کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر"ته‌وه‌رێک بۆ پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ"

Monday, 23/05/2011, 12:00









 ماڵبه‌ری هاوڵاتی له‌ ڕۆژی 20 ی مایسدا نووسینێکی سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی کاک که‌مال ره‌ئوف ی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ باسێکی زۆر گرنگ و هه‌ستیاری ووروژاندوه‌ سه‌باره‌ت به‌پرسی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان....!  دیاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌وباسی زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت و منیش له‌ ڕووانگه‌ی خۆمه‌وه‌ چه‌ند سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌ک ده‌نووسم له‌ سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌ورووژێنرێت و بارزانی و تاڵه‌بانی و به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کانیش وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێکیان به‌کاری نه‌هێنن بۆ قازانج ومه‌به‌ستی ده‌ربازبوونیان له‌ قه‌یرانی سیاسی خۆیان وگه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیان...!!!
 کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌کانی تری وه‌ک عه‌ره‌ب و فارس و تورک...هه‌مووکات خه‌باتی کردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی له‌ دژی رژێمه‌ دیکتاتۆره‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌کوردیان تیا ده‌ژی و پارچه‌یه‌ک له‌ کوردستانیان داگیر کردووه‌.! به‌ڵام کێشه‌ی کورد ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ که‌ بێ ووڵات بووه‌ و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌بووه‌! به‌ڵکو کورد به‌ داخه‌وه‌ له‌ کوردستانی باشور تا ئێستا خاوه‌نی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی و به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌ که‌ نه‌ک بیروبڕواو هه‌وڵیان بۆ ڕزگارکردنی کوردستان و کورد  و سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه‌، به‌ڵکو بوونه‌ته‌ ڕێگرێکی گه‌وره‌ش له‌به‌رده‌م زۆر سه‌رکرده‌وپارت و که‌سانێکدا که‌ به‌بیروبڕوایان وویستوویانه‌ هه‌وڵی هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان بده‌ن بۆ ڕزگاربوون له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی...!!
 مێژووی بارزانی و تاڵه‌بانی شاهێدی ئه‌وڕاستی یانه‌ن که‌ ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌تای سیاسه‌ت ده‌که‌ن هیچ سوودو قازانجێکیان بۆخه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان نه‌بووه‌، چ جای مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان...!!
  ئه‌مانه‌ خزمه‌تی زۆریان به‌ داگیرکه‌ران و ڕژێمه‌کانی عێراق کردووه‌، مێژووی شاخیان و هی شاریشیان گه‌واهی ئه‌وڕاستی یه‌ ئه‌ده‌ن که‌ چۆن ته‌واوکه‌ری سیاسه‌تی به‌عسیان کردووه‌...!!
 له‌شاخ شۆڕشیان کردۆته‌ قوربانی بیری دیکتاتۆری و بنه‌ماڵه‌یی خۆیان...بۆیه‌ هه‌رسه‌رکرده‌یه‌کی ئازاوزیره‌ک له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا ده‌رکه‌وتبێت...وه‌ک شه‌هید ئارام و عه‌لی عه‌سکه‌ری و خاڵه‌ شه‌هاب و مامه‌ ڕیشه‌ وزۆرسه‌رکرده‌ی مه‌یدانی ترکه‌ بووبوونه‌ ترسێکی زۆر له‌دڵی تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی ئه‌وکاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، که‌ ئێستا خۆیی لێ کردووین به‌ سه‌رکرده‌ی گۆڕان و گرده‌که‌یان کردۆته‌ مه‌که‌ی کوردستان بۆ خۆپاککردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ و که‌سایه‌تی یه‌ دیاره‌کانی ناویه‌کێتی یان هه‌رکه‌سێکی تریش گه‌ربه‌شان و باڵی لیستی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانیدا به‌ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبدات و ڕه‌خنه‌یان لێ نه‌گرێت، گه‌رهه‌ڵه‌ش بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌وانه‌ خۆیان بێ هه‌ڵه‌ ده‌بینن!
 هه‌رچی بارزانی و پارتیشه‌ مێژووه‌که‌ی شاهێدی ئه‌وڕاستی یه‌ ئه‌ده‌ن که‌ ئه‌وان له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کانه‌وه‌ تا ئێستا که‌سانی نه‌یاری خۆیان تیرۆرکردووه‌، وه‌ک تاوانی کوشتنی شیوعی یه‌کانی ئه‌وکاته‌ی کوردستان که‌ کانی ماسی یه‌کانی سه‌ربه‌پارتی پێ ی هه‌ڵستان....!!!!!
 بیری بنه‌ماڵه‌ی پارزانی ده‌مێکه‌ زاڵه‌ به‌سه‌رپارتی داو ئه‌وپارته‌ بۆته‌ پارتی بارزانی یه‌کان وپیاوه‌کانیان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک فڕی به‌سه‌ر دیموکراتی و کوردستانه‌وه‌ نی یه‌....!!
 هه‌رچی به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کانیشه‌...بوونه‌ته‌ چه‌ند پارت و لایه‌نێکی ته‌واوکه‌ری بیرکردنه‌وه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌واندا...!!
  له‌ دوای 17 ی شوباته‌وه‌ به‌کردارسه‌لماندیان که‌ ئه‌وان له‌ گه‌ڵ داخوازی یه‌کانی شه‌قام و نه‌مانی ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌دانین بۆیه‌ شه‌قامیان کرده‌ قوربانی سیاسه‌تی خۆپه‌رستی و هه‌ڵه‌ی خۆیان...!!! گه‌رپێچه‌وانه‌ی ئه‌م قسانه‌ی من ڕاسته‌، بۆچی وه‌ک ئۆپۆزسیۆن به‌کردارنه‌چونه‌ پاڵ داخوازی یه‌کانی شه‌قام و نه‌بوونه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازدی!!!؟؟؟
  ئێستاش پاش لێدانی شه‌قام به‌ شێوزاێکی دڕندانه‌و دیکتاتۆری یانه‌، ئۆپۆزسیۆن به‌ته‌مایه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌دا دانیشتن بکات،  که‌ ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی یاری به‌ کات ده‌که‌ن تا فرسه‌ت و هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ به‌قازانجیان ده‌ڕواته‌ پێشه‌وه‌ بۆ جێگیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵ و دژی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان...!!
 
 دیاره‌ له‌ مێژووی کوردستانی باشوردا چه‌ند هه‌ڵیکی وا هه‌ڵکه‌وتووه‌ که‌ باری سیاسی نێوده‌وڵه‌تی گونجاوبێت بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به‌ڵام بارزانی و تاڵه‌بانی و پیاوه‌کانیان ڕێگربوون له‌به‌گه‌یشتن به‌وئامانجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌موونه‌ته‌وه‌یه‌ک...!!
 ئه‌م مافیاوخۆفرۆشانه‌...نۆکه‌ری داگیرکه‌رانیان هه‌ڵبژاردووه‌ نه‌ک خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردستان!!
 له‌پاش گۆڕڕانکاری یه‌کانی باکوری ئه‌فریقاوڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و 17ی شوبات له‌ کوردستان، فرسته‌تێکی مێژووی هه‌ڵکه‌وتووه‌ بۆ کورد، بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی سه‌ربه‌خۆیی خۆی بکاته‌ دروشم و ئامانجێکی سه‌ره‌کی بۆ ڕڕگاربوون له‌ ده‌ست گه‌نده‌ڵانی ناوخۆو داگیرکه‌ران...!!!!!
 
 ئه‌وداخوازی یه‌ ته‌نها به‌هێزو فشاری شه‌قام به‌ئامانج ده‌گات، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌وڵبدرێت له‌ شه‌قامی کوردی دا ئه‌م باس و مه‌سه‌له‌یه‌ بوروژێنرێت، تا خه‌ڵکی کوردستان داوای ڕیفراندۆمێک بکات له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان خۆیان له‌ و ڕیفراندۆمه‌دا بڕیارله‌سه‌رچاره‌نووسی خۆیان بده‌ن...دیاره‌ گه‌رخه‌ڵکی کوردستان به‌ئازادی بتوانیت ده‌نگ بدات ئه‌وا زۆربه‌ی له‌گه‌ڵ داخوازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندایه‌...نه‌ک وابه‌سته‌ییمان به‌وڕژێمانه‌ی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا، که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی ئه‌وداخوازی یانه‌ ن و تاڵه‌بانی و بارزانی و ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش ته‌واوکه‌ریاننن!
 
 له‌ دوای 17 ی شوباته‌و خه‌ڵکی کوردستان به‌ ئاشکرا هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکارانن له‌ کوردستان، ئیتر ئێوه‌ چۆن دێن به‌ وورۆژاندنی مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕۆح ده‌که‌نه‌وه‌ به‌به‌رگه‌نده‌ڵکاران و تاوانبارانی کوردستان دا، که‌به‌کردار سه‌لماندویانه‌ که‌ ئه‌وان دژی ماف و سه‌ربه‌خۆیی تاکی کوردن ، چ جای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.....!!
 هه‌رچی به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کانیشن بوونه‌ته‌ دیوه‌که‌ی تری ده‌سه‌ڵات و بۆیه‌ پێکه‌وه له‌ گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی دا ده‌توانرێت وه‌ک دوودیوه‌ی یه‌ک دراوی قه‌ڵب ته‌ماشایان بکرێت...!!
 ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کان نه‌بوون به‌ بێ هه‌ڵوێستیان ده‌ستی بارزانی و تاڵه‌بانی یان واڵاکردبۆ ئه‌نفالکردن و داگیرکردنی شه‌قام به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ و ئێستاش خوازیاری دانیشتنن له‌ گه‌ڵیاند..!!!
 هه‌موویان له‌ مێژووی سیاسی خۆیاندا هه‌میشه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌وڵیان داوه‌!!
 
 ئه‌توانن ئێوه‌ بانگه‌وازبکه‌ن بۆ هێزه‌کانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان و شه‌قام تا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بکه‌نه‌ ئامانجێکی نوێ ی شۆڕشی نێرگزی کوردستان که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ سه‌رکوتیان کوردووه‌، به‌ڵام کۆتایی نه‌هاتووه‌ و به‌رده‌وامه‌ و له‌ خۆئاماده‌کردندایه‌ بۆ قۆناغی داهاتووی خه‌بات..!
 
 ئه‌م فرسه‌ته‌ زێڕینی یه‌  بۆ کورد هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ و نابێت وه‌ک 1991 و 2003 له‌ کیس خۆیی بدات   چونکه‌ باهۆزی دیموکراتی باکوری ئه‌فریقا وڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌لێکه‌و نابێت له‌ ده‌ست خۆمانی بده‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌موو مافه‌کانمان، به‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیشه‌وه‌..!!
 سیاسه‌تی ئه‌مریکا ویه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌ک هێزی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری جیهانی به‌ناچاری گۆڕڕاوه‌، چونکه‌ خۆیان بوحران و ئه‌زمه‌ی ئابووری گه‌وه‌ره‌یان هه‌یه‌ و چیتر پێویستیان به‌ ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان وه‌ک جاران نه‌ماوه‌ و به‌ ڕێگریشیان داده‌نێن له‌ به‌رده‌م کرانه‌وه‌ی ئابووری و بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌داری جیهانی دا بۆ ساغکردنه‌وه‌ی کاڵاکانیان له‌ بازاڕی ئه‌و ووڵاتانه‌دا...!!
 ئه‌وزلهێزانه‌ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانیان له‌ سه‌ربناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ ئابوری یه‌کانیانه‌وه‌ داده‌ڕێژنه‌وه‌، نه‌ک له‌ به‌ر خاتری تاڵه‌بانی و بارزانی و دیکتاتۆره‌کانی تر...!!!!!
 سه‌رمایه‌داری جیهانی گه‌ربۆمانه‌وه‌ی خۆی پێویستی کرد هه‌موودیکتاتۆره‌کان ده‌کاته‌ قوربانی وتۆڕیان ئه‌داته‌ زبڵخانه‌ی مێژووه‌ وه‌  کاتێک ئیشیان پێ یان نه‌ما...!!
 ئه‌و کاته‌ش هاتوه‌ بۆیه‌ هه‌فته‌ی پێشوو سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئۆباما به‌ ڕاشکاوی باسی له‌ نه‌مانی ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌ کرد...به‌ڵام وه‌ک سیاسه‌تی ئه‌مریکا خۆی ناوی هه‌موویانی نه‌برد یه‌که‌به‌یه‌که‌!
 چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆیان وا ده‌گونجێت که‌ به‌رامبه‌ر هه‌موویان له‌یه‌ک کاتدا هه‌مان هه‌ڵوێست نه‌نوێنن، ئه‌مه‌ش به‌شێکه‌ له‌ سیاسه‌تی نوێ یان به‌رامبه‌ر دیکتاتۆره‌کان...!!!
 سیاسه‌تی نوێ ی ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه‌ که‌ گۆڕڕانکاری یه‌کان به‌ هێزی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و ووڵاتانه‌ ده‌کات که‌ دیکتاتۆره‌کان تیایدا ده‌سه‌ڵاتدارن...!!!!!
 تا جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئه‌و ووڵاتانه‌ و کوردستان سووربن له‌ سه‌ر داخوازی یه‌کانیان، ئه‌مریکا زیاترگوێ یان لێ ده‌گرێت و حسابیان بۆ ده‌کات...!!
 مه‌سه‌له‌ی عێراق و کوردستانیش وه‌ک به‌شێک له‌ عێراق بۆ ئه‌مریکا ده‌بێته‌ جێگای ئیحراجی سیاسی یان گه‌ربێت و به‌ ئاشکرا دژی ئه‌م سیستمی ده‌سه‌لاته‌ هه‌ڵوێست بنوێنن که‌ خۆیان پاش ڕوخاندنی سه‌دام دروستیان کردو تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ ده‌سه‌لاتێکی جێگر و یه‌کگرتوو له‌ عێراقدا...!!
 ئه‌مریکا خۆی باش ده‌زانێت ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سه‌رنه‌که‌وتووبووه‌ له‌ عێراقدا و خوازیاری ده‌ربازبوونه‌ لێ ی ، بۆیه‌ گه‌ر هێزی شه‌قام و ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان له‌ گه‌ڵ هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌کانی تردا خۆیان باشتر ڕێک بخه‌ن وه‌ک هێزێکی گه‌وه‌ره‌ی شه‌قام و ئۆپوزسیۆنی راسته‌قینه‌ ، ئه‌وا ئه‌مریکاو ئه‌وروپا باشتر گوێ یان لێ ده‌گرن به‌ ناچاری حسابیشیان بۆ ده‌که‌ن...!!
 بارزانی و تاڵه‌بانی خۆیان ئه‌وڕاستی یه‌ با ش ده‌زانن بۆیه‌ شه‌قامیان ئه‌نفال کرد و داگیرکردن...!!
 
 ئه‌وه‌ی گرنگه‌ که‌ له‌ کوردستان هێزی شه‌قام خۆی پشت به‌ هێزی خۆی ببه‌ستێت و گه‌نده‌ڵان ناچاربکات که‌ مل به‌ داخوازی یه‌کانی شه‌قام بدات و تا ئه‌وان  له‌و ‌ڕاستی یه‌ تێبگه‌ن که‌ ناتوانن پێش به‌ گۆڕڕانکاری یه‌کان بگرن، چونکه‌ ئه‌وه‌ داخوازی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌.....!!!!
 
 ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ی کوردستان هه‌ر به‌ئامانج ده‌گات گه‌ ر پشت به‌هێزی شه‌قام ببه‌ستێت...!!
 
 کلێکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ که‌ بابه‌تێکی خۆمه‌ له‌ ڕۆژی 13 ی شوبات بڵاوم کردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر گۆڕڕانکاری یه‌ نوێ یه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌داری و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی هه‌لی داواکردنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان:
   http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=094c92ae       
    
 
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە