کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستایانی بەشی شوێنەوارناسی زانكۆی سەڵاحەدین وەڵام دەدەنەوە

Monday, 11/07/2011, 12:00



لە رۆژی 17ی حوزەیرانی 2011دا بابەتیك لە كوردستان پۆست لە ژیر ناونیشانی(م.عەبدولرەقیب حەپس دەكری و (14))مامۆستای شوینەوار سەفەردەكەن؟) دیارە وەك زۆریك لە نووسەر و رەخنەگرە ترسنۆك و بێ بەڵگەكانی ئەمڕۆ نووسەری ئەم بابەتەش ناوی خۆی نەنووسیوە و خۆی وەك (چاودێرێك)ناساندووە.
لە سەرەتای بابەتەكە باس لە حەپسكردنی مامۆستا عەبدولرەقیب دەكات و پاشان باس لە چەندین شتی دیكە دەكات و ئەوجا باس لە ئێمەی مامۆستایانی بەشی شوێنەوار دەكات، لەسەرەتادا نووسەری ئەو بابەتە دەیەوێت شتیك لە نێوان ئێمەی مامۆستایانی بەشی شوینەوار و مامۆستا عەبدولرەقیب دروستبكات!
ئێمەش پێی دەڵێین كە هەركەس ئەو نیازەی هەبێت ئەوە خەیالی خاوە چونكە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی بەشی شوێنەوارەوە و لە رۆژانی یەكەمی دەوامی خوێندنی ساڵی 2000دا و مامۆستا عەبدولرەقیب هاتە بەشەكەمان و لە سیمینارێكدا رایگەیاند كە خەونی من ئەوە بوو نەوەیەكی نوێی شوینەوارناس پێ بگەن، بەكردنەوەی ئەم بەشە ئەو خەونە دێتە دی، و لەو كاتەوە چەندین جار مامۆستا عەبدولرەقیب لە بەشەكەمان بەشداری سیمینار و بابەتە زانستییەكانی كردووە، و راستە مامۆستا عەبدولرەقیب بە ئەكادیمی شوینەواری نەخوێندووە بەڵام خزمەتیكی زۆر گەورەی بە شوێنەوارەكانی كوردستان كردووە لە ناساندن و پاراستنیاندا تەمەنی خۆی بۆ تەرخانكردووە و چەندین جار ژیانی خۆی خستۆتە مەترسییەوە و ئەرشیفێكی گەورە و گرنگی لە بەڵگەنامە دۆكیومێنت كۆكردۆتەوە كە كارەكانی ئەو بە چەندین كەسی ئەكادیمی ناكرێت، ئەمە جگە لەوەی هەر لە یەكەم ساتی دەستگیركردنی مامۆستا عەبدولرەقیبەوە سەرۆك بەش و هەندیك لە مامۆستاكانی بەشەكەمان لە هەوڵی ئازادكردنیدا بوون و هاوخەمی و ناڕەزایی خۆیان لە بڕیاری دەستگیكردنی مامۆستا دەربڕیوە، و ئێمە زۆر لەسەر ئەوە ناڕۆین و دەتوانن خۆتان لە مامۆستا عەبدولڕەقیب بپرسن كە ئێمە چۆن هەوڵەكانی بەرز دەنرخێنین تازە بە تازە نووسەری بابەتەكە دەیەوێت بەو وتە كاڵوكرچانەی نووسیویەتی شتێك لە نێوان ئێمە و مامۆستا عەبدولڕەقیب دروستبكات بەڵام ئێمە پێی دەڵێین خەیاڵی خاوە، هەروەها ناونیشانی بابەتەكەی بە شێوەیەك نووسیوە(م.عەبدولرەقیب حەپس دەكری و (14))مامۆستای شوینەوار سەفەردەكەن؟) وەك ئەوەی ئێمەی مامۆستایانی بەشی شوێنەوار لەخۆشی حەپسكردنی مامۆستا عەبدولڕەقیب سەفەر بكەین؟ یان حكومەت خەڵاتی ئێمەی كردبێت و ئەو سەفەرەمان پێ بكات؟!!!!! كاكی چاودێری رەخنەگر ئەگەر باش شارەزای بەشی شوێنەوارنیت وەرە سەرێك لە بەشەكەمان بدە و بزانە ئەو گەشتە زانستیانەی مامۆستایان و قوتابی و خوێندكارانی بەشەكەمان شتێكی نوێ نییە و ئێمە لە ساڵی 2005ەوە لەو جۆەرە گەشتانە بە قوتابیی و خوێندكارەكان دەكەین بۆ دەرەوەی وڵات و دیارە كە مەبەست لەو گەشتە پراكتیكییەی كە ئێستا بۆ توركیایە لەپرۆگرامی ئەمساڵدا بۆ سوریا و ئوردون بوو بەڵام لەبەر تێكچوونی بارودۆخەكە ئاڕاستەی گەشتەكە بەرەو توركیا گۆڕدراوە، و شتێكی نوێ نییە پەیوەندی بە حەپسكردنی مامۆستا عەبدولڕەقیبەوە بێت!.
- پاشان ئەم رەخنەگرە عەجایەبە دێتە سەرباسی ئەوەی كە لە 1ی تەموز چواردە مامۆستای بەش ئیفادی توركیا دەكرێن، دیارە كە ئەوە هیچ راست نییە و ئەوە ئەمڕۆ 7ی تەموزە و ئەو سەفەرە نەكراوە و جگە لەوەی كە بە سەرۆك بەشەكەشمانەوە ژمارەی مامۆستایانی بەش 14 مامۆستا نین؟ نازانین ئەو ژمارەیەی لە كوێ وە هێناوە؟!!!!هەروەها باس لە ئیفادكردنی هەموو مامۆستاكان دەكات كە ئەمەش راست نییە و تەنها چەند مامۆستایەك ئیفاد دەكرێن ئەویش ئەگەر سەفەرەكە بكرێت ....لێرەوە دەردەكەوێت كە زانیارییەكانی رەخنەگرەكە لە جێگەی خۆیدا نین.
- پاشان باس لەوە دەكات كە بڕە پارەیەكی زۆر تەرخانكراوە! بەڵام ئاماژەی بەوە نەكردووە كە ئەو بڕە پارە زۆرە چەندە؟ ئەو بڕە پارەیەی كە كاكی رەخنەگر بەزۆری دەزانێت بە بەراورد بە ژمارەی خوێندكار و قوتابییەكانی بەشی شوێنەوار كە لە قۆناغی سێیەم و چوارەم پێك دێن و هەریەكێكیش لەو قۆناغانە دوو گروپن و ژمارەیان زیاتر لە پەنجا قوتابی دەبێت و جگە لەوەی كە ژمارەیەك لە یاریدەدەری توێژەر و قوتابی و خوێندكاری ماستەر یان لەگەڵ دەبێت و گەشتەكەش بۆ ماوەی پانزە رۆژە و هەر لە دیاربەكرەوە بۆ ئەستەمبوڵ بۆ ئەو پانزە رۆژە كرێی پاێ و نانخواردنی 3 ژەمە و كرێی ئوتێل هەموو ئەمانە بۆ ئەو بڕە پارەیەی ئەو باسی كردووە ئەگەر زۆر بە وریایی و ئیقتیێادیانە سەرف نەكرێت بەشی نیوەی سەفەرەكەش ناكات! جا نازانم ئەو برادەرە ئەو بڕە پارەیەی بۆ پێ زۆرە یان ئەوەتا هەر لە خۆیەوە رەقەمی لێداوە....
- ئێمە بێمنەتین لەوە و هەركەس دەیەوێت با بێت بزانێت بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی ئەو بڕە پارەیە چەندە!...و شتەكان شاراوەنین...
- پاشان رەخنەگرەكە خۆی باس لەوە دەكات كە گەشتەكە پراكتیكییە ...و گەشتی پراكتیكی بەشی شوێنەوار بۆ ناوچە شوێنەوارییەكانە كە لە هەمانكاتتدا هەموویان شوێنی گەشتیارین و هەموو ئەو ناوچانەش پێویستی بە تیكت بڕین و پارەیەكی زۆرە و جاری واهەیە بۆ سەردانی مۆزەخانەیەك یان شوێنێكی شوێنەواری دەبێت زیاتر لە 20$ بیست دۆلار بدەیت بە تیكتێكی چوونەژوورەوە بۆ یەك نەفەر، هەروەها رەخنەگرەكە دەبوو بیزانیایە كە ئەو گەشتە پراكتیكییە وەك وانەی پراكتیكی وایە و ئەوەی خوێندكار و قوتابی بەشی شوێنەوار لە هۆڵی خوێندن خوێندوویەتی دەبێت بە پراكتیكی بیبینێت و بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستایانی بەشی شوێنەوار كە هەریەكە و پسپۆڕییەكی جیاوازی هەیە و لە هەریەكێك لەو ناوچە شوێنەوارییە جیاوازانەی كە سەفەری بۆ دەكەین مامۆستایەك وانە پراكتیكییەكە و شوێنە شوێنەوارییەكە باس و شەرح دەكات، و ئەمەش سوودی خۆی هەیە كە قوتابی و خوێندكار بە روونی لەوە تێدەگات كە ئەو شوێنەی بینیویەتی بۆ چ سەردەم و شارستانییەتێك دەگەڕێتەوە، هەروەها لە لایەكی دیكەوە پێویستمان بە رێبەری گەشتیاری نابێت كە ئەویش پارەیەكی زۆی دەوێت و دەبێت پارە بدەیتە كەسانێك كە شتەكانت بۆ باس بكەن.....كە ئەوەش نەنگی و شەرمە ئێمە خۆمان پسپۆڕ و شارەزابین پارە بدەین بە كەسێكی دیكە ئەوەی كە خۆمان دەیزانین بۆ قوتابی و خوێندكارەكانی شەرح بكات....جگەلەوەی كە بەزمانی كوردیش شەرحی ناكات ئەوكات دەبێت تەرجەمە بكرێت كە ئەمەش كاتێكی زۆری دەوێت و دەبێتە هۆی بێزاری و خاو بوونەوەی رێڕەوی گەشتەكە.
- پاشان رەخنەگرەكە زۆر بێشەرمانە زارەوەی (حەپەلوش)كردنی پارەی سەفەرەكە بەكار دەهێنیت، و ئێمە دەپرسین باشە جارێ كە سەفەر نەكراوە و تەنانەت پارەی سەفەرەكەش لە دارایی و بانقی حكومەت وەرنەگیراوە چۆن حەپەلوش كرا؟؟!!! بێگومان ئەوە تەشهیرێكی ناڕەوا و بێ مانەیە بە سەرۆكی بەش و مامۆستایان، ئەگەر نووسەری ئەو بابەتە ئاشكرابووایە ئێمە داوای یاساییمان لەسەر دەنووسی دەبوو لەبەردەم دادگادا بیسەلماندایە كە چۆن ئەو پارەیە حەپەلوشكرا؟!! لەكاتێكدا كە پارەكە وەرنەگیراوە و گەشتەكەش نەكراوە......بەڵام چی بكەین كوردستان پۆستە و هەموو شتێك بە بێ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكات بڵاوی دەكاتەوە و بووتە سەكۆیەك نەك تەنها بۆ رەخنەی بەجێ بەڵكو بۆ دەربڕٍینی غەرەزی شەخێی و ناوزڕاندن!
بۆیە ئێمە وەك مامۆستایانی بەشی شوێنەوار هەرچەندە بۆ هەمووان روونە كە ئەو رەخنانەی ئاراستەی بەشەكەمان كراوە شتێكی ناڕەوا دوورن لە راستی و وەڵامدانەوەشمان تەنها بۆ ئەوەیە كە ئەگەر بێت و بێدەنگ بووینانە لەوانەبوو كەسانێك گومانی ئەوە ببەن كە ئەو درۆ و بوختانانەی چاودێرە رەخنەگرەكە راستن، و ئێمەش لەبەر ئەوە وەڵاممان دایەوەە تا بیسەلمێنین بێمنەتین بەرامبەر هەر رەخنەیەكی بێ بنەما وەڵامی خۆمان دەبێت و و دەتوانن لە قوتابیان و خوێندكارانی بەشەكەمان بپرسن كە ئایا پارەی گەشتە زانستییەكان لە جێی خۆیدا سەرف دەكرێت یان نا! و ئەوكات وەڵامتان دەدەنەوە كە نەك هەر ئەوە بەڵكو هەندێك جار سەرۆك بەش و مامۆستاكان لە گیرفانی خۆیان پارەی گەشتە زانستییەكانیان سەرفكردووە بەهۆی دواكەوتنی پارەی حكومەت......
ژمارەیەك لە مامۆستایانی بەشی شوێنەوار
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە