کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژووی دروستبوونی یادی یەکی ئایار و مافەکانی کرێکاران و کارمەندان

Monday, 30/04/2012, 12:00




 



سه‌ره‌تا به‌ ووته‌یه‌کی ئه‌وگوست شپیس ده‌ستپێده‌که‌م که‌ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌یه‌کی کرێکاری بوو له‌ ساڵه‌کانی 1886 دا له‌ شێکاغۆ، ‌ پاش گرتنی له‌ سێداره‌ درا، ده‌ڵێت:

" ئه‌وکاته‌ دێت که‌ بێده‌نگیمان له‌ گۆڕه‌کانماندا به‌هێزترده‌بێت له‌ ووتاره‌کانمان"

مێژووی 1 ی ئایار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1886 کاتێک کرێکارانی ئه‌مه‌ریکای سه‌روو به‌تایبه‌ت له‌ شاری شیکاغۆ خه‌باتیان کرد تا سه‌عاتی کار له‌ ڕۆژێکدا ببێت به‌ 8 سه‌عات! له‌ کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی ئامێری کشتوکاڵی کرێکاران زۆر توڕه‌ده‌بن له‌ وه‌ی که‌ 12 کاتژمێر کارده‌که‌ن به‌ ڕۆژانه‌یه‌کی زۆر که‌م که‌ نزیکی 3 دۆلاری ئه‌مریکی بوو..!!
کرێکاران هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌که‌ن...به‌مه‌ش به‌ڕیوبه‌ری کارگه‌که زۆر توڕه‌ده‌بێت وپاشان ده‌رگایان له‌سه‌ر داده‌خه‌ن...!!
کرێکارانیش له‌ گه‌ڵ هێزی پۆلیس ڕووبه‌ڕووی یه‌ک ده‌بنه‌وه‌....که‌سێکی نادیارو نه‌ناسیاو نارنجۆکێکی ده‌ستی فڕیئه‌داته‌ ناو قه‌ڕه‌باڵغی یه‌که‌وه‌و چه‌ند پۆلیسێک و خۆپیشانده‌رانێک ده‌کوژرێن و بریندارده‌بن....!!
له‌وکاته‌وه‌ تا ئێستا ئه‌و ڕۆژه‌ خۆێناوی یه‌ کراوه‌ به‌ ڕۆژی خه‌باتی کرێکارانی جیهان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌کانیان و باشترکردنی هه‌لومه‌رجی کارو ژیانیان...!!
وه‌ک ده‌زانین که‌ سیستمی ئابووری سه‌رمایه‌داری له‌ جیهاندا بۆته‌ سیستمی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان ...!! سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌ ئه‌ورۆپا و ئه‌مریکاو زۆر ووڵاتی تر گه‌یشتۆته‌ لووتکه‌ی پێشکه‌وتنی ئابووری و سیاسی ...که‌ به‌ سیستمی دیمۆکراتی له‌ ووڵاتانی پێشه‌سازی دا ناسراوه‌...!
ئه‌م سیستمه‌ له‌ زۆر ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا...به‌ یاسا ئه‌رک و مافه‌کانی کرێکاران و سه‌رمایه‌داری له‌ چورچێوه‌ی یاسای کارو به‌رهه‌می ئه‌و ووڵاتانه‌دا ده‌ستنیشان کردووه‌!

له‌ ووڵاتانی پێشکه‌وتووی ئه‌وروپی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌وڵه‌ت توانیویانه‌ به‌ یاسا نزمترین ڕێژه‌ی کرێ دیاری بکه‌ن بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی کارده‌که‌ن...له‌هه‌مان کاتدا بیمه‌ی بێکاریشیان هه‌یه‌ بۆئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ بێکارن. دائیره‌ی کاریش سه‌رپه‌رشتی بێکاران ده‌کات و له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی کاری گونجاودا ده‌بێت بۆیان ...!!
کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری دابه‌یاسا مافیان هه‌یه‌ له‌ شوێنی کاره‌کانیاندا گه‌ر له‌ 5 که‌س زیاتر بوون ده‌تووانن شوورای کرێکاران و کارمه‌ندان دروست بکه‌ن بۆ به‌رگری کردن له‌ مافه‌کانی کرێکاران و کارمه‌ندان و پاشان خه‌باتکردن بۆ باشترکردنی هه‌لومه‌رجی کارو زیادکردنی کرێ و زۆرداوای تر...!!
به‌پێ ی یاسا پێویسته‌ سه‌لامه‌تی کارو کارمه‌ندان له‌ سه‌ر ئیش دیاری بکرێت که‌‌ چۆن بێت.
به‌کورتی له‌ ووڵاتانی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتوو...به‌یاسا په‌یوه‌ندی و ئه‌رک و مافه‌کانی کارو سه‌رمایه ‌و سه‌رمایه‌دارو کرێکار و کارمه‌ندان ڕێکخراوه‌ وکاری پێده‌که‌ن..!!

له‌ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق وکوردستانیش...که‌ به‌ پاشکۆی سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهان پێناسه‌ ده‌کرێن ...چونکه‌ ئه‌م ووڵاتانه‌ زۆربه‌یان به‌رهه‌مهێنه‌رنین به‌وشێوه‌یه‌ی ووڵاتانی پێشه‌سازی گه‌وره‌، به‌ڵکو هه‌ندێک له‌و ووڵاتانه‌ که‌ره‌سه‌ی خاوی به‌رهه‌مهێنان و نه‌وت وغازیان هه‌یه‌و بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی ئابووری و داهاتی ئه‌و ووڵاتانه‌!

له‌سیستمی دیموکراتی ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا...ئابووری و زۆربه‌ی سه‌رچاوه ‌ئابووری یه‌کان به‌ده‌ست که‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ن و باج ئه‌ده‌ن به‌ ده‌وڵه‌ت...!
دیاره‌ مه‌سه‌له‌ی باج له‌ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ وسه‌ره‌کی داهاتی ووڵاته‌ بۆ درێژه‌پێدان به‌ ته‌مه‌نی خۆی ونوێ کردنه‌وه‌ی ئابووری ووڵات...!!

هه‌رچی کوردستانه‌...نه‌ ووڵاته‌ و نه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر...به‌ڵام سوپایه‌کی زۆری بێکارا ن هه‌یه‌و که‌سیش خۆی به‌ لێپرسراویان نازانێت چونکه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست دوو مافیا و دزو دیکتاتۆره‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر داهاتووی نه‌وت و بودجه‌ و ئابووری کوردستاندا به‌ ‌ئاره‌زوومیزاجی خۆیان لێ ی ده‌دزن بۆخۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان وکه‌یف ده‌که‌ن پێ ی..!!
به‌شێک له‌وسووپا بێکاره‌یان کردووه‌ به‌ چه‌کداربۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌کانیان وده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان، به‌ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگاکانیان...!!
له‌ کوردستان سیستمێک هه‌یه‌ که‌پێکهاتووه‌ له‌ سه‌رمایه‌دارارانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌و کلکه‌کانیان که‌ هاوبه‌ش و هاوکاری یه‌کن له‌ پرۆژه‌کانیاندا...!!
له‌ کوردستان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر ئابووری و بودجه‌دا، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگای کۆمپانیاکانیانه‌وه پڕۆژه‌کان و بازاڕیان بۆخۆیان قۆرخ کردووه‌..که‌س ناتوانێت کارێک یان پڕۆژه‌یه‌ک بکات بێ پرس و هاوبه‌شی ئه‌وان...!
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ی تینوی پاره‌وخوێنی هاوڵاتیان .....کرێکاران و کارمه‌ندانی کوردستان هیچ مافێکیان نی یه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ یاده‌کانیشیاندا ناتوانن به‌ ئازادی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ دژیان به‌رزبکه‌نه‌وه‌ بۆ باشکردنی هه‌لومه‌رجی کاروژیانیان و داوای نان و کاروئازادی بۆ بێ مافه‌کانی کوردستان بکه‌ن....!!؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە