کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یوه‌ندی نێوان پارتی ولیستی نه‌وشیروان مسته‌فا و چاره‌نوسی یه‌کێتی به‌ چی ده‌گات!؟

Friday, 18/02/2011, 12:00





ئه‌مڕۆبه‌ ئاشکرا ده‌رکه‌وت له‌ هه‌ڵوێستی ترسۆناکانه‌ی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا دابه‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینه‌که‌، که‌ چه‌ند خه‌مخۆری ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه‌کانن نه‌ ک خه‌مخۆری جه‌ماوه‌ری گۆڕڕانخوازان. به‌م هه‌ڵوێسته‌ ترسنۆکانه‌یان سه‌لماندیان که‌ ‌ به‌یاننامه‌که‌یان هیچی تر نه‌بوو جگه‌له‌ خۆڵکردنه‌ چاوی جه‌ماوه‌ری گۆڕڕانخوازان و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، له‌هه‌مان کاتدا وویستییان به‌م به‌یاننامه‌یه‌یان پێشبگرن به‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان دژی حکومه‌تی گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی و پارتی. به‌مه‌ش ئه‌مڕۆ به‌م بێ هه‌ڵوێستی یه‌یان به‌رامه‌ر به‌ و هه‌موو تاوانه‌ی که‌ به‌رامبه‌رگه‌نجانی ناڕازی بێ چه‌کی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی کرا سه‌لماندیان ئه‌و لیسته‌ ته‌نها لیستی کۆمه‌ڵێک که‌سانه‌ که‌ له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئێستای یه‌کێتی دا جیاوازی یان هه‌بوو بۆیه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌و دژایه‌تی یه‌کتری ده‌که‌ن له‌سه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵات....!!! خوازیاری ئه‌وه‌ن که‌ ته‌رازووی هێز له‌سه‌ر حسابی ئازارو بێ مافی و نه‌بوونی خه‌ڵک بۆلای خۆیان ڕابکێشن و سادو سه‌ودای سیاسی پێوه‌ بکه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی داوه‌ک هێزی سێهه‌م نه‌ک وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه‌ ی ساحه‌ی کوردستان..!!!
پاش تاوانه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌پلانی یه‌کێتی و په‌لاماردانی لقی 4 ی پاراستنی پارتی، پارتی چیتر بڕواومتمانه‌ی به‌ یه‌کێتی نه‌ماوه‌ وڕه‌خنه‌ی له‌ هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسی یه‌کێتی گرتووه‌ که‌ نه‌یانتوانیوه‌ لقی 4 بپارێزان..!! به‌مه‌ش ده‌سته‌که‌ی یه‌کێتی به‌ ئاشکراده‌رکه‌وت که‌ چ پلانێکی دانابوو به‌ شێکی سه‌رکه‌وت و به‌ سه‌ر خۆشیاندا ده‌شکێته‌وه‌..!! به‌مه‌ش چاره‌نوسی ڕێکه‌وتنامه‌ی ئیستراتیجی و حکومه‌ته‌که‌یان له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه‌ و به‌مه‌ش ئامانجێکی نه‌وشیروان مسته‌فا دێته‌ دی و له‌وانه‌یه‌ پارتی و لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا زیاتر له‌ یه‌کتر نزیک ببنه‌وه‌و به‌مه‌ش یه‌کێتی ئه‌وه‌نده‌ی تر بچوک ده‌بێته‌وه‌ و په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه‌...!! پارتی ده‌مێکه‌ خه‌و به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت که‌ بوونی خۆی له‌ سلێمانی به‌هێزتر بکات و وا ئه‌مڕۆ له‌ ڕێگای پلانی سه‌رانی یه‌کێتی یه‌وه‌ به‌و ئامانجه‌ی گه‌یشت و به‌ ناوی پاراستنی لقی 4 یان هێزێکی زۆر ی پارتی ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌کات..!! خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی نابێت به‌مه‌ ڕازی بن و نه‌یه‌ڵن ئه‌وتاوانبارانه‌ بێ سزا ده‌ربچن و خوازیاری نه‌مانی مقه‌ڕو بنه‌که‌ و ده‌زگاکانی پارتی و یه‌کێتی بن...!! شاری سلێمانی یان لێ بکه‌نه‌ گڕو بورکانی ڕق و توڕه‌یی تان...!!
ئایا ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ئاشبه‌تاڵی یه‌کێتی و لێک نزیکبوونه‌وه‌ی پارتی و لیستی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌...!!؟
ئه‌رکی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و چه‌وساوه‌ی کوردستانه‌ که‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م گه‌مه‌ سیاسی یانه‌ی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی و لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌که‌ن و درێزه‌و به‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانیان به‌ن تا له‌ کوردستان ده‌ریان ده‌په‌ڕێنن و چاره‌نوسی سیاسی و ئابوری و کومه‌ڵایه‌تی کوردستان به‌ ده‌ستی خۆیان دیاری ده‌که‌ن و چیتر گوێ له‌ دروکانی ئه‌وان ناگرن و تۆڵه‌ی هه‌موو تاوانه‌کانیان لێ ده‌که‌نه‌وه‌...!!!

سه‌رکه‌وتوو بێت ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە