نووسینه‌وه‌یه‌ک بۆ مێژوو: ڕۆڵی مه‌لا به‌ختیار له شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال
Friday, 10/04/2009, 12:00
ده‌گێڕنه‌وه کابرایه‌ک ده‌بێت زۆر حه‌ز ده‌کات ناوی بکه‌وێته نێو ناوانه‌وه و خه‌ڵک ناوی بێنێت هه‌رچی ده‌کات نه پیاوه‌تی بۆ ده‌کرێت و نه غیره‌تیشی ده‌بێت شه‌ڕێکی گه‌وره بکات تا باسی بکه‌ن، تا ناوی بهێنن، بۆیه بیر له ڕێگایه‌ک ده‌کاته‌وه، کۆتایی ده‌چێت له سه‌ر چه‌قی ڕێگای گونده‌که‌یان (پیساییه‌کی گه‌وره ده‌کات) ت اسه‌ره‌نجام خه‌ڵکی ئاوایی که بۆ به‌یانی به ڕێگادا ده‌رده‌چن ده‌که‌ونه جنێو پێدانی.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بڵاو کرایه‌وه، که نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، لیستی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت، بێ‌شک ئه‌م هه‌واڵه هه‌ر چۆن به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی قوت دزراوی کوردستانی دڵخۆش و ئاسوده کرد، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌دانی وه‌ک مه‌لا به‌ختیاری نابه‌ختیار کرد، به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین، نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکانی ده‌رووناس، به‌ڵکوو خه‌ڵکی ئاسایش هه‌ست به هیلاکی و داڕوخاوی مه‌لا به‌ختیار و خه‌تی پان ده‌کات به‌رانبه‌ر به کاک نه‌وشیروان و لیسته‌که‌ی ئه‌م حاڵه‌ته وه‌ک ڕۆژی ڕووناک ده‌بینرێت، با درێژه‌ی نه‌ده‌مێ و سه‌رتان نه‌ئێشێنم بڕۆمه ناو باسه‌که‌مانه‌وه.
ئێواره‌ی 8/4/2009 له هۆڵی بۆنه‌كان له شاری كه‌لار مه‌لا خۆتبه‌یه‌کی مه‌لایانه‌ی بۆ خه‌ڵکی گه‌رمیانی دووجار ئه‌نفالکراو دا، مه‌لا به‌ختیار که لیستی سه‌ربه‌خۆ ده‌رونی تێکداوه، به‌تاڵ بووه له فکر و مه‌عریفه ئاخر ناهه‌قم مه‌گرن، که‌وا ده‌ڵێم فه‌رموون لێکدانه‌وه بۆ ئه‌قڵی بکه‌ن بزانن ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌م زاته به‌هۆی ئه‌قڵیه‌وه کاک نه‌وشیروان و هاوڕێکانی خۆشه‌ویست و جوانتر ده‌کات لای خه‌ڵکی کوردستان، له‌هه‌مان کاتدا خۆی و هاو پیشه‌و هاو گه‌نده‌ڵه‌لانی ناشیرینتر ده‌بن.
باشه ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆز فکر و مه‌عریفه له‌م مرۆڤه‌دا مابێت هه‌رکه‌سێکی دی باسی سه‌رده‌مانی ئه‌نفال تا دوای ڕاپه‌رین بکات هه‌قه ئه‌و به‌ردێکی له سه‌ر دابنێت و خۆی له قه‌ره‌ی نه‌دات، با بزانین مه‌لا نا به‌ختیار ده‌ڵێت چی: (هه‌ش بوو ئه و سه‌رده‌مه بڕیاری هه‌ره‌سی دا و ده‌یویست له ئه‌نفاله‌كان دا گفتوگۆی له‌رزۆك له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین) هه‌ڵبه‌ت لای خه‌ڵکی زۆر ڕوونه مه‌به‌ستی کێیه! کێن ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ مه‌لا سه‌نگه‌ری لێ‌گرتوون به‌چاوی ناحه‌ز و دوژمن به‌خۆی چواندوون، له‌وێدا ده‌یه‌وێت وامان پێ بڵێت گوایه کاک نه‌وشیروان له‌کاتی ئه‌نفالدا چۆکی داداوه و ڕوخاوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی باسی مێژوی سه‌دان ساڵ پێش ئێستامان بۆ بکات، ئه‌و نه‌وه‌یه له ژیاندا نه‌مابێت، ته‌نها خۆی نه‌بێت و سه‌رده‌می وونبوونی سه‌رله‌به‌ری مێژوو بێت.
هه‌قی خۆیه‌تی لێره‌دا چه‌ند دێڕێک بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی مه‌لا ناوی هێناوه بگه‌ڕێینه‌وه به‌تایبه‌ت ده‌ور و ڕۆڵی ئه‌و پیاوه‌ی که هه‌تاوه‌کو ئێستاش به پاکی و خاوێنی و جێگای باوه‌ڕی خه‌ڵکی هه‌ژار ماوه‌ته‌وه،خۆی لێنه‌گۆڕاوه و وه‌ک که‌سێکی ئاسایی ده‌ژی،ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خۆی و جه‌نابی مامیان،که لاف‌و گه‌زاف له قوتی خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان لێده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای به‌عس ساڵی 1986ده‌ستی کرد به شاڵاو هێنان بۆ ناوچه ڕزگارکراوه‌کانی کوردستان هه‌ر له شه‌ڕی قه‌یوان ماوه‌ت بیگره تا کۆتایی پڕۆسه‌ی ئه‌نفال به پلانی ئه‌وه‌ی ده‌ست بگرێت به سه‌ر سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و ده‌رپه‌ڕاندنی هێزی پێشمه‌رگه، به‌شاهیدی دۆست و دوژمن کاک نه‌وشیروان یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی ڕابه‌رایه‌تی و پارێزگاری له خاکی نیشتیمان ده‌کرد،خۆشبه‌ختانه شاهید حاڵ ئه‌وه‌نده زۆر ماوه به‌ویژدانه‌وه شاهیدی بدات ئه‌و پیاوه شان به‌شانی پێشمه‌رگه به‌رگری له سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد، بۆ مێژوو ده‌ڵیم ئه‌و کات مام جه‌لال ماوه‌یه‌کی زۆر پێش شاڵاوی ئه‌نفالی یه‌ک خۆی دزیه‌وه‌و کوردستانی به‌جێ هێشت،دوای ئه‌وه‌ی هێزی ڕژیم ده‌ستی گرت به سه‌ر ته‌واوی سه‌رکردایه‌تیدا هه‌ر له سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو یاخسه‌مه‌ر و هه‌ڵه‌دن و سه‌رجه‌م ناوچه‌کان تر،ئاخر که‌س کاک نه‌وشیروان هات له شاخی کوڕکوڕه‌وه به‌ره‌و دۆڵی شێخ محه‌مه‌د که تاکه ده‌روازه بوو مابوو به ده‌س هێزی یه‌كێتی تابپه‌ڕنه‌وه بۆ ناوچه‌ی شاناخسێ شاهید حاڵێک ده‌ڵێت له یادمه هه‌ر وه‌ک ئێسته له هه‌واره‌کانی دۆڵی شێخ محه‌مه‌د کۆپته‌ره‌کانی ئێران ئه‌هاتن برینداره‌کانیان ده‌رباز ده‌کرد له‌وکاته‌دا ویستیان(شوعله خانی خێزانی و منداڵه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان) به کۆپته‌ر ڕه‌وانه بکه‌ن له‌گه‌ڵ برینداره‌کان،به‌ڵام کاک نه‌وشیروان ڕێگای نه‌دا و گوتی ئه‌وان هیچیان له‌و خه‌ڵکه زیاد نیه باچاره‌نوسیان له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌بێت،بۆ یه مێژوو بۆ که‌سانی وه‌ک تۆ که هه‌ر ڕۆژه له‌سه‌ر په‌تێک یاریت کردووه ناشێوێندرێت،ته‌وای ئه‌و خه‌ڵکانه ئێستا ماون له ژیاندا که ئاگایان له ڕوداو کاره‌سات و گۆڕان کاریه‌کان بووه ده‌زانن که کاک نه‌وشیروان دامه‌زرێنه‌رو و داڕێژه‌ری مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کان و به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه به رێکخستنه‌کانی ناوشار بووه، ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991) بووه.
ئاخر مه‌لا به‌ختیار هه‌ر وه‌ک پیش‌تر ئاماژه‌م پێدا، هه‌ر که‌س باسی سه‌رده‌مانی ئه‌نفال بکات هه‌ق نیه تۆ باسی بکه‌یت چونکه جه‌نابت هه‌موولا ده‌زانێت زیندانی بویت ئاگات له پرۆسه‌ی ئه‌نفال نه‌بوو نه له دوور نه‌له نزیک،ئه‌و سه‌رده‌مانه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی سیاسی تۆ له کوژاندنه‌وه‌دا بوو،زه‌لیل و ڕیسوا که‌وتبوویت، ئه‌و میژووه زۆر کۆن نیه دوای ئه‌وه‌ی له یاخسه‌مه‌ر له زیندان ڕات کرد به‌ره‌و مێرگه‌پان له چیای پیره مه‌گروون پاش دوو شه‌و مانه‌وه‌ت له چه‌مه‌که‌ی به‌رده‌م گۆندی قزله‌ر ده‌سگیر کرایته‌وه که به‌ره‌و ناوتاق و قوله‌ره‌یسی ده‌ڕۆیشتیت له‌وێ ئامر مه‌فره‌زه‌ی خاسه (عومه‌ر چاوشین کارێز کڵاوی) چاوه‌ڕێی ده‌کردیت،
پاش ئه‌نفال و ئازاد کردنت له ساڵی (1989) ئه‌وکات هێزه‌کانی یه‌کێتی به ڕابه‌رایه‌تی کاک نه‌وشیروان گه‌ڕانه‌وه قاسمه ڕه‌ش و گوێزێ و ئاڵوه‌تان، جه‌نابت له شنۆ‌و نه‌غه‌ده پاڵت لێدابووه به که‌مپوت و معه‌له‌بات و نانی بێ خوێی ئێرانی ده‌ژیایت،تۆیه‌ک که له‌سه‌رده‌می ئه‌نفالدا نه یه‌کێتی بوبێتی و بگره زیندانی ده‌ستی یه‌کێتی بوبیت به‌چی هه‌قێک ده‌ڵێیت( هه‌ش بوو ئه و سه‌رده‌مه بڕیاری هه‌ره‌سی دا و ده‌یویست له ئه‌نفاله‌كان دا گفتوگۆی له‌رزۆك له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین) جارێک تۆ وه‌ره ڕونی بکه‌ره‌وه بۆ خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مانه جه‌نابت له کام به‌ره‌ی شه‌ڕه‌کان بویت ئێمه‌ومانان نه‌مان زانیبێت!!خۆش به‌ختانه و له‌شا‌نسی خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان به‌قه‌د شوانێک ده‌ورو ڕۆڵت نه‌بووه له‌و ڕۆژگاره سه‌ختانه‌دا،ئه‌گینا ئێستا هه‌زار جار خۆتت پێوه هه‌ڵده‌کێشاو باست ده‌کرد.
له کۆتایدا وته‌یه‌کی مه‌لا به‌ختیار به پیویست ده‌زانم به بیری بهێنمه‌وه:
بۆ مێژوو لێره‌دا قسه‌ی دوو شاهید حاڵ ده‌نووسمه‌وه له دوای ڕاپه‌رین هاورێ خۆت بوون هاوفکری خۆت بوون،واتا ئاڵای شۆڕش(ئاش) له شه‌قڵاوه کۆڕێکیان بۆ گرتبویت پرسیاریان کردبوو، ئایا ئیمکانی گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ناو ی.ن.ک نه‌ماوه!! له‌وه‌ڵامدا گوتبووت ئیمکان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی قه‌حبه‌کانی کوردستاندا کار بکه‌م، نه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
10/4/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست