چه مکی نەوت بۆ خۆراک وە نە وت بۆ مووچه

Thursday, 10/08/2023, 0:39


له نە وە تە کانی سە دەی رابردوو ،پاش داگیر کردنی کوەیت لە لایە ن سوپای عێرا قە وە له ۱۹۹۰،وە سەپاندنی سزا توندەکانی جیهانی به سە رعێراقا و کە نە فت بوونی گە لی عێراق، سە رئەنجام UN بریاری دا به پە سند کردنی  پرۆگرامی نه وت بۆ خۆراک . واتە UN نە وتی عێراق بفرۆشێ و به پارە کە ی خۆرا ک و دەرمان و که ل و په لی پێویست بۆ خزمە ت گوزەرانیە کان فە راهە م بکات.
یە کەم جار لە مێژووی ئابووری بازرگانی  چه مکی گۆرینه وەی نە وت بە خۆراک به بریاری ۹۸٦ ی  ئە نجومەنی  ئاسایشی نە تە وە یە کگرتوەکان له عێراقا ئەنجام درا که هه لگری گه لیک رەهە ندی سیاسی ،ئابووری کۆمەلایە تی وە فە رهە نگی لە خۆ ئه گرێت. گۆرینە وەی کالا بە کالا کە پێش پە یدابونی پارە  یا نه بوون و لە بە ر دەستا نە بوونی پارە به کار ئه هات ،له سە ردەمی تازەی دارایی  جیهانا عێراق ناچار کرا ،که دەستی بە پارەی فرۆشتنی خۆی نە گات وە ئە بێ خەڵکی تر پارەی نە وتی فرۆشراو بە کار بێنن بۆ کرینی تەنها پێویستیە سەرەکیە کان وەک خۆراک و  دە رمان و کە ل و پە لی خزمەت گوزاری ،بۆ ئە وەی خەڵکی عێراق لە ژیانا بمێنن. گە ندەڵی و بە فیرۆ دانی پارەی نە وت بە خۆراک لە لایەن ئە وانە وە کە پارە کەیان لە بە ردەستا بوو که هه تا کوری سکرتیری ئە وسای نە تە وە یە کرتوەکان کۆفی ئە نان له نیو تێوە گلانانی گە ندەلی بوە  ،که کاتی خۆی زۆری لە سەر وترا بەلام نە م بیست لی پرسینەوە لە کە س کرابێت.
هه لبه ته ئە مە بابەتیکی ترە تەنها بۆ بیر هێنانە وە، که مە رچ نیە  گۆرینە وە ی کالا بە کالا لە سە ردە می پا رە و پارەی  Crypto   بە دەر بیت لە گەندەڵی و بە فیرۆدان و خە راپ بە کارهێنان.
چەمکی نە وت بۆ خۆراک ، لە رووی سیاسیە وە  واتە دامالینی عێراق بوو له چه مکی سە رداری نیشتیمانی و بریاری نیشتیمانی و تە واو خۆ را دەست کردن بوو بۆ بریاری وەلاتانی تر له ریگەی نه ته وە یەک گرتوەکانە وە، وە له رووی ئابووریه وە کارەسات بوو له ویران کردن ئابووری نیشتیمانی ،وە له رووی کۆمه لایە تیە وە بە هه مان جۆر کارەسات بوو کاتیک کۆمە ل بێ کارا بکرێ له بریار له سەر رەوشی  دارایی نیشتیمانی وە نە بوونی بوار لە دەست کەوت و کەلک وە گرتن و بە شداری کردن له ژیانی دارایی نیشیمانی ،که بووە هۆی زۆربوونی نە خۆشی بێ کاری وە گرفتی دەرونی و بی ئامانجی له ژیانا ،چونکه ژیان کورت کرابۆوە لە چاوەڕیی هاوکاریەکانی نە تە وە یە ک گرتوەکان به پارەی نەوتی عێراق خۆی ئە میش دوای رەزامە ندی بە کاوە خۆی /هێواشی  وەلاتان . ئەم رە شە بووە هۆی لاواز بوونی ناوەندەکانی خویند ن و پەروەردە وە کایه کانی فکری و هونە ری و  وێژەیی له گە ڵ کە م بوونە وەی ئارەزوو بوار بۆ خویندن وە زۆر بوونی ئە م منالانه ی کە واز لە خویندن  ئه هینن ، کە هه موو ئە مانە بوونە هۆکاری نزم بوونە وەی ئاسی فە رهە نگی و فکری وە دروست بوونی بۆشایی لەم بوارانە دا که ئە مرۆ هە موو لایە نەکان له هه ولان بە فکری نامۆ و ترسناک ئەم بۆشاییه پر بکە نە وە.  رەوشی ئە مرۆی عێراق بە هە موو  رەهەندەکانیەوە، کەم یان زۆر  به هۆی کاریگە ریه کانی بریاری نە وت بۆ خۆراک دروست بووە ،که ئە م کاریگە ریانە تا ساڵانێکی  زۆر بە ردەوام ئە بێ مە گەر گۆڕانیکی ریشەیی لە سستە می ئابواری و سیا سی دا روو بدات.
میکانیزمی نە وت بۆ خۆراک ، کە سە رەتا به  شکاندنی دیواری سەر وەری قە وارەی نیشتیمانی و نه تەویی عێرا ق دەستی پێ کرد تا گە یشت بە م ئەنجامە ی هه موومان بینیمان ، وە له حالەتی کوردوستانی باشوور/ هه ریمی کوردوستانیش به هەمان جۆر لە دەست  دەرهێنانی نەوت لە دە سەلات داران وە لێ سە ندنە وەی ماف لە بە کار هێنانی داهاتی نە وت وە هە تا  دارایی هە موو هە ریم  بە رامبە ر پێ دانی مووچه ،ئە میش بە م جۆرەی کە بە غدا ئە یە وێ، بە واتای لێ سەندنە وە ی دە سەلات و سەر وەریە ، وە خۆ رادەست کردنە بە به غدا که به کوردی پێی ئە ڵێن ئاش بە تاڵ/بە داخە وە،، چونکە لە روووی سیاسی وە ئابووریه وە  ڕۆژ به ڕۆژ هە رێم بە رەو لاوازی ئە چێ وە بریاری هیچی لە دەستا نامێنی وە لە بە رامبە ریشا بە غدا هە ربە هێز و بە هێز تر ئە بێ مه گە ر رووداویکی نا چاوەروان کراو رووبدات . بەندە پێش چە ندە ها ساڵ له مە و بەر  پێش بینی ئە م ڕۆژەوم کردبوو له چه ندەها نوسین و  وتنا،بە لام خوینە رو بیسە ر نە بوو .
میکانیزمی نە وت بۆ مووچە  هە مان میکانیزمی نە وت بۆ خۆراکه ، کە سە رەتا به  شکاندنی دیواری سە ردای/سەروەری قە وارەی نیشتیمانی و نه تەویی عێرا ق دەستی پێ کرد تا گە یشت بە م ئەنجامە ی هه موومان بینیمان ، وە له حالەتی کوردوستانی باشوور/ هه ریمی کوردوستانیش به هەمان جۆر لە دەست  دەرهێنانی نەوت لە دە سەلات داران وە لێ سە ندنە وەی ماف لە بە کار هێنانی داهاتی نە وت وە هە تا  دارایی هە موو هە ریم  بە رامبە ر پێ دانی مووچه ،ئە میش بە م جۆرەی کە بە غدا ئە یە وێ، بە واتای لێ سەندنە وە ی دە سەلات و سەر وەریە ، وە خۆ رادەست کردنە بە به غدا که به کوردی پێی ئە ڵێن ئاش بە تاڵ/بە داخە وە،، چونکە لە رووی سیاسی وە ئابووریه وە ، ڕۆژ به ڕۆژ هە رێم بە رەو لاوازی ئە چێ وە بریاری هیچی لە دەستا نامێنی وە لە بە رامبە ریشا بە غدا هە ربە هێز و بە هێز تر ئە بێ مه گە ر رووداویکی نا چاوەروان کراو رووبدات . بەندە پێش چە ندە ها ساڵ له مە و بەر  پێش بینی ئە م ڕۆژەوم کردبوو له چه ندەها نوسین و  وتنا،بە لام خوینە رو بیسە ر نە بوو .
کاریگە ریە کانی چە مکی نە وت بۆ مووچه لە سەر هه موو  رەهە ندەکانی ژیانی گەلی کوردوستان بوونی نە رێنیان هە یە  وە  زیاترو زیاتر ئە بێ تا ئە م رەوشە بەردەوام بیت، کە لە ۲۱۰۱٤ وە بە ناوی ئابوری سەربە خۆو تالان و هە راجی نە وت و بازار لە لایەن هە ندی نا بە ر پرس و بێ باکە وە دەستی پێ کرد. ئه گە ر نەوت بۆ خۆراک تە نها یە ک شۆک و تاسان و تە زان بوبێ بۆ گە لانی عێراق،ئە وا ئە مرۆ بۆ کورد نە وت بۆ مووچە دوو شۆک و دوو تاسان وتە زانە، که کاریگە ریەکانی بە بەردەوامی ئە م ڕوشە ی ئێستا ئە بێتە تراجیدا له سەرهه موو ئاستێ..
وەک ئە بینرێ بە هۆی نە زانی و نە شارەزایی سیاسی بە رپرسان و بە کار هێنانی دە سەلاتی سیاسی و ئابووری بۆ دەوڵە مەند کردنی خۆیان ونزیکانی خۆیان وە نە بوونی ئامانج و ئایدۆلۆجیای سیاسی تووشی رەوشی گۆڕینه وەی نە وت بە مووچه بوون ، دیسان وە ک ئێستا ئە بینرێ نه نە وت ما وە نە موچه ش هە یەبه م جۆڕەی ئەیان خواست کە ئەبێ عێراق بیدات   ، لە ئەنجامی هه موو ئە مەدا،     گە لی کوردوستان بۆته بارمتەی نە وت بۆ موچه ،وە دروسست بوونی بێزاری بێ متمانە یی تە واو لای خەڵک بە دە سەڵات،  واتە دروست بوونی هه مان رەوش و کە شو هە وای ساڵانی مووچە بۆ خۆراک ،که ئه نجامە کەی بینرا بە کوێ گه یشت بە وەی کە تا عێرق زیاتر ئە چەمایە وە  ئە مریکا داوای شتی زیاتری لێ ئه کرد تا له کۆتاییدا رژێمی بە عس رووخا  . عێراقی ئێستا ش هە مان سیاسە ت لە گەل هە ریم بە کار دێنێت پاش رادەست کردنی نە وتی هە ریم ،عیراق داوای هە موو داهاتیکی ترلە هە رێم ئەکات.
 ئەمجار هە ر بە چەکی نە وت بۆ موچە ،عیراق داوای چه ک کردنی پێش مە رگە ئەکات بە لگە ش ئە مەیە ،کە عیرا ق داوای کردوە تەنها ۲۳۰۰۰ چه کدار هه بێت، وە ئە توانێ ئە وانییش جێ گۆرکێ پێ بکات و بە فەرمانێ بیان گوازێتە وە بۆ باشوور. پرسیاری بابە ت ئە مە یه کە بۆ چاک کردنی رە وش و سارێژ کردنی زامە کانی کاریگە ریە کانی نە وت بۆ  مووچە چ بکرێ؟، بابه تیکی ترە کە هه موان ئه توانن بە شدا بن له وەڵام و باس و شرۆڤەی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە