کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیایی دین له‌ ده‌سه‌ڵات... پایه‌یه‌کی گرنگی ئازادی تاک ودیموکراتی یه‌

Monday, 05/09/2011, 12:00


یه‌کێک له‌ پایه‌کانی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌، ئازادی تاکیش بناغه‌ی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌مه‌ڕه‌نگ وسکولارو شارستانی ومۆدێرنه‌...!!
بۆئه‌وه‌ی ئه‌ومافه‌ جێگیربکرێت کۆمه‌ڵگا پێویستی به‌ ده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌ که‌ ئه‌ومافه‌ وگشت ئه‌رک و مافه‌کانی تری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای به‌ یاسا جێگیرکردبێت..!!
بڕوابوون به‌ هه‌ردینێک یان بڕوانه‌بوون به‌هیچ دینێک مافی هه‌رکه‌سێکه‌ که‌ خۆی بێ هیچ ترس و فشارێکی ده‌ره‌کی بڕیاری له‌سه‌ربدات....!
هیچ که‌سێک نابێت له‌سه‌ردیدگاو بیروبڕوا وبۆچوونه‌کانی تووشی لێپیچنیه‌وه‌ یان مامه‌ڵه‌ی خراپ بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران وخێزان وکۆمه‌ڵگاوه‌ به‌ گشتی ...!
هه‌ر که‌سێک له‌سه‌ربیروبڕواکه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی خراپی له‌گه‌ڵ بکرێت، که‌س و لایه‌نی فشارهێنه‌ر ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێته‌وه‌ وه‌ک تاوانباروپێشێلکه‌ری یاساو مافی تاک...!
قوربانی یانی ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسوکه‌وتا نه‌ش ده‌بێت له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ یاسا بپارێزرێن...!

له‌ ووڵاته‌ دیموکراتی یه‌کاندا له‌ پێناو زامنکردنی مافه‌کانی تاک له‌ کۆمه‌ڵگادا دینیان له‌ ده‌وڵه‌ت جیاکردۆته‌وه‌، تاهیچ که‌سێک به‌ ناوی دینه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ نه‌کرێت و دینیش له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌و به‌هه‌رچ بیانوویه‌ک بووه‌ به‌خراپ به‌کارنه‌هێنرێت له ناوخێزان و کۆمه‌ڵگا و‌ ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتدا.....!
ده‌سه‌ڵاتی یاسا ده‌بێت سه‌ربه‌خۆبێت تا بتوانێت بێ لایه‌نانه‌ چاودێربێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیاندا وه‌ک پارێزه‌ری سه‌ره‌کی مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ل به‌ گشتی...!
هه‌رکه‌سێک له‌یاسا لابدات وسه‌رپێچی له‌ ده‌ستوری ووڵات بکات، ده‌بێت به‌دوادا چونی یاسایی بۆ بکرێت وپاشان ئه‌و که‌سه‌ ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێته‌وه‌ و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت له‌ هه‌رچ پله‌و پایه‌یه‌کی حیزبی و حکومی دا بێت....!
گه‌ره‌نتی جێبه‌جێکردنی یاسا و ده‌ستوری ووڵات له‌ سه‌ربه‌خۆیی دادگا دایه‌.
سه‌ربه‌خۆیی دادگاش ته‌نها به‌ جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بێت که‌ بڕوای ته‌واوی به‌ یاساو ده‌ستورێکی مۆدێرن وشارستانی وهه‌میشه‌یی هه‌بێت و له‌ سه‌ری بڕوات وکاری پێبکات..!
هه‌رکاتێکیش دادگا سه‌ربه‌خۆبوو، ئه‌وکات هیچ که‌س و لایه‌نێک ناتوانێت له‌سه‌روو یاساوه‌ بێت و ببێته‌ دیکتاتۆری بڕیارده‌ر به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسی هاوڵاتیاندا...!
مه‌سه‌له‌ی دین و بڕوابوون پێ ی، شتێکه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ماف و ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ گه‌رباسی دیموکراتی و ئازادی کرا ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات جیا بکرێته‌وه‌، تا که‌س به‌ ناوی دینه‌وه‌ فشاری نه‌خرێته‌ سه‌رومافه‌کانی لێ زه‌وت نه‌کرێت...!

کاتێک دین بووه‌ کارێکی خودی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ئه‌وکاته‌ بوونی پارت و ڕێکخراوی دینی هیج بوونێکی یاسایی و دینی نامێنێت....چونکه‌ دین پارت و ڕێکخراوی پێویست نی یه‌، به‌ڵکومزگه‌وت و مه‌ڵا کان خۆبه‌خشانه‌ کاری دینی خۆیان ده‌که‌ن له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا...!
وه‌ک له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا که‌ ده‌مێکه‌ دیموکراتی به‌رقه‌راره‌و که‌نیسه‌کان و قه‌شه‌کان جیا له‌ ده‌وڵه‌ت بیر وبڕوای دینی خۆیان له‌ ‌ چوارچێوه‌ی یاسادا ڕێک ده‌خه‌ن وتێکه‌ڵاوی سیاسه‌تی ناکه‌ن بۆیان نی یه‌ فتوای دینی ده‌ربکه‌ن له‌ دژی مافی تاک وئازادی یه‌کانی خه‌ڵک...!
له‌ کوردستان هه‌رمه‌لایه‌ک یان پارتێکی ئیسلامی چۆن وویستی ئه‌توانێت به‌ قازانجی بیرو
بۆچون و جیهان بینی خۆی فتوای دینی خۆی له‌ دژی ئازادی تاک و کۆمه‌ڵ ده‌ربکات..!

له‌ئه‌وروپا پارتی مه‌سیحی هه‌یه‌ به‌ڵام بیبڵی نه‌کردۆته‌ به‌رنامه‌ی کاری سیاسی خۆی، به‌ڵکو
زیاتروه‌ک پارتێکی پارێزگارو بڕوا به‌ دین کاری سیاسی ده‌که‌ن له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا!
کاتێکیش ئه‌وپارتانه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن، بڕیاره سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری یه ‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات له‌ کنیسه‌کانه‌وه‌ ده‌رناچێت، به‌ڵکوله‌سه‌رئه‌وپارتانه‌ پێویسته‌ که‌ پابه‌ندبن به‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ووڵات، به‌هیچ به‌هانه‌یه‌کیشه‌وه‌ ناتوانن به‌ناوی دینه‌وه مافه‌ کانی تاک وکۆمه‌ڵ پێشێل بکه‌ن ‌، چونکه‌ به‌پێ ی ده‌ستور دین جیایه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات!
بڕیاره‌کان له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی یه‌کانه‌وه‌ ده‌رده‌جێت به‌پێ ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ووڵات بۆ قازانجی گشتی و کۆمه‌ڵگا نه‌ک له‌ که‌نیسه‌کانه‌وه‌...!
کاتێکیش تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌ست ده‌که‌ن پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان پابه‌ند نابن به‌ ده‌ستورو به‌ڵێنه‌کانیانه‌وه‌ دێنه‌ ده‌نگ لێان، یان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگیان پێ ناده‌نه‌وه‌...!
له‌ کوردستان ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن باس له‌ دیموکرتی ده‌که‌ن و دینیشیان کردۆته‌ چه‌کی ده‌ستی خۆیان بۆجێگیرکردنی پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناده‌ستوری وبنه‌ماڵه‌یی ودینی خۆیان...!
به‌پێ ی پێوانه‌ وپرینسیپه‌کانی دیموکراتی له‌ کوردستان هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی بارزانی و تاڵه‌بانی دینیان کردۆته‌ چه‌کی ده‌ستیان وبۆقازانجی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن له‌ پێناوگه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات، له‌به‌رئه‌وهۆیه‌ ئه‌وانیش نا دیموکراتین!!!
کاتێکیش لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست یان بوونه‌ هاوبه‌ش له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای بارزانی و تاڵه‌بانی، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ دین به‌کارده‌‌هێنن بۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و درێژه‌ ئه‌ده‌ن به‌ ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری باوی کۆمه‌ڵگا له‌ ڕێگای ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه‌...!!!!!
له‌به‌رئه‌م هۆیه‌ هیچ هیوایه‌ک نی یه‌ به‌م جۆره‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌ی که‌ به‌ ڕاشکاوی باس له‌ جیایی دین له‌ ده‌سه‌ڵات ناکه‌ن ودان نانێن به‌ ئازادی دین و بیروبڕوای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ!!!

هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ که‌ بڕوایان به‌ مافی تاک و جیایی دین له‌ ده‌وه‌ڵه‌ته‌ ده‌توانن به‌ پشتیوانی خه‌ڵکی ئازادیخوازوناڕازی له‌م شێوازی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆنی یه‌ی کوردستان هه‌وڵ بده‌ن بۆ گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و پیاوسالاری باوی کۆمه‌ڵگا...!!!!!

کاتێکیش ئه‌م به‌ڕه‌یه‌ له‌ ژێر پێ ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌هێنرێت وهه‌وڵئه‌درێت له‌ جێگای ده‌سه‌ڵاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراتی و شارستانی دروست ده‌کرێت، بوون وباوی ئه‌م جۆره‌ هێزه‌ سیاسی یانه‌ نامێنێت که‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی بۆ قازانجی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌ناوی دینه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن شه‌رعیه‌ت بده‌ن به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان!!!

له‌ژێر ئاوا ده‌سه‌ڵاتێکدا مرۆڤی کورد ئازاد ده‌بێت و دینه‌کانیش به‌ ئازادی له‌لایه‌ن هه‌رکه‌س و لایه‌نێکه‌وه‌ که‌ بڕوایان پێیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێت‌ و ئازادیش بۆ دینه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌..!
چونکه‌ مه‌سه‌له‌ی دین و بیروبڕوا په‌یوه‌ندی نێوان خۆت و ئه‌ودین و خۆدایه‌یه‌ که‌ بڕوات پێ یه‌تی و له‌گه‌لیدا په‌یوه‌ندی ده‌گریت و ئیلهامی هێزوتوای خۆتی لێوه‌ وه‌رده‌گرێت....!
بڕوانه‌بوون به‌ دینه‌کانیش بڕوایه‌که‌ که‌ ده‌بێت ڕێزی لێبگیرێت و جێگاوڕێگای کۆمه‌ڵایه‌تی ویاسایی که‌متر نه‌بێت له‌ بڕوابوون به‌ دین، به‌مه‌رجێک هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ پابه‌ندی یاسا وڕێساکان بن و له‌ ناوخێزان وشوێنی کاروژیاندا یه‌کتری بریندارنه‌که‌ن... !
هه‌رکاتێک تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ئازاد بوون له‌ هه‌ڵبژاردنی دین و بڕوای خۆیاندا، ئه‌وکاته‌ مانا و رۆڵی دین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، ئه‌ویش بڕوا بوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ یه‌ یه‌ بێ هیچ فشاروتوندوتیژی یه‌کی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری...!

به‌ جێگیرکردنی ئازادی تاک بۆهه‌مووان ڕزگارمان ده‌بێت له‌ گه‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ و ئۆپۆزسیۆن و پارته‌ ئیسلامی یه‌کان و مه‌لاکان به‌ناوی دینه‌وه‌.....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە