کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکه‌ی ڕاستییه‌کان وێڵ بن به‌دوای وه‌ڵامدا.. !

Friday, 25/03/2011, 12:00


ئه‌مه‌ یه‌که‌م جارنییه‌ له‌ مێژووی بوونی پارتی و یه‌کێتی دا که‌ که‌سایه‌تی یه‌کی دیاری سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ یان پارت و ڕێکخراوه‌کانی تر یان مرۆڤه‌کانی خاوه‌ن بیر و بۆ چوون ودیدگای جیاوازو ڕه‌خنه‌ ئامێز، پاش ڕه‌خنه‌کانیان ، هه‌وڵ ئه‌درێت که‌ ده‌مکوتیان بکه‌ن یان به‌ پاره ‌وئیمتیازو هه‌ڕه‌شه‌ هه‌وڵ بدرێت بیانخه‌نه‌وه‌‌ سه‌رڕێبازی ملکه‌چکردن بۆ بنه‌ماڵه‌ و سه‌رکرده‌ دیکتاتۆره‌کانیان یان گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌یان سه‌ری نه‌گرت له‌ هه‌لومه‌رجی نادیاردا به‌پلان له‌ناویان به‌ر‌ن و پاشانیش فرمێسکی تیمساحییان بۆ بڕێژن و بیکه‌نه‌ شه‌هیدی ڕێبازی بارزانی و تاڵه‌بانی...!
ژماره‌ی ئه‌و جۆره‌ تیرۆرانه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای پاراستن و زانیاری زۆرن وبۆته‌ به‌شێک له‌ میژووی ڕه‌شی هه‌ردوو بنه‌مێڵه‌ و به‌م شێوازی تیرۆر و تۆقاندنانه‌ هه‌وڵیانداوه‌ وهه‌وڵ ئه‌ده‌ن و تاڕاده‌یه‌کی زۆرێش سه‌رکه‌وتووبوون که‌ زۆرکه‌سی دیاری ناڕازی ناو پارته‌کانیان و زۆر ڕۆشنیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و......، بێده‌نگ یان تیرۆربکه‌ن کاتێک وه‌ک ڕه‌خنه‌گرله‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ و هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌کانیان ده‌رکه‌وتبێتن یان کاریان کردبێت بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌، ئه‌م که‌سایه‌تییانه‌یان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌رده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ته‌ماشاکردووه‌ و به‌ دڕندانه‌ترین شێوازی هه‌ڕه‌شه‌ و تیرۆرمامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوون...!
نموونه‌ش زۆرن له‌ هه‌ڵسوڕاوان و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان که‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته‌یان که‌ دژی ئازادی تاک و گشت ئازادی یه‌کانی تره‌ له‌ گۆمه‌ڵگادا...!
بارزانی و تاڵه‌بانی له‌سه‌ره‌تای سیاسه‌ت وحیزبایه‌تی کردنیانه‌وه‌ ئه‌م شێوازی تۆقاندن و تیرۆره‌یان کردۆته‌ په‌یڕوی نهێنی بنه‌ماڵه‌کاتیان، تا به‌س خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان سه‌رده‌ست بن له‌ پارته‌کانیان و گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستانداو هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ش توانیویانه‌ بمێننه‌وه‌..!

ئه‌مه‌ بیرکردنه‌وه‌ وهه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی یان بووه‌ له‌ شاخ و له‌ شاریش پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و دروست کردنی په‌رله‌مان وحکومه‌تی بنه‌ماڵه وتا ئێستاش درێژه‌ی هه‌به‌!
هه‌رئه‌م جۆره‌ له‌ حیزبایه‌تی بنه‌ماڵه‌ بووه‌ هۆی ئیفلیجکردنی په‌رله‌مان وحکومه‌ته‌که‌یان ونه‌توانرا تا ئێستا حیزب و حکومه‌ت له‌ یه‌کتر جیابکه‌نه‌وه ‌و بۆنه‌ته‌ هۆکاری گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌مووبواره‌کانی ژیان دا.
له‌به‌ر زۆر ڕه‌فتاری دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جه‌وهه‌ر نامیق تۆرا لێ یان و به‌ڵام نه‌یتوانی ببێته‌ که‌سایه‌تی یه‌کی ئۆپۆزسیۆنی دیارله‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا...!!
دیاره‌ ئه‌وه‌ش هۆکاری خۆیی و بابه‌تی هه‌یه‌، چونکه‌ بیرمان نه‌چێت جه‌وهه‌ر نامیق مێژوویه‌کی درێژی له‌گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا هه‌بووه‌...!
دیاره‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌یه‌کجاری خۆی ڕزگاربکات له‌و مێژووه‌ تا وه‌ ‌ک قاره‌مانێک ده‌ربکه‌وێت له‌ دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و کاریگه‌ری گه‌وره‌ ی هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان!

زۆربه‌ی ئه‌و نه‌یار و ناڕازی یانه‌ له‌ سیاسه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌یانزانی گیانیان له‌ مه‌ترسی دا ده‌بیت گه‌ر کاری سیاسی یان له‌ دژی سیاسه‌تی ئه‌مان درێزه‌ پێبده‌ن وهه‌ندێکیان ئازایانه‌وچاونه‌ترسانه‌ درێژه‌یان به‌ خه‌باتی خۆیان داوه‌ یان دانیشتوون وه‌ک ده‌ست به‌سه‌ریان تیرۆرکراون یان به‌ناچاری چونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. !

هیچ تاوانێک له‌وتاوانانه‌ی به‌درێژایی میژووی سیاسی بارزانی و تاڵه‌بانی که‌ به‌رامبه‌ر نه‌یارانی ناوپارته‌کانی خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی پارته‌کانی خۆیان کراوه‌ ،به‌ دواداچونی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی بۆنه‌کراوه‌ له‌ لایه‌ن دادگاو ده‌زگاو پارتێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌وه‌ یان لایه‌نی نیوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی لێ ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه‌ ، تا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ بۆبکه‌ن و تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن!!
چونکه‌ وه‌ک ده‌زانین نه‌ حکومه‌ت و نه‌ دادگاش له‌ کوردستان سه‌ربه‌خۆنین و هه‌رچ به‌دواداچونێکیشیان کردبێت له‌ ڕابووردودا و تائێستاش بۆ وونکردنی ڕاستی یه‌کان و داخستنی مه‌له‌فه‌کان بووه‌، لیژنه‌کانیشیان ته‌واوکه‌ری تاوانه‌کانیان بووه‌...!

به‌بڕوای من له‌ پاش 17 ی شوباته‌وه‌ ئه‌رکی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی و ئۆپۆزسیۆن وئازادیخوازان و ده‌نگه ‌ناڕازی یه‌کانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی کوردستان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرن و به‌ئه‌رکی خۆیانی بزانن که‌ به‌دواداچوونی بۆبکه‌ن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ وتایبه‌ت به‌خۆیان ، هه‌روه‌ها ده‌کرێت ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان وئه‌وروپاو ڕێکخراوه‌کانی تری مافی مرۆڤ وه‌ک ئه‌منیستی ئینته‌رناسیۆنال...بانگ بکرێن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی ‌ ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی که‌ له‌به‌رده‌ستدان له‌سه‌ر ئه‌وتاوانانه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ له‌سه‌رتاوانباران ..!

ئه‌مڕۆش ده‌توانرێت مردنی پڕپرسیار و گومانی جه‌وهه‌ر نامیق بکرێته‌ سه‌ره‌تای کارێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گومان و پرسیارانه‌ی که‌ ئێستا جێگای مشتوومڕی شه‌قامی کوردی یه‌و له‌ کوردستان پۆستیشدا بڵاوکرایه‌وه که‌ "جه‌وهه‌رنامیق ده‌رمانخوارد کرا.وه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه‌"...!؟
هه‌رئێستا ده‌کرێت له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌وزانیاری یانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ له‌ سوید لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌کانی لێ ئاگاداربکرێته‌وه‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن له‌ سه‌رمردنی جه‌وهه‌رنامیق!؟
به‌ده‌ر له‌وه‌ی جه‌وهه‌رنامیق یان که‌س و کاری هه‌ڵوێستیان چۆن بووه‌، ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی تاوانه‌وه‌ گه‌ر جه‌وهه‌رنامیق ده‌رمانخواردکرابیت ..!
گرنگ ده‌رکه‌وتنی ڕاستی یه‌کانه‌..! تا ئه‌م پرسیارانه‌ش نه‌چنه‌پاڵ لێشاوێک له‌ پرسیاری وێل به‌دوای وه‌ڵامی ڕاستی دا...!
به‌داخه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی توانی یان به‌په‌له‌ ته‌رمی جه‌وهه‌ر نامیق بگه‌یه‌نێته‌‌وه‌ کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خێرا بێنێژن و ڕاستی مردنه‌که‌ی بشارنه‌وه‌ وپاشان بۆ ڕیکلامی بنه‌ماڵه‌ به‌کاری بهێنن که‌ ئه‌وان دڵسۆزی جه‌وهه‌رنامیق وبنه‌ماڵه‌که‌ین، پاشان بیکه‌نه‌ شه‌هیدی ڕیبازو قوتابخانه‌ی بارزانی....!
به‌بڕوای من گه‌ربمانه‌وێت ئه‌م راستی یانه‌ و‌ مێژووه‌ ڕه‌شه‌ی تیرۆری نه‌یاران و خه‌ڵکانی ناڕازی له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌ نه‌شاردرێته‌وه‌، ده‌بێت کاری جدی بۆبکرێت له‌لایه‌ن که‌سان ولایه‌نی دژی تیرۆرله‌سه‌ربیروڕای جیاواز ...!

ڕۆژانه‌ ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ره‌ ئازاکان و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و کوردستان ڕووبه‌ڕوی توندوتتژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌بنه‌وه‌..!!
له‌ میدیا درۆژنه‌کانیشیانه‌وه‌ به‌ شێوازێکی زۆر ناشرین و دوور له‌ ڕاستی ، ‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕووی ڕاسته‌قینه‌و شارستانی و ڕه‌وای شۆڕشی نێرگزی کوردستان بشارنه‌وه‌ وکه‌سایه‌تی یه‌ ئازاکانی دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ به‌ حسابی خۆیان ناشرین بکه‌ن لای جه‌ماوه‌ر، به‌تایبه‌ت لای خه‌ڵکی دیلکراوی شاری هه‌وڵێری تووڕه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ، تا خه‌ڵکی ناڕازی هه‌وڵیر لێ یان ڕانه‌په‌ڕێت و هه‌ر به‌ دیلکراوی بیانهێڵنه‌وه‌..!!

ئه‌م کاره‌ی میدیاکانی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌چێته‌ خانه‌ی به‌شداری کردن له‌ تیرۆرو تیرۆری زانیاری و ڕاستی یه‌کان له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان بۆ ناشرینکردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک وبه‌حسابی خۆیان جوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و تیرۆروتاوانیان...!!
به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان ئێستا زۆر هۆشیارترن له‌ جاران وبه‌م درۆیانه‌ چاوبه‌ست ناکرێن!

ڕۆژێک دێت که‌ پێویست ده‌کات ئه‌رشیفێکی تایبه‌ت بۆ به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کانیان بکه‌ینه‌وه‌،
بۆیه‌ له‌ئێستا وه‌ ده‌بێت کار بکرێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌وبه‌ڵگانه‌...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە