کۆنسێرتێک له پێناو(وان)، یان بۆکه‌یف و قازانجی خۆیان...؟؟؟
Saturday, 07/01/2012, 12:00
"سلێمانی، کۆنسێرتێک له‌پێناو(وان) سازکرا". ئه‌مه ناونیشانی هه‌واڵێک بوو له سایتی سبه‌ی دا دوێنێ.!
. ئه‌وئاهه‌نگه‌ی که ناویان ناوه کۆنسێرت له‌لایه‌ن کۆمپانیای چه‌تر به هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری دیجله وه.سازکراوه.
له دنیای ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داری دا سیاسه‌ت وزۆربه‌ی ڕووداوه‌کان بوونه‌ته کاڵای درۆ بۆ ساخکردنه‌وه‌ی له بازاڕی کاسپی سیاسی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری دا...! کوردستانیش وه‌ک به‌شێکی سه‌قه‌تی ئه‌م سیستمه چینایه‌تی یه بۆته لاشه‌یه‌کی بریندار و ماندوو به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه و ڕژێمه فاشیست و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی و ئه‌وهه‌مووکۆمپانیا ودزانه‌ی که بازرگانی به چاره‌نووس و خوێنی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ده‌که‌ن و سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆری پێ په‌یدا ده‌که‌ن...!
له‌ژێرناوی جۆربه‌جۆردا و به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستان و زۆرشتی هه‌ست بزوێنی تردا کۆمپانیا دروست بوون و بازرگانی به ئازاروکێشه‌و خوێنی خه‌ڵکی چه‌وساوه ی ده‌ستی سیستمی دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی کوردستانه‌وه ده‌که‌ن...!
هه‌ردووبنه‌ماڵه و کۆمپانیاکانی سێبه‌ری ئه‌وان به دزینی ئه‌و هه‌موو پارانه‌ی کوردستانی باشورتێرناخۆن و هه‌ڵپه‌ی زیاتر ده‌به‌ن بۆ دزینی پاره‌ی زۆرتر، به‌ناوی هاوکاری بۆ لێقه‌وماوان له وان...!
گه‌ر ئا‌هه‌نگ بۆ پشتگیری له لێقه‌وماوانی شاری وان کراوه ده‌بێت سیمایه‌کی سیاسی و خه‌مباری پێوه بێت، نه‌ک به که‌یف وده‌ربڕینی شایی و خۆشی کۆتایی به ئاهه‌نگه‌که‌تان بهێنن، وه‌ک له هه‌واڵه‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه:
"... دواتر لەلایەن هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان (جانێ، چۆپی، كاوه) چه‌ند گۆرانییه‌ك پێشكه‌شكراو، به ده‌ربڕینی شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه كۆتایی به كۆنسێرته‌كه هات..."
به‌ڵام له ڕاستی دا ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و جۆره کۆمپانیایانه ته‌نها که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه و قازانج که‌یف کردنه نه‌ک پشتگیری له کێشه‌ی کورد و به‌شداری له ئازاره‌کانیان و پاشان هاوکاری کردنیان....!
ئازاروکێشه‌کانی کورد ئامرازێکه بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامی سیاسی و ئابوروی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان و ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی که له‌پشت په‌رده‌وه دروستکه‌روبزوێنه‌روسودمه‌ندن له کۆمپانیاکاندا...!!
له ڕاستی دا ئه‌وه بووه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌وبه‌ناوهونه‌رمه‌ندانه‌ی که وه‌ک لۆتی ڕۆبۆته‌کان و بێ هه‌سته‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌یان وه‌ک مه‌یمون هه‌ڵپه‌ڕان...!
ئه‌ی ئه‌وبه‌ناوهونه‌رمه‌ندانه بۆبه گۆرانی و موزیک له سه‌رای ئازادی به‌شداری و هاوکاری خه‌ڵکی ناڕازی و چه‌وساوه‌ی کوردستانیان نه‌کرد له دوای 17 ی شوبات و له کاتی خۆپیشاندانه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کاندا له دژی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆری له کوردستان؟ هه‌روه‌ها وه‌ک پشتگیری و هاوخه‌می خۆیان بۆ خێزانی شه‌هیده‌کان و خه‌ڵکی ناڕازی ...!؟
گه‌رئه‌وان ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگ کوردی هه‌رچوارپارچه‌وه‌ن، ئه‌ی بۆچی گۆرانی و سروودی پڕگیانی به‌رگری یان نه‌وت له دژی کۆشت و کوشتارو جینۆسایده‌که‌ی شه‌رناخ؟ یان ئه‌وه پاره و قازانجی تیا نه‌ده‌بوو، به‌ڵکو سه‌رئێشه و له‌ده‌ستدانی سود و ئیمتیازاته‌کانیان له لایه‌ن کۆمپانیاکانی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌وه...!؟؟؟
ئه‌وانه خۆیان ناوناوه هونده‌رمه‌ند، به‌ڵام بوون به لۆتی پارت و کۆمپانیاکانیان، تا به‌شێک له پاره‌ی دزراوی چه‌وساوه و خێرله‌خۆنه‌دیوه‌کانی کوردستانیان به‌ربکه‌وێت و که‌یف و سه‌فای خۆشیان ده‌که‌ن! کاسپی یه‌کی باشه بله‌وه‌ڕێن بۆخۆتان!
هه‌رچی هونه‌ری ڕاسته‌قینه و هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی قۆناغه‌که‌ی خۆی هه‌یه به‌داخه‌وه که‌من، چونکه زۆربه‌یان خۆپه‌رستن و ئاماده‌نین قوربانی به خۆیان بده‌ن له پێناو خزمه‌تکردنی ڕاستی و دروستکردنی ژیانێکی باشتر و ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا، به‌ڵکو سه‌رشۆڕی یه‌کیان پێ قبوڵه که ئه‌مڕۆ له سایه‌ی دا ژیانێکی خۆش بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن...!
به‌ڵام ئه‌وانه نازانم شه‌وانه به چ هه‌ست و نه‌ست و ویژدانێکه‌وه سه‌رده‌که‌نه سه‌رسه‌رین، کاتێک سورده‌زانن ئه‌و خۆشی و که‌یفه‌ی تیایدان به ڕه‌نجی شانی خۆیان په‌یدایان نه‌کردووه، به‌ڵکو پاره‌ی دزراوی ئه‌وخه‌ڵکه هه‌ژاروچه‌وساوه‌وه‌یه که ئه‌وان کاسپی هونه‌ری پێوه ده‌که‌ن به‌ناوی گۆرانی و مۆسیقای کوردی و کلتوری نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه...!
ئه‌ی باشه پرسیارێکی گرنگ له خۆیان ناکه‌ن، تا چه‌وساندنه‌وه ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی هه‌بێت له کوردستان هونه‌رمه‌ند چ ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی له‌سه‌رشانه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان....؟
دیاره ئه‌وه شتێکی ئاشکرایه که‌نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌وسێنه‌رنوخبه‌یه‌ک و سوپایه‌ک له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی کاسه‌لێس گه‌وره‌ده‌که‌ن بۆ جوانکردن و شه‌رعی دان به ده‌سه‌ڵاتی پڕچه‌وسانده‌وه‌یان...!
سه‌دام و قه‌زافی و بن عه‌لی و ئه‌سه‌د و بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌مان میتۆدی چه‌وساندنه‌وه به‌کارده‌هێنن، ئێوه‌ی کاسپی هونه‌ر و نووسین فرۆش جوانیان ده‌که‌ن، به‌ڵام به ڕۆشتینی دیکتاتۆره‌کان ئێوه‌ش ڕسواو سه‌رشۆڕده‌بن بۆ مێژوو...!
بۆخوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که کلیکی ئه‌م لینکه بکه له سایتی سبه‌ی دا:
سلێمانی؛ کۆنسێرتێک لەپێناو (وان) سازکرا
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=2565&LinkID=4
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست