کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی.....پێشمه‌رگه‌ له‌پێناو ئازادی ئێمه‌دا خه‌باتیان کرد نه‌ک سه‌رکوتکردنمان

Monday, 18/07/2011, 12:00


ڕۆژی 14ی ته‌موز له‌ یادی شۆڕشی فه‌ره‌نسا له‌شاری هه‌ولێربه‌ ئاماده‌بوونی بارزانی به‌ڕێوه‌چوو، کونسوڵی فه‌ره‌نسا به‌ئاشکرا ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان گرت سه‌باره‌ت به‌ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی یه‌کان و سه‌رکوتی خۆپیشاندانی گه‌نجان و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان..! کۆنسوڵی فه‌ره‌نسا به‌شێوازێکی سیاسی و دیپلۆماسی و به‌ ڕاشکاوانه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ شێوازی نادیموکراتی یانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان گرت و بیری بارزانی هێنایه‌وه‌ که‌ له‌ دوای 17ی شوبات و سه‌رکوتی خۆپیشاندانه‌کان له‌ 19ی نیسان، ئازادی یه‌کانی تاکی کورد له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا له‌ مه‌ترسی دایه‌ و ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ش دژی پرنسیپه‌کانی دیموکراتی و مافی مرۆڤن ، بۆیه‌ ناکرێت له‌مه‌ودوا ئاوا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن له‌د‌ژی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی گه‌نجان و خه‌ڵکی ناڕازی ‌کوردستان ....!
بارزانی به‌و ڕه‌خنانه‌ی کونسوڵی فه‌ڕه‌نسی زۆر قارس بووگه‌ربۆی بکرایه‌ ڕۆئه‌چووه‌ ناخی زه‌وی ، هه‌رچه‌نده‌ له‌ سیمای په‌شۆکاوی دا ئه‌وناڕه‌حه‌تی یه‌ی نه‌شارده‌وه‌ بۆیه‌ هیچی بۆنه‌مایه‌وه‌ بۆبه‌رگری کردن له‌تاوانه‌کانی پێش وپاش 17 ی شوبات له‌ دژی مافی تاکی کوردو ئازادی یه‌کان، به‌شه‌رمه‌زاری و ده‌م ته‌ته‌ڵه‌ کردنه‌وه‌ باسی له‌وه‌ ده‌کرد که‌ له‌ ئه‌وروپاو ووڵاتانی دیموکراتیش بێ مۆڵه‌تی یاسایی ڕێگا نادرێت خۆپیشاندان بکرێت، ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆی دا دانپیانانێکی ئاشکرایه‌ به‌ تاوانه‌کانی ڕۆژی 17ی شوبات که‌ خۆی به‌رپرسیاره‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌وتاوانانه‌یان به‌ ته‌قه‌کردن له‌ خۆپیشاندان، ئیترچۆن مل ئه‌دات له‌ گه‌ڵ تاڵه‌بانی دا بۆجێبه‌جێکردنی داواکانی خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام ....!
بارزانی پێ ی ووتین که‌ ئه‌وان بۆیه‌ به‌ فیشه‌ک وه‌ڵامی گه‌نجان و منداڵانی ناڕازی کوردستانیان دایه‌وه‌، چونکه‌ خه‌ڵکی ناڕازی بێ مۆڵه‌تی یاسایی خۆپیشاندانیان کربوو، به‌مانای له‌مه‌ودواش هه‌رواده‌که‌ن...!!
بارزانی پێمان ناڵێت له‌کام ووڵاتی دیموکراتی به‌ فیشه‌ک وه‌ڵامی خۆپیشاندانیان داوه‌ته‌وه‌ .... ؟؟
بارزانی به‌م قسه‌یه‌ی له‌به‌رده‌م کونسوڵی فه‌ره‌نسی دا پیشانی دا تا چه‌ند له‌ دیموکراتی گه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ری خست که‌ دیموکراتی یه‌که‌ی ئه‌مان عه‌یاره 31 یه‌که‌وکه‌م وێنه‌یه‌ له‌ دنیادا...!!
‌ هه‌ره‌وه‌ها بارزانی به‌ په‌شۆکاوانه‌ هه‌وڵی دا له‌پاساوی ئه‌وتاوانانه‌دا دیسانه‌وه‌ بۆ جوڵانی هه‌ستێکی نادیاروشارراوه‌ به‌ ناوهێنانی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌و ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی که‌ گیانیان به‌ختکردوه‌ له‌پێناوئازادی تاکی کوردو سه‌ ربه‌خۆیی دا، بارزانی به‌ ناوهێنانی پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتی شاخ دیسانه‌وه‌ قه‌وانێکی کۆنی دووباره‌کرده‌وه‌ تا به‌م شێوازه‌ ڕه‌وایی بدات به‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری یان...!!

شۆڕشگێران که‌ بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ خۆبه‌خشی و بڕیاری خۆیان ئه‌وڕێگایه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ و له‌ دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی له‌ کوردستاندا و چاوه‌ڕوانی هیچ پاداشتێک نه‌بوون!
به‌ڵام بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ خیانه‌ت زیاتر هیجیان نه‌کردووه‌ بۆ کورد و داوای پاداشتمان لێده‌که‌ن..!!
بارزانی به‌ ڕاشکاوانه‌ وه‌ڵامی خه‌ڵکی کوردستان و کونسوڵی فه‌ڕه‌نسی دایه‌وه‌، که‌ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌گۆرن و بڕوایان به‌ دیموکراتی و گۆڕڕانی ده‌سه‌ڵات نی یه‌ به‌ ئاشتی یانه‌، بۆیه‌ هێزی میلیشیای حیزبی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌کارده‌هێنن بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان که‌ تینووی ئازادین..!
له‌ڕاستی دا خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاخ بۆ ئازادی ومافی چه‌وساوه‌کانی کوردستان بوو، نه‌ک بۆ پارێزگاری له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆری و بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی که‌ ئێستا ده‌مان چه‌وسێننه‌وه‌..!!
هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس و میلیشیا حیزبی یه‌کانیان...هێزی ئاشکرای پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یین!
هه‌رچی پاراستن و زانیاری و به‌ناودژه‌تیرۆروزێره‌ڤانین، هێزی ناشه‌رعین بۆسه‌رکوتکردن و پێشێلکر
دنی ئازادی تاکی کورد له‌ کوردستان دا...! ئه‌مانه‌ هیچی پێشمه‌رگه‌نین...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌شیان ناشرین کرد و کردیانن به‌ میلیشیای چه‌کدار...!!
بارزانی وائه‌زانێت خه‌ڵک وخاکی کوردستان موڵکی خێزانی بارزانی یه‌وله‌وان زیاترکه‌س بۆی نی یه بڕیارده‌روده‌سه‌ڵاتداربێت...!! هه‌رجی یه‌كێتیشه‌ بۆته‌ سێبه‌ری پارتی و له‌ پووکانه‌وه‌دایه‌...!

کوردستان تووشی قه‌یرانێکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری مرۆیی گه‌وره‌ بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دیکتاتۆرانه‌ ده‌سه‌ڵاتدارن به‌ هێزی چه‌ک و تۆقاندن ونانبڕین....!!

کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی کوردستان....جێ به‌جێکردنی داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قامه‌..!
واتا نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی و جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا ودیموکراتی یه‌...!
کێشه‌ ئابووری یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیش به‌ پیاده‌کردنی سیستمێکی سۆسیالی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت!
سیستمێکی سۆسیالی کۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ قازانجی زۆربه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستانه‌ له‌م قۆناغه‌دا..!
بودجه‌ی کوردستانیش به‌شی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌موو خه‌ڵک ژیانی مسۆگه‌ربێت و کاربکات بۆ پێشکه‌وتنی ووڵات و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی...!!
تاچیتروابه‌سته‌ی داگیرکه‌ران نه‌بین و به‌ئازادی بڕیاری چاره‌نوسی خۆمان بده‌ین...!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە