میدیا درۆزنه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌واوکه‌ری تیرۆری جه‌سته‌یی شۆڕشی نێرگزین!!
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
میدیای ئازاد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه دیکتاتۆره بنه‌ماڵه‌یی یه‌کانی وه‌ک پارتی و یه‌کێتی دا کارێکی مه‌حاڵه و باسکردنی خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه!! چونکه حیزب چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵات دیاری ده‌کات نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی یاسا چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ حیزبه‌کان دیاری بکات...!!
ئه‌مه‌یه کیشه‌ی میدیا و ئازادی یه‌کانه له هه‌موو ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی دنیادا...!!
میدیای ئازاد پێویسته له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی هه‌موو ووڵاتێکدا به ڕاشکاوی ئاماژه‌ی پێکرابێت به‌وه‌ی که :
" میدیاکان ئازادن له داڕشتنی هه‌واڵه‌کان بێ سانسۆرکردن ، هه‌روه‌ها هه‌موو که‌س ئازاده له ده‌ربڕینی بیروڕا به ووشه و نووسین و وێنه بێ سانسۆر یان گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ڕاستی بێ ڕێگری...ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و داڕشتنی هه‌واڵه‌کان له ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا بێ سانسۆر"
له‌کوردستان نه‌ک به‌یاسا ئه‌ومافه دیاری نه‌کراوه به‌ڵکو به‌یاسا قه‌ده‌غه‌کراوه وه‌یڵی سووریا‌ن داناوه بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا و له‌سه‌ر بیروڕای جیاوازیش چه‌نده‌ها که‌سایه‌تی و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس تیرۆرکراون وه‌ک شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه‌مه وسه‌رده‌شت عوسمان و....هتد.
ئه‌و میدیایانه‌ی که به‌ناوی میدیای ئازادیشه‌وشت بڵاو ده‌که‌نه‌وه تائێستا نه‌یانتوانیووه هێڵه سووه‌ره‌کان ببه‌زێنن که دیکتاتۆره‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی دایانناوه..!!
له‌کوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی دا هه‌موورادیۆوته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه وسایته ئه‌له‌کترۆنه‌کانی یه کانی حیزبه‌کان به رینمایی ئاغاکانیان کارده‌که‌ن و به‌ڕێوبه‌روکارمه‌نده‌کانیان ناتوانن له رێنمایی یه حیزبی یه‌کان ده‌ربچن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موومیدیای حیزبه‌کان بوونه‌ته ته‌واوکه‌ری تیرۆروسه‌رکوتی هه‌ردووبنه‌ماڵه..!!
له‌به‌رئه‌وه به‌لامانه‌وه‌سه‌یرنی یه که میدیای ده‌سه‌ڵات که‌وتوونه‌ته درۆ وچه‌واشه‌کاری و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاستی یه‌کان و ناشرینکردنی شۆڕشی نێرگزی کوردستان و رابه‌رانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی وبه‌تایبه‌ت د. فاروق ڕه‌فیق ڕابه‌رو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی سلێمانی...! ده‌سه‌ڵات سه‌ری سوڕماوه‌و تۆقیوه له توانا‌و ووره‌ی ئه‌م پیاوه زیره‌ک و له‌خۆبوردووه و خۆنه‌ویسته که‌م وێنه‌یه له گه‌نده‌ڵستانی کوردستاندا...!!
دیاره هه‌موو ئه‌ندامانی تری ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی و هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌کانی تری شاروشارۆچکه‌کان قاره‌مان و ئازا‌و خۆڕاگرن ، من نامه‌وێت لێره‌دا هیچ که‌سایه‌تی یه‌ک پیرۆزبکه‌م، به‌ڵام ڕابه‌ر وسه‌رکرده ئازا‌و له خۆبوردوه‌کان میژوویه‌کی نه‌مر بۆخۆیان تۆمارده‌که‌ن...!! ناوی سه‌رکرده ئازا‌و له خۆبوردوه‌کان زۆرنین له مێژوودا که کاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بووه وداناوه له گۆڕینی ژیان و یاساوڕیساکانیدا...!!
هه‌مووکارێک یان شۆڕشێک له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکیكی زیره‌ک و جۆنه‌ویست و ڕاستی په‌رست و له‌خۆبووردوودا به ئامانج و سه‌رکه‌وتن ده‌گات...!!
د. فاروق وه‌ک رۆشنبیر‌و توێژه‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فی، تێزێکی فه‌لسه‌فی نوێ ی بۆ گۆڕڕانی ئه‌م سیستمه گه‌نده‌ڵه کۆنه پێ یه بۆیه هاتۆته مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گۆڕڕان ...!!
سه‌رکه‌وتنی نوێ به‌سه‌رکۆن دا چاک سه‌ر خراپ و ڕاستی به‌سه‌ر ناڕاستی دا...، پرۆسه‌یه‌کی دیالێکتیکی یه له سیستمی گۆڕڕانی سروشت و ژیانی مرۆڤایه‌تی دا..!!
له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌وڕاستی یانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکی ئازادیخواز‌و گۆڕڕانخواز و شۆڕشگێڕه دژی دیکتاتۆری وتیرۆرو چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه بوه‌ستێت و پێویسته هه‌موومان بۆیکۆتی میدیا درۆزن و ته‌واوکه‌ری تاوانه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی بکه‌ین و تابۆمان ده‌کرێت شه‌رمه‌زاریشیان بکه‌ین وبه‌درۆیان بخه‌ینه‌وه..!!
هاوڵاتی وئاوێنه‌و و سبه‌ی و......هتد! به‌هه‌مان پرنسیپی حیزبی کارده‌که‌ن وله‌ترسی تیرۆر و تووندوتیژی هه‌ردووبنه‌ماڵه تائێستا نه‌یانتوانیووه ببنه میدیای ئازاد بێ سانسۆر...!!
هیچ له‌ومیدیانانه نه‌یانتوانیوه خۆیان له مۆته‌که‌ی سانسۆر و ترسی هه‌ردووبنه‌ماڵه ڕزگار بکه‌ن و داڕشتنی هه‌واڵه‌کانیان به‌ده‌رله جیاوازی کوالیتێتی ئه‌و میدیایانه، له‌هه‌مان بازنه‌ی ترس و سانسۆردا کارده‌که‌ن، بۆیه ناتوانن وه‌ک پێویست به‌دواداچوون بکه‌ن ..!!
هۆکاری ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندی ڕێسته‌وخۆی به‌نه‌بوونی سیستمێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه وه هه‌یه که ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌یاسا ڕیك بخات و میدیاش بۆخۆی ده‌سه‌ڵاتێکی ئازاد بێت بۆ چاودێریکردنی ده‌سه‌ڵات، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵات چاودیری بکات وه‌ک ئێستا..!!
شه‌رمه‌زاربیت میدیای درۆزن و کۆێله‌ی تیرۆرستانی هه‌ردووبنه‌ماڵه بۆجوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تیرۆر وپر چه‌وساندنه‌وه و ته‌واوکه‌ری تیرۆری ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی شۆڕشی نێرگزی کوردستان..!!
سه‌رکه‌وتووبێت شۆڕشی نێرگزی کوردستان بۆ دانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا ومیدیای ئازاد...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست