کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پڕۆژه‌که‌ی بارزانی بۆ جوانکردن و درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی یه

Saturday, 09/07/2011, 12:00










پیش ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان له‌ 17 ی شوباتدا جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان خوازیاری پڕۆژه‌ی گرنگ و دروستی چاکسازی بوون له‌ دژی گه‌نده‌ڵی حیزبی و حکومی،  به‌ڵام بارزانی و تاڵه‌بانی سه‌لماندیان پاش 20 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی یان که‌ به‌هیج شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نین گۆڕانگاری بکه‌ن له‌شێوازی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌ودیموکراتی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا به‌سه‌رژیان و کاری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ وبنه‌مای ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ش له‌ ناوپارته‌کانی خۆیانه‌وه‌ بگۆڕن.!!
 
 بارزانی و تاڵه‌بانی کاتێک له‌ناوپارته‌کانی خۆیاندا ئاماده‌ نه‌بن که‌ سیستمێکی دیموکراتی پارتایه‌تی پیاده‌بکه‌ن و ده‌ست له‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی هه‌ڵبگرن له‌ ناوپارته‌کانیادا، ئیترچۆن خه‌ڵکی کوردستان بڕوایان پێبکات که‌ چاکسازی له‌ناوحکومه‌تی بنه‌ماڵه‌یی هه‌رێم و ده‌زگاکارنی ده‌سه‌ڵاتی کوردستاندا بکه‌ن به‌ په‌رله‌مانه‌که‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌شه‌وه‌...!!
 هه‌رکاتێک ئه‌وان له‌ ناویه‌کێتی وپارتی دا گۆڕانکاری و چاکسازی یان کرد و سه‌رکردایه‌تی پارته‌کانی خۆیان به‌شێوازێکی دیموکراتی یانه‌ گۆڕی به‌ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌، ئه‌وا ده‌توانین باوه‌ڕیان پێبکه‌ین که‌ بڕوایان به‌ سیستمی دیموکراتی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ ئاشتی یانه‌ و هه‌ڵبژاردن بێ ساخته‌کاری و سزادان و لێپێچینه‌وه‌ی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی له‌ده‌نگده‌ران و ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگی شه‌قام  که‌ خوازیاری گۆڕێنی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یین هه‌ریه‌که‌وله‌ ڕوانگه‌ی بیروبه‌رنامه‌ی خۆیه‌وه‌..!
  ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ش به‌شێکه‌ له‌ پرنسیپه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی له‌ ووڵاتانی دیموکراتی دا...!
 ئه‌مه‌ش کاتێک به‌ ئه‌نجام ده‌گات که‌ پارت و سه‌رکرده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی شارستانی ومۆدێرن دا ئه‌رک و مافه‌کانیان دیاری کرابێت....!! نه‌ک خۆیان له‌ سه‌رویاساوه‌ دابنێن!!
 سه‌رکرده‌کانیش ده‌بێت وه‌ک هاوڵاتی ئه‌م کوردستانه‌بن ونابێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا وده‌ستوورهه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن...!!
 کاتێک ئه‌وان ڕووبه‌ڕووی یاسا کران ‌وسزای خۆیان وه‌رگرت له‌به‌رامبه‌رهه‌ڵه‌وتاوانه‌کانیان، ده‌توانین بلێین که‌ بروایان به‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسایه‌ وپڕۆژه‌کانیان له‌ خزمه‌ت سه‌روه‌ری یاسا وده‌ستوردایه‌...!
 یه‌کێتی و پارتی وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین ده‌مێکه‌ وه‌ک دووپارت بوونیان نه‌ماوه‌، به‌ڵکوبوونه‌ته‌ دووپارتی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری مافیائاسا، بۆیه‌ هه‌رکه‌سێک‌ ڕه‌خنه‌ی جدی یان لێبگرێت و داوای گۆڕینی خۆیان بکات وه‌ک دوژمنی سه‌رسه‌خت دژایه‌تی ده‌که‌ن یان هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئه‌ده‌ن، ڕابووردووشیان گه‌واهی ئه‌وڕاستی ئه‌دات که‌ چه‌نده‌ها پێشمه‌رگه‌ولێپرسراوی ناوپارته‌کانی خۆشیان کردوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌وسیاسه‌ته‌ دیکتاتۆری یانه‌یان، کاتێک ڕه‌خنه‌یان له‌سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌یی یان گرتووه‌ و خوازیاری ئازادی و دیموکراتی و سیاسه‌تێکی نوێ بوون له‌ناوپارته‌کانی خۆیاندا..!!
  هه‌روه‌ها تیرۆروگرتنی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی ڕه‌خنه‌گرله‌ سیاسه‌تیان به‌شێکن له‌ سیاسه‌ تی دیکتاتۆروتیرۆری بنه‌ماڵه‌یی که‌ تائێستا پیاده‌ی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن...!!
 کاتێک ئه‌وان ئاماده‌نه‌بن ئه‌وگۆڕڕانکاری یانه‌ له‌ ناوپارته‌کانی خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن، ئیتر خه‌ڵکی ناڕازی خوازیاری گۆڕڕان له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان چۆن بڕوایان پێ بکات که‌ چاکسازی بکه‌ن له‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و بنه‌ماڵه‌یی وگه‌نده‌ڵیان له‌ کوردستاندا که‌ خۆی ده‌نوێنێت له‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا.....!!
 
 نائومێدی و بڕوا نه‌بوونی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له‌ سیاسه‌تی دیکتاتۆروتیرۆریان گه‌یشته‌ ئاستێکی وا که‌ زانی یان به‌ قسه‌وپڕۆژه‌ نه‌زۆکه‌کانیان ناتوانرێت ئه‌م شێوازی ده‌سه‌ڵاته‌ بگۆڕدرێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ بوو‌ خه‌‌ڵکی ناڕازی کوردستان 17 ی شوبات ڕاپه‌ڕین و پاشان له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا به‌ ئاشتیانه‌ داوای گۆڕینی شێوازی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانیان کرد به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی به‌ یاسایا و ده‌ستورێکی مۆدێرن و شارستانی که‌ سه‌رکرده‌وپارت و ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتییان له‌ به‌رامبه‌ریاسادا یه‌کسان بن...!
 بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش شه‌قام وخه‌ڵکی ناڕازی ده‌نگیان دا له‌ سه‌رای ئازادی بۆ پڕۆژه‌یه‌ی :
 " نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان"
 
 ئه‌ونه‌خشه‌ڕێگایه‌ وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی شه‌قام بارزانی و تاڵه‌بانی بێزاروتوڕه‌کرد بۆیه‌ وه‌ک دوو
 دیکتاتۆروبڕوانه‌بوو به‌ ئازادی و دیموکراتی بڕیاری سه‌رکوتی شه‌قامیان دا به‌ دڕندانه‌ترین شێوازوتائێستاش ئه‌وسه‌رکوت و تۆقاندن و تیرۆره‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، تا خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام جارێکی ترده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی یان به‌رزنه‌که‌نه‌وه‌ بۆزیندووکردنه‌وه‌ و به‌ دواداچونی ئه‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ی شه‌قام..!
 
 پڕۆژه‌که‌ی بارزانی دووئامانجی سه‌ره‌کی هه‌یه‌:
 یه‌که‌م/ بۆ خۆڵکردنه‌ چاوی جه‌ماوه‌ری ناڕازی شه‌قامی کوردی یه‌،  تا له‌ ڕێگایه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن که‌ خه‌ڵکی ناڕازی " نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان" یان بیربچێته‌وه‌..!
 
 دووه‌م/ هه‌وڵدانێکه‌ بۆجوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان تا به‌م پرۆژه‌ جوانکاری یه‌ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌یی وگه‌نده‌ڵیان له‌ کوردستان درێژ بکه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵک بێ هیوابکه‌ن له‌ گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه‌...!!
 
 ئه‌رکی شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی و ئه‌نجومه‌نی ئازادی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 ی شوبات و گروپی شۆڕشگێڕان وهه‌مووئۆپۆزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه‌ و بڕوابه ‌گۆڕڕانی جدی له‌ شێوازی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و حکومی یه‌....!! ‌ دووباره‌ ده‌نگیان به‌رزبکه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌که‌ی شه‌قام و "نه‌خشه‌ڕێگا‌ی شه‌قام بۆچاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له کوردستان"!
 
 مێژووده‌مێکه‌ ئه‌وڕاستی یه‌ی سه‌لماندووه‌ که‌ به‌ گه‌نده‌ڵان و تاوانکاران گۆڕڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ ناکرێت  به‌ره‌ ئازادی و دیموکراتی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ....!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە