کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن...پێنج په‌نجه‌ی یه‌ک ده‌ستی تاوانکارن !

Saturday, 18/06/2011, 12:00


بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌ندازیاری به‌رنامه‌وسیاسه‌تی یه‌کێتی و پارتی، بوونه‌ته‌ دوودیکتاتۆری‌ ئیلهام به‌خشی بڕیارویاساوڕێساکانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیان له‌ کوردستان دا!!
هه‌رچی ئۆپۆزسیۆنیشه‌ با سه‌ره‌تا له‌ لیستی گۆڕانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین، ئه‌م لیسته‌ له‌ منداڵدانی یه‌کێتی یه‌وه‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌وسه‌رکرده‌ دیاره‌کانی ئه‌ندامی باڵای یه‌کێتی بوون و به‌شێک بوون له‌وگه‌نده‌ڵی و تاوانانه‌ی که‌ خۆیان باسی لێوه‌ده‌که‌ن! ئێستا ئه‌م کۆنه‌ جه‌لالی وگه‌نده‌ڵانه‌ بوونه‌ته‌ ئێلهام به‌خش وپلاندانه‌ری به‌رنامه‌ی کاروستراتیجی بزووتنه‌وه‌ گۆڕان!

کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووش، له‌منداڵدانی بزووتنه‌وه‌وئه‌نساری ئیسلامی یه‌وه‌ هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئیسلامی سیاسین..!! مێژووڕابووردویان پڕیه‌تی له‌ تاوان و پێشێلکاری مافی مرۆڤی کورد به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان وده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌، کاتێک پێش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له‌وناوچانه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی تاڵه‌بان ئاسایان دروستکردبوو..! به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ‌ناچاری باس له‌ دیموکراتی و ئازادی ده‌که‌ن، چونکه‌ ئێستا ناتوانن به‌هه‌مان به‌رگ و زمانی فوندامێنتاڵی و ڕادیکالی ئیسلامی ساڵی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ته‌کان سیاسه‌ت بکه‌ن!! له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕادیکالی ئیسلامی له‌ کوردستاندا جێگای نابێته‌وه‌ونامۆیه‌ به‌ کلتورو ڕۆشنیری وهۆشیاری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا، هه‌ره‌وه‌ها دژی‌ خواست وهیواوئاواته‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیشه‌ بۆ پێکهێنانی سیستمێکی دیموکراتی له‌سه‌ربناغه‌ی یاسا وده‌ستورێکی شارستانی ومۆدێرن..!

به‌س ته‌نها باسکردن له‌ گه‌نده‌ڵی و ئازادی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت که‌ئه‌وان گه‌نده‌ڵ نین وبڕوای ته‌واویان به‌ ئازادی ویه‌کسانی کۆمه‌ڵگاومرۆڤی کورد هه‌یه!‌

لیستی گۆڕانیش شتروکتوری سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که‌یان له‌سه‌ربناغه‌یه‌کی ترادسیۆنی حیزبه‌ دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بووه‌ و سیاسه‌ت ده‌که‌ن...!
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک ئیلهام به‌خش و ئه‌ندازیاری داڕشتنی به‌رنامه‌وسیاسه‌تی لیستی گۆڕان بڕوای ته‌واوی به‌ ئازادی بیروڕاوڕه‌خنه‌ی جدی له‌ خۆیی و بزووتنه‌وه‌که‌ی نی یه!
دیاره‌ هیچ که‌س و لایه‌نێک که‌ کاری سیاسی یان هه‌رکارێکی تربکات له‌ ژیاندا بێ هه‌ڵه‌ نابێت...! به‌ڵام نه‌گبه‌تی کۆمه‌ڵگا له‌وه‌دایه‌ که‌ کۆمه‌ڵێک که‌سانی هه‌بێت و وه‌ک سه‌رکرده‌ خۆیان ناساندبێت‌ له‌ کۆمه‌ڵگادوبه‌ڵام مێژووی ژیانی سیاسی یان پربێت له‌ هه‌ڵه‌ی ستراتیجی و سیاسی گه‌وره‌و کوشنده‌، به‌ڵام قه‌ت نه‌هاتوون دانبنێن به‌ هه‌ڵه‌کانی خۆیاندا و وانه‌ی نوێ
فێربن لێوه‌ی بۆ کاروژیانی سیاسی خۆیان! ووته‌یه‌کی به‌ناوبانگ هه‌یه‌ ده‌ڵێت:
" له‌هه‌ڵه‌کانمانه‌وه‌ شتی نوێ فێرده‌بین، له‌به‌رئه‌وه‌‌ یه‌ک هه‌ڵه‌ که‌مه‌ بیکه‌ین له‌ژیاندا" !
تاوان به‌س ته‌نها ئه‌وه‌نی یه‌ که‌ خۆمان بیکه‌ین، به‌ڵکوبێ ده‌نگیشمان به‌شێکه‌ له‌تاوان!!!
له‌به‌رئه‌وه‌‌ ده‌کرێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م کاته‌دا ناوبنێین به‌" بزوتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان"!؟
گریمان سبه‌ینێ به‌هه‌رچ هۆیه‌ک بێت نه‌وشیروان مسته‌فا وازله‌سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که‌ی بهێنێت! ئایا چاره‌نووسی ئه‌ولیسته‌ به‌کوێ ده‌گات وکێ ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رۆکی ئه‌ولیسته‌؟
له‌پارت و لیستێک دا که‌ شتروکتوری دیموکراتی یانه‌ داڕێژراوبیت و له‌به‌رنامه‌ی کاری سیاسی خۆیدا جێگیری کردبێت، هیچ گرفت نابیت ئه‌وبۆشایی یه‌ پڕبکاته‌وه‌ بێ قه‌یرانی گه‌وره‌، به‌ڵام له‌ پارت و لیستێکی شترۆکتورنادیموکراتدا، له‌وانه‌یه‌ کێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروست بکات وبه‌ره‌ولاوازی و نه‌مان بڕوات....!
زۆر له‌ گه‌نجی خۆێن گه‌رمی گۆڕڕانخوازان که‌ له‌ ناولیستی گۆڕاندا چالاکن یان ده‌نگیان به‌ولیسته‌داوه‌، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خۆازیاری سیاسه‌تێکی نوێ و ڕۆنشنتربوون له‌لیستی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانیان، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌یان له‌وڕاستی یه‌ گه‌یشتوون که‌ ئه‌م لیسته‌ و
سه‌رکرده‌کانیان جارێ توانا وئیراده‌یان نه‌گیشتۆته‌ ئاستێکی وا به‌رز که‌ پشت ببه‌ستن به‌ گه‌نجانی نوێ ی ناولیستی گۆڕان، تا نه‌وه‌ی نوێ به‌ هێزووبیری نوێ سه‌رکردایه‌تی
ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌ بگرنه‌ ده‌ست وبتوانن هه‌موو‌پێکه‌وه‌هه‌وڵی گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ بده‌ن بێ سڵه مینه‌وه له‌ سه‌رکرده‌کانیان، که‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستانیان کردۆته‌ شانۆی سیاسی ململانێ ی کیشه‌ی کۆن و تازه‌ی خۆیان!!‌ چونکه‌ هیچ کام له‌وسه‌رکردانه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری یه‌کدانین گه‌رخۆیان دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ به‌سه‌رکرده‌وکه‌ڵه‌گا به‌سه‌رکۆمه‌ڵگادا..!!!

له‌دوای 17 ی شوباته‌وه‌ هه‌موومان بینیمان کاتێک ده‌سه‌ڵات ڕووی ڕاستی خۆی پێشاندا به‌ دڕندانه‌ترین شێوازی ‌سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ئازادیخوازانی شه‌قام له‌ کوردستان دا....!!
له‌ 17 ی شوباته‌وه‌...‌بێ هه‌ڵوێستی به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کانیشمان بینی به‌رامه‌به‌ر ده‌نگی شه‌قام و خۆپیشانده‌ران و داواکانیان!!!
ئه‌وبێده‌نگی یه‌ی ئۆپۆزسیۆن وای کرد که‌ شه‌قام وخۆپیشانده‌رانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستانیان بکرێنه‌ قوربانی له‌ پێناوهه‌ندێک ده‌سکه‌وتی نادیاربۆ خۆیان و حیزب و لیسته‌کانیان به‌ناوی دانووسان وگفتووگۆله‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکی بێ گوێ وخۆپه‌رستدا...!!
چونکه‌ ئه‌م به‌ناوئۆپۆزسیۆنانه‌ له‌وه‌ترسان گه‌ربێت و شه‌قام ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان به‌ربڵاوتربێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌م ئۆپۆزسیۆنانه‌ ده‌وری وایان له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان دا نامێنێت! له‌به‌رئه‌وه‌ پێ یان خۆشه‌ که‌ هه‌ڵسوڕاوانی سه‌راومه‌یدانه‌کانی ئازادی تڕۆبکرێن یان په‌رش وبڵاوه‌یان پێ بکرێت..! تابه‌س خۆیان شێره‌ترسنۆکه‌که‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی بن!

له‌دوای 19ی نیسانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بوون به‌ پێنج په‌نجه‌ی یه‌ک ده‌ستی زۆرداری و نادیموکراتی و تاوان...!!!!! چونکه‌ هه‌موویان هاوڕابوون له‌ کپکردن و بێده‌نگردنی شه‌قام تا خۆیان به‌ بێده‌نگی و ژێربه‌ژێرڕێککه‌وتن بکه‌ن بۆدابه‌شکردنی سامان و ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌سه‌رخۆیاندا....!
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن سه‌لماندیان که‌ئه‌وان دووڕووی یه‌ک سیستمی گه‌نده‌ڵن وبوونه‌ته‌ ته‌واوکه‌ری سیاسه‌تێک که‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ کوردستانی له‌ پێشکه‌وتن دواخستووه‌..!!
ئه‌م گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن خوو ڕه‌وشتی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ی به‌خراپی گۆڕێوه‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌ترسی سزادانیان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌س ته‌نها بیرله‌خۆیان ده‌که‌نه‌ وه‌ هه‌رچه‌نده‌ خۆازیاری گۆڕڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ شن...!

ئیترله‌وکاته‌وه‌ بۆ شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی گرنگ نی یه ئه‌وان له‌ کۆبوونه‌وه‌کانیاندا چی باس ده‌که‌ن، چونکه‌، هیچیان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی و شه‌قام و داخوازی یه‌کانیان نین، به‌ڵکو دوولایه‌نی هاوڕان له‌ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی ئازادیخوازی شه‌قام!! هه‌رچه‌نده‌ ئۆپۆزسیۆن پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی تربۆخۆی ده‌کات به‌ناوی گۆڕان وچاکسازی یه‌‌وه!!

پێوانه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌ڵوێست وکرداره‌کانیه‌وه‌ ده‌کرێت، نه‌ک له‌ درۆشم وقسه‌کانیانه‌وه!
پێشینان راستیان ووتوه‌ " قسه‌ هه‌زاره‌ودووانی به‌کاره‌" !

شه‌قام و ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان ده‌سته‌که‌ی تری گۆمه‌ڵگان که‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خه‌ڵکی چه‌وساوه‌وئازادیخوازی کوردستان ڕزگاربکه‌ن له‌ و نایه‌کسانی و بێ یاسایی وبێ سه‌رووبه‌ره‌یی یه‌ی که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی سه‌پاندوویانه‌ به‌سه‌رکۆمه‌ڵگای کوردی دا!!
ئه‌م جاره‌ خه‌ڵک تۆڕه‌ده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و به‌ یه‌ک ده‌نگ هاوارئه‌ده‌ن به‌ گوێ ی که‌ڕی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بێ گوێ یه‌دا و پێ یان ده‌ڵێن کش مه‌لیک...!! ‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە