‌ بۆئه‌نجام گه‌یاندنی ئاڵوگۆڕی پێویست وڕاسته‌قینه‌ له‌ سیستمی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدا ..!!
ئه‌م هه‌ست کردنه‌ به‌ بێ هیوایی له‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌دوای 19ی نیسانه‌وه‌ بۆته‌ واقیعێکی تاڵ و ترسناک له‌ کوردستاندا و گه‌روابڕوات خه‌ڵک بیرله‌ ئه‌لته‌رناتیڤێکی ترده‌کاته‌وه‌ بۆ ده‌بازبوون لێ ی...!

ئه‌م بێ هیوای یه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان به‌ قازانجی درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌ و نه‌ک ته‌نها ده‌سه‌ڵات به‌ڵکو ئۆپۆزسیۆنیش به‌رپرسیاره‌ لێ ی!

ئه‌رکی خه‌ڵكی ناڕازی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا سه‌خته‌ گه‌ربیانه‌وێت له‌ ده‌ست ئه‌م سیستمه‌ ی گه‌نده‌ڵان ڕزگاریان بێت....! بێ ده‌نگی خه‌ڵک مانای رازی بوونیانه‌ به‌م واقیعه‌ تاڵه‌و ده‌بنه‌ به‌شێک لێ ی...!
ئه‌رکی گۆڕینی سیستمی سیاسی ئێستا له‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام وهێزی گۆڕڕانخوازاندایه‌..!

بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له‌وه‌زیاترنه‌بنه‌ سووته‌مه‌نی گه‌نده‌ڵان ودیکتاتۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات وتۆپۆزسیۆن پێویسته‌ هه‌ڵوێستی خۆیان جیابکاته‌وه‌ له‌ بێ هه‌ڵوێستی ئه‌م دوو نوخبه‌یه‌ له‌ ناوده‌سه‌ڵات و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کاندا، چونکه‌ هیچکام له‌م دوونوخبه‌یه‌ خوازیاری گۆڕینێکی ڕاسته‌قینه‌ نین که‌ خۆیان نه‌بنه‌وه‌ به‌ سه‌رکرده‌ له‌ ناوپارت ولیست و ڕێکخراوه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ ناوده‌سه‌ڵاتیشدا...!!
گۆڕینی سیستمی سیاسی ده‌سه‌ڵات، ده‌بێت به‌ یاسا وده‌ستورڕێک بخرێت وهه‌موویان وابه‌سته‌ بن پێوه‌ی. ئه‌وه‌ش کاتێک به‌ئه‌نجام ده‌گات که‌ خۆیان له‌ ناوپارت و ڕێکخراو و لیسته‌کانی خۆیاندا دیموکراتی یانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و شتروکتوری دیکتاتۆری و بنه‌ماڵه‌یی پارتایه‌تی ڕیکخراوه‌یی بگۆڕن وئه‌وگۆڕێنه‌ش بۆ ئه‌وان مانای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن...!!
له‌ژێر سایه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی وسه‌رکرده‌کانی ئێستای ئۆپۆزسیۆن کارێکی مه‌حاڵه‌، چونکه‌ ئه‌وسه‌رکردانه‌ هه‌روابه‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات و پله‌ و پاره‌ وپایه‌ نابن له‌ پێناوقازانجی گشتی خه‌ڵکی کوردستاندا خۆیان ناکه‌نه‌ قوربانی به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵک ده‌که‌نه‌ قوربانی بۆخۆیان...!!!!!

خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان کاتێک ده‌توانن گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ بکه‌ن، که‌ له‌ خه‌وی هیواو بوون وخۆشباوه‌ڕی به‌ نوخبه‌ی باڵا ده‌ست له‌ ناوده‌سه‌ڵات وبه‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کاندا ڕاپه‌ڕن ....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە