کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌ ‌کێتی وا" سه‌رای ئازادی" تان داگیر کرد و هه‌ڵسوڕاوانتان تیرۆ کرد، ئه‌ی دوایی بۆکوێ ده‌چن!؟

Sunday, 13/03/2011, 12:00


سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت چه‌ند ڕاستی یه‌ک بیری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بهێنمه‌ وه‌،  که‌ ئه‌م گه‌رده‌لول و شۆڕشی نێرگزی گه‌نجان له‌مه‌یدانی ئازادی یه‌وه‌ دروست نه‌بووه‌ تا ئێوه‌ به‌ خه‌یاڵی خۆتان به‌ تیرۆرو ڕه‌شبه‌گیرو داگیرکردن و چۆڵکردنی به‌زۆری سه‌رای ئازادی کۆتایی پێ بهێنن..!! چاره‌سه‌ری ئه‌م بارۆدۆخه‌ ته‌نها به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازی یه‌کانی جه‌ماری ناڕازی ده‌بێت، هه‌رچ هه‌ڵسوکه‌وتێکی نابه‌رپرسانه‌ی  ده‌سه‌ڵات که‌ بیه‌وێت به‌ زه‌بری هێز بڵاوه به‌خۆپێشانده‌ران بکات وسه‌رکوتی گه‌نجانی ڕابه‌ری ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ بکات ،  ڕق ئه‌ستوری جه‌ماوه‌ر زیاتر ده‌کات و خۆی له‌ مه‌رگ نزیکتر ده‌کاته‌وه‌ !
 ئه‌م شۆڕشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ له‌ ئه‌نجامی نه‌ بوونی ئازادی تاک وگه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بێ مافی و زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یه‌ به‌ سه‌ر پارته‌کان  و حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کان و گشت دام و ده‌زگاکانی تری حکومه‌ت دا هاتۆته‌ ئاراوه‌..!!
 جه‌ماوه‌ری ناڕازی بڕیاری داوه‌ تا به‌ ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی  خه‌ڵک به‌ پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و کۆتایی هێنان به‌م هه‌موو بێ مافی یانه شه‌قام وسه‌رای  ئازادی چۆڵ نه‌کات، ئه‌و سه‌رای ئازادی یه‌ی که‌ بۆته‌ قیبله‌ی ئازادی ئازادیخوازانی کوردستان!
  پاش شکسته‌کانی یه‌کێتی بۆ گۆڕینی ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌کان و شۆرشی  نێرگزی گه‌نجان له‌ ڕۆژی 17 ی شوباتدا و کردنه‌ قوربانی چه‌ند مێرمنداڵێک که‌ له‌وڕۆژه‌دا توڕه‌یی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر لقی 4 پارتی دا خاڵی کرده‌وه‌، وه‌ک لایه‌نێکی گه‌نده‌ڵێکانی کوردستان.
    لقی 4 ی پارتیش ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رخست که‌ به‌ فیشه‌ک وه‌ڵامی به‌ردیان دایه‌وه‌..!! یه‌کێتی بێده‌نگ بوو وه‌ له‌هه‌مان کاتدا له‌ڕێگای که‌سانی خۆیانه‌وه‌ وویستیان گه‌نجان زۆرتر به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ببه‌ن و له‌ شۆڕشی نێرگزی گه‌نجانه‌وه‌ بیکه‌نه‌ شه‌ڕی خه‌ڵک دژی  پارتی و له‌ خۆیانی دووربخه‌نه‌وه‌، له‌هه‌مان کاتیشدا ئامانجیان بوو پارتی و گۆڕان بده‌ن به‌یه‌کدا و هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر گرده‌که‌و به‌ ڕه‌زامه‌ندی یه‌کێتی  هێزی زڕێڤانی (هێزی پاراستنی بنه‌ماڵه‌) یان نارد بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ بۆسلێمانی..!! چونکه‌ یه‌كێتی به‌ته‌نها هێز  غیره‌تی ئه‌وکاره‌یان نه‌بوو! ئه‌مه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه‌، چونکه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئێساش له‌ ناو یه‌كێتی و هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌واداری خۆی هه‌یه‌و به‌ و کاره‌ ڕازی نه‌ده‌بوون که‌ له‌سه‌رئاره‌زووی ئاله‌بانی هێرش بکرێته‌ سه‌ر هاوڕێ دێرینه‌کانیان..!!
 ئێستاش پێش ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان ئاڕاسته‌یه‌کی شارستانی یانه‌و مۆدێرنی گرتۆته‌به‌ر و بۆته‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک و ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌رفراوانتر ده‌بێت...!!
 ئه‌م ڕێڕه‌و و ئاڕاسته‌ شارستانی یه‌ هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی نیگه‌ران کردووه‌!
 بۆیه‌ له‌پلانی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی یه‌ چالاکه‌کان و هێرشکردنه‌ سه‌ر مه‌یدانی ئازادی و گۆڕان دان، به‌ حسابی خۆیان بۆ کۆتایی پێهێنانی ئه‌م ئاڕاسته‌ شارستانی یه‌ و درستکردنی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕو پیکدادانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی وهێزه‌کانی خۆیان...!!
 دیاره‌ له‌ هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا هێزه‌ کانی  بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌توانن ئه‌م شاره‌قاره‌مانه‌ خه‌ڵتانی خوێن بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌وان به‌ناوی پاراستنی کورد و کوردستانه‌ وه‌ 20 ساڵه‌  خۆیان پڕچه‌ک ده‌که‌ن‌، جۆره‌ها هێزی تیرۆرکردنیان درست کردووه‌، به‌ناوی دژه‌تیرۆره‌وه‌! به‌پاره‌و بوودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان..!!
 ئێستاش ئه‌رکی هێزی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایشه‌ که‌ ئاشتی و ئاسایشی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازبه‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بپارێزن،  له‌هه‌مان کاتدا نه‌هێڵنن له‌وه‌زیاتر بکرێنه‌ سووته‌مه‌نی سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داخوازی بارزانی! ئه‌وهێزانه‌ خۆیان به‌شێکن له‌خه‌ڵک!
 دڵنیابن داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، داخوازی وقسه‌ ی دڵی ئێوه‌شه‌، بۆ باش کردنی گۆزه‌ران دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌گایه‌کی ئازاد و یه‌کسان و دوورله‌ چه‌وساندنه‌وه‌...!
 هه‌ردوێنێ بوو که‌ بارزانی له‌ هه‌وڵێری دیلی سیاسی ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌، به‌خۆپیشانده‌رانی ووت که‌ ئه‌ویش له‌گه‌ڵ داخوازی یه‌کانی خۆپیشانده‌رانه‌!! ئه‌مه‌یه‌ وه‌ڵامی داخوازی یه‌کان؟!
 به‌ له‌ده‌ست نه‌دانی ژیری و هۆشیاری تا ن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی ده‌توانن خۆتان و خه‌ڵکی کوردستان له‌ مه‌ترسی شه‌ڕێکی خوێنا و ی و ده‌سته‌ویه‌خه‌ ده‌ پارێزن، که‌ به‌ کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان و ڕه‌شترکردنی میژووی خۆتان ته‌واو ده‌بێت!!  ئیترله‌وڕاستی یه‌ تیبکه‌ن که‌ کاتی ئێوه‌ به‌سه‌رچوو...!!
 مێژوو وه‌ رووداوه‌ نوێکان سه‌لماندوویه‌تی که‌ ئه‌وشه‌ڕانه‌ ته‌نها به‌ له‌ ‌ناوچونی سته‌م و سته‌مکاران و  ده‌سه‌ڵاته‌نایاسایی یه‌که‌یان کۆتایی دێت..!! وه‌ک له‌ تونس ومیسر بینیمان..!!
 چونکه‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئه‌گاته‌ ئاستێکی تووڕه‌یی بۆبه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و که‌رامه‌تی، هه‌موو ڕێگایه‌ک ده‌گرێته‌به‌رومافی خۆیشیه‌تی، چونکه‌ ئێوه‌ ده‌ست ناپارێزن ...!!
 تکایه‌ په‌یامی ئازادی و ئاشتی و خۆشه‌ویستی ...جه‌ماوه‌ری ناڕازی بۆ ژیانێکی باشتر، مه‌گۆڕن به‌ دۆخێ شه‌ڕو شه‌هید کردن و زینده‌به‌چاڵکردنی ئه‌وپه‌یامه‌ خۆشه‌ویستی یه‌ی ژیان!! خۆپه‌رست مه‌بن و گه‌ر بۆ ساتێکیش بووه‌ بیرێک.له‌ ژیان بکه‌نه‌وه‌ به‌ خۆشه‌ویستی نه‌ک به‌ڕق و تۆڵه‌و تیرۆر.!!
  پاشان هه‌رخۆتان به‌ ده‌ستی خۆتان به‌هه‌رکارێکی تیرۆرو سه‌رکوتکردن  چاڵی مه‌رگی خۆتان هه‌ڵده‌که‌نن...!!!
 هه‌وڵ بده‌ن له‌ئاست لێپرسراوێتی میژوویی دا بن و له‌وه‌زیاتر خۆتان گێژ مه‌که‌ن له‌پێشهاتی ئه‌م گۆڕڕانکاری یانه‌ی جیهانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، که‌ کوردستانیشی گرتۆته‌وه‌....!!
 دڵنیابن ئه‌مریکا و ئه‌ورپا له‌ کردنی تاوانێکی ئاوادا بێ ده‌نگ نابن، چونکه‌ ئه‌وان سیاسه‌تێکی نوێ پیاده‌ده‌که‌ن، به‌ پشتگیری کردنیان بۆ داخوازی گۆڕڕانی سیستمه‌ کۆن و دیکتاتۆره‌کان، چونکه‌چیتر ئه‌م سیستمانه‌ ناتوانن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌وداخوازی یانه‌ بن...!!
 نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مریکا وبه‌کێتی ئه‌وروپا وزۆر لا‌یه‌نی تری به‌رگریکه‌ری ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌م بارودۆخه‌ ئاگادارن و ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌...!!
 ئه‌وان ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ به‌ په یامی ئازادی و ڕزگاری ئه‌و گه‌لانه‌ ده‌بینن وپشتگیری ده‌که‌ن....!!! ئه‌م شۆڕشه‌ له‌ کاتێکدا ڕووئه‌دات که‌ شۆڕشی ئینته‌رنێت و فه‌یس بووک و په‌یوه‌ندی یه‌کان...، بواروهه‌لومه‌رجێکی نوێ ی  ڕه‌خساندووه‌ که‌ هیچ تاوانێک ناشاردرێته‌وه‌ وتاوانکارن ناتوانن له‌ لێپێچینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و یاسایی ده‌ربازبن...!! یه‌کێتی به‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سه‌رای ئازادی و تیرۆرکردن مه‌رگی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت!
 چونکه‌ ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان و ناڕازی یه‌کان  له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رای ئازادی یه‌وه‌ ڕژاونه‌ته‌ ئه‌ومه‌یدانه‌و، مه‌یدانه‌کانی تری زۆربه‌ی شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان…!!!
 
 " ئه‌وهێزه‌ی بۆتیرۆرو په‌لاماردان به‌کاری ده‌هێنن ده‌توانن بیکه‌نه‌ هێزێکی دروستکه‌ر، چونکه‌ کاتی به‌کارهێنانی هێز و دیکتاتۆره‌کان له‌ته‌واوبووندایه‌…!!!"
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە