کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵیادی یه‌کێتی ...یان ساڵی شکست و ئاشبه‌تاڵی جه‌لالی یه‌کان!

Wednesday, 01/06/2011, 12:00









مێژووی دروستبوونی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ پاش ئاشبه‌تاڵ و ئیفلاسی سیاسی مه‌لامسته‌فا بارزانی یه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات...!
.کاتێک کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له‌سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵێک گه‌نجی خوێن گه‌رم له‌سه‌ربناغه‌ی بیری مارکسی ولینینی دروست بووله‌لایه‌ن شه‌هید ئارام و هاوڕێکانیه‌وه‌!
ئه‌وکۆمه‌ڵه‌ ڕابه‌ره‌ی شۆڕشی نوێ ی ئه‌وکاته‌ی گه‌نجانی کوردستان کاتێک دووباره‌ باسیان له‌خه‌بات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌عسی یه‌کان ده‌کرد که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له شۆڕش بێ هیوابووبوون پاش ئاشبه‌تاڵ پێکردنه‌که‌ی مه‌لامسته‌فا وه‌ له‌ ‌ئه‌نجامی به‌هه‌ڵه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ گۆڕڕانکاری له‌ په‌یوه‌ندنی سیاسی نێوان سه‌دامی دیکتاتۆرله‌گه‌ڵ ‌ شای ئێران دا...!! بابزانین به‌هه‌ڵه‌ خوێندنه‌وه‌که‌ی چۆن بوو...!!؟؟
ساڵی 1999 " دکتۆرمه‌حمود سۆرانی" مان بانگهێشت کرد بۆ شاری میونخ و کۆڕێکی تایبه‌تمان بۆ کرد سه‌باره‌ت به‌ میژووی شۆڕشی کورد و پارتی و مه‌لامسته‌فا و تا ئاشبه‌تاڵ پیکردنی شۆڕشه‌که‌...!
دکتۆرمه‌حمود وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆله‌وکاته‌داچالاکی سیاسی ده‌کرد بۆیه‌ بانگمان کرد بۆ سازکردنی کۆڕیک.
له‌وکۆڕه‌دا به‌درێژی باسی له‌ ڕۆڵی مه‌لامسته‌فای بارزانی کرد له‌ ئاشبه‌تاڵ پێکردنی شۆڕشی ئه‌وکاته‌ی کوردستان له‌ دژی به‌عسی یه‌کان ساڵی 1974 ...!!
"دکتۆرمه‌حمود" وه‌ک ڕاوێژکارێکی ئه‌وکاته‌ی مه‌لامسته‌فا ئاگای له‌ بڕیاره‌کانی ئه‌و بووه‌، به‌بڕیاری ئاشبه‌تاڵیشه‌وه‌ که‌ به‌دیکتاتۆری یانه‌ی تاکه‌که‌سی خۆی وه‌ک سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌پاندی به‌سه‌رسه‌رکردایه‌تی ئه‌وکاته دا..هه‌رچه‌ند هه‌ندێکیان ناڕازی بوون به‌ دکتۆرمه‌حمودیشه‌وه‌ وه‌ک خۆی له‌ کۆڕه‌که‌دا به‌ درێژی باسی کرد...!
کاتێک سه‌دام و شای ئێران ڕێککه‌وتنی شومی جه‌زائیرئیمزاده‌که‌ن، یه‌کێک له‌بڕیاره‌کانی ناوڕێککه‌وتنه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شای ئێران ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌روه‌رگرتنی هه‌ندێک دوورگه‌ی وه‌ک "گنب الکبری و گنب الێغری" دا یارمه‌تی سیاسی و سه‌ربازی له‌ شۆڕشی ئه‌وکاته‌ی کوردومه‌لامسته‌فای بارزانی ببڕێت، بۆیه‌ شای ئێران بۆ گه‌یاندنی ئه‌وپه‌یامه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی خۆی و سه‌دام، مه‌لامسته‌فا بانگهێشتی تاران ده‌کات و له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ " دکتۆرمه‌حمود"یش وه‌ک ڕاوێژکاری بارزانی ئاماده‌ی بووه‌ به‌ بارزانی وهه‌فاڵه‌کانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌وڕێککه‌وتننامه‌یه‌دا ئیترله‌مه‌ودوا یارمه‌تی له‌ شای ئێرانه‌وه‌ وه‌رناگرن و ده‌بێت له‌ خاکی ئێران بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، چونکه‌ یه‌کێک له‌ خاڵه‌کان ئه‌وه‌یه‌ هیچ لایه‌ک له‌ عێراق و له‌ ئێران نابێت ئیتر یارمه‌تی نه‌یاره‌کان وئۆپۆزسیۆنی ووڵاته‌که‌ی تربده‌ن و له‌ خاکی خۆیان دووریان بخه‌نه‌وه‌...!!
هه‌ڵه‌ی ئاشبه‌ته‌ڵ پێکردنه‌که‌ی مه‌لامسته‌فا به‌ قسه‌ی " دکتۆرمه‌حمود" له‌ وه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد "کاتێک شای ئێران هاوکاریمان لێ ببڕێت و له‌ ئێران ده‌رمان بکات، مانای ده‌بێت ئێمه‌ کۆتایی به‌ شۆڕشه‌که‌ بهێنین" وخه‌ڵک ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌و بۆ کوردستانی عێراق یان دانیشن و وازله‌ شۆڕش بهێنن...!! وه‌ڵامی " دکتۆرمه‌حمود" به‌قسه‌ی خۆی ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ " ئێمه‌ نابێت ئاشبه‌تاڵ بکه‌ین به‌ڵکودرێژه‌ به‌خه‌باتمان بده‌ێن له‌ شاخه‌کانی کوردستان، چونکه‌ شای ئێران داوای لێنه‌کردووین وازبهێننین یان ئاشبه‌تاڵ بکه‌ین..."!!
به‌ڵام به‌قسه‌ی "دکتۆرمه‌حمود" گوایا مه‌لامسته‌فا هه‌رله‌سه‌رقسه‌ی خۆی سوورده‌بێت و بڕیاری ئاشبه‌تاڵ ئه‌دات به‌سه‌ر شۆڕش و خه‌ڵکی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌دا..!!
پاش ئه‌وبڕیاره‌ زۆربه‌ی که‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژێرڕه‌حمه‌تی ڕژێمی به‌عس به‌نائومێدی..!!
به‌ڵام چه‌ند سه‌رکرده‌وپێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌وکاته‌ به‌ "دکتۆرمه‌حمود"یشه‌وه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌وحیزبی سۆسیالیستی کوردستان دروست ده‌که‌ن...!!!
له‌وکاته‌وه‌پارتی و بارزانی یه‌کان شکستیان هێنا و ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌یان نه‌ما له‌ناوخه‌ڵکی کوردستان دا، به‌ڵام به‌هاوکاری ده‌ره‌کی جارێکی ترهاتنه‌وه‌ مه‌یدانی سیاسی کوردستان!
میژووی جوڵاندنه‌وه‌کانی کورد زۆرجار به‌ بریاری دیکتاتۆری و ناحاڵی یانه‌ی سه‌رکرده‌ دیکتاتۆره‌کانی یه‌وه‌ تووشی شکستهێنان کراوه‌...!! چونکه‌ ئه‌وسه‌رکردانه‌ له‌ ناوپارته‌کانی خۆشیاندا نادیموکراتی و دیکتاتۆرانه‌ بڕیاریانداوه‌و...هه‌زاره‌ها گه‌نجی ئه‌م کوردستانه‌یان کردۆته‌ قوربانی سیاته‌تی دیکتاتۆری و بنه‌ماڵه‌کانی خۆیان...!!

کاتێکیش کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان دروست بوو، مام جه‌لال له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بوو، به‌قسه‌ی شه‌هید ئارام نامه‌ی بۆنووسیبوون که‌ به‌نیازه‌ بگه‌ڕێته‌وڕێزی شۆڕش وکوردستان وه‌ک" پێشمه‌رگه‌یه‌ک"...ئه‌مانیش مام جه‌لالیان باش ناسیوه‌ و زۆر متمانه‌یان پێ نه‌کردووه‌ هه‌رچه‌ند هاوپه‌یمانی وهاوکاری یان ده‌کات به‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دروست بکه‌ن که‌ له‌ چه‌ند باڵێک پێکهاتتبوو، سه‌ره‌کی ترینیان کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوو ئینجا باڵی شۆڕشگێڕانی جه‌لالی...!

له‌نووسراوێکی شه‌هید ئارامدا که‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا به‌هۆی براده‌رێکمه‌وه‌ ده‌ستم که‌وت و خوێندمه‌وه‌ باس له‌ ڕۆڵی سلبی وگێره‌شێوێنی تاڵه‌بانی ده‌کات له‌ ڕێگای باڵی شۆڕشگێڕانی جه‌لالی یه‌وه‌...!! شه‌هید ئارام هه‌رئه‌وکاته‌ ده‌رکی به‌وه‌کردبووکه‌مام جه‌لال ده‌یه‌وێت خه‌تی خۆی جه‌لالی زاڵ بکات و کۆمه‌ڵه‌ بتوێنێه‌ته‌وه‌....بۆیه‌ به‌ڕاشکاوی باس له‌وه‌ده‌کات، گه‌رخه‌تی کۆمه‌ڵه‌ ووریانه‌بێت ئه‌وا خه‌تی شۆڕشگێڕانی جه‌لالی خۆی زاڵ ده‌کات له‌ ناویه‌کێتی دا و کۆمه‌ڵه‌ بچوک ده‌که‌نه‌وه‌ یان له‌ناوده‌به‌ن...!!!
دوای ئه‌وقسانه‌ی شه‌هید ئارام چه‌ندساڵێکی نه‌برد تاڵه‌بانی زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی له‌ ڕووداوی جۆربه‌جۆرونادیاردا به‌ تیرۆرکردن دان...!!! پاشان به‌ " ته‌کلیفی" مام جه‌لال نه‌وشیروان مسته‌فا بووبه‌ سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران... !
نه‌وشیروان مسته‌فا خۆشی دانی به‌و ڕاستی یه‌دا ناوه‌که‌ ئه‌و" قه‌ت نه‌ مارکسی بووه‌وبه‌ ته‌کلیفی مام جه‌لالیش بووه‌ به‌ سکرتێری کۆمه‌ڵه‌" ...!!
دیاره‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌وته‌کلیفه‌ش هاوکاری ڕاسته‌وخۆی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ له تاوانی‌ توواندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌کانی وه‌ک شه‌هید ئارام..!!!
له‌پاش کۆنترۆڵ کردنی یه‌کێتی یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن تاڵه‌بانی و نه‌وشیروانه‌وه‌...یه‌کێتی له‌ دووباڵی کۆمه‌ڵه‌وشۆڕشگێڕانه‌وه‌ بووبه‌ "یه‌کێتی جه‌لالی یه‌کان" به‌هاوکاری نه‌وشیروان مسته‌فای جێگری ئه‌وکاته‌ی تاڵه‌بانی تا ساڵی 2007 و دروستکردنی لیستی گۆڕان..!!
دڕێژه‌ی پلانی تواندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ تا کاتی دانوساندنه‌کانیان" مفاوزاته‌" کانیان بووله‌ ساڵی 1982 له‌ گه‌ڵ حیزبی به‌عسدا که‌ نزیکی ساڵێک به‌نهێنی به‌رده‌وام بوو، به‌ درۆش خه‌ڵکیان ڕاگرتبوو که‌ به‌م زووانه‌ ڕێککه‌وتنێکی گرنگ ده‌خوێنرێته‌وه‌...!!؟؟
بۆیه‌ ئه‌وکاته‌ خه‌ڵک نوکته‌ی گه‌ڵته‌ئامێزیان له‌سه‌رئه‌ودانووسانانه‌ دروست کردبوو..بۆنمونه‌ به‌گاڵته‌وه‌ ده‌یان ووت ڕێککه‌وتنه‌که‌ی سه‌دام و یه‌کێتی...32 ی 13 ده‌خوێنرێته‌وه‌ ....!!
به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌وساڵه‌دا ده‌یه‌ها سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی وپێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و ئازایان وه‌ک مامه‌ ڕیشه‌ به‌ کوشتندا به‌ ئاگاداری خۆیان...تاکارگه‌یشت به‌وه‌ی که‌ زۆربه‌ی ڕێخراوه‌کانی ناوشاری کۆمه‌ڵه‌ ئاشکرابوون له‌گه‌ڵ که‌سه‌ چالاکه‌کانیدا...!! بۆیه‌ پاشان هه‌ندێکیان گیران!

ئه‌مه‌کورته‌یه‌که‌ له‌ مێژووی ڕه‌شی جه‌لالی یه‌کانه‌ به‌ناوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌!
تاڵه‌بانی وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین له‌ ساڵی 1966 دا جاش بووه‌ و دژی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ شانبه‌شانی داگیرکه‌رانی کوردستان ڕۆڵه‌ و گه‌نجی ئه‌م کوردستانه‌ی کوشتووه‌ یان به‌ کوشتداوه‌ له‌پێناوئامانج و مه‌رامی تاکه‌که‌سی خۆی دا....!
تاڵه‌بانی و جێگروگشت سه‌رکردایه‌تی کۆن و ئێستایان...به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر
به‌وهه‌مووتاوانانه‌ی که‌ له‌دژی هه‌ڤاڵه‌کانی خۆیان وخه‌ڵکی ناڕازی کوردستانیان کردووه
بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان و گه‌نجان به‌تایبه‌ت زۆرووریابن که‌ جه‌لالی یه‌کان فریویان نه‌ده‌ن وخۆڵ نه‌که‌نه‌‌ چاویانه‌وه‌ تا له‌ڕاستی یه‌کان تێنه‌گه‌ن و بیان که‌ن به‌ سووته‌مه‌نی سیاسه‌تی ناڕاست و پڕتاوانی خۆیان، چونکه‌ نه‌وه‌ی نوێ بێ ئاگان له‌ مێژووی پڕتاوانیان!

یه‌کێتی له‌ هه‌شتاکانه‌وه‌ بووبه‌جه‌لالی و له‌ دوای ڕێککه‌وتنی ستراتیجیشه‌وه‌ جه‌لالی بووه‌باڵێکی لاواز و بێ کاریگه‌ری کلکی پارتی و به‌ره‌وبچوکبوونه‌وه‌ ونه‌مان ده‌ڕوات!!

له‌پاش17 ی شوپاتیشه‌وه‌ جه‌لالی یه‌کان بوون به‌ جاشی بارزانی و به‌ربوونه‌ گیانی هه‌ڵسوڕاوانی سه‌رای ئازادی و خه‌ڵکی ناڕازی وئازادیخوازو خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌به‌رچاوی سه‌رۆکی لیستی گۆڕانی کۆنه‌ جه‌لالی یه‌وه‌...!!

له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌م میژووه‌تاڵه‌ی تاڵه‌بانی و هه‌ڤاڵه‌کانی له‌ناو ناویه‌کێتی ...پێویسته‌ .خه‌ڵکی کوردستان له‌ ساڵیادی یه‌کێتی دا داوای دادگایی ئه‌م سه‌رکرده‌ تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ بکه‌ن و له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا دنیایان لێ تێبگه‌یه‌نرێت، که‌ ئه‌مانه‌ تاوانبارن به‌رامبه‌رماف و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی ویه‌کسانی و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤی کورد..!!

ئه‌مڕۆ ده‌بێت بکرێته‌ ساڵیادی شه‌رمه‌زارکردنی جه‌لالی یه‌کان له‌به‌رامبه‌رئه‌وهه‌موو تاوانانه‌ی که‌ له‌ژێرناوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دا دژی خه‌ڵکی کوردستان و ماف و داخوازی یه‌کانیان به‌هاوکاری داگیرکه‌رانی کوردستان ئه‌نجامیان داوه‌..!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە