بۆ بەڕێز: كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر

Saturday, 16/07/2011, 12:00


هیوادارین فەرەنسە بینا لەسەر هەڵوێستەکەی هەولێری بکات و بەریتانیا و ئەمەریکاش ببنە هاوهەڵوێستی
 چالاکەوانی مەدەنی، ئازادیخوازان و دیموکراتخوازان گەشبینن بەرانبەر هەڵوێستی کونسڵی فەرەنسە و سەرەکۆنەی بەریتانیا و ئەمەریکا دەکەن بۆ بێهەڵوێستیان لە سیاسەتی سەرکوتکەرانەی حکومەتی کوردستان لە بەرانبەر لاوانی ئازادیخوازدا.
 پێنچشەممەی رابردو، 14 تەموزی 2011، لە ئاهەنگی یادی شۆڕشی فەرەنسادا  لە هەولێر، کونسوڵی فەرەنسا، لە گوتاری وڵاتەکەیدا، رەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی کورد گرت و، گوتی کە باسکردن لە پێشمەرگایەتی و دانەوەی بەچاوی نەوەی نوێدا، کارێکی بێهودە و ناشایستەیە. کونسڵ جەخی لەوەکرد کە نەوەی نوێ پێویستیان بە دونیایەکی نوێ هەیە بۆئەوەی بتوانن هیوا و ئارەزوەکانیانی تێدا بهێننەدی. هاوکات کونسڵ سەرەکۆنەی دەسەڵاتی کرد لە چۆنێتی مامەڵەی لەگەڵ خۆپیشاندەران و، پێی لەسەر ئەوە داگرت کە هاوڵاتیان مافی خۆیانە بە ئازادی خۆپیشاندان بکەن و رێیان لێنەگرێت. کونسڵ پشتگیری خۆی بۆ لاوانی کوردستان دەربڕی لە بەرجەستەکردنی ئەو بەها مرۆیەکانی کە وڵاتەکەی بەرز دەیاننرخێنێ.
 ئێمە، وەك ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکەوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیمکراتخوازان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان، لە کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، دەستخۆشی لە بەڕێز فریدیك تیسۆ، کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، دەکەین کە سیاسەتی رەسمی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد بەرانبەر بەو ستەمکاری و زوڵمە زۆرەی دەسەڵاتدارانی کورد دژ بە خەڵکانی ئازادیخواز و نەوەی نوێ دەیکەن.  ئێمە ئەو هەڵوێستە راشکاوەی وڵاتی فەرەنسا بە هەڵوێستێکی جوامێرانە، راستگۆیانە و ئازادیخوازنە لە قەڵەم دەدەەین.
 ئەمەش بە دەرفەت دەزانین کە داوا لە  ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی تری ئەوروپا بکەین، کە هاوشێوەی فەرەنسا، بەرانبەر بە ناعەدالەتی، گەندەڵی و سروشتی سەرکوتکەرانەی دەسەڵاتی کوردی بوەستن. داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە دژی دەسەڵاتی کوردی بوەستن لەوەدا، کە بە ناوی  شەرعێتی شۆڕشگێڕێییەوە، سامان و دەسەڵاتی کوردستانیان بۆ خۆیان و بنەماڵە و دەورەبەرکەیان قۆرخ کردووە و، ئازادی مرۆڤی کورد لەوەدا دەەبیننەوە کە ببنە کۆیلەی حزب و سەرۆکەکانیان. داوایان لێدەکەین کە هەڵوێستی وڵاتەکانیان بە راشکاوانە دەرببڕن و، خۆشیان ساغ بکەنەوە ،کە ئایا لە بەرەی خەڵکانی ئازدیخوازدان یان لە بەرەی دەسڵاتدارە گەندەڵەکارەکانی  کوردستانان. ئەم وڵاتانە ناتوانن و نابێ لەلایەك بانگەشە بۆ بەهاکانی مافی مرۆڤ و دامەزراندنی کۆمەڵگەی مەدەنی بکەن؛ لەلاکەی تریشەوە، هاوپەیمانی دەسەڵاتدارانی کوردستان بن لەسەرکوتکردنی چالاکەوانە مەدەنیەکان و بێفەڕکردنی هەمو بەها مرۆیەکان.
 لەلایەك هیوادارین کە فەرنسا هەمیشە بەردەوام بێ لە هاوکاری لاوانی ئازادیخوازی کوردستان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی؛ لەلاکەی ترەوە، چاوەنواڕی ئەوەی لێدەکەین کە بینا لەسەر ئەم سیاسەتە دروستەی وڵاتەکەی بکات و وڵاتانی هاوپەیمانی هاوهەڵوێست بکات.
 
  ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکەوانانی مەدەنی، ئازادیخوازان و دیموکراتخوازان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی لە کوردستان و دەرەوەی وڵات.
 17/7/2011
 ئه‌توانن به‌م ئمێڵه‌ ناوه‌كانتان بنیرن
 [email protected]
 
 1-    فاروق رەفیق
 2-    ناسك قادر
 3-    ئیحسان مەلا فوئاد
 4-    ناسیح عبدوالرحیم
 5-    مام روستەم بازیانی
 6-    ئارام مەلا نوری
 7-    كاروخ عومەر
 8-    خالید عبدالكریم
 9-    پشتیوان حسین
 10-    هیمن عەدنان
 11-    قادر سابیر
 12-    ئارام ئەحمەد
 13-    نەبیهە عەلی
 14-    دانا حوسین
 15-    گۆران دوكانی
 16-    شەمال حوسین
 17-    ئالان ئاكۆ
 18-    زانا حەوێز
 19-    ئەنوەر رەئوف
 20-    بەختیار عبدالرحمان حمدئەمین
 21-    سیروان عەلی رەزا
 22-    هاوری عەلی
 23-    پیشرەو حەمید
 24-    سەباح عەلی قارەمان
 25-    چیا عبدول حسین
 26-    رازاو عبدول 
 27-    بەختیار ئەمین
 28-    هەژرا ئەحمەد
 29-    مەریوان مەخدور
 30-     ئاراز شاد
 31-    علی فەتاح
 32-    شادان عبدول
 33-    ستارە عارف
 34-    شۆڕش سەرتیپ مەجید
 35-    رَیكان رەشید كەریم
 36-    چراخان رزگار
 37-    شەماڵ رەفیق
 38-    زامۆ رزگار ساحیبقڕان
 39-    باوان عەلی
 40-    تریفە كەماڵ
 41-     محمەد ئەمین
 42-    شوانە عەلی
 43-    نیشتمان ئازاد
 44-    هەژین عەلی
 45-    هۆشەنگ ڤاری
 46-    سلاح عەلی
 47-    حسێن مەحمەد
 48-    هەردی نەجم
 49-    ئەنوەر حمەلاو
 50-    كامەران مەحمەد عەلی
 51-     عەلی ئەحمە
 52-    رەحمان ئیسماعیل حمە ساڵح
 53-    گۆران ئەحمەد ئەمین
 54-     بەختیار مەحمەد
 55-    جەلال خەفاف
 56-    ماردین ئەحمەد
 57-    هەڤاڵ مەجید
 58-    ئاشنا كەمال
 59-    عەزیز ساڵح دڕەی
 60-    ئەحمەد عەلی
 61-    كاردۆ  سدیق رەحیم
 62-    نوری عومەر
 63-    تەحسین تەها یەعقوب
 64-    دیرڤین مەحمود
 65-    سوهەیل عەبدوڵا
 66-    مەسعود عارف مەحمود
 67-    دیار موستەفا
 68-    ئەحمەد مەحمەد قادر
 69-    ئازاد زرار مەحمەد
 70-    ئاوارە كەریم عەلی
 71-    كارۆ عەبدڵا
 72-    خدر سوڵتان
 73-    ئەركان عەبدلستار
 74-    ئاوات ئەحمەد
 75-    ئەسعەد وینس عەبدوڵا
 76-    سەردەشت نیعمەت
 77-    مەریوان رەئوف ئەحمەد
 78-    شامار مەحمەد
 79-    ئازاد عەزیز
 80-    مەحمەد ساڵح
 81-    ئامانج هەولیری
 82-    چیا حەسەن فارس
 83-    كاردۆ كەمال شەریف
 84-    هێمن ئەبوبەكر حەمە عەلی
 85-    خالید شەریف
 86-    كارزان دوكانی
 87-    ئاری ئەحمە مەحمەد
 88-    بەكر حسین
 89-    زاهیر عەلی
 90-     شێرزاد بابان
 91-    بورهان شارباژێڕی
 92-    دارا بەكر
 93-    سامان عومەر
 94-    فەیسەڵ عومەر حەیدەر
 95-    ئاسۆس ئیبراهیم
 96-    ئاری عبدوڵا مەحمەد
 97-    مەریوان مامە عەبە
 98-    ئاسۆی گۆڕان
 99-    شەهلە عەبدوڵا سەید
 100-    كاروان عەلی
 101-    هەورامان حسێن
 102-    هیوا جەمال عەبدوڵا
 103-    شوان موفتی
 104-    ئازاد حاجی مستەفا
 105-    كاوە عومەر عەزیز
 106-    ئارام عارف سڵیمان
 107-    ناسر سۆرانی
 108-    ئارێز ئەحمەد مەحمەد
 109-    كاروان مەحمەد رەشید
 110-    سلاح مەحمەد
 111-    هندرێن كەمال ساڵح
 112-    بەهمەن ریاز
 113-    شەمال حەمید
 114-    شێخ ئەردەڵان
 115-    خۆزگە كەریم
 116-    ئاكۆ مەحمەد ساڵح
 117-    ئیریڤان عەلی
 118-    ئەحمەد ئەمین
 119-    ئارام ئاكام عارف
 120-    جوتیار خەفاف
 121-    حمە ئاوات شێخ سدیق
 122-    دانا رزگار
 123-    یاد رەفیق
 124-    ئیسماعیل عەبدوڵا
 125-    سۆران حەسەن عەبدوڵا
 126-    فەریق هەڵەبجەی
 127-    زانا سابیر
 128-    عوسمان قادر
 129-    سەباح عبدوڵا
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە