کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌رده‌م و هاوڕێکانی به‌نیازن تاڵه‌بانی له‌زه‌لکاوی تاوان وله‌ناوچوون ڕزگاربکه‌ن..!!

Monday, 14/03/2011, 12:00


له‌نامه‌یه‌کدا که‌ چه‌ند نوسه‌رێک ئاڕاسته‌ی تاڵه‌بانی یان کردووه‌ نوسیویانه:
" نامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن به‌ختیار عه‌لی، شێرکۆبێکه‌س، مه‌ریوان ووریاقانع، ئاراس فه‌تاح، شێرزاد حه‌سه‌ن، ڕه‌ئوف بێگه‌رد، ڕێبین هه‌ردی، شوان عه‌توف، کامه‌ران مه‌نتک، ڕێنین ڕه‌سوڵ، هۆرێن غه‌ریب، هیواقادر، ئاسۆس هه‌ردی، ئیمزاکرابوو. تیایدا داوایان له‌ تاڵه‌بانی کردبووله‌ ئاست به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆی دابێت و ڕاشیانگه‌یاندبووخواستی توندوتیژی جگه‌له‌په‌رچه‌کرداری توندوتیژی هیجی تر دروست ناکات"
دیاره‌ هه‌موومان ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانین که‌ تاڵه‌بانی گۆێ بۆ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌ کارتۆنی یه‌که‌ی یه‌کێتی ناگرێت ، چ جا به‌ جدی گوێ له‌ونوسه‌رانه‌ی سه‌رده‌م بگرێت که‌ ئه‌مڕۆ له‌ نامه‌یه‌کی کراوه‌دا بۆ تاڵه‌بانی یان ناردووه‌ !! تاڵه‌بانی ئه‌ونوسه‌رانه‌و ئه‌و سیناریۆیانه‌ به‌کارده‌هێنێت بۆ ده‌ربازبوونی خۆیان له‌ قه‌یرانێکی حیزبی و سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ که‌له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ سیاسی یه‌ میژوویی یه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی تاڵه‌بانی خۆیه‌وه‌ که‌ یه‌کێتی و کورد ی تووشی نه‌هامه‌تی گه‌وره‌کردووه‌ و ئێستاش به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی ترو نابه‌رپرسانه‌ کوردستانیان خستۆته‌ دوڕیانێکی ترسناکه‌وه‌، له‌ پێناو دووکه‌سایه‌تی نادیموکرات و دیکتاتۆر، که‌نایانه‌وێت گوێ له‌ داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو وناڕازی کوردستان بگرن و ده‌ست له‌ کاربکێشنه‌وه‌ و ڕێگا خۆش بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ی هه‌مووکێشه‌کان بێ ئه‌وان جونکه‌ ئه‌وان سه‌لماندیان شکستیان هێنا!
ئه‌وان په‌نا بۆ هه‌رجۆره‌ هه‌وڵێک له‌وشێوه‌یه‌ ئه‌ده‌ن، تا دیسانه‌وه‌ به‌کۆمه‌ڵێک درۆی شاخداری تر به‌حسابی خۆیان خه‌ڵک چه‌واشه‌ بکه‌ن...!!
دیاره‌ نوسه‌رانیش وه‌ک هه‌رتاکێکی ئه‌م کوردستانه‌ ئازادن که‌ نامه‌ بۆ هه‌رکه‌س و سه‌رکرده‌و پارتێک بنووسن و داخوازی یان هه‌بێت...!!
به‌ڵام ئه‌وان نوێنه‌ری خۆیانن یان ده‌زگای سه‌رده‌م نه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵکی ڕابه‌ڕیوی
" سه‌رای ئازادی" جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان...!!.
نوسه‌ر و ڕوناکبیرو رابه‌ری ئازای ڕاپه‌ڕینه‌که‌وخۆپیشانده‌رانی " سه‌رای ئازادی"
د. فاروق ڕه‌فیق به‌ ڕاشکاوی له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی پێش دوو رۆژ له‌مه‌وپێش دا ئه‌وڕاستی یه‌ی درکاند که‌ له‌ئاستی باڵای حیزبه‌کاندا داوای بیننی ئه‌ویان کردووه‌ بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر داخوازی یه‌کان به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی کردۆته‌وه‌، چونکه‌ کاک فاروق پێیوایه‌ که‌ ئه‌و داواکاری یه‌ هه‌نوکه‌یی یانه‌و داواکاری یه‌کانی تریش که‌ به‌دوای داهاتوون و دێن، زۆر به‌ زمانێکی کوردی پاراوو ڕۆشن نوسراون و پێویست به‌ گفتووگۆکردن و شیکردنه‌وه‌ ناکات به‌ڵکوئێمه‌ و جه‌ماوه‌ری ناڕازی و ڕاپه‌ڕی وچاوه‌ڕوانی جێ به‌جێکردنی ده‌که‌ین ‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه‌..!!
هه‌ردوێنێ بوو که‌ تاڵه‌بانی له‌سه‌رداوای بارزانی بڕیاری دابوو که‌ " سه‌رای ئازادی" به‌هێزی چه‌ک داگیر بکات وڕابه‌ری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ و خۆپیشاندانه‌کانی " سه‌رای ئازادی" د.فاروق ڕه‌فیق تیرۆربکات. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ژێر فشارو هۆشداری ئه‌مریکا پاشه‌کشێ ی پێکرا و جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا پێ ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵی ناکه‌ن که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران بکه‌ن ...!!
ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ بوو ئه‌مڕۆ بۆ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان که‌ هه‌ست ده‌که‌ن به‌ته‌نها نین و ده‌زگاکانی تاڵه‌بانی و بارزانی چیتر ده‌ستیان ئاواڵه‌ نی یه‌ بۆ تیرۆری تێکۆشه‌ران و نوسه‌رانی ئازای کوردستان که‌ بێ ترس ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ پێناو
به‌ دیهێنانی ئازادی و یه‌کسانی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا دا به‌رزکردۆته‌وه‌..!!
ئێستاش به‌م سیناریۆیه‌ له‌لایه‌ن ئه‌م نوسه‌رانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌مریکا بکه‌نه‌ ده‌ستکه‌وتی حیزبی یه‌کێتی و گوایا تاڵه‌بانی دژی توندوتیژی یه‌و له‌گه‌ڵ دیالۆگدایه‌..!!
ئیتر هه‌ندێک له‌ونوسه‌رانه‌ به‌خۆیان بزانن یان نا، به‌کارده‌هێنرێن بۆ مه‌رامی سیاسی حیزبی! گه‌رله‌گه‌ڵی دابڕۆن ئه‌وا خۆیان و هه‌ڵوێستیان ده‌خه‌نه‌ ژێرپرسیاره‌وه‌، ئایا بۆ خۆبردنه‌ پێشه‌ومه‌رامی شه‌خسی خۆیان به‌م کاره‌ هه‌ڵساون و خۆیان به‌شێکن له‌م سیناریۆیه‌ بۆ ڕزگارکردنی تاڵه‌بانی و داروده‌سته‌که‌ی!!؟؟
هه‌موو خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانن که‌ تاڵه‌بانی و بارزانی به‌رپرسیارن له‌ هه‌موو ئه‌وبێ مافی و تیرۆر و ڕه‌ش به‌گیرو پلانانه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌ن بۆ له‌ بار بردنی شۆڕشی نێرگزی گه‌نجان له‌پێناو نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های مرۆڤانه‌ی هه‌موو تاکێکی ئه‌م کوردستانه‌....!!

له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌م ڕاستی یانه‌دا، هه‌رچ گفتوگۆیه‌ک که‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ گه‌ڵ ئه‌م نوسه‌رو رۆشنبیرانه‌دا ئه‌نجامی بدات ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌و ئه‌وان ته‌نها نوێنه‌ری خۆیانن نه‌ک جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان و" سه‌رای ئازادی"...!! ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە