کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵاتێک که‌ بێباک بێت له‌ مسۆگه‌رکردنی ژیانی به‌نازه‌کان ده‌بێت بیگۆڕین

Friday, 16/09/2011, 12:00




ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی یاری به‌ پاره‌ودۆلاری دزراوی نه‌وته‌وه‌ ده‌که‌ن و کۆشک و ته‌لاری نوێ ی پێ ده‌کڕن و به‌هه‌شتێکیان بۆخۆیان وخێزان و بنه‌ماڵه‌کانیان پێکهێناوه‌ له‌سه‌رحسابی ئه‌ودۆزه‌خه‌ی که‌ بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستانیان دروستکردووه‌. ئه‌وپاره‌وسامانه‌ی که‌ هه‌یانه‌‌ له‌ ڕاستی دا پاره‌ و‌ سامانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ به‌گشتی وده‌بێت بۆ گشت هاوڵاتیانی کوردستان بێت به‌یه‌کسانی، نه‌ک ته‌نها چینی ده‌سه‌ڵاتداروماستاوچی و کۆیله‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ لێ ی به‌هره‌مه‌ند بن و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیشی لێ بێ به‌ش بکرێت ...!!
داهاتی کوردستان زۆرله‌وه‌ زیاتره‌ که‌ هه‌زاره‌ها گه‌نجی وه‌ک به‌نازجه‌وادی پاش ته‌واوکردنی خوێند ن نه‌ک ته‌نها هه‌ل ومه‌رجی کاریان بۆ دابین بکرێت به‌ڵکوهاوکاری بکرێن تا ژیانێکی باشتریان هه‌بێت!
نه‌ک گه‌نجێکی وه‌ک به‌ناز له‌ بێ هیوایی دا له‌ به‌رنه‌بوونی و بێکاری تووشی بێتاقه‌تی بوو پاشان خۆی سووتاند وه‌ک پرۆتێستێک له‌ دژی بێ مافی یه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی ...!!

ئه‌و دووبنه‌ماڵه‌یه‌ هیچ باکیان نی یه‌ به‌ ژیانی زۆربه‌ی منداڵان و مێرمنداڵ و گه‌نجانی کوردستان، بۆیه‌ زۆرێک له‌ منداڵان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ ئاسووده‌یی و دڵنیایی یه‌وه‌ ژیانی منداڵیان به‌سه‌ربه‌رن و بخوێنن و ببنه‌ هیوای دوا ڕۆژی خێزانه‌کانیان و له‌ داهاتوو شدا ببنه‌ نه‌وه‌یه‌کی به‌رهه‌مداری ناوکۆمه‌ڵگا و خزمه‌ت به‌ خۆیان و ووڵات بکه‌ن، ناچارن له‌ ته‌مه‌نێکی منداڵی دا کار بکه‌ن له‌ ژێر بارودۆخێکی خراپی بێ مافی و سه‌خترین هه‌لومه‌رجی کاردا...!!
ده‌بێت کاری منداڵان قه‌ده‌غه‌بکرێت به‌ پێ ی یاسا، چونکه‌ منداڵ مافی هه‌یه‌ نه‌ک ئه‌رک له‌ کۆمه‌ڵگادا!
له‌ کوردستان مافه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان و گه‌نجان له‌ ده‌ستووردا جێگیرنه‌کراوه‌، تا بتوانن به‌پێ ی ده‌ستوورویاسای تایبه‌ت پپارێزرێن و به‌ مافه‌کانیان بگه‌ن...!
منداڵان له‌ خێزان وکۆمه‌ڵگادا مافیان هه‌یه‌ ونابێت هیچ ئه‌رکێک له‌ سه‌رشانیان بێت ووه‌ک گه‌وره‌ هه‌ڵسو که‌وتیان‌ له‌گه‌ڵدا بکرێت، تا بتوانن به‌ سروشتی یانه‌ و بێ فشاری ده‌روونی وتووندوتیژی گه‌شه‌بکه‌ن...!
ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ به‌رپرسه‌ له‌ لایه‌نی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی منداڵ، ئه‌ویش به‌ داڕشتنی هێڵه‌ سه‌ره‌کی و گرنگه‌کانی په‌روه‌رده‌ یه‌کی مۆدێرن و گه‌شه‌ی سرۆشتی منداڵ و دابینکردنی پێداویستی ماددی و ته‌کنیکی و خوێندن و هه‌لومه‌رجی کارله‌ داهاتوودا بۆیان کاتێک خوێندنیان ته‌واوکرد...!

به‌نازجه‌وادی بووه‌ یه‌کێک له‌ سیمبۆڵه‌کانی قوربانی وبێ مافی یه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی که‌ به‌رامبه‌ربه‌ منداڵان و گه‌نجانی کوردستان ده‌یکه‌ن....!!

به‌نازجه‌وادی له‌ خێزانێکی هه‌ژاربه‌ کوله‌ مه‌رگی گه‌وره‌کراو خوێندنی ته‌واوکرد، به‌وهیوایه‌ی که‌ بتوانێت پاش دامه‌زراندنی که‌مێک ئه‌رکی سه‌رشانی دایک و باوکی و خێزانه‌که‌ی که‌م بکاته‌وه‌...!
به‌ڵام چاوه‌ڕوانی و بێ هیوایی به‌نازی به‌ره‌وکه‌ناری مه‌رگ و خۆسووتاندن برد، هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی بۆخۆی نه‌بینی یه‌وه‌، چونکه‌ له‌ کوردستان ده‌سه‌ڵات خۆی به‌ به‌رپرسیارنازانێت به‌رامبه‌ربه‌ ژیان و مافه‌کانی منداڵان و گه‌نجان....!! گه‌ربه‌نازکچه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێک بوایه‌ بیری له‌ خۆسووتاندن نه‌ده‌کرده‌وه‌!

ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی ته‌مه‌نیدا ڕاسته‌وخۆ به‌شداربووه‌ له‌ خراپ کردن و شێواندنی هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردستان و هیچکات هه‌وڵیان نه‌داوه‌ که‌ مافه‌ سروشتی و نێوده‌وڵه‌تی یه‌ ناسراوه‌کانی منداڵان وگه‌نجان له‌ ده‌ستووردا جێگیربکه‌ن و له‌سه‌ری بڕۆن!!

له‌ 20 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1989 دا زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان په‌یمان و گرێبه‌ستی مافه‌کانی منداڵانیان واژۆ کرد، به‌وهیوایه‌ی که‌ هه‌موو ووڵاتانی جیهان ئه‌ومافانه‌ بخه‌نه‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌ یی ووڵاته‌کانیان و له‌سه‌ری بڕۆن، تا گشت منداڵان له‌ جیهاندا به‌هره‌مه‌ند بن له‌ومافانه‌یان بێ جیاوازی!

خۆسووتاندنی به‌نازجه‌وادی ده‌بێت بکرێته‌ سه‌ره‌تای خه‌باتی به‌رده‌واممان بۆ جێگیرکردنی ئه‌ومافانه‌ی منداڵانی کوردستان به‌ گشتی و گه‌نجان به‌ تایبه‌ت، تا چیترده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌سته‌وه‌ شانی خۆی سووک نه‌کات له‌ به‌رامبه‌رئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ و به‌ ئه‌رکی خۆی بزانێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه‌...!!

له‌ 17 ی شوباتدا کاتێک پیاوانی بارزانی له‌ لقی چوار منداڵانیان تیرۆرکرد له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای ئازادی و مافه‌کانیان کرد، له‌وکاته‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌وه‌ شه‌رعیه‌تی یاسایی خۆیان له‌ ده‌ستدا، چونکه‌ ئه‌وان سه‌لماندیان که‌ نه‌ک ناتوانن پارێزگاری له‌ مافه‌کانی منداڵان و گه‌نجان بکه‌ن به‌ڵکو به‌وپه‌ڕی دڕندانه‌وه‌ پێشێلیان کرد و به‌ گێره‌ شێوێن و ئاژاوه‌گێڕپێناسه‌یان کردن...!!
ئێستاش پاش زیاترله‌ شه‌ش مانگ له‌ سیناریۆیه‌کی گاڵته‌جاری دا به‌ حساب ته‌قه‌که‌ران دادگایی ده‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی باسی بکه‌ران و بڕیارده‌ران له‌ ناو هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ بکه‌ن...!!
زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ئه‌وڕاستی یه باش‌ ده‌زانن که‌ دادگاکان سه‌ربه‌خۆنین، به‌ڵکو کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسای هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ن، بۆیه‌ هیچیان پێناکرێت له‌به‌رامبه‌رتاوان و بێ مافی یه‌کان..!‌‌

ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان گه‌رنه‌توانن له‌ ئاست لێپرسراوی یه‌کانیاندا بن پێویسته‌ خه‌ڵکی ناڕازی به‌یه‌ک ده‌نگ هاواربکه‌ن ، برۆن و‌ ده‌سه‌ڵات چۆڵ بکه‌ن، تا ڕێگا خۆشبکرێت بۆ پێکهێنانی سیستمێکی ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرن وشارستانی لێپرسراو به‌رامبه‌ر به‌ ژیانی خه‌ڵک. ده‌بێت سیستمێک بێت که‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌بێ جیاوازی ئه‌رک و مافه‌کانیانی تیا جێگیرکرابێت وله‌ سایه‌ی دامنداڵ وگه‌نج و پیرونێرومێ به‌ مافه‌ سه‌ره‌تایی وگشتی یه‌کانی خۆیان بگه‌ن...!!

بۆ ڕێگا گرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی خۆسووتاندن له‌ ئه‌نجامی بێ مافی و چه‌وساندنه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ سه‌رهه‌موومان‌ ده‌نگمان به‌رزبکه‌ینه‌وه‌ له‌ دژی هۆکاره‌ کانی ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ی له‌ ئه‌نجامی بێباکی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وه‌ به‌رامبه‌ربه‌ منداڵان و گه‌نجانی کوردستان به‌رده‌وام ڕووئه‌ده‌ن.. !!

گه‌نجانی کوردستانیش ده‌بێت هۆشیاربن، له‌ جیاتی خۆسووتاندن بیر له‌ خه‌بات بکه‌نه‌وه‌ بۆبه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادی یه‌کانمان و ڕزگاربوون له‌ ده‌ست سیستمی دواکه‌وتووی بنه‌ماڵه‌یی له‌ کوردستان...!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە