دلێر ئاکۆ خه‌بیری په‌نجه‌مۆری کوردستان، پیاوکوژو په‌یوه‌ندی گومان لێ کراوو له گه‌ڵ میت له عه‌ماله‌ت بۆ قاعیده‌وه بۆ مافیای قۆڵب�
Friday, 16/04/2010, 12:00
لیوا دلێر ئاکۆ کابرایه‌کی کۆنه به‌عسییه و خه‌بیری په‌نجه مۆره له حکوومه‌تی کوردستان، ئه‌م دلێر ئاکۆیه زۆر له زووه‌وه مه‌یلی توندڕه‌وی ئیسلامی هه‌بووه‌و، کۆنه دراوسێی ئه‌بوبه‌کری تیرۆریسته که لقی دووی پارتی ته‌قانده‌وه له رۆژی جه‌ژنداو بووه هۆی شه‌هید وبرینداربوونی نزیکه‌ی سێ سه‌د که‌س.
له کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا دلێر ئاکۆ لێپرسراوی هه‌موو حیمایاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کوردستان.
ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه نیشانی دا که دلێر ئاکۆ پێش ته‌قینه‌وه‌که ده‌ستووری به حیمایه‌کانی دابوو که چیتر خه‌ڵکی نه‌پشکنن، دوای ئه‌وه ئه‌بوو به‌کری تیرۆریست و دراوسێی کۆنی دلێر ئاکۆ خۆی کرد به لقی دووداو خۆی ته‌قانده‌وه. کورد ده‌ڵی درۆزن شاهید له دوور ده‌گرێ به‌ڵام دلێر ئاکۆ زیره‌ک تر بوو مامۆستا سعد عبدالله ی به شاهید گرت که شه‌هید ببوو له هێ‌رشه تیرۆریستێکه‌دا، دلێر ئاکۆ به لێژنه‌ی لیکۆڵینه‌وه‌ی ووت که مامۆستا سعد عبدالله داوای لێ کردبوو که خه‌ڵکی نه‌پشکنێ چونکه جه‌ژنه‌و گوایه عه‌یبه، پاساوی دلێر ئاکۆ بۆ کاره‌که‌ی زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌به‌ر هه‌ندێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی لێ سه‌ندرایه‌وه‌و ته‌نها به خه‌بیری په‌نجه‌مۆر مایه‌وه.
دوای ئه‌و کاره‌ساته نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر فه‌رمانیدا که به‌هیچ شیوه‌یه‌ک دلێر ئاکۆ نابێ له پارێزگا دابنیشێت، ته‌نانه‌ت ژوورێکی بچووکیشی پێ ره‌وانه‌بینێ، نه‌وزاد هادی ناحه‌قی نه‌بوو، ترسا به ده‌ردی مامۆستا سعد عبدالله و براده‌ره‌کانی بچێت.
ده‌وری دلێر ئاکۆ ته‌واو نه‌بوو، ئه‌م دلێره به ژن و ژنخوازی ده‌گاته خیزانێکی هه‌ولێری که له کاتی به‌عسدا ده‌وری زۆر بۆگه‌ن و ناشیرینیان هه‌بووه‌ه‌و تاکو ئێستایش نوقمی عه‌ماله‌ت و سیخورین بۆ بێگانه، و دزی قۆڵبرین و کرداری گه‌نده‌ڵی بیزراو بووه‌ته پیشه‌ی رۆژانه‌یان.
ئه‌م خێزانه گه‌نده‌ڵه پێکهاتوون له مازن و مه‌ریوان و ئالان که نیشته جێی هه‌ولێرن و ماجد و هه‌ندرێن که دانیشتووی ئه‌ڵمانیان، ماجدیان له زه‌مانی به‌عسی داروخاودا ئه‌فسه‌ری ئیستخبارات بووه، برایه‌کی تریشیان هه‌یه به‌ناوی شیروان که کۆنه به‌عسیه‌و پێش راپه‌ڕین له مه‌رکه‌ز ته‌دریبی هه‌ولێر ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌من و ئیستخباراتدا هه‌بووه‌و ئێستاش له ئه‌مریکایه، له‌یلای خوشکیان له ئه‌مریکایه‌و له کاتی خۆی مامۆستا بوه له موسڵ و به راپۆرتێ مامۆستایه‌کی شیعه‌ی ئافره‌تی داوه‌ته اعدام کردن، له‌به‌ر هه‌ندێ ناوێرێ سه‌ردانی کوردستان بکاته‌وه.
له‌کاتی راپه‌ڕیندا ئه‌م خیزانه ئه‌فسه‌رێکی ئه‌منیان به روتبه‌ی نه‌قیب له مالێ خۆیاندا شاردۆته‌وه‌و دواتر ره‌وانه‌ی موسڵیان کردووه.
مه‌ریوان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش تجاره‌تی جگه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ کابرایه‌ک کردبوو، مه‌ریوان پوخت قازانج و سه‌رمایه‌ی شه‌ریکه‌کی لووش دا‌و له رێگه‌ی دلێر ئاکۆوه کاره‌که‌یان گه‌ڵاله کرد. کابرایان قه‌رزار ده‌رکرد.
ئه‌م خیزانه حاڵی حازر بازاڕی گۆشت فرۆشیان هه‌یه له بازاری سێخ الله به‌ناوی بازاڕی سید وهاب و واولاده کاری ئه‌م کۆگایه ساغ کردنه‌وه‌ی هه‌رچی گۆشتی به‌سه‌رچووی دونیایه به‌سه‌ر خه‌ڵکی داماوی کوردستاندا.
هه‌رکاتێکیش قسه‌یه بکرێت یان ده‌نگی ناره‌زایی به‌رز بێته‌وه ئه‌وا دلێر ئاکۆ خه‌فه‌ی ده‌کات و له رێگه‌ی عیلاقاته‌وه به پۆلیس و دادگاوه مه‌سه‌له‌که پووچه‌ل ده‌کرێته‌وه. ئه‌م خێزانه بازارێکی تریشیان هه‌یه له گه‌ره‌کی زراعه نزیک چوارریانی روناکی به ناوی کۆمپانیای سه‌ید، که بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی گڵاو له فرۆشتنی شت‌و مه‌کی ماوه به‌سه‌ر چوو به‌کاری دێنن.
مه‌ریوان و ئالان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر خانووی کرێکارێکی خۆیان داگیر کرد له سێخ الله به بیانووی گوایه کابرای داماوو دزی لیکردوون.
ئوفیسه‌که‌ی ئالان که ده‌که‌وێته نزیک فلکه‌ی زراعه‌وه و، ئه‌م ئۆفیسه بووه‌ته مۆڵگای جاسووسی و سیخوڕی، پیاوه‌کانی جه‌بهه‌ی تورکمانی به‌رده‌وام له‌وێ کۆ ده‌بنه‌وه و ئالان و مه‌ریوان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دانیشتنه گومان لێکراوانه ده‌که‌ن. مه‌ریوان و ئالان به‌رداوام له جرت وفرتدان بۆ تورکیا، سه‌فه‌ره‌کانی مه‌ریوان و ئالان بۆ تورکیا‌و کۆبۆۆنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له ئۆفیسه‌که‌ی باسی سه‌رزاری خه‌ڵکی هه‌ولێره له دانیشتنه تایبه‌تیه‌کان. سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌کاتی سه‌فه‌ره‌به‌رده‌وامه‌کانی مه‌ریوان و ئالان بۆ تورکیا ئهگه‌ررکه‌سێ بپرسێ ئالان له کۆیه پیێ ده‌ڵین: سه‌فه‌ری فه‌ره‌نسای کردووه له‌گه‌ڵ دکتۆر فه‌رهاد جلیل خه‌یات! گوایه ئالان پیاوێکی زانایه‌و عیلاقاتی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه، شایانی باسه ئه‌م برایانه زۆربه‌یان خۆیندنی ناوه‌ندیشیان ته‌واو نه‌کردووه (من نازانم بۆچی ناوی دکتۆرێکی زانا‌و به‌رێزی شاره‌که‌و مامۆستایه‌کی زانکۆی سه‌لاحه‌ددی به‌کار دێنن بۆ مه‌به‌سته گڵاوه‌کانیان؟
تۆ بڵێی ئه‌م ده‌سته‌ی مافیا‌و پیاوکوشتن و قۆڵ برین و گه‌نده‌ڵیه هه‌تا هه‌تایه هه‌ر له کارا بن له هه‌ولێر یان رۆژیک دێ وه‌کوو هه‌موو خائینیک دووچاری سزای خۆیان ببنه‌وه؟
هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست