کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی به‌ده‌ستی خۆی چاڵی مه‌رگی پارتی هه‌ڵکه‌ن!؟

Saturday, 10/12/2011, 12:00






هه‌موومان له‌سه‌رئه‌وه‌ کۆکین که‌ سینارێۆکه‌ی بادینان دروستکراوبوو، ئه‌کته‌ره‌کانی پێکهاتبوون له‌ خه‌ڵکانێک که‌ له‌لایه‌ن پارتی یه‌وپشتگیری کراون، ئه‌گینا هه‌روا به‌ ئاسانی نه‌یان ده‌توانی له‌ ناوچه‌ی پارتی دا ئه‌وتاوانانه‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌ دژی مه‌یفرۆشان و سه‌نته‌ری مه‌ساج و یه‌کگرتوو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و
سه‌نته‌ری مه‌ساجانه‌ بۆ لێپرسراوان و خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ڵده‌سوڕێت نه‌ک بۆ هه‌ژاران و بێکاران!
خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی هه‌زارو نه‌دارله‌ناو گه‌نجان و خێزانه‌کانیاندا‌ مه‌ساجکردن نی یه‌ به‌ڵکو دابینکردنی بژێوی ژیانیانه‌ له‌ کوردستان، که‌ ده‌سه‌ڵات 21 ساڵه‌ بێ باکه‌ له‌ ئاست ژیان و گوزه‌رانیاندا ....!
به‌هه‌رحاڵ کێشه‌کانی خه‌ڵک به‌ سووتاندنی دوکانی مه‌یفرۆشان و شوێنه‌کانی تر چاره‌سه‌رنابێت، به‌ڵکو ئه‌وکێشانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئاڵوزتربوونی ژیان و گوزه‌رانی هه‌ژاران و بێ ده‌رامه‌تانی کوردستان.....!
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م باردۆخه‌ ناله‌باره‌ هه‌لومه‌رجی کاروژیانی ناوبازاره‌کان تێک ده‌دات و کاسپکاران و کرێکارانی ڕۆژانه‌ ناتوانن به‌ ئاسانی بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانه‌کانیان دابین بکه‌ن و حکومه‌تیش خۆی به‌ به‌رپرس نازانێت له‌ ئاستیاندا، ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵیاندا نه‌یه‌ت، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌...!
له‌ هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا ئه‌وگه‌نجه‌ هه‌ژاروبێکارانه‌ به‌ئاسانی ده‌کرێنه‌ سوپای پارته‌کان بۆ به‌رگری له‌ گیان و ماڵی لێپرسراوه‌ گه‌نده‌ڵ و شه‌ڕواڵ بیس و تاوانباره‌کان ...! گه‌نجانی کوردستان ده‌بێت زۆر ووریاو به‌ ئاگا بن تا نه‌بنه‌ سووته‌مه‌نی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی پارت ولایه‌نه‌ سیاسی یه‌کانی کوردستان..!!!!!
له‌ هه‌مان کاتدا هێزه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان به‌ ناوی دین و شه‌رع و ئیسلامه‌وه‌ هه‌وڵئه‌ده‌ن ماف و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی و گه‌نجان به‌ تایبه‌ت به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه‌ و به‌ زۆری هێز و فشاری سیاسی یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ له‌ جیاتی یاسایه‌کی شارستانی و مۆدێرن به‌سه‌رکۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن....!
شه‌ڕی سیاسی ئه‌وان بۆ گۆڕێنی هاوکێشه‌ی سیاسی کوردستانه‌ به‌ قازانجی هێزه‌ ئیسلامی یه‌کان...!!


بارزانی گه‌رخۆی ئه‌م هه‌ڵه‌ سیاسی یه‌ی کردبێت ئه‌وا ئه‌وڕاستی یه‌ ده‌رده‌خات که‌ ڕاوێژکاره‌کانی له‌ کاوێژ زیاترهیچی ترناکه‌ن وده‌سه‌ڵاتی بارزانی یان خسته‌ دووڕیانی مه‌رگی نزیک وحه‌تمی یه‌وه‌...!؟
یان ئه‌وه‌تا هێزێکی ده‌ره‌کی ئه‌و تاوانه‌ی به‌ بارزانی کردووه‌ وه‌ک ته‌ڵه‌یه‌کی سیاسی بۆ بچوککردنه‌وه‌ و له‌ ناوچوونی بارزانی وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار، پاشان هه‌وڵدان بۆ گۆڕێنی هاوکێشه‌ی سیاسی له‌ کوردستان به‌ قازانجی هێزێک یان چه‌ند هێزێکی ترله‌وانه‌ هێزی ئیسلامی سیاسی...!!
ئه‌مه‌ش له‌ قازانجی هێزه‌ ئیسلامی یه‌کانه‌ و ماف و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵک به‌گشتی ده‌که‌وێته‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی فتوای مه‌لاکانیان. بێده‌نگی یه‌کگرتووکۆمه‌ڵ له‌ ئاست سووتاندنی دوکانی مه‌یفرۆشه‌کان و سه‌نته‌ری مه‌ساج و شوێنی گه‌شتوگوزاری یه‌کان نیشانه‌ی رازی بوونیانه‌ به‌ بارودۆخێکی ئاوا و پێ یان باشه‌ که‌ کارێکی وا له‌ جیاتی ئه‌وان و به‌ ده‌ستی نه‌یارێکی سیاسی یان کراوه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات...!!
له‌م نێوه‌دا نه‌ک ته‌نها پارتی و بارزانی به‌ره‌وپووکانه‌وه‌ ده‌ڕۆن، به‌لکو هاوپه‌یمانه‌ ستراتیجی یه‌که‌شی، هه‌رچه‌نده‌ خۆشی دووره‌په‌رێزگرتووه‌ لێ ی و ڕاسته‌وخۆ له‌م تاوانه‌دا خۆی به‌ هاوپه‌یمانی نازانێت!
یه‌کێتی یان با شتره‌ بڵێین تاڵه‌بانی باش ده‌زانێت که‌ ئه‌م تاوانه‌ بارزانی کردوویه‌تی ، بۆیه‌ به‌ ئاشکرا سه‌ره‌کۆنه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی کرد، چونکه‌ یه‌کێتی باش ده‌رک به‌وڕاستی یه‌ ده‌کات که‌ سه‌رئه‌نجامی ئه‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌ سه‌ری یه‌کێتیش ده‌خوات، گه‌ربێت و له‌م کاته‌دا ڕاسته‌وخۆ بچێته‌ به‌ره‌ی پارتی یه‌وه‌...!!

یه‌کێتی " دارێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هه‌ردووسه‌ری پیسه‌!" ئه‌وداره‌ی ده‌ستی ده‌بێته‌ گۆچانی پیری تاڵه‌بانی و به‌ره‌ومه‌رگی کۆتایی ده‌بات....! ئه‌وان باش ده‌زانن که‌ ئه‌م تاوانه‌ هه‌روا به‌ئاسانی پینه‌ناکرێت و سه‌ری هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ده‌خوات، وه‌لێ تۆزێک په‌له‌قاژێی مه‌رگ ده‌که‌ن پێش ماڵئاوایی...!!

هه‌رچی نه‌وشیروان مسته‌فاشه‌ وه‌ک لیستی گۆڕان له‌سه‌ر دووپه‌ت یاری ده‌که‌ن، له‌ گه‌ڵ یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ک، له‌ لاکه‌ی تریشه‌وه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن که‌ پارتی به‌ره‌و پووکانه‌وه‌ بڕوات و پاشان خۆیان بکه‌نه‌ فریادڕه‌سی یه‌کێتی پاش ماڵئاوایی تاڵه‌بانی، چونکه‌ ئه‌و خۆی به‌ خاوه‌نی به‌شێک له‌ یه‌کێتی ده‌زانێت و دڵی بۆی ده‌سوتێت. له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و لیسته‌که‌یان ده‌خوازن له‌ قۆناغی داهاتوودا له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان دا ببنه‌ هێزی یه‌که‌م و بڕیارده‌رله‌ جێگای بارزانی و پارتی!!

بارزانی که‌وتۆته‌ په‌له‌قاژێ ی مه‌رگ و په‌نا بۆ چڵه‌ پووشێکی وه‌ک عه‌لی باپیرده‌بات که‌ ڕزگاری بکات له‌م تاوانه‌و یه‌کگرتووی بۆ ده‌مکوت بکات، تا هیچ نه‌بێت بتوانێن پینه‌وپه‌ڕۆی ئه‌م تاوانه‌ بکه‌ن!
بارزانی گه‌رگڵۆڵه‌ی له‌ لێژیدا نه‌بێت که‌ی ئه‌وحسابی بۆ کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووکردووه‌...!!

بارزانی به‌م تاوانه‌ یان پێش وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌ لایه‌ن نێچیره‌فان بارزانی یه‌وه‌‌ تابووتی مه‌رگی حکومه‌ته‌که‌‌ی پارتی ئاماده‌کرد و خۆیشی له‌گه‌ڵیدا ده‌چێته‌ ناو ئه‌وچاڵی مه‌رگه‌ی که‌ به‌ ده‌ستی خۆی هه‌ڵی که‌ن بۆ بارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی...!؟
به‌م تاوانه‌یان خۆیان و شه‌رعیه‌تی حکومه‌ته‌که‌شیان خرایه‌ ژێرپرسیاره‌ و بووه‌ شکستێکی گه‌وره‌ بۆیان!
مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێت " چاڵ هه‌ڵکه‌نی بۆکه‌سێکی تر خۆتی تێده‌که‌ویت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە