ئه‌رکی شه‌قامه.... داوای ئازادکردنی د. فاروق ڕه‌فیق ودادگایی کردنی تاوانبارانی 17 ی شوبات و سه‌رکرده‌کانیان بکه‌ن..!!
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
مه‌سه‌له‌ی دادگایی کردن و گرتنی د. فاروق ڕه‌فیق به‌ده‌رله‌وه‌ی مایه‌ی شه‌رمه‌زاری یه بۆ تاڵه‌بانی و بارزانی و ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعی یه‌که‌یان له کوردستان، له‌هه‌مانکاتدا قسه‌ی زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام من دووخوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌م:
یه‌که‌م/ له‌دوای 17 ی شوباته‌وه‌و دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ڕۆژانه ده‌وری کاریگه‌ری د. فارۆق ڕه‌فیق توێژه‌ره وه ی فه‌لسه‌فی وڕوناکبیره‌مان ده‌بینی له مه‌یدانی ئازادی که ئازایانه و زیره‌کانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ری یه‌که‌و خرۆشانی شه‌قامدا ده‌کرد..! هه‌ڵوێستی ئه‌م که‌ڵه نووسه‌ره وای کرد که زۆر نووسه‌رو ڕوناکبیر ڕێچکه‌ی ئه‌وبگرن به‌ڵام به‌قه‌ده‌ر ئه‌وئه‌ندازه‌یه‌ی که توانایان هه‌بوویان وویستیان و بۆیان کرا..!!
هیچ کامێکیان نه‌یانتوانی وه‌ک ئه‌م پیاوه ئازایه،.ئازایانه خۆی بکات به‌خاوه‌نی داواکانی شه‌قام و ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی پڕتاوانی بارزانی و تاڵه‌بانی ببێته‌وه..!!
ئه‌م پێشڕه‌وه‌ی ڕووناکبیران وه‌ک ئه‌ندامی چالاک و دیاری ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ڕۆڵی خۆی گێڕا‌و بووه سیمبۆڵێکی دیاری نا و خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ناسک قادری هاوسه‌ری دا ده‌وری کاریگه‌ریان بینی..!!
پاش له دوومانگ ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی شه‌قام و سه‌رای ئازادی و مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان...بارزانی و تاڵه‌بانی ئاماده‌نه‌بوون تاوانباران و بکوژان بده‌ن به دادگا به خۆشیانه‌وه وه‌ک دووتاوانبار، هه‌روه‌ها وه‌ک به‌رپرسی سه‌ره‌کی کێشه‌وتاوانه‌کان ده‌ست له کاربکێشنه‌وه و وازله ده‌سه‌ڵات بهێنن، پاشان ڕێگا خۆشبکه‌ن بۆ درستبوونی ده‌سه‌ڵاتێک که تیادا یاسا سه‌روه‌ربێت و حێزبه‌کانیش بچنه چوارچێوه‌ی ده‌ستورێکی شێرستانی یه‌وه..!!
ئه‌وه‌بوو له ڕۆژی 19ی نیساندا به‌هێزێکی زۆره که‌به‌شێکیان نه‌ناسراوبوون له کوێوه هێناویانن...به‌عس ئاسا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر شاره "حه‌یاته‌که" وشه‌قام وسه‌رای ئازادی یان ئه‌نفال و داگیرکرد و ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستیان که‌وه‌ت وه‌ک ڕوناکبیرڕێبین هه‌ردی و چه‌ندانی تر به‌لێدان و جنێودانی ناشرین ڕاپێچی ئه‌منه سه‌وزه‌کانیان کردن....!!
له‌پاش ئه‌نفال وداگیرکردنی شه‌قام و سه‌رای ئازادی و به‌سه‌ربازگه‌کردنی سلێمانی وه‌ک هه‌ولێر و شاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان...کۆتایی یان هێنا به خۆپیشاندانی بێ توندوتیژی و له‌وکاته‌وه تائێستا خه‌ڵکی ناڕازی ناتوانن بێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و پێدابگرن له‌وداوایانه‌ی که له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را وه خرابوونه ڕوو له‌ژێر ناوی:
" نه‌خشه ڕێگای چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی قه‌یرانی سیاسی و حوکمڕانی له‌کوردستان"
ئه‌ونه‌خشه ڕێگایه ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی... بارزانی و تاڵه‌بانی واتۆقان که مه‌رگی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌بینی بۆیه به‌دڕندانه‌ترین شێوه که‌وتنه گیانی خۆپیشانده‌رانی شه‌قام..!
ئه‌م بارودۆخه ی که بارزانی و تاڵه‌بانی سه‌پاندوویانه به‌سه‌رکوردستاندا دژی داخوازی یه‌کانی شه‌قام و سه‌رای ئازادی یه.، له‌هه‌مان کاتدا به وویستی خۆپیشانده‌ران شه‌قامه‌کان چۆڵنه‌کراون تا بڵێین هه‌مووبابچینه‌وه ماڵه‌کانی خۆمان و ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌راش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵکو به‌دیکتاتۆری و زه‌بری چه‌ک وگرتن و لێدان و نانبڕان و تۆقاندن ئه‌م بارودۆخه نایاسایی و نائاسایی یه سه‌پێنراوه به‌سه‌رشه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی دا...ا!
له‌هه‌لومه‌رجێکی سه‌پێنراوی پڕتاوانی ئاوادا...ناکرێت هه‌روابه‌ئاسانی ده‌ربه‌رداری ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌راو نه‌خشه‌ڕێگا و داخوازی یه‌کانی شه‌قامی ئه‌نفالکراوبین..!!
به ئه‌نفالکردن و داگیرکردنی شه‌قام و سه‌رای ئازادی ....نه‌خشه ڕێگاکه‌وداخوازی یه‌کانی شه‌قام بێ‌مانا و به‌تاڵ ده‌بنه‌وه گه‌رئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را هه‌ڵبوه‌سێنرایه‌ته‌وه...!!
ڕاسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ری ئازادی حیزب و ڕێکخراونی یه، به‌ڵام بیه‌وێت و نه‌ێه‌وێت بووبوه ڕێکخه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشانده‌ران و داخوازی یه‌کانیان...!!
له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌رکی میژووی وئه‌خلاقی خۆی له‌سه‌رشانه به‌رامبه‌ربه شه‌قام و داخوازی یه‌کانی و نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌رکه بڵاویان کرده‌وه...!!
دیاره ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئازادی سه‌را ....ئازادن له‌پاش ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه ناله‌بارو نایاسایی وئائاسایی یه‌دا چۆن بڕیاربده‌ن وه‌ک تاک و به کۆمه‌ڵیش...!!
خۆشبه‌ختانه له‌م هه‌لومه‌رجه ی ترس و گرتن وتۆقاندنه‌دا چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ئازایانه به‌هه‌ستێکی قووڵی به‌رپرسیاریه‌تی یه‌وه به‌رامبه‌ربه شه‌قام و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی ڕایان گه‌یاند که ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌رده‌وام ده‌بێت له کاروئه‌رکه‌کانی خۆیدا و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، چونکه درست بوونی ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه‌ونه‌خشه‌ڕێگاکه به ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه ده‌زانن..!!
ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی و شه‌قام له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زۆر سه‌ختربووه بۆیه پێویسته به پلان و به‌رنامه‌ی باشتره‌وه شه‌قام بخرۆشێته‌وه به جۆرێک له هه‌ڵه‌کانی پێشوومان وانه‌ی نوێ ی لێوه فێربین بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌سکه‌وته‌کانی پاش 17 ی شوبات!!
به‌بڕوای من کاتێک ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی به ئاشکراو ڕاشکاوی داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کوردستانی کرد و دادگاشی خسته ژێر پرسیاره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاش ڕووداوه‌کانی 17 ی شوبات شه‌رعیه‌تی خۆیان له‌ده‌ستدا..!! وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین پارتی و یه‌کێتی په‌رله‌مان وحکومه‌ت و دادگاشی بۆ قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌کارده‌هێنێت، ئیتر چوونه به‌ردادگای حیزبی دیسانه‌وه شه‌رعیه‌ت ئه‌داته‌وه به بارزانی و تاڵه‌بانی و دام و ده‌زگاکانیان...!!
من پێم باش بوو که د.فاروق ڕه‌فیق نه‌چوایه‌ته به‌رده‌م دادگا وه‌ک نێچیرێک تا شه‌رعی یه‌ت نه‌درێته‌وه به دادگای حیزبی و یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی خۆپیشاندان..!!
د.فاروق ڕه‌فیق خۆی یه‌کێک بووله‌وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی که شه‌رعیه‌ت یان له ده‌سه‌لات و یاساکانیان سه‌نده‌وه و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی یان کرد له کوردستان... ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به هێزی چه‌ک سه‌رای ئازادی ئه‌نفال و داگیرکرد..!!
دووه‌م/ لێکدانه‌وه‌یکی تر بۆ چوونه به‌رده‌می دادگا ئه‌وه‌یه که د. فاروق ڕه‌فیق ده‌یه‌وێت به ده‌سه‌لاتدارانی تاوانبار بڵێت، هه‌رچه‌نده من شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌م خسته ژێر پرسیاره‌وه و بڕوام پێ ی نێ یه که دیموکراتی بێت به مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی به‌ڵام من ده‌چمه به‌رده‌می ئه‌و دادگایه‌ی ئێوه و زیندانه‌وه که تاوانیشم نه‌کردووه وه‌ک ئێوه و پیاوه‌کانتان، بۆیه ئێوه‌ش ده‌بێت تاوانباران بده‌نه ئه‌و دادگا به خۆشتانه‌وه تا به‌سزای خۆتان بگه‌یه‌نرێن!!
ئه‌م هه‌ڵوێسته ی د. فاروق ڕه‌فیق شێوازێکی تری نوێ ی خه‌باتی خۆیه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوو
بونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی بێگوێ ی سته‌مکارو دیکتاتۆر..!!
ئه‌نجامی ئه‌م خه‌باته‌ی به کوێ ده‌گات نادیاره‌وزیاتر وه‌ک " مجازه‌فه‌یه‌ک "ی سیاسی وایه چونکه ئامانجی بارزانی و تاڵه‌بانی لێدانی ئه‌م شۆڕشه‌و که‌سایه‌تی یه ئازاکانیه‌تی ..!!
د. فاروق ڕه‌فیق بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت بووبه یه‌کێک له سیمبۆڵه‌کانی به‌رگری له ئازادی و ئازادیخوازانی شه‌قام و سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان، بۆیه ئێستا ئه‌رکی شه‌قامه به شێوازی نوێ ی خه‌بات بێنه وه مه‌یدانه‌کان و شه‌قام بخرۆشێننه‌وه وداوای ئازادکردنی یه‌کێک له داینامۆکانی شه‌قام بکه‌ن که د. فاروق ڕه‌فیقه، هه‌روها داوای ئازادکردنی هه‌موو گیراوه‌کان و زیندووکردنه‌وه‌ی گیانی به‌رگری شه‌قام وداخوازی یه‌کانیان بکه‌ن... واتا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی کوردستان...!!
له‌هه‌مان کاتدا ده‌کرێت و ده‌بیت شه‌قام داوای دادگایی کردنی تاوانبارانی 17 ی شوپات و بارزانی و تاڵه‌بانی بکه‌ن وه‌ک لێپرسراوی سه‌ره‌کی تاوانه‌کان و دوودیکتاتۆرکه هۆکاری ڕاسته‌قینه و سه‌ره‌کی هه‌مووکیشه‌کان وئه‌م بارودۆخه‌ن که له هه‌موو شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان دروستیان کردووه دژبه ده‌نگی ناڕازی و ئازادیخوازان ، به‌تایبه‌ت له سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و قیبله‌ی ئازادیخوازانی کوردستان ...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست