سیناریوکانی شە ڕی حماس و ئیسرائیل

Saturday, 18/11/2023, 0:05


لە ناو نیشانی هه واڵە جیهانیە کانا ناوی شەری ئێستا کورت کراوەتوە بۆ حەما س و ئێسرائیل ، هه تا نە ک فە لەستینی و ئیسرائیل ، وە حەتمەنیش نە ک وەک شە رەکانی پێشوو کە با ناوی شە ری عە رە ب و ئیسرائیل بوو، چونکا تا ئیستا سنوری شە رەکە دیاری کراوە لە سنوری دە سە ڵاتی حماس له گە ڵ ئیسرائیل. بەلام لە گەل ئە وەشا شە ری حماس لە گەل ئیسرائیل سنوری توانای هیزیکی میلشیای تێ پەراند کە توانای نە ک هه ر شە ر بەڵکو خاوەنی مبادرە ی کات و شوێنی شە ریشی هه یه له گە ڵ دەولەتیکی بە هیزی وەک ئیسرائیل لە رووی دامەزارەوی سەربازی و هه واڵگری.
هه لبه ته بە شیوە یەکی نا ئاشکرا زۆربەی وەڵاتانی ناوچە هه تا ئێران و تورکیا ش، کە عە رەبیش نین بە سە رکەوتنە کاتیە کانی حماس دلخۆشن چونکا هه موویان ئیسرائیل بە هه رە شه ئە زانن ، وە لە سەرئاستی جەماوەری موسولمانیش وێنەکان نیشانی ئە دەن کە پالپشتی حە ماسن. سەر کە وتنەکانی حەماس بەم فراوانی و خیراییە بە دلنیایی ئاماژەیه بۆ گۆرانکاری ریشه یی لە تیگەیشتن و دۆکترینی سەربازی دە وڵە تان، کە گروپیکی میلیشیایی بچووک ئە توانێ بە هیز ترین سوپا ببە زینیت ،. ئە م سە رکە تنە ی حە ماس ئە بیته ئە زموونیکی تازە بۆ زۆر گروپی تر لە جیهان ،کە ئیتر ئە فسانەی سوپای بە هیزی نە هیشت بە هۆی دوو هۆکار .
۱. فراوان بوونی زانیاری ته کنۆلۆجی ،وە ئاسانی ریگاکانی دەست پێ گە یشتن پێێ ،ئە مڕۆ هه ر گروپیک یان هه ر کە سیکیش بە پارەیەکی کەم توانای بە دە ست هینانی زانیاری هه یه بۆ دروست کردنی چەکی کوشندەی وە ک مووشە ک درۆن وە پەیداکردنی زانیاری لە ڕیگە ی هاک .. هتد کە ئە توانی شە ری وەلاتیکی پێ بکات.
۲. پالنە ری فکری وە ئایدولۆجی ،کە لە ناوگروپە کانا هیزیکی مە عنە ویە لە چاو سوپای فەرمی دەوڵە تان کە وا ئە کات زاڵ بن بە سەر بە ربە ربەستی ترس و خۆ بواردن.
ئە م شە رەی تازە، رەوشیکی تازە ی هیناوەتە ئاراوە لە سەر ئاستی ناوچە و جیهان وە دەر گای بۆ ئەم سیناریویانه کردۆتە وە .
۱. زیندو کردنە وەی بریاری ۲٤۲ ی ساڵی ۱۹٦۷ لە ریەگە ی کۆ مەڵگای ناودەوڵەتی بۆ دۆزینه وە ی ڕێگە چارەی ئاشتیانە ،کە تایبە ته با کشانە وەی ئیسرائیل بۆ سنوری پێش شە ری حوزەیرانی ۱۹٦۷ وە دروست کردنی دوو دەوڵە ت بۆ فە لە ستینی و جوولە کە. بە لام لە ڕەوشی ئێستادا کە ئیسرائیل خۆی پێ قوربانیه ئە م گریمانه لاوازە بەلام مە حال نیە .
۲.فراوان بوونی بازنه ی شە ڕ وە تێوە گلانی هه ندی لایە ن و وەلاتی تری بۆ پالشتی لایە نیک دژی لایەنیکی تر وە ک بە شداری حیزب اڵلە ی لوبنانی و ،خوسەیکانی یە مەن و وە هه تا هه ندی گرووپی شیعەی عیراقی دژی ئیسرائیل یا بە شداری ئە مریکا دژی حە ماس ..هتد.وە کێشە کە سە ربکێشێ بۆ شە ریکی فراوانی ناوچە یی ئە مجار جیهانی وە دریژە دانی شە ر تا داهاتوویەکی نادیار .
۳.کە ڵک وەرگرتنی رەوش لە لایەن هه ندی وەلات به هۆی مە شغوڵ بوونی جیهان بە شە ڕی حەما س و ئیسرائیل لە لایەک وە ئۆکرانیاو رووس لە لایەکی تر، بۆ هیرش کردن و داگیرکردنی شوین و وەلاتانی تر .
٤. وەستانی وزە بۆ بازارەکانی جیهان به هۆی فراوان بونی شە ڕ وە دروست بونی قە یرانی ئابووری و دارایی لە جیهان وەک ئە وەی لە سیە کانی سەدای رابدوودادا رووی دا ، وە گۆرانکاتی سیاسی لە زۆر شوین بە تایبه ت لە ڕۆژئاوا وە بالا دەست بوونی هیزی راست رەو ،وە دروست بوونی کیشە لە گەل کۆچ بەر ان بە تایبەت لە گەل موسولمانان.
٤.لە کاتی فراوان بوونی بازنە ی شە ڕ کە وەلاتانی شیعە وە گروپە شیعیە کان سە رکردە یە تی ئە کەن لە سەر ئا ستی دەوڵەتانی سوننە ئە شێ دژی بالا دەستی شیعە کاردانە وەیان هه بێ ،کە ئە مە ئە شێ خاڵیکی لاوازی شە رەکە بیت بۆ حەماس ،چونکه ، بۆ نمونە سعودیە وە تورکیا بە هیز بوونی ئێران بە زیانی خۆیان ئە بینن.
ئە وەی پە یوندی بە کوردەوە هه یە ،تا شە رە کە سنوردار کرابێ لە ناو ئیسرائیل کاریگە ری زۆرو راستە وخۆی نابێ لە سەر روەشی کوردی بە شیوە یەکی گشتی ، بەلام کە بازنە ی شە ر فراوان بێ و ببیته ئا ژاوە ،ئە شێ هه ندی وەلات و لایە ن به هه لی بزانن بۆ هیرش کردنه سە رکورد، بۆیه ئە بێ کورد لە هه موو روویە کە وە خۆی بۆئە م گە رە ئامادە بکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە