کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەر نووسین لەسەر گەندەڵی تاوان بێت...ئەی گەندەڵکاران دەبێت چی بن...؟؟

Monday, 06/08/2012, 12:00








وا بڕیارە ڕۆژنامەنووس " کارزان کەریم" لە ڕۆژی ٧/٨/٢٠١٢ دا بە تۆمەتی سیخوڕی کردن وەک تیرۆرست دادگایی بکرێت بە پێ یاسای تیرۆری هەردووبنەماڵە، لەبەرئەوەی لە کوردستانپۆستدا بابەتی لەسەر گەندەڵی یەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نووسیووە و بڵاوکراوەتەوە...!؟



گەرنووسین لەسەر گەندەڵی کاری تیرۆرستی بێت...ئەی گەندەڵی و گەندەڵکاران دەبێت چی بن...؟؟.
بە پێچەوانەوە....گەندەڵی تاوانە و گەندەڵکاران تاوانبارن، بەوەی سامانی گشتی و قووتی خەڵکی کوردستان دەدزن و تەخشان و پەخشانی دەکەن بە سەر سوپایەک لە گەندەڵاندا، کە بوونەتە پارێزەری گەندەڵکاران لە گەندەڵستانی کوردستان.

لەئەنجامی تاوانی گەندەڵی گەندەڵکاراندا، چەندەها کەس بوونەتە و قوربانی و بەردەوام دەبنە قوربانی...! بۆ نموونە بە هۆی خراپی شەقامەکان و خزمەتگوزاری لە دائیرەکان بە گشتی و لە نەخۆسخانەکان بە تایبەت، هەروەها گەندەڵی لە هەموو بوار و کایەکانی تری کۆمەڵگا دا بە شێکە لە تاوانی گەندەڵی کە زۆربەی مرۆڤی کوردی کردۆتە کۆیلەی سیاسەتی پڕترسناکی تیرۆرستانی گەندەڵی لە کوردستان.....!!
بە پێی بڕیار و یاساکانی خۆشیان بێت، گەندەڵکاران تیرۆرستن، نەک ئەوانەی لەسەر تاوانەکانیان دەنووسن و ئاشکارای دەکەن بۆ ڕای گشتی...!
لە ڕاستیدا کار و ئەرکی میدیاکان و ڕۆژنامەوانی ئەوەیە کە ببنە چاودێر بەسەر دەسەڵاتەوە وەک دەسەڵاتی چوارەم...!
بەڵام لە ژێر سایەی دەسەڵاتی گەندەڵی بنەماڵەییدا...گەندەڵی کارێکی ئاسایی یە و گەندەڵکاران دادگایی ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان دەکەن کە لەسەر گەندەڵی و تاوانەکانیان دەنووسن و ئاشکرای دەکەن...!
دادگاکان ئەمجارەش دەیسەلمێننەوە کە سەربەخۆنین و بەرگری لە گەندەڵی و گەندەڵکاران دەکەن، گەر بێت و سبەینێ ڕۆژنامەنووس کارزان کەریم وەک تیرۆریست بە کاری سیخوڕی تاوانبار و دادگایی بکات....!!
ئەرکی هەموو خەڵکی ئازادیخواز و ڕاستگۆ و ناگەندەڵە کە بەرگری لە کارزان کەریم و هەموو دەنگە ئازادەکان بکەن، تا بتوانین بە هەموومان فشاری زۆرتر بێنین بۆ سەر گەندەڵکاران....!!

تا دەسەڵاتی بنەماڵەیی گەندەڵ دەسەڵاتداربێت ... گەندەڵکاران بڕیار لەسەر ژیان و چارەنووسمان دەدەن...!!
بۆ گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە و نەمانی گەندەڵی پێویستە لەسەر خەڵکی ئازادیخواز و نارازی بەرگری بکەن لە هەموو دەنگە ئازا و ئازادەکان، کەخوازیاری ژیانێکی باشتر و دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرنن بێ گەندەڵی و گەندەڵکاران...!!



دژ به‌ تۆمه‌تدانی تیرۆر له‌رۆژنامه‌نوس کارزان کەریم ده‌وه‌ستینه‌وه‌
http://malmokurd.com/?p=24406&fb_source=message



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە