دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌توانرێت خه‌ونی شاعیرانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بهێنرێته‌دی!!
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
ووشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی مانای تۆ سه‌ربه‌که‌س نه‌بیت، وابه‌سته‌نه‌بیت، به‌ته‌مای که‌س نه‌بیت، چاوت له ماڵی که‌س نه‌بێت، که‌س چاوی له‌ماڵی تۆنه‌بێت، پاره‌له‌که‌س وه‌رنه‌گریت، که‌س دزیت لێ نه‌کات، دزی نه‌که‌یت، گه‌نده‌ڵ نه‌بیت، بڕیاره‌کانت سه‌ربه‌خۆبێت، بڕوات به‌ماف و ئازادی تاک و کۆمه‌ڵگا هه‌بێت، مافی که‌س نه‌خۆیت، داوای مافه سروشتی یه‌کانی خۆت بکه‌یت، ڕێزی به‌رامبه‌ره‌که‌ت بگریت، به‌رامبه‌ره‌که‌ت ڕێزت بگرێت، یاساوده‌ستوورێکت هه‌بێت که ئه‌رک و مافه مه‌ده‌نی یه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگای له خۆگرتبێت، خۆشت وه‌ک تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ببینیت گه‌ربه‌رپرسیاری یه‌کی حیزبی یان حکومیت هه‌بوو، بروات به هه‌ڵبژاردن هه بێت، ڕێزی هه‌مووڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌کان بگریت، به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕازی بیت گه‌رکه‌سانی تر ده‌رچوون بۆگرتنه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات...... به‌کورتی سه‌ربه‌خۆیی مانای ئازادی هه‌مووتاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ دیاریکردنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی مافی چاره‌نووسی خۆیان بێ هیچ فشارێکی ده‌ره‌کی، پاشان چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات دابڕێژرێت...!!!
کاتێک سه‌رکرده‌کانی پارته‌کانی کوردستان به پارتی و یه‌کێتی و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه بروایان به خۆیان نه‌بێت وه‌ک که‌سا یه‌تییه‌کی ئازاد وئازا وه‌هه‌روه‌ها هیچ له‌و سیفاتانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان تیانه‌بێت، چۆن بروایان پێ بکه‌ین یان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان بکه‌ن. بارزانی و تاڵه‌بانی له‌کاتێکدا خۆیان وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌کی ڕووخاوی ژێرده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس و...یاری به کاراکته‌روکه‌رامه‌ت و که‌سایه‌تی یانه‌وه ده‌کرێت ، له هه‌مان کاتیش‌دا داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ڕێگای ئه‌م سه‌رکرده کۆیلانه‌ی ده‌ستیان، یاری به مافی سه‌ره‌تایی وسرۆشتی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن!!!
مێژووی ره‌شی ئه‌م سه‌رکرده زه‌لیل و بێ کاراکته‌رانه له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستاندا ئه‌وراستی یه‌ی ده‌مێکه بۆ سه‌لماندووین که ئه‌مانه که‌سایه‌تی یان داڕووخاوه‌وله پێناوقازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیانداهه‌مووخه‌ڵکی کوردستانیان کردۆته گیرۆده‌ی تێکشانی باری ده‌روونی و که‌سایه‌تی خۆیان.وخۆپه‌رستی خۆیان..!!
دیاره دابه‌شکردنی کوردستان به‌سه‌رئه‌و ووڵاتانه‌ی دراوسێ ی کوردستان و کوردیان کرده‌ژێرده‌سته‌ی ئه‌ونه‌ته‌وانه‌ی تر، بۆیه ده‌وڵه‌تێکیان بۆکورد دروست نه‌کرد! ئه‌مانه هیچی به‌وویستی بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مان به خۆبه‌که‌مزانینی خۆیان و کلکایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی داگیرکه‌ران بۆ قازانجی که‌سایه‌تی تێکشکاوی خۆیان هۆکارێکی کاریگه‌ربوون له سه‌ر باری ده‌روونی و هۆشیاری تاکی کورد که هیچ کات نه‌یتوانیوه له‌مۆته‌که‌ی بیرۆکه نادروست و نه‌خۆشه که‌ی ئه‌وان خۆی ڕزگاربکات و به ڕاشکاوی باس له سه‌ربه‌خۆیی بکات...!! له‌به‌رئه‌وه کورد هه‌میشه له ناخ و ده‌روونی دا پله دوو، سێ و چوار...ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ش له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌سه‌رده‌سته‌کانی وه‌ک عه‌ره‌ب وتورک و فارسه‌وه هه‌ربه که‌متر ته‌ماشایان کردووین...!!
تاڵه‌بانی و بارزانی به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان تائێستا درێخی یان نه‌کردووه له سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌نی ئابوورری و سیاسی و مه‌ده‌نی..!
له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ده‌سه‌لاتیاندا....چه‌نده‌ها تاوانی نامرۆفانه‌یه‌ن له دژی ئازادیخوازان و که‌سه‌یاتی یه دیاره‌کان و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان کردووه، بۆیه 17ی شوبات له‌وهه‌له مێژوویی یه‌ی با هۆزی دیموکراتیژباکوری ئه‌فریقاوڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانیش هاتنه سه‌رشه‌قام و له دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌لاتی پڕتاوان و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وان خۆپیشاندانیان کرد‌و پاشان داوای گۆڕێنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانیان کرد، به‌ڵام بارزانی و تاڵه‌بانی گوێ یان نه‌دا به‌هیچ له‌وداخۆازی یانه‌ی شه‌قام و به‌دڕندانه‌ترین شێوه شه‌قام و مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستانیان ئه‌نفال وداگیرکرد، ئێستا ش زۆر دڕندانه که‌وتوونه‌ته گه‌ڕان به دوای که‌سایه‌تی یه ئازادیخوازه‌کان و دیاره‌کانی گۆره‌پانی سیاسی کوردستان که له مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان دا داوای نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکارانیان کرد و خوازیاری سیستمێکی دیموکراتین به یاسا و ده‌ستورێکی مۆدێرن!
بارزانی و تاڵه‌بانی به‌درێژایی مێژووی سیاسی خۆیان سه‌لماندوویانه که به‌کردارهه‌میشه له‌دژی مافی چاره‌ی خۆنووسی دا بوون بۆخه‌ڵکی کوردستان!!
هه‌رچه‌ند هه‌ندێک جار بۆ خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکی کوردستان چه‌ند درۆشمی بریقه‌دارو قسه‌یه‌کیان کردووه له‌ژێر لێوه‌وه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی خه‌ڵک به‌ڵام ژێربه‌ژێر ده‌ستیان خستۆته ناوده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان و دڵنایان کردوونه‌ته‌وه که ئه‌وان هیچ کات بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌بووه بۆیه به خه‌ونی شاعیرانه‌ی داده‌نێن...!!
کاتێک خه‌ڵکی نارازی کوردستان کۆتایی یان به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی هێنا، ئه‌وکاته خه‌ڵكی ئازادیخوازی کوردستان ده‌توانن سه‌ربه‌خۆخۆیان داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان بکه‌ن شێوازی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتی دوای ئه‌وان دیاری بکه‌ن!!
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها به هێزی له‌بن نه‌هاتووی ئازادیخوازانی شه‌قام کۆتایی بێ ده‌هێنرێت!
نه‌ک به دانیشتنی به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان که به سیاسه‌تی ناڕۆشن و ترسنۆکانه‌یان ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م گه‌نده‌ڵ و تاوانباره‌یان درێژکردۆته‌وه...!!!
پاش نه‌مانی ئه‌م گه‌نده‌ڵانه، شه‌قام ده‌توانێت له ریفراندۆمێکدا پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بخاته ده‌نگدانی گشتی یه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان...!!
"ماف ده‌سه‌نرێت نادرێت"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست