جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی ! بۆ ئه‌م جێژنی ره‌مه‌زانه ئه‌م نووسینه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌م
Sunday, 19/08/2012, 12:00
حاجی رەمەزان
لە ساڵیادی پارتەکەی ماڵی مەلا مستەفا، که ئیستا مەسعود بارزانیی کوڕی رێ و شوێنی باوکی هه‌ڵگرتووه وه‌ک ئه‌و درۆ ده‌کات و شه‌رم ناکات، بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌یوب بارزانیش له کتێبه‌کانییدا زۆر به راشکاوانه باس له درۆ و خۆهه‌ڵکێشانی مه‌لا مسته‌فا ده‌کات، ئه‌و له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵساوه و داده‌نیشتووه.
وه‌کو له بیرتانه مه‌سعود بارزانی چەند ئاخافتنێکی نادروست و چەواشەکاری دەربڕی .. ئاخر مەسعود یەکێک لە خه‌سڵه‌ته ناشرینانه‌ی ئەوەیە، که (درۆزن و چەواشەکار، دڵ رەش و بێ‌ویژدان، بێ پەیمان و ناپاکه). هەموو چواردەوری دەزانێ هه‌ر کاتێک ووتی بە گۆڕی بارزانی بابم، ئەوا دڵنیاین، درۆیه‌کی تازه له‌ناو هه‌گبه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت.
هیوادارم جارێ له جاران کاتێک درۆی کرد مارێکی ره‌ش بیدات به زمانییه‌وه، ئاخر زۆر جار دەلێن مەسعود کەسێکی خێلەکەیە، بەڵام خۆزگه وا بوایه، نەک فێلباز، چونکە کەسایەتی خێل، خاوەن مٶراڵە، لە قسه‌کردن و پەیماندا راستگۆیه، مه‌سعود بارزانی پێچەوانەی ره‌وشتی خێڵ ڕەفتار ده‌کات، تکایه له‌گه‌ڵمدا بن با ئه‌مانه‌تان بیربخه‌مه‌وه:
مه‌سعود پەیمانی دا، هەموو ئەو بەرپرسانەی کە زیادەڕۆییان کردووه له زەوی و زار و ده‌ستیان به‌سه‌ر مولکی گەلدا گرتووه، دەبێ لێیان وەربگیرێتەوە .
ئه‌م مه‌سعوده پەیمانی دا، ئەگەر لە مادەی 140جێبەجێ نەکرا ئەوا کورد قسەی خۆی دەکات، کەچی ئەوا 5 ساڵیشی بەسەرا تێپەرێ، نه خۆی قسه‌ی کرد، نه هێشتی که‌سی تر قسه بکات.
مه‌سعود پەیمانی دا دەبێ هەموو ئەوانەی فایلدارن، لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا بکرێ.
مه‌سعود پەیمانی دا دەبێ لێژنە بۆ تیرۆری شەهید سۆران پێک بێت.
مه‌سعود پەیمانی دا دەبێ هەر 4 خالی سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر رووداوەکانی 17 شوبات جیبەجێ بکرێ.
مه‌سعود پەیمانی دا دەبی لەماوەی 3 مانگدا چاکسازی گەورە بکەین لەدەسەلات
مه‌سعود پەیمانی دا کورد جارێکی تر نابێ شەری یەکتر بکات، که‌چی لە17 شوبات ئەگەر بواری پێبدرایە په‌لامری گردەکەی نه‌وشیروانی ده‌دا.
مه‌سعود پەیمانی دا کە ئەگەر 50 هەزار کەس داوای دەستکێشانەوەی لێ بکەن وازدێنێ زیاد له 50 هه‌زار ده‌نگ کۆکرایه‌وه، که‌چی دوای ئه‌وه مێشیش میوانی نه‌بوو!
مه‌سعود پەیمانی دا ئەگەر یاسای خۆپیشاندان، ڕێگری بکات لەئازادی خۆپیشاندان، ئەوا بەخۆی دژی دەوەستێتەوە!
ئه‌گەر ئێمه بەدوای ئاخافتن و پەیمانەکانی تری مه‌سعوددا دابچین، ئه‌وا سەدان بێ پەیمانی و درۆی تری دێته‌وه بیرمان و ئه‌وانه‌ی لێ ئاشکرا دەبێ، کە هیچ شەرمیش لەخۆی ناکات بۆیە وەک وەستا عەلی گوتەنی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم، توخوا توزێ بەسلوکەت درۆ بکه!
مەسعودی کوری مەلا مستەفا لە ساڵیادی پارتەکەی درۆیەکی زۆر زلی تری بۆ کردین کاتێ ووتی: (ئێمە حوکمی هەتا هەتایی ناکەین و بارزانیەکانیش وەک خەڵک یاسای ئەو ولاتەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێ).
ئەگەر مه‌سعود بارزانی لەبەرامبەر ئەو قسانەی راست دەکات، با یەک بەڵگەی بهێنایەتەوە و ناوی یەک بەرپرسی بهێنایه، نەوەک بارزانی) با بفه‌روێت ناوی به‌رپرسێکی پارتیی، یان جه‌لادێکی پاراستنمان بۆ بهێنێت، کەته‌نانه‌ت رٶژێ لەرۆژان زیندانی کرابێت، یان به‌ر ده‌رگای دادگای بینیبێت بۆ دادگایی‌کردن؟
بارزانی ده‌ڵێت ئێمە بۆ هەتا هەتایه حوکم ناکەین! ئه‌مه ئه‌و چیرۆکه‌مان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه: (کابرایەک داوای لە دراوسێکەی کردبوو، کە بۆماوەیەک کەرەکەی پێ بدات، چونکە هەندێ کاری پێ رایی ده‌که‌ن، خاوەنی کەر وتبوی: به‌داخه‌وه کەرەکەم لە دەشتە، لەو کاتدا کەره ده‌ست ده‌کات به زه‌ڕیین، دراوسێکەی ده‌ڵێت ئه‌وه نییه که‌ره‌که‌ت له ماڵه؟! کابرای خاوه‌ن که‌ر توڕه ده‌بێت و ده‌ڵێت: ئه‌تۆ به من باوه‌ڕ ناکه‌یت، به زه‌ڕه‌ی نێره‌که‌ره‌که‌م باوه‌ڕ ده‌که‌یت!؟
بۆیە لێره‌دا منیش به بارزانی ده‌ڵێم: چ ناپاکییەک ماوە خۆتان و بنه‌ماڵه‌که‌تان نه‌یکه‌ن؟
کام پلە و پۆست هەستیاره خۆت و برا و منداڵە هەرزەکارەکانت داگیرتان نەکردبێ ؟
بۆیە لێت دەپرسم:
ئەگەر بەنیازی هەتا هەتایی حوکم نیت، ئەو هەموو سوپایەی تایبەتی و سەرۆک و زێرەڤانی و دەزگای نەدناوی پاراستنت بۆ چییە؟
ئەگەر بەنیازی هەتا هەتایی نیت، چۆن دەکرێ سەری رەشت داگیرکردووه و ته‌نانه‌ت جێگەرەکەشت بۆی نییە له‌وێ ژوورێکی هەبێت؟
ئەگەر بەنیازی هەتا هەتایی نیت، چۆن دەکڕی بنەماڵەکەت (خۆت ببیت به سەرۆکی هەرێم، مناڵە هەرزەکارەکەت ببێت به سه‌رۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، برازاکەت ببێت به سەرۆکی حکومەت؟
ئەگەر بە نیازی هەتا هەتا نیت چۆن دەکرێ 20 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ گۆری باوکت و براکەت لەبودجەی هەژاری ئەم میللەتە دابنێیت و 10 ملیۆن دۆلاریش بۆ فلێمیک لەسەر ژیانی مه‌لا مسته‌فا؟
ئەگەر بەنیازی هەتا هەتایی نیت، پێمان بڵی دەڤەری بارزان، جگە لەخۆتان وەک بنەماڵە ئایا ئیستگە و تەلەفزیۆن و رۆژنامە و گۆڤار و بارەگای هیچ حزبێکی تیایە یان ئیمارەتێکی بارزان ئاساییە، جگه له ووتەی خۆت و شێخەکانت ئایا هیچ یاسا یان دادگایه‌کی حکومی تر له ده‌ڤه‌ری بارزان بوونی هه‌یه؟
ئەگەر بەنیازی هەتا هەتایی نییت، وەک ئال خەلیجەکان، پێمان بڵی 22 سالە بودجەی برایم خەلیل و سەدان بیرە نەوت و دەیان دۆلاری ئەم خەڵکەت چۆن و بۆچی ده‌دزیی؟
پێمان بڵێ سەرۆک، تۆیەک باسی مافی ئافرەت دەکەی وەک کلارا زیکتین قسە دەکەی بەلام بەخەونیش کەس بۆی نییە بیر لە کچت و ناوی خیزانت بکاتەوە؟
بۆیە پێت دەڵێم، دڵنیابە هەموو ووتە و پەیمانێکی ترت هەرچی بکەی، چه‌ند ساڵێکی تر بڕناکات، ها ئیفلاست لای پارتەکەشت کرد و وەک ئێمە کە هاتیە سەر تەلەفزیۆن و دەستت بەقسەکرد، ئەوانیش به پێکه‌نینه‌وه دەڵێن: ئه‌و سه‌رۆکه فشه‌که‌ره‌که‌مان دووبارە دەستی کرده‌وه بەدرۆ و پەیمانی ساختەکارانه.
جه‌نابی سەرۆک! ئیستا تێدەگەی، که زەمەنی ئێستا زەمەنی بڕنه‌و، سۆبای عەلادین و ترێ بەگەنم نییە، بەڵکو سەردەمی فیس‌بوک و تویتەر و کوردستانپۆسته، که بەیەک دەقە درۆکانت ئاشکرا دەبێ، کاتێکیش قسه ده‌که‌یت هه‌موو دەزانین، که تۆی جامانه سوور درۆیەکی ره‌شی ترت له هه‌گبه‌که‌ت ده‌رهێنا و لە مێژوویه‌کی پڕ شه‌رمه‌زارییت بۆ خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت تۆمارکرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست