ڕۆژی تووڕیی له عێراق وداواکردنی مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی کورد!!
Friday, 25/02/2011, 12:00
ئه‌مڕۆ25.02.2011 ڕۆژێکی مێژوویی یه له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی عێراق دا به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی. ئه‌مڕۆ هه‌موو خه‌ڵکی ناڕازی به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار ده‌که‌ن: نا بۆ گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان و حیزبه‌کان له‌ناو حکومه‌ت و دام و ده‌زگاکاندا و خوازیاری سیستمێکی سیاسی و ئابووری باشترن و دیموکراتین که خزمه‌ت به هاوڵاتیان بکات و مافه‌کانیان به ده‌ستورو‌یاسا جێگیر بکات و که‌س له سه‌رو یاساوه نه‌بیت. خه‌ڵکی عێراق و کوردستان زۆر ده‌مێکه هیلاکی ژیرده‌ستی دیکتاتۆری سه‌دام وپاش سه‌دامن، به‌ڵام هه‌ر بێ ده‌نگ بوون و هیوایان مابووبه چاکسازی و ده‌سه‌ڵاتێکی باشتر و عادیلانه!!
له‌مێژوودا هه‌روابووه که خه‌ڵکی چه‌وساوه هه‌ڵه مێژوویی کان و ناوچه‌یی یه‌کان ده‌قۆزێته‌وه بۆ ڕزگاربوون له چه‌وساندنه‌وه و بێ مافی و ...!!
وه‌ک له به‌هاری ساڵی 1991 بینیمان له پاش ده‌رکردنی هێزه‌کانی عێراق له کوێت، هه‌موو خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی عێراق ڕاپه‌ڕینیان کرد بۆ ڕزگاربوون له دیکتاتۆری سه‌دام و بێ مافی وکوشتن و بڕین هه‌روه‌ها کۆتایی هێنان به سیستمی تۆتالیتاری و تاک حیزبی..!!
به ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی دروست کردنه‌وه‌ی عێراقی هه‌لوه‌شاوه‌بوو به شێوه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵتر و ئیداری یه‌ن خراپتر و سه‌رکرده‌کانی پارت و لایه‌نه دینی و نه‌ته‌وه‌یی یه جوراوجۆره‌کان هه‌رکه‌س بۆخۆی کیانێکی سیاسی و ئابووری له سه‌ر ووێرانه‌ی گیانی ئه‌م خه‌ڵکه چه‌وساوه‌یه دروست کرد ، له ژێر ناوی عێراقی نوێ و دیموکراتی دا...!!
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستورێکی نه‌زۆک و سه‌قه‌ت و نا هاوسه‌نگیان به په‌له نووسی و کاریشی پێ ناکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی که له ده‌ستوریشدا نووسیویانه..!!
سه‌رانی پارته کوردی یه‌کان به په‌له پڕوزکێ و له ڕوانگه‌ی قازانجی ته‌سکی پارته‌کان و بنه‌ماڵه‌کاندا ڕاکه ڕاکه‌ی به‌غدادیان بوو بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی دوای سه‌دامی دیکتاتۆرو وه‌ک بڵێیت "هه‌نگیان له دارادۆزیبێته‌وه" .
به داخه‌وه به شداری یان کرد له دروست کردنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقه‌ی که که بۆته کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌یی و دینی و شیعی جۆربه‌جۆر، له هه‌موو شتێک ده‌چێت به‌ڵام له سیستمێکی سیاسی وئابوری ووڵاتێکی یه‌کگرتوو ناچێت وه‌ک خۆیان پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن و به‌حسابی خۆیان به‌رگری له و عێراقه یه‌کگرتووه ده‌که‌ن!!؟؟
ئه‌مه پاشما وه‌و عه‌قڵیه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ی فاشی و نه‌ته‌وه‌یی یه توندڕه‌وکانی عێراقه!
ئه‌وان به‌م دروشمه سوواوانه توانیبوویان تا ئێستا خه‌ڵک بخه‌ڵه‌تێنن و ڕابگرن، به‌ڵام خه‌ڵک توڕه‌و بێزاربووله‌م سیستمه ی گه‌نده‌ڵکاران ئه‌مڕۆ به‌کردار سه‌لماندی .!!
ئێستاش پاش 20 ساڵ له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ، هه‌ڵێک و فرسه‌تێکی میژوویی له‌ناوچه‌که‌دا هاتۆته پێشێ بۆ گۆڕینی سیستمی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری له ئه‌فریقاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وخه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی تونس و میسر سه‌رکه‌وتووبوون له لابردن و وده‌رپه‌ڕاندنی بنه‌ماڵه دیکتاتۆره‌کانی ووڵاته‌کانیان!
له عێراقیش ئه‌مڕۆکرایه ڕۆژی توڕه‌یی سه‌رتاسه‌ری له هه‌موو عێراق دا بۆ گۆڕێنی سیستمی گه‌نده‌ڵکاران..!!
له کوردستا ن ئه‌و ناڕازایه‌تی یه به خۆپێشاندان و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی پێش هه‌شت ڕۆژ له‌مه‌و پێش ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌مڕۆش به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر به‌رده‌وامی هه‌یه..!! دیاره هیچ گۆڕڕانکاری یه‌کیش بۆ قوربانی نایه‌ته پێشه‌وه..!!
خه‌ڵکی ناڕازی نه‌ک ناچنه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان به‌ڵکو تا بێت پانتایی وناڕه‌زایه‌تی وڕاپه‌ڕنیه‌که زیاتر ده‌بێت تا سیستمی بنه‌ماڵه‌یی و بی یاسایی ده‌گۆڕن و خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکن که مرۆڤی ئه‌م ووڵاته‌ی له پنه‌ماڵه وپارته‌کان خۆشتربووێت و پارته‌کان ببنه خزمه‌تکاری خه‌ڵک و ووڵات نه‌ک مشه‌خۆربه سه‌ر ئابوری ووڵاته‌وه وه‌ک ئێستا!!
هه‌موو بنه‌ماڵه‌کان و ئه‌ندامه‌کانیان ئه‌ندامی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن و که سیان نابێت له سه‌روویاساوه خۆیان دانێن و به یاساش ئه‌رک و مافه‌کانی هه‌مووتاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌ستنیشان بکرێت به بێ جیاوازی..!!
کورد ده‌توانێت و ده‌بێت ئه‌مجاره چیتر به عێڕاقی یه‌کگرتوو خۆی هه‌ڵ نه خه‌ڵه‌تێنێت و داوای دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنوسی خۆی بکات و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش خوازیاری ڕیفراندۆمێک بێت له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مریکا وئه‌وروپادا..!!
ئه‌مه هه‌لێکی مێژوویی گه‌وره‌یه‌و نابێت له کیس خۆمانی بده‌ین به هیچ بیانوویه‌ک!
ئه‌مڕۆ وه‌ک ده‌بنینین پاش گۆڕڕانکاری یه‌کانی تونس و میسر و ڕاپه‌ڕینه‌کانی تری زۆربه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌که، ئه‌مریکاو ووڵاتانی ئه‌وروپی به ئاشکراو ڕاشکاوانه پشتگیری و به‌رگری له‌مافه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ن بۆ پیکهێنانی سیستمی دیموکراتی
ڕاسته قینه به ده‌ستوورویاسا!! ئه‌وان به ڕاشکاوانه به‌و بنه‌ماڵه‌و دیکتاتۆرانه ده‌ڵێن کاتتان ته‌واو وبووچیتر خوێنی خه‌ڵکی ناڕازی و ڕاپه‌ڕی و هاوڵاتیان به‌خۆڕایی مه‌ڕێژن..!!
زۆ به‌ی دیکتاتۆره‌کان ئیتر ئه‌وباوکه‌یان مرد که کوێرانه ئه‌مریکاو ئه‌وروپا پشتگیری یان بکه‌ن چونکه سیستمی ئابووری سه‌رمایه‌داری ووڵاته‌کانی خۆیان و جیهان بێویستی به‌م گۆڕێنکاری یانه‌یه‌و ئه‌م بنه‌ماڵه و دیکتاتۆرانه به ڕێگر ده‌زانن وله‌به‌رده‌م ئه‌م گۆڕڕێنکاری یانه و کات و ده‌وریان به‌سه‌رچوو!!
دیاره ئه‌مه ڕاچڵه‌کین و شۆکێکی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا و له‌به‌ر ئه‌وه به ئاسانی ڕازی نابن به ئاشتی یانه ئه‌و گۆڕڕانکاری یانه بکرێت و ڕوبدات..!!
هه‌رسه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵاتێک زووترتێ بگات له‌م ڕاستی و گۆڕڕانکاری یانه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داری و کاریگه‌ری یه‌کانی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماه‌وه‌ری یه‌کان له‌سه‌ر گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابووری ئه‌و ووڵاتانه، ده‌توانێت ووڵات و گه‌له‌که‌ی له ووێرانکاری وکوشتن و بڕین ڕزبکات و خۆی بکاته پاڵه‌وانی مێژوو، گه‌ر تاوانی نه‌کردبێت به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی خۆی !!؟
له چه‌ند ڕۆژو هافته و مانگی داهاتوودا گه‌ڵانی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مێژوویه‌کی نوێ بۆ خۆیان تۆمار ده‌که‌ین..!!
به هیوای سه‌رکرده نوێکانی کوردستان له‌م هه‌له مێژوویی یه که‌ڵک وه‌ربگرن و ڕێگه‌خۆش بکه‌ن بۆ ڕیفرادنۆمێکی سه‌رتاسه‌ری تا خه‌ڵک بڕیاری خۆی بدات، ئایا هه‌ر به پله دوو یان وابه‌سته له عێراقدا ده‌خوازێت بمێنێته وه یان بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی خۆی ئه‌دات وه‌ک باشوری سودان به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مریکا و ئه‌وروپا..!!
عێراقی عه‌ربی و ووڵاتانی دراوسێش ناتوانن دژی ئه‌و بڕیاره بۆستنه‌وه چونکه سیستمه کانی خۆیان ده‌گۆڕدرێت له لایه‌ن خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ووڵاته‌کانیانه‌وه...!!
بۆ پێشه‌وه تا به ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست