کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رنووسه‌رانی میدیای ئه‌هلی کڕنوشیان برد بۆ ئاغای تاڵه‌بانی

Friday, 04/11/2011, 12:00







تاوانبار به‌س ته‌نها ئه‌وکه‌سه‌ نی یه‌ که‌ تاوان ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌وکه‌س ولایه‌نانه‌ش تاوانبارن، کاتێک دێن و به‌ هۆشیاری یه‌وه‌ خۆیان گێل ده‌که‌ن له‌ ئاستی ڕاستی یه‌کاندا به‌ بیانووی جۆراوجۆر...!!!
سه‌رنووسه‌رانی به‌ناومیدیای ئه‌هلی به‌ چوونیان بۆ دیوه‌خانه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌ دوکان به‌کردارخۆیان کرد به‌ به‌شێک له‌وتاوانکارانه‌ی که‌‌ نزیکی 50 ساڵه‌ له‌ژێرناوی شۆڕش و کوردایه‌تی و خه‌بات بۆ ئازادی کورد و کوردستان هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ به‌د به‌خته‌یان به‌ کوشتدا و له‌سه‌رحسابی خوێنی قوربانی یه‌کان به‌هه‌شتێکیان بۆخۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان دروستکردووه‌، که‌ چی ئێستا ئه‌م سه‌رنووسه‌رانه‌ ده‌چن و له‌ تاوانباران ده‌پاڕێنه‌وه‌ که‌ مه‌رحه‌مه‌ت بفه‌رموون تا تاوان نه‌که‌ن به‌رامبه‌ربه‌ ڕۆژنامه‌نووسان...!
گه‌رئێوه‌ خۆتان گێل ناکه‌ن له‌ ڕاستی یه‌کان بۆچی به‌ ڕاشکاوی باس له‌ تاوانه‌کانیان ناکه‌ن بێ ترس...؟

ئه‌وان له‌ 17ی شوباته‌وه‌ شه‌رعیه‌تی خۆیان به‌ کردارله‌ ده‌ست دا کاتێک گه‌نج و منداڵی بێ تاوانیان به‌ ئاشکرا و له‌به‌رچاوی کامێرای میدیا ئه‌هلی یه‌کانه‌وه‌ تیرۆرکرد...!
له‌سه‌رای ئازادیش خه‌ڵکی ناڕازی به‌یه‌ک ده‌نگ داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌وانیان کرد...!!!
ئێوه‌ نه‌ک نه‌هاتن و به‌ دواداچوونتان نه‌کرد وه‌ک میدیای ئازاد بۆده‌ستنیشانکردنی تاوانباران و ڕسواکرد نیان، به‌ڵکو که‌متازۆرخۆتان گێڵ کردووه‌ له‌ ڕاستی یه‌کان و ئه‌مه‌ش به‌کردارمانای شاردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ڕاستی یه‌کانه‌، ئه‌و کاره‌ش سزای خۆی هه‌یه‌ گه‌رده‌سه‌ڵات دیموکراتی بێت و دادگاکانیش ئازاد...!!
ئه‌م کاره‌تان سادوسه‌ودایه‌کی سیاسی وشه‌خسی یه‌ به‌ناوی میدیای ئه‌هلی یه‌وه‌ بۆمه‌رامی دوورونزیکی تایبه‌تی خۆتان، نه‌ک له‌ پێناو ئازادی ووشه‌ ده‌ربڕین و میدیاکان...!!!
ئێوه‌ ئۆپۆزسیۆن نین وا ده‌چن و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکێکی بێ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن له‌ عێراقی عروبه‌دا...!
ده‌نگ و بۆچوون و ڕه‌خنه‌کانتان ده‌بێت به‌ ئاشکرا بیده‌ن به‌ گۆێ ی که‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدا، نه‌ک شه‌رمنانه‌ بچنه‌ دیداری ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ قه‌ت بڕوای به‌ ئازادی تاک و ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی نی یه‌...!
مێژووی تاڵه‌بانی پڕیه‌تی له‌ تاوان له‌ دژی ئازادی تاکی کورد و میدیای ئازاد...!

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌شتان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی به‌رهه‌می ئه‌ونامه‌یه‌تانه‌ که‌ له‌ 12.09.2011 دا ئاڕاسته‌یتان کرد!! له‌ کاتی خۆیدا له‌م نووسینه‌ی خواره‌وه‌دا ڕه‌خنه‌م گرت له‌ئاڕاسته‌کردنی ئه‌ونامه‌یه‌تان:
"سه‌رنووسه‌ره‌کان ترسنۆکانه‌ خۆیان له‌ ڕاستی یه‌کان گێل ده‌که‌ن"
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4ddd2811

ئه‌رکی میدیای ئازاد ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ئازادانه‌و ئازایانه‌ ده‌ستبخاته‌ سه‌رڕاستی یه‌کان و تاوانباران، نه‌ک چاوی له‌ ئاست بینینی ڕاستی یه‌کاندا کوێربێت وبه‌ناوی میدای ئازاده‌وه‌ نه‌وه‌ی نوێ فریووبده‌ن وگۆشیان بکه‌ن به‌ درۆ و دووریان بخه‌نه‌وه‌ له‌ بینین و بیستنی ڕاستی یه‌کان...!!!
ئه‌م کاره‌شتان تاوانه‌ به‌ میدیای ئازاد وته‌نها خزمه‌ت به‌ هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ و ده‌سه‌ڵاتی پڕتاوانیان ده‌کات له‌ دژی ئازادی و ئازاد بوونی مرۆڤی کورده‌ له‌و کۆت به‌ند و ترس و وه‌همانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و کۆنه‌په‌رستان به‌ درۆو زه‌بری هێزی چه‌ک وپاره‌ی دزراو سه‌پاندوویانه‌ به‌سه‌رخه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستاندا. به‌ده‌مکوتکردنی ئێوه‌ش ده‌یانه‌وێت شه‌رعیه‌ت بده‌نه‌وه‌ به‌ خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیان...!!
ئێوه‌ ده‌بنه‌ به‌شێک له‌وسیاسه‌ته‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت ده‌نگی ئازاد و میدیای ئازاد بێده‌نگ و ڕه‌نگ بکه‌ن و به‌ناوی ڕێکخستنی ماڵی کوردی یه‌وه‌ و له‌ ڕێگای ئێوه‌وه‌ کڵاوبکه‌نه‌ سه‌رمیدیای ئه‌هلی!!

میدیای ئازاد له‌ ووڵاتانی دیموکراتی دا ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه‌ و چاودێره‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه‌وچاوپۆشی ناکات له‌ هیچ هه‌ڵه‌و تاوان و گه‌نده‌ڵی یه‌ک هه‌رکه‌سێک بیکات گه‌رسه‌رۆکیش بێت و ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه‌ و به‌ سزای یاسایی خۆی ده‌گه‌یه‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستوورو یاسا باڵاده‌سته‌...!
ئه‌رکی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانیش باسکردن و گه‌یاندنی ڕاستی یه‌کانه‌ به‌ خوێنه‌روهۆشیارکردنه‌وه‌یانه‌ نه‌ک کیل کردن وگه‌وجاندنیان، ئه‌وکاره‌ش به ‌قازانجی دیکاتۆره‌کان ته‌واو ده‌بێت و له‌ خزمه‌تیاندایه‌...!

له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا، چه‌نده‌ها ده‌سه‌ڵاتی تری ناشه‌رعی درست بوون و کاریگه‌ری خراپ و نێگه‌تیفیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی پێشکه‌وتنی ووڵاتدا به‌ره‌وئازادی و دیموکراتی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی...! میدیای ئه‌هلی بۆته‌ یه‌کێک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که‌ خه‌ڵک چه‌واشه‌ ده‌که‌ن، نه‌ک هۆشیاریان بکه‌نه‌وه‌ تا له‌ ڕاستی یه‌کان تێبگه‌ن و هه‌وڵبده‌ن بۆ گۆڕینی ژه‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌کان...!!

کوردستانپۆست تائێستا تاکه‌ میدیای ئازاده‌ که‌ بێ مه‌رج و سانسۆر‌ ده‌رگای واڵایه‌ بۆ هه‌موو نووسه‌ره‌ ئازاد و ئازاکان که‌ هه‌وڵئه‌ده‌ن بابه‌تی یانه‌ و لێپرسراوانه‌‌‌ بێ به‌رامبه‌رو خۆبه‌خشانه‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ کاری ڕۆژنامه‌وانی په‌ره‌پیبده‌ن، له‌ پێناوی هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان تا چیترنه‌بنه‌ قوربانی و سووته‌مه‌نی عه‌قڵی کۆنی سه‌رکرده ‌وپارته‌کان که‌ به‌ناوی کوردایه‌تی یه‌وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان کۆیله‌ کردووه‌ و به‌ئاره‌زووی خۆیان یاری پێده‌که‌ن...!! میدیای ئه‌هلیش به‌ دیداروکڕنووشیان بۆ تاڵه‌بانی، ڕه‌وایی یان دایه‌وه‌ به‌و کۆیله‌کردنه‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌!

هه‌رکاتێک خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ هۆشیاربوونه‌وه‌ ده‌توانن به‌ئاسانی‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبهێنن...!

ئه‌رکی هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ش له‌ئه‌ستۆی نووسه‌ران وهونه‌رمه‌ندان و میدیای ئازاد دایه‌ تا چیترنه‌بنه‌ قوربانی و سووته‌مه‌نی هه‌مووهێزو ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌کان به‌ میدیای ئه‌هلیشه‌وه‌...!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە